کورد

Image
شرۆڤە

هەگبەی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و داهاتووی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

بڕیارە سیاسییەکەی 15ی شووباتی 2022ی ئەم دواییەی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەرفەت و مەترسی ئێجگار گەورەی لە بەردەم داهاتووی پیشەسازیی نەوت و گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە پێویستە لە رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و بەشدارانی داهاتووی دابینکردنی ئاسایشی وزەی جیهان هەڵوەستەی لەسەربکرێت. لێرەدا مەترسییەکانی جوڵاندنی کەیسەکانی دژی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لە دادگە نێودەوڵەتییەکان و تۆمارکردنی کەیسی نوێ لەسەر کۆمپانیاکان و دەرفەتەکانی بەردەم پیشەسازی نەوت و بەتایبەتیش گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو.