بڵاوکراوەکان

Image

راپرسی هەڵبژاردن

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەم راپرسییە لەنێو 2412 هاونیشتمانی دا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كراوە كە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵ بووە و بەشێوەیەكی هەڕەمەكیی هەڵبژێردراون. لەبەر بایەخی جۆگرافیای دەنگدەران، ژینگەی بەشداربووان بۆ سێ بەشی شارنشین، شارنیشنی دەورووبەر و گوندنشین دابەشكراوە.

Image

روانگەی گەنجان لە هەرێمی کوردستان -2023

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

گەنجان لەڕووی دارایی، كۆمەڵایەتیی و تەنانەت لەڕووی ئاسایشەوە زیاتر گرێدراوی بنەماڵە و خێزانن. 90.1%ی گەنجان نایانەوێ لە خێزان دوور بكەونەوە. 52%یان پارە لە خێزان وەردەگرن و لەڕووی ئابوورییەوە گرێدراوی خێزانن. 66%یشیان گوتوویەتی ئەگەر كێشەیەكیان بۆ دەركەوێت پەنا بۆ خێڵ، خزم و كەسوكار دەبەن، ئەویش لەكاتێكدا كە تەنیا 33% گوتوویانە پەنا بۆ دامەزراوەی فەرمیی حكومەت دەبەن. لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان رۆیشتن بۆ بازاڕ، خەوتن و دواتریش سەردانی مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان لە ریزی زۆرترین ئەو كارانەن كە گەنجێك لە ماوەی هەفتەیەكدا لە هەرێمی كوردستان دەیانكات. 79.9%ی گەنجانیش گوتوویانە هەركاتێ دەستمان بە تاڵ دەبێت، بە مۆبایلەوە خەریكی سۆشیالمیدیا دەبین.

Image

كاریگەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئینتەرنێت لە سەرەتای ساڵانی دووهەزارەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و، دوای زیاتر لە دوو دەیەش، جێپەنجەی خۆی لەسەر گەلێك بواری ژیانی كۆمەڵگە، هەر لە سیاسەتەوە بگرە هەتا ئابووری و ژیانی كۆمەڵایەتی، داناوە. دنیا لەم چاخە دیجیتاڵییەدا، نەك تەنێ بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ زۆر لە وڵاتانی دیكەی جیهانیش، جیاوازە لەوەی كە پێشتر هەبوو.

Image

هەرێمی کوردستان و مافی کەمینەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەگشتی پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن ئازادانە رێوڕەسمی تایبەتی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بەبێ هیچ ئاستنەگێک ئەنجامدەدەن. جیاوازیش لە بۆچوونی تاکەکانی سەر بە پێکهاتەکان لەنێو خۆیاندا هەیە.

Image

بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

راپۆرتی بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان كه‌ زانیاریــی ورد لەسـەر ئاڵوگۆڕەكانـی نـرخ لـە بـازاڕی خانووبـەرە له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌رێمی كوردستان دەخاتـە بەردەسـت

Image

عەفرین دەروازەی دەریای نێوەڕاست

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

عەفرین ناوچەیەكی ستراتیژیی كوردستانە، لەبەرئەوەی رێگەیەكی كوردستانە بۆ كرانەوە بەڕووی جیهاندا و گەیشتنە دەریای نێوەڕاست. دوای دەسەڵاتداربوونی هێزە كوردستانییەكان لە ناوچەی عەفرین و كشانەوەی سوپای سووریا لە عەفرین، كە لە دیدگای نیشتیمانی و نەتەوەیی كوردییەوە بە سوپایەكی داگیركەر دادەنرێت، ئەو لێكۆلینڤانە رۆژئاوایی و ئەوروپاییانەی شارەزای جوگرافیای كوردستانن، ئەوەیان بە پێشكەوتنێكی زۆر گەورە دانا بۆ رۆژئاوای كوردستان و تەنانەت بۆ باشووری كوردستانیش كە بەوشێوەیە كورد دەتوانن راستەوخۆ لەو رێگەیەوە دەروازەی فرۆشتنی نەوتی رۆژئاوا و باشووری كوردستان و بازرگانی لەگەڵ جیهان بكەنەوە.

Image

دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق..

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەم بەرهەمە کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێ، ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکانی پەرەسەندنی دۆخی سیاسی و ئابووری و جڤاکی لە عێراق لە سایەی باڵادەستیی ئەحزابی مەزهەبی و تێکچڕژانی بەرژەوەندیی هێزگەلی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئەم گۆڕەپانە تاوتوێ دەکات.

Image

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێکدادانی ناسنامەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لـە 1990 بـەدواوە، ژمارەیـەک وڵات لـە ئەمریـکای باشـوور، ئەفریقیـا و وڵاتانـی پێشــووی یەکێتیــی ســۆڤیەت، قۆناخــی گواســتنەوەیان لــە دیکتاتۆرییــەوە بۆ دیموکراســی تێپەڕانــد یانیــش لــە ناکۆکیــی دوورودرێــژی نێوخۆییــەوە بــەرەو ئاشــتەوایی چــوون

Image

بۆ وڵات

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە كوردستان لە دوای راپەڕینی 1991، لە رێگەی بیری كوردستانیانەی نێو پەرتووكەكانییەوە خۆشمویست. پەرتووكەكانی زۆر بە ئاستەم دەستدەكەوتن. ئەوانیش هەموویان نا. ئەوانەی دەستیشدەكەوتن بە نرخێكی گران و چاپ و كۆپییەكی زۆر خراپەوە هەبوون، بەڵام ئەو بیرەی لەنێویاندابوو ئەوەیان دەهێنا بەهەموو سەختییەكەوە بیانخوێنییەوە.

Image

ژانی ژنانی ئێزدی "لە پێناو ژیاندا"

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەپێناو ژیاندا” کتێبێکی عەرەبیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوە کە باس لە بەسەرهاتی ئافرەتێکی کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی رێکخراوی داعش دەکات بە ناوی “حەلا مووسا” کە 312 رۆژ لە کۆیلایەتی و تووندوتیژیی سێکسی دەگێڕێتەوە و “حەسۆ هۆرمی” ئامادەی کردووە. کتێبەکە بە زمانی عەرەبی بە ناوی “من أجل الحیاة”ـەوە چاپ و بڵاوبووەتەوە.

Image

كتێبی ناسنامەی كەركووك بە توركی بڵاوكرایەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

كەركووك لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە بووەتە نێوەڕۆکی کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە عێراق. بەو شێوەیەش کەرکووک بووەتە کرۆکی کێشەی باشووری کوردستان. لەهەمانکاتدا کەرکووک کراوەتە کێشەیەکی هەرێمایەتی کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراقیشدا نەماوە.

Image

سوپا و دەوڵەت

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

نموونەیەكی دیكەی كەموێنەی ئەو شارەزاییەی پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعشدا دەركەوت، كە هیچ هەڵەیەكی هێزی ئاسمانی و تۆپخانە لەشەڕی داعشدا لەنێوان پێشمەرگە و هاوپەیماناندا دروستنەبوو لەو هەڵانەی پێیاندەگوترێت “ئاگری دۆستانە –نیران صدیقە” ، كە ئەوە لەسەر ئاستی سوپا گەورەكانی جیهاندا كەموێنەیە بەتایبەتی لەو شەڕە دەستەویەخانەی لەگەڵ داعشدا هەبوون، لەنێوان پێشمەرگە و داعشدا. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوئاهەنگی سەركەوتووانە و لێزانانەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان .

Image

لە پاریسەوە بۆ تەیراوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەو فۆتۆگرافەرە كوردە كە زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوپێش لەكاتی شۆڕشی ئەیلوولدا، كۆمەڵێك وێنەی دابوونە نووسەرێكی فەرەنسی، تاوەكو بەرەنگاریی پێشمەرگە و زۆرداری دەوڵەتی عێراق بەرامبەر كوردستان بە وێنە بگەیێنێتە ئەوروپا، بەڵام نووسەرە فەرەنسییەكە بڵاوینەكردبوونەوە، رۆژنامەڤانێك وێنەكانی دۆزینەوەو تۆڕی میدیایی رووداو لە كتێبێكی وێنەییدا بڵاویكردنەوە.

Image

ناسنامەی دزراوی نەتەوەیەك

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ێش ئەوەی پارسە ئێرانییەکان بگەنە ئەم ناوچەیە، گەلانی ماد سەدان و هەزاران ساڵ بوو، ژیانی کۆمەڵایەتی و یەکجێنشنییان دەستپێکردبوو، بەدەیان شارو گوندو قەڵاو دامودەزگای دیوانسالاری و دەوڵەتییان هەبووە.

Image

كتێبێك لەسەر داهاتووی پەیوەندییەكانی كورد و شیعە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی شیعه‌ و كورد، پۆتانسیێلی كاریگه‌ریدانانی له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق هه‌یه. هۆكاری ئەمەش بۆ ئەو پێگە سیاسی و جیۆساییە دەگەڕێتەوە كە هەردوولا لە ئاستی عێراق و ناوچەكەش هەیانە. به‌له‌به‌رچاوگرتنی دینامیكییه‌تی دۆخی سیاسیی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و عێراقیش، لێكۆڵینەوەی زیاتر لە سرووشتی پەیوەندییەكانی هەردوولا با‌یه‌خێكی زیاتر په‌یدا ده‌كات.

Image

كوردستان و پۆست - داعش

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە سەرەتای ئابی 2014دا داعش پەلاماری هەرێمی كوردستانی دا و بەشێكی خاكی كوردستانی داگیركرد. داعش پشێوییەكانی بەهاری عەرەبی لە سووریا قۆستەوە. ئەمە لە دیدی پسپۆڕانی جیۆپۆلیتیكا بە وەرچەرخانێكی جیۆپۆلیتیكی لەقەڵەمدەدرێت. بۆیە كوردستان ناچاربوو لەگەڵ هەلومەرجێكی جیۆپۆلیتیكی تازەدا هەڵبكات.

Image

ناسنامەی کەرکووک

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

کەرکووک لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە بووەتە نێوەڕۆکی کێشەی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە عێراق. بەو شێوەیەش کەرکووک بووەتە کرۆکی کێشەی باشووری کوردستان. لەهەمانکاتدا کەرکووک کراوەتە کێشەیەکی هەرێمایەتی کە لە چوارچێوەی سنوورەکانی عێراقیشدا نەماوە.

Image

کوردستان دوای ئۆپەراسیۆنی موسڵ و رەققە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە سەردەمی نوێدا موسڵ لە باکوورەوە هێرشی بۆ دەهات و لەدوای جەنگی چاڵدێران لەلایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکرا و وەک دەروازەی داگیرکردنی بەغدای لێهات و بووە مەڵبەندی ململانێ لەنێوان ئێران و عوسمانییەکان و چەندین جار لەلایەن ئێرانییەکان هێرشیکرایە سەر.

Image

کتێبی گەشتێکی رۆژنامەڤانی "لە نۆروێژەوە بۆ کوردستان" بڵاوکرایەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

کتێبەکە راپۆرت و وێنەکانی گەشتی رۆژنامەڤانی ناسراوی نۆروێژی “ئێگیل ئولاتی” و وێنەگرەکەی “ئیڤارسن” بۆ کوردستان لەخۆدەگرێت، کە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە چیاکانی کوردستان، باسیان لە بەرگری پێشمەرگە لە خەڵک و خاکی کوردستان و ئاوارەبوونی خەڵک کردووە بەهۆی هێرشی رژێمی ئەو کاتی عێراقەوە.