لێکۆڵینەوە

هەرێمى کوردستان و بەغدا لەدووڕێیانى یەکێتى فیدراڵی و کۆنفیدراڵیدا

13-02-2019


 

RRC |

د. چواس حەسەن |

 

سەرجەم ئەو هەڵوێست و ڕووداوانەى کە لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا لەدواى پەسندکردنى دەستوورى عێراقى ساڵى ٢٠٠٥ ڕوویانداوە، دەمانخەنە بەردەم ئەو ڕاستیەى کە هێشتا کێشە و گرفتەکانى نێوان کوردستانییان و بەغدا بەکۆتا نەهاتوون و دەخوازێت کە لێکۆڵینەوەى لەبارەوە بکرێت و بەشێوەیەکى زانستیانە ڕێگەچارەى بۆ بدۆزرێتەوە. ئەم توێژینەوەیەش لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدەدات کە دەستنیشانى سەرچاوەى گرفتەکان بکات و پێشنیارى ڕێگەچارەیەکى زانستیانە بەو ئاراستەیە پێشکەشبکات.

دەبێ پێداچوونەوەیەكی زانستیانە بۆ دیاریكردنی ئەسڵی كێشەكە بكەین و پرسیاربكەین گرفتەكە لەكوێدایە: ئایا فیدراڵیزم شکەستى هێناوە لەعێراق؟ ئایا فیدراڵیزمیش هاوشێوەى ئۆتۆنۆمى فۆرمێکى بەس نییە بۆ دەستەبەرکردنى مافەکانى کوردستانییان لەچوارچیوەى عێراقدا؟

ئەم توێژینەوەیە گریمانە دەکات کە شکستهێنانى پرۆژەی بەدیموکراسیکردنى عێراق هۆکارێکە بۆ لەباربردنى فیدراڵیزم وەک فۆرمى ڕێکخستنى پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا، بۆیە فۆرمى ڕێکخستنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەماى کۆنفیدراڵى لەبرى فۆرمى فیدراڵی، دەبێتە ڕێگەچارەى سەرەکى بۆ کێشەکانى نێوانیان، لانىکەم لەم قۆناغەى ئێستادا….

لینکی تەواوی لێکۆلینەوەکە:

پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا_

 

Share this Post

لێکۆڵینەوە