سەرۆكوەزیران

Image
شرۆڤە

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هاوكێشەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیران لە عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

هێشتا ماوە دەستوورییەكەی راسپاردنی سەرۆكوەزیران عەدنان زورفی كۆتایی نەهاتووە، بەڵام رۆڵەكەی وەك سەرۆكوەزیری راسپێردراو كۆتاییهات. هەرچەندە عەدنان زورفی هیوای زۆر بەوە هەبوو لە ‌ماوەی یاسایی خۆیدا، كۆدەنگی لەسەر پێكهێنانی حكومەتەكەی دروستبكات و لە ‌پەرلەمان تێیپەرێنیت، بەڵام بەر لەو وادەیە شكستی خۆی لە دروستكردنی حكومەتی عێراقدا راگەیاند و كشایەوە. ئە‌ویش بەهۆی تاكە گرفتی ئێستای شەقامی شیعەوە كە بریتییە لە نەبوونی كۆدەنگییەكی گشتی لەسەر هیچ بەربژێرێك بۆ سەرۆكوەزیری.