بەرزترین رێژەی ئەوانەی لەگەڵ ئەوەدابوون کە لایەنی براوە گرنگی بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بدات، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێژەی 75.2%بووە. هەروەها بەرزترین رێژەی ئەوانەی گوتوویانە لایەنی براوە گرنگی بە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بدات لە ئیدارەی زاخۆ و گەرمیان بەڕێژەی 52%بووە. دوای ئەوە بەرزترین رێژەی ئەوانەش کە گوتوویانە پاشکەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە، بەڕێژەی 56% و لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بووە.
شرۆڤە
بەدەر لە هۆکاری ئابووری، پرسی کورد لەلای ئەردۆغان ریشەیەکی قووڵتری هەیە. هیچ گومانێکی تێدا نییە کە ئەردۆغان کە لە هەموو سەرکردەیەکی دیکەی تورکیا زیاتر لە دەسەڵات دا ماوەتەوە و چانسی ئەوەی هەیە کە لانیکەم تاوەکو چوار ساڵی دیکەش ئاڕاستەی سیاسەتی تورکیا بکات، لە هەمووان زیاتر لە پرسی کورد نزیک بووەتەوە. ئەگەر ریفۆرمەکانی پرۆسەی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەورووپاش هەژمار بکەین، پارتی داد و گەشەپێدان لە ماوەی نێوان 2002 تاوەکو 2015، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە 13 ساڵی حوکمڕانیی خۆیدا پرسی کوردی لە رۆژەڤی تورکیادا داناوە.
رۆژانی رابردوو وەزارەتی کارەبای عێراق جارێکی دیکە ئاماژەی بە کڕینی گازی هەرێمی کوردستان لە مانگەکانی داهاتوودا کرد و پێشتریش دانەگاز رایگەیاندبوو کارەکانی بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێی سێجا گازی دیکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا تەواودەبێت، واتە لەم رۆژانەوە ئامادە دەبێت بەڵام نازانرێت بۆ وێستگەکانی کارەبایە لە هەرێمی کوردستان یان عێراق؟
دەمێکە بابەتی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بووەتە گرێکوێرەیەک کە هێشتا دیار نییە چۆن دەکرێتەوە. پێنوێنی دیموکراسی ٢٠٢٣، نمرەی ٢.٥ی لە کۆی ١٠ بە دیموکراسییەکەی عێراق داوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە لێرە مەیلی ئۆتۆکراسی لە خواستی دیموکراسی زیاترە. بۆیە شیکردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن، زیاتر لە چوارچێوەی هاوسەنگییەکانی هێز واتادارتر دەبێت.
بەرپرسانی عێراقی بەردەوام باس لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاوەکان بۆ رێککەوتن سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت رۆژی 23ی ئادار 2024 لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کەوا هیچ پێشنیازێکیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەدەست نەگەیشتووە،
بەپێی داتا کۆکراوەکان ژمارەی ئەو پرۆژانەی خانووبەرە (شوقە، خانوو و ڤیلا) کە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا لە هەولێری پایتەخت وەک پرۆژەی نیشتەجێبوون بنیاتنراون و ئێستا لە بازاڕی خانووبەرە مامەڵەی پێوە دەکرێت، 131 پرۆژەی نیشتەجێبوون بووە کە 128 هەزار و 542 شوقە، خانوو و ڤیلا بە رووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت.
لەدوای قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە پێویستیی بەشداری راستەوخۆی سەربازەکانیان لە شەڕی ئۆکراینا، پووتین گوتی ئێمە چەکی وامان هەیە کە دەتوانین بەوە ئەورووپا بپێکین. ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەگەری بەکارهێنانی مووشەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە ئەگەری فراوانبوونی شەڕدا. رووسیا ئەزموونی شەڕێکی ساردی لەگەڵ رۆژئاوا هەیە کە تێیدا دۆڕاندی، بە ئەگەری زۆر ئەمجارەش، سەرەڕای ئەوەی کە پاڵپشتی کاتیی هەندێک وڵاتی دژە رۆژئاوای بە دەست هێناوە، بەڵام لە ماوەی درێژخایەندا، لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لە رۆژئاوای ناباتەوە کە 500 ساڵە هەژموونی دنیای بە دەستەوەیە، بەڵام پرسیاری گەورە ئەوەیە کە چی روودەدات ئەگەر رووسیا بە کردەوە دەست بە پەلەپیتکەی مووشەکە ئەتۆمییەکانیدا بنێت؟ ئەمەش پرسیارێکە کە دەشێ دووجار بیری لێ بکرێتەوە.
بڵاوکراوەکان
راپرسی هەڵبژاردن
ئەم راپرسییە لەنێو 2412 هاونیشتمانی دا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كراوە كە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵ بووە و بەشێوەیەكی هەڕەمەكیی هەڵبژێردراون. لەبەر بایەخی جۆگرافیای دەنگدەران، ژینگەی بەشداربووان بۆ سێ بەشی شارنشین، شارنیشنی دەورووبەر و گوندنشین دابەشكراوە.
روانگەی گەنجان لە هەرێمی کوردستان -2023
گەنجان لەڕووی دارایی، كۆمەڵایەتیی و تەنانەت لەڕووی ئاسایشەوە زیاتر گرێدراوی بنەماڵە و خێزانن. 90.1%ی گەنجان نایانەوێ لە خێزان دوور بكەونەوە. 52%یان پارە لە خێزان وەردەگرن و لەڕووی ئابوورییەوە گرێدراوی خێزانن. 66%یشیان گوتوویەتی ئەگەر كێشەیەكیان بۆ دەركەوێت پەنا بۆ خێڵ، خزم و كەسوكار دەبەن، ئەویش لەكاتێكدا كە تەنیا 33% گوتوویانە پەنا بۆ دامەزراوەی فەرمیی حكومەت دەبەن. لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان رۆیشتن بۆ بازاڕ، خەوتن و دواتریش سەردانی مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان لە ریزی زۆرترین ئەو كارانەن كە گەنجێك لە ماوەی هەفتەیەكدا لە هەرێمی كوردستان دەیانكات. 79.9%ی گەنجانیش گوتوویانە هەركاتێ دەستمان بە تاڵ دەبێت، بە مۆبایلەوە خەریكی سۆشیالمیدیا دەبین.
كاریگەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان
ئینتەرنێت لە سەرەتای ساڵانی دووهەزارەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و، دوای زیاتر لە دوو دەیەش، جێپەنجەی خۆی لەسەر گەلێك بواری ژیانی كۆمەڵگە، هەر لە سیاسەتەوە بگرە هەتا ئابووری و ژیانی كۆمەڵایەتی، داناوە. دنیا لەم چاخە دیجیتاڵییەدا، نەك تەنێ بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ زۆر لە وڵاتانی دیكەی جیهانیش، جیاوازە لەوەی كە پێشتر هەبوو.
هەرێمی کوردستان و مافی کەمینەکان
بەگشتی پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن ئازادانە رێوڕەسمی تایبەتی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بەبێ هیچ ئاستنەگێک ئەنجامدەدەن. جیاوازیش لە بۆچوونی تاکەکانی سەر بە پێکهاتەکان لەنێو خۆیاندا هەیە.
بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان
راپۆرتی بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان كه زانیاریــی ورد لەسـەر ئاڵوگۆڕەكانـی نـرخ لـە بـازاڕی خانووبـەرە لهسهر ئاستی پارێزگاكانی ههولێر، سلێمانی، دهۆك و ههڵهبجه و ههرێمی كوردستان دەخاتـە بەردەسـت
عەفرین دەروازەی دەریای نێوەڕاست
عەفرین ناوچەیەكی ستراتیژیی كوردستانە، لەبەرئەوەی رێگەیەكی كوردستانە بۆ كرانەوە بەڕووی جیهاندا و گەیشتنە دەریای نێوەڕاست. دوای دەسەڵاتداربوونی هێزە كوردستانییەكان لە ناوچەی عەفرین و كشانەوەی سوپای سووریا لە عەفرین، كە لە دیدگای نیشتیمانی و نەتەوەیی كوردییەوە بە سوپایەكی داگیركەر دادەنرێت، ئەو لێكۆلینڤانە رۆژئاوایی و ئەوروپاییانەی شارەزای جوگرافیای كوردستانن، ئەوەیان بە پێشكەوتنێكی زۆر گەورە دانا بۆ رۆژئاوای كوردستان و تەنانەت بۆ باشووری كوردستانیش كە بەوشێوەیە كورد دەتوانن راستەوخۆ لەو رێگەیەوە دەروازەی فرۆشتنی نەوتی رۆژئاوا و باشووری كوردستان و بازرگانی لەگەڵ جیهان بكەنەوە.
دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق..
ئەم بەرهەمە کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێ، ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکانی پەرەسەندنی دۆخی سیاسی و ئابووری و جڤاکی لە عێراق لە سایەی باڵادەستیی ئەحزابی مەزهەبی و تێکچڕژانی بەرژەوەندیی هێزگەلی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئەم گۆڕەپانە تاوتوێ دەکات.
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێکدادانی ناسنامەکان
لـە 1990 بـەدواوە، ژمارەیـەک وڵات لـە ئەمریـکای باشـوور، ئەفریقیـا و وڵاتانـی پێشــووی یەکێتیــی ســۆڤیەت، قۆناخــی گواســتنەوەیان لــە دیکتاتۆرییــەوە بۆ دیموکراســی تێپەڕانــد یانیــش لــە ناکۆکیــی دوورودرێــژی نێوخۆییــەوە بــەرەو ئاشــتەوایی چــوون