بازرگانی

Image
شرۆڤە

کاریگەری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتە نەوتییەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

هەفتەی رابردوو 23 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی ئەندام لە ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک، پابەندبوونیان بە رێککەوتنێکی مێژوویی نێوانیان دووپاتکردەوە بۆئەوەی رۆژانە 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕدا كەمبكەنەوە. درێژەپێدان بەم رێککەوتنە، هەناسە و وچانێکی کاتی دایە وڵاتە نەوتییەکان، چوونكە نرخی نەوتی برێنتی لەسەرووی 40 دۆلارەوە جێگیرکرد.

Image
شرۆڤە

مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌م یه‌ده‌گى نه‌وت و غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان له‌ سۆنگه‌ى بازاڕى ئابورى جیهانیه‌وه‌

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

دووه‌م، به‌هه‌ده‌رچونى داهات له‌ بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك- جه‌یهانى توركى به‌هۆى داخستنى كاتى و شه‌ڕى داعش و بارودۆخى سیاسى له‌دواى (16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017) ه‌وه‌.

Image
شرۆڤە

سەردەمی گازی سرووشتی هەرزان کۆتایی پێهاتووە؟

مەحموود بابان

سەردەمی گازی سرووشتی هەرزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لەماوەی رابردوودا بەردەوامیی خواست بۆ گازی سرووشتی وایکردووە كە نرخەكەی روو لە بەرزبوونەوە بێت. لێرەدا دوو پرسیار دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە كە هۆکاری پشت بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی چییە و، ئایا نرخەكەی لە ئێستا و داهاتوودا بەبەرزی دەمێنێتەوە؟

Image
شرۆڤە

گرێبەستی دامەزراوەکان و بەردەوامیی گەندەڵی لە عێراق

مەحموود بابان

گریبەستی وەزارەت و دامەزراوەکان باوترین رێگای گەندەڵییە لە عێراق. ساڵانە ملیاران دۆلار بەفیڕۆ دەدرێت و بە بەرچاوی دامەزراوە فەرمییەکان وەک بەرتیل دەدرێت بۆ تێپەڕاندنی کارەکان و وەرگرتنی گریبەستەکان، گەندەڵییەکان زۆرن بە ژمارە و بەکەیسی جیاواز، بەڵام بۆ دیارترینیان، لێرەدا بە گوێرەی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، چاو لە وەزارەتەکانی بەرگری، داد، و کارەبا لە عێراق دەکەین.

Image
شرۆڤە

بۆچی  لە هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی خۆراک دوو هێندە زیاتری جیهان بەرزبووەتەوە؟

مەحموود بابان

مانگ شوباتی ئەمساڵ نرخی خۆراک ئاستێکی نموونەیی لە بازاڕەکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکرد و، بەڕێژەی 20.7 % بە بەرارد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەوە[1]، کە ئەمەش خێراترین ئاستی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە لەماوەی دەیەکانی رابردوودا. ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوەیە، بەڵام ئەوەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق روویداوە دوو هێندە و بگرە زیاتری ئەو رێژەیەشە کە لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ماددە خۆراکییەکان تۆمارە كراوە، هەروەها نرخی خۆراک لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان جیاوازە و لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە بەغدا نرخەکان هەرزانترە، بۆچی؟ لێرەدا هەوڵدەدەین گۆڕانکارییەکانی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، و عێراق بە بەراورد بە یەک مانگ، شەش مانگ و ساڵی رابردوو دەربخەین و، لەگەڵ نرخە جیهانییەکان بەراوردی بكەین و هۆکاری جیاوازی نرخەکانیش لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بخەینەڕوو.

Image
شرۆڤە

دیارنەمانی دوو ملیار و نیوەكە و چارەنووسی دەوڵەت لە عێراق!

د. یاسین تەها

لەكاتێكدا كە سەرجەم خزمەتگوزارییەكان لە عێراق لە پاشەكشەدان و ئاماژەكانی هەژاری زیاتر دەبن، دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەت بۆمبێكی گەورەیان تەقاندەوە؛ بڕی 3.7 ترلیۆن دیناری پارەی بارمتەی باج و گومرگ لەلایەن پێنج كۆمپانیای خەیاڵییەوە براوە كە بەهاكەی بە دراوی قورس دەگاتە نزیكەی 2.5 ملیار دۆلار!

Image
شرۆڤە

پرۆژەیاسای کار و کەمترین کرێی کرێکارێک لە هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ILO، لە کۆی 187 وڵاتی ئەندامی رێکخراوەکە، تەنیا بەڕێژەی 8% کەمترین کرێی کرێکارێک لە وڵاتەکەیدا دیارینەکراوە، واتە بەرێژەی 92%ی وڵاتان کەمترین کرێی کرێکاریان دەستنیشانکردووە. هەروەها، لەنێو وڵاتانی ئەورووپاشدا لە 27 دەوڵەت تەنیا 6 دەوڵەتیان کەمترین کرێی کرێکاریان دەستنیشاننەکردووە

Image
شرۆڤە

هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی

مەحموود بابان

سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندی و دارایی عێراق، تەنانەت سەرۆکوەزیران لەبارەی ئەگەری جێگیرکردنی بەهای دینار و گەڕانەوەی بۆ ئەو نرخەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە، رۆژانە بەهای دینار عێراقی بەرامبەر دۆلار روو لە دابەزینە. ئێستاش (26-10-2022) بە 10 هەزار سەروو ئەو نرخە لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Image

رەوشی گەنجانی کارساز و دەستپێشخەریی بۆ بازرگانی بچووک لە هەرێمی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

کێشە و گرفتەکانی بەردەم کارساز و ئەو کەسانە كرد كە بازرگانی دەكەن لە هەرێمی کوردستان. بەهۆی نەبوونی ژێرخانێکی بەهێزی سەردەمییانەی ئابووری، هەروەها گرفتەكانی راپەڕاندنی کارە ئیدارییەکان ئاستەنگ بۆ دەستپێکردن و بەردەوامبوونی كارسازیی گەنجان هاتووتە پێش.

Image
شرۆڤە

بەهارات؛ تامی تاڵی رێگەیەک بۆ عێراق!

زریان رۆژهەڵاتی

راگەیاندنی کۆریدۆری بەهارات، دەتوانێت گورزێکی کاریگەر بێت لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانی عێراق کە سوودانی خەونی بەستنەوەی ئاسیا و ئەوروپای لەسەر هەڵچنی بوو. راستییەکەی، پڕۆژە گەورە ژێرخانییەکانی جیهان چەندێک ئابووری بن، ئەوەندەش سیاسین و، رەنگە ئەمەش هۆکارێک بووبێت کە وایکردبێ، عێراق لە دەرەوەی بازنەی پڕۆژە نوێیەکەی بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە بێت کە لە دوایین کۆبوونەوەی G20دا راگەیێندرا.

Image
شرۆڤە

جەنگی غەززە و داهاتووی پرۆژە ستراتیژییەكانی ئیسرائیل

میران حسین

شەڕی غەزە بەدەر لە رەهەندە مرۆیی و سەربازییەکانی، سەرنجی بۆ سەر داهاتووی چەندین پرۆژەی ستراتیژی راکێشاوە كە ئیسرائیل لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجامیان بدات یان تێیاندا بەشدار بێت. بەشیك لەو پرۆژانە ستراتیژین بۆ وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و، ئیسرائیل پلانی داناوە بەهۆیانەوە ببێتە بەهێزترین وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێگەیەكی ستراتیژی زۆر بەهێزلە جیهان دا دەستبەر بکات بەڵام هێشتا دیار نییە کە جەنگەکە چارەنووسی ئەو پرۆژانە چی لێ دەکات.

Image
شرۆڤە

زیادبوونی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانی چین لە عێراق؛ مەترسی یان دەرفەت؟

مەحموود بابان

ساڵ بە ساڵ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی چین لەگەڵ عێراق رووی لە هەڵکشان بووە، بەمدواییەش گەیشتووەتە نزیکەی 50 ملیار دۆلار، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی هەناردەی عێراق بووە بۆ چین. لە بەرامبەریشدا، چین لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق زۆرترین وەبەرهێنانی لە کەرتی وزە و خانووبەرەی عێراق کردووە.