نوێکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا-رێنیشاندەری کاتیی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا

04-04-2021


 

RRC |

و:مەحموود بابان|

نوێکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

کۆٍشکی سپی لە مانگی ئاداردا ستراتیژی نوێی خۆی بەناونیشانی رێنیشاندەری کاتی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا”[i] بڵاوکردەوە، کە تێدا جەخت لە گەڕانەوە و پەیوەندیکردن بە جیهانەوە دەكات. ستراتیژە کاتییەکەی ئیدارەی نوێ، جەخت لە کرانەوە بەڕووی جیهان و پابەندبوون بە بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و  کارکردنی هاوبەش و پاراستنی هاوپەیمانەکان و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەرکردایەتی جیهان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە جیهانییەکاندا کردووەتەوە. لە پێشەکی راپۆرتەکەدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە پابەندی ئەمریکا بە دووبارە پەیوەندیکردن بە جیهان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەکان لە داهاتوودا دەکاتەوە و دەڵیت:”من جارێکی دیکە پابەندیم بە پەیوەندیکردن بە جیهانەوە دووپاتدەکەمەوە، نەوەکو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەکانی دوێنی، بەڵکۆ بۆ ئاڵینگارییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێ.”

پێشەکی

من جارێکی دیکە پابەندیم بە پەیوەندیکردن بە جیهان دووپاتدەکەمەوە، نەوەکو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەکانی دوێنی، بەڵکۆ بۆ ئاڵینگارییەکانی ئەمڕۆ و سبەینی.”

جیهانەکەمان لە خاڵی وەرچەرخاندایە، داینامیکی جیهان گوڕاوە. لەم کاتەدا قەیرانە نوێیەکان پێویستی بە سەرنجدان بۆ خێراکردنی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییەکانی وەک بڵاوبوونەوەی پەتا (پاندامێک)،  قەیرانی کەشوهەوا ، چەکی ئەتۆمی و شۆڕشی پیشەسازی چوارەم هەیە. بەدڵنیاییەوە، ئێمە تەنیا لە بەرەوپێشدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بەرزڕاگرتنی بەها جیهانییەکان بەکارکردن لەسەر کاری هاوبەش لەگەڵ نزیکترین هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان سەردەکەوین. هەروەها، بە نوێکردنەوەی   سەرچاوەی بە‌هێزی نیشتمانیی خۆمان، کە ئەمەش بە بووژاندنەوەی سەرەکیترین بنەماکانمان دەستپێدەکات، کە  دیموکراسیی ئێمەیە. من باوەڕم وایە، ئێمە لە نێوەڕاستی مشتومڕێکی بنەڕەتی و مێژوویداین لەربارەی ئاراستەی داهاتووی جیهانەکەمان. خەڵکانێک مشتوومڕی ئەوە دەکەن بەرەچاوکردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشمان تاکڕەوی باشترین رێگایە بۆ پێشەوە، هەروەها خەڵکانێکی دیکەش هەن و تێدەگەن دیموکراسی گرنگە و بنەمایە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی جیهانەکەمان دەبێتەوە.

من بەتەواوی باوەڕم بەوە هەیە، کە دیموکراسی کلیلی ئازادی، خۆشگوزەرانی، ئاشتی و کەرامەتە. ئێستا ئێمە دەبێت بەڕوونی ئەوە نیشانبدەین، کە گومان لادەدات و  دیموکراسی بۆ خەڵکی خۆمان بۆ خەڵکی جیهانیش بەردەستدەبێت و سەردەکەوێت. پێویستە ئێمە بیسەلمێنین، کە مۆدیلەکەمان شوێنەواری مێژوویی نییە، بەڵکۆ تاکە رێگایە بۆ ئەوەی بەڵینەکەی داهاتوومان بهێنینە دی. هەروەها، ئەگەر ئێمە بەیەکەوە و لەگەڵ هاوبەشە دیموکراتییەکانماندا بە متمانە و هێزەوە کار بکەین، ئەوا رووبەڕووی هەموو ئاستەنگێک دەبینەوە و پێشی هەموو بەربەستکارێک دەکەوێن. بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕۆکی ستراتیژیی پێشنیازکراو: پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی نوێ بکاتەوە بۆ بینینی ئاستەنگەکانی ئەمڕۆ لە پێگەیەکی بەهێزەوە، ئێمە بناخەی ئابوورییەکەمان باشتر بنیات دەنێن، دووبارە دەستدەکەین بە جێگیرکردنەوەی پێگەی خۆمان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بەرزکردنەوەی بەهاکانمان لە ناوخۆ و بەرگریکردنیان لەسەر ئاستی هەموو جیهان. هەروەها  بە مۆدیرنکردنی توانا سەربازییەکان، ئەویش لەکاتێکدا پێشەکی پێشەنگی بوون بە دیپلۆماسیەت و دووبارە بوژاندنەوەی تۆڕی هاوپەیمانی و هاوبەشی ئەمریکا دەبێت. هەروەها، ئێمە ئەم کارە دەکەین و دەبێت بۆ خەڵکی ئەمریکاشی روون بکەینەوە، کە سەرکردایەتی و پێشەنگیکردنی جیهان وەبەرهێنانێک نییە، کە ئێمە هەست بە باشی بکەین، بەڵکو ئەوە دڵنیامان دەکاتەوە، کە چۆن خەڵکی ئەمریکا لە ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەژیت و ئەوەش بەرژەوەندییەکی حاشاهەڵنەگرە.

کاتێک هاوپەیمانەکانمان بەهێز دەکەین، هێز و توانای خۆمان بۆ تێکدانی هەڕەشەکان پێش ئەوەی بگەنە کەنارەکانمان گەورە دەکەین و وەبەرهێنان لە پێشکەوتنی ئابووری وڵاتاندا دەکەین. بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمەکانمان دروستدەکەین و ئەگەری ناسەقامگیری و تووندتیژی و کۆچی بە کۆمەڵ کەمدەکەێنەوە. کاتێک ئێمە سیستمی تەندرووستییەکان لەسەرتاسەری جیهان بەهێز دەکەین، مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی (پاندامێک) کەمدەکەینەوە، کە هەڕەشەن بۆ سەر خەڵک و ئابوورییەکەمان. کاتێک ئێمە بەرگری لە مافی یەکسانی هەموو خەڵک، ژنان و کچان، هاوڕەگەزخواز، کۆمەڵگە رەسەنەکان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خەڵکانی هەموو باکگراوندێکی ئیتنی و ئاینی دەکەین، ئەوا ئێمە یارمەتیدەر و دڵنیادەبینەوە، کە ئەو مافانە بۆ منداڵانی خۆمان لێرە لە ئەمریکا پارێزراوە.

ئەمڕۆ، من ئەم رێنشاندەرە کاتییە بڵاودەکەمەوە بۆ گەیاندنی روانگەی بینینم بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەمریکا لەگەڵ جیهاندا. هەروەها من دەزگا و دامەزراوەکان ئاراستە دەکەم بۆئەوەی کار و بەرنامەیان لەگەڵ ئەم رێنیشاندەرەدا رێکبخەن و کاری پێبکەن. تەنانەت کاتێک دەست بە کارکردن لەسەر ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەکەین. کاتمان نییە بۆ بەفیڕۆدان، راستییە سادەکە ئەوەیە: ئەمریکا چیدیکە ناتوانێت لەسەر شانۆی جیهان نەبێنرێت. هەروەها بە سەرکردایەتی بایدن و هاریس، ئەمریکا دەگەڕێتەوە. دیپلۆماسی وهاوپەیمانەکان دەگەڕێنەوە، بەڵام ئێمە سەیری دواوە ناکەین. ئێمە بەناتەواویی سەیری داهاتوو دەکەین و بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانێن بۆ خەڵکی ئەمریکای بنیات بنێین.

با بڕۆینە سەر کار!

جۆ بایدن

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

نوێکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

رێنیشاندەری کاتیی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی  ئەمریکا

سەرەتا

وێنای ئاسایشی جیهان

لەپێشینەکانی ئاسایشی نەتەوەییمان

دەرئەنجام

سەرەتا

ئەمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر چارەنووسی ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕێک بەستراوەتەوە بە رووداوەکانی ئەودیو کەناراوەکانی ئێمە. ئێمە بەرەنگاری پەتایەکی جیهانی (پاندامێک)، تێکشکانی ئابوورییەکی بەرەو داکشان، قەیرانی دادپەروەریی رەگەزی و قٶڵبوونەوەی باری نائاسایی کەشوهەوا بووینەتەوە. ئێمە رووبەڕووی جیهانێکی سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم، پشتکردن لە دیموکراسی، گەشەکردنی بەربەرەکانێی رووسیا، چین و دەوڵەتانی دیکەی دەسەڵاتخواز و شۆڕشی تەکنەلۆژی بووینەتەتەوە، کە هەموو رووەکانی ژیانمان دووبارە دادەڕێژێتەوە. هەروەها، لەم قۆناخەدا ئێمە رووبەڕووی ئاستەنگی بێ وێنە بووێنەتەوە، بەڵام دەرفەتی بێ هاوتاش هەیە.

ئەم ساتە بانگماندەکات بۆ ئەوەی بەرەوپێشەوە بمانبات، نەوەکو بچووک ببینەوە بۆ دواوە. بەدیاریکراویش بۆ گەڕانەوە بۆ جیهان بانگمان دەكات. بۆ سەلامەتی، بۆ خۆشگوزەرانی و ئازادیی ئەمریکییەکان بانگمان دەكات. ئەمەش پێویستی بە تێگەیشتنی نوێ و فروان لە ئاسایشی نەتەوەیی هەیە. کاتێک، کە رۆڵمان لە جیهاندا دەناسرێتەوە، بە بەهێزی و زێندوویی ئێمە لە ئەمریکا بەند دەبێت. ئەمەش داوای، رێگایەکی داهێنەرانە، کە لەسەر بنەمای هەموو سەرچاوەکانی هێزی نەتەوەییمان، فرەییمان، ئابوورییەکی چالاک، داینامیکی کۆمەڵگەی مەدەنی، داهێنانی تەکنەلۆژیا، بەها دیموکراتییەکان و تۆڕی فراوان و قۆڵی هاوبەش و هاوپەیمانیی لەگەڵ بەهێزترین هێزی سەربازی جیهان دەکات. ئەرکی ئێمە ئەوەیە، کە ئەم بەرژەوەندییانە مسۆگەر بکەین و بەرگری لێبکەین. ئەویش بە بنیاتنانەوەی باشتر لە ماڵەوە و بەگەڕخستنەوەی سەرکردایەتیمان لە دەرەوە، ئەمەش لە پێگەی نوێکردنەوەی هێزەوە، کە  ئەمریکا دەتوانێت رووبەڕووی هەر بەرەنگارییەک ببێتەوە.

پێویستە ئێمە پێکەوە ئەوە نیشان بدەین، کە هیشتا دەتوانین دیموکراسییەکەمان بەگەلەکەمان بگەیەنین. ئەوەش دووپاتبکەینەوە، کە ئەو دیموکراسییە بۆ زاڵبوون و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئەم قۆناخەی ئێستا گرنگە. ئێمە هەوڵی بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکان دەدەین، لەگەڵ هاوبەشەکانماندا بەیەک بیرکردنەوە کار دەکەین و هێزی پێکەوەیی خۆمان کۆدەکەینەوە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی هاوبەش و دۆزینەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان. هەروەها ئێمە بە دیپلۆماسی پێشدەکەوێن و پابەندبوونی خۆمان بە پەرەپێدانی جیهانی و هاوکاری نێودەوڵەتی نوێ دەکەێنەوە. هاوکاتیش،  وەبەرهێنانی زیرەک و بە دیسپلین لە بەرگری نیشتمانیدا دەکەین. ئێمە قەیرانەکانی ئەمڕۆ دەستنیشاندەکەین، هەروەها ئاستی خۆڕاگری، داهێنان وپێشکەوتن بەرزدەکەینەوە. ئەویش بۆ ئەوەی بەڕاستی  خۆشگوزەرانیی هاوبەش بۆ داهاتوو بنیات بنێن. ئێمە دووبارە پابەندیی خۆمان بەناسینەوەی ئایدیاکان دووپات دەکەینەوە و دامەزراوە و دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی مۆدیرن دادەمەزرێنین. هاوکاتیش دڵنیایی دەدەین سوود لە هەموو بەهرە و توانا جیاوازەکان وەرگرین کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی ئەمڕۆ پێویستن. هەروەها هەر شتێک دەیکەین، ئامانجمانە ژیانێکی باشتر و سەلامەتتر و ئاسانتر بۆ خێزانی کارکەر لە ئەمریکا دابین بکەین.

ئەو قەیرانانەی ئێستا زۆر قورسە، کە رووبەڕوویان بووینەتەوە، بەڵام ئەمریکا قورسییەکان  تێدەپەڕینێت. بەدرێژایی مێژوومان، ئەمریکییەکان ماوەی قەیرانیان گوڕێوە و گواستووەتەوە بۆ دەرفەت و نوێبوونەوە، هەمان شت بۆ ئەمڕۆش راستە. ئێمە دەرفەتی ئەوەمان هەیە نەک تەنیا بۆ بنیاتنانەوە، بەڵکۆ بنیاتنانەوەی بەشێوەیەکی باشتر كاربكەین، ئەویش بەفیربوون لە هێزی خۆمان بۆ وێناکردن و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر دەبێت.

وێنای ئاسایشی جیهان

ئێمە ناتوانین وانیشانی بدەین کە بە سادەیی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی 75ساڵ، 35 ساڵ یاخود تەنانەت چوار ساڵێک لەمەوپێش. ناشتوانین شتەکان بۆ ئەو شێوەیەی کە پێشتر هەبووە بگەڕێنینەوە. لە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەییدا وەک سیاسەتی نێوخۆیی دەبێت نەخشە بۆ کۆرسێکی نوێ دابنین.

رووداوەکانی ئەمدواییە زۆر بەڕوونی ئەوەیان نیشاندا، کە زۆرێک لە هەڕەشە گەورەکان كە رووبەڕوویان بووینەتەوە، رێز لە هیچ سنوورێک ناگرن و هیچ دیوارێک ناناسن. دەبێت ئێمە بەکاری بەکۆمەڵ و پێکەوەیی رووبەڕوویان بوەستینەوە. بڵاوبوونەوەی پەتا (پاندامێک)ومەترسییە بایۆلۆجییەکانی دیکە، تەشەنەکردنی قەیرانی کەشوهەوا، هەڕەشەی سایبەری و دیجیتاڵ، تێکچوونی ئابووری نێودەوڵەتی، قەیرانە مرۆییە درێژخایەنەکان، تووندڕەوی و تووندتیژی و تیرۆریزم، بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و چەکی کۆکوژ، هەموو ئەمانە مەترسی جیددین ولەهەندێک باروودۆخدا ترسناکن. هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت بەتەنیا بەشێوەیەکی کاریگەر رەفتار بکات. هەروەها، بە بێ ئەمریکا، ناتوانرێت بەشێوەیەکی کاریگەر ناونیشان بۆ هیچ كەسێك دیاری بکرێت.

لەم کاتەدا ئەمریکا زیاتر پێویستی بە بەشداریی و پەیوەندی بە جیهان و هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە و  لە هەموو کاتێکیش زیاتر بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، دیموکراسی لە سەرانسەری جیهان و  بەهی ئەمریکاشەوە زیاتر کەوتووەتە ژێر گەمارۆ. کۆمەڵگە ئازادەکان لەناو گەندەڵی، نایەکسانی، جەمسەرگیری، پۆپۆڵیستی، ناڵیبڕاڵی و هەڕەشەی سەر حوکمی یاسادا، بەرەنگاری ئەم کێشانە بوونەتەوە.

تەوژمی نەتەوەیی و ناسیۆنالیستی بەهۆی  قەیرانی کۆڤید-19 خێراتربووە و لەهەر وڵاتێک، عەقڵییەتێکی بەرهەمهێناوە کە بۆ خۆی کاربکات، کە ئەمەش زیاتر بووەتە هۆی گوشەگیری و خۆشباوەڕی و سەلامەتیی کەمتر. تاوەکو دێت، گەلانی دیموکراتیش زیاتر بەرەنگاری ئاستەنگی دەرەکی دەبنەوە، کە لەلایەن هێزی دەسەڵاتخوازی نادیموکراتەوە (دیکتاتۆر) بڵاودەکرێتەوە. هێزە دژە دیموکراتەکان زانیاری هەڵە و زانیاری نادرووست و گەندەڵی پڕچەککراو بەکارئەهێنن بۆ سوود وەرگرتن لە لاوازی هەستپێکراو و درز و دابەشکردنی جوڵە لەناو گەلانی ئازاد و لەناوبردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و گرنگیدان و بەرزکردنەوەی مۆدیلی جێگرەوەی حکومڕانی دەسەڵاتخواز (دیکتاتۆر) لە حکومڕانیدا. پێچەوانەکردنەوەی ئەم تەوژم و ئاراستەیە بنەمای ئاسایشی نیشتمانیمان پێکدەهێنێت. پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێزی نموونەیی خۆی سەرکردایەتی بکات، ئەویش پێویستی بەکاری قورس لەنێوخۆی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی کۆڵەکەکانی دامەزراندنی دیموکراسیمان هەیە. بەڕاستیش پێویستە رەگەزپەرستیی سیستەماتیك دەستنیشانبکەین و بۆ بەڵینەکانمان وەک نەتەوەیەکی کۆچبەر كاربكەین. سەرکەوتنەکانمان دەبێتە سەکۆیەک بۆ دیموکراسییەکانی دیکە، کە ئازادییان تێکەڵە بە ئاسایش و خۆشگوزەرانی و شێوازەکانی ژیانی ئێمەوە.

لێرەشدا، پێویستە ئێمە لەگەڵ ئەو راستیەدا بین، کە دابەشکاری دەسەڵات (هێز) لە سەرانسەری جیهاندا لە گوڕاندایە و ئەمەش هەڕەشەی نوێی درووستکردووە. بەتایبەتیش، چین زۆر بەخێرایی خۆی سەپاندووە. تاکە رکابەرە، کە توانای لە تێکەڵکردنی ئابووری، دیپلۆماسی، سەربازی و هێزی تەکنەلۆژیا هەیە بۆ بەرەنگارییەکی بەردەوام لە سیستمێکی نێودەوڵەتی کراوە و سەقامگیردا. رووسیا سوورە لەسەر زیادکردنی کاریگەری خۆی لە جیهاندا و رۆڵی تێکدەرانەی لەسەر شانۆی جیهان دەگێڕێت. مۆسکۆ و پەکین بەقورسی وەبەرهێنانیان لە پشکنینی هێزی ئەمریکا و هەوڵەکانیاندا بۆ رێگرتن لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سەرانسەری جیهاندا کردووە. ئەکتەرانی هەرێمی (ناوچەیی) وەک ئێران و کۆریای باکوور بەردەوامن لە بەدوادا گەڕانی توانای گوڕانکاریی یارییەکان و تەکنەلۆژییەکان، هاوکاتیش بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئاستەنگی سەقامگیری هەرێمیی لە جیهاندا درووستدەكەن. هەروەها ئێمە رووبەڕووی ئاڵینگاری نێو ئەو وڵاتانە بووینەتەوە، کە حکومڕانییان شڵۆقە و کاریگەری ئەکتەرانی نا-دەوڵەتیان لەسەرە، کە توانای تێکدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان هەیە. تیرۆریزم و تووندتیژی و تووندڕەوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەک هەڕەشەی گرنگ ماون، بەڵام سەرەڕای ئەم ئاڵینگارییانە، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا بەردەوامە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەهەموو شێوە و رەهەندەکانی هێزەوە. ئەمەش توانامان دەداتێ بۆ وێناکردنی داهاتووی سیاسەتی نێودەوڵەتی و پێشخستنی بەرژەوەندی و بەهاکانمان. هەروەها بۆ پێکهێنانی جیهانێکی ئازادتر، سەلامەت و خۆشگوزەرانتر تواناما دەداتێ.

ئەم کارەش بەپەلەیە، چونکە ئەوە ئەمریکایە كە یارمەتیدەرە بۆ دامەزراندن و دەرکردن و تاقیکردنەوەی هاوپەیمانەکانمان، دامەزراوەکان، رێککەوتننامەکان و نۆرمەکان کە لەژێر نوسینەوەی فەرمانە نێودەوڵەتییەکاندان. لەنێوان گوڕانکارییە خێراکان و کەڵەکەبوونی قەیرانەکاندا، کەمووکوڕتییەکانی سیستەمەکان بەدەرکەوتوون. ترافیک و بەربەرەکانێی نێوان دەوڵەتەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆر کەس لەجیهاندا بە ئەمریکییەکانیشەوە پرسیار لە بەردەوامی پەیوەندییەکان بکەن. ئەمریکا ناتوانێت وەک هەمیشە بگەڕێتەوە بۆ بازرگانی و داواکارییەکانی رابردووش بە ئاسانی ناگەڕێنەوە، بەڵام ئەمە هەلێک دەدۆزێتەوە بۆ خۆگونجاندن، چاکسازی و لەباوەشگرتنی دەستپێشخەریی بوێرانە، کە دەوڵەتان و کارەکتەرە نادەوڵەتییە کاریگەرەكان بەڕیگای نوی پێکەوە کۆبکاتەوە. پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان دەتوانین نوێگەری و بەمۆدیرنکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ ئاڵینگارییەکان ئەم سەدەیە لە هەڕەشەی سایبەری، گەندەڵی و گوڕانکاری کەشوهەوا و دەسەڵاتخوازی دیجیتاڵی بپارێزین.

لە کۆتاییدا، دەربازبوون لەژێر زۆرێک لەم تەوژمە فراوانانە شۆڕشێکە لە تەکنەلۆژیادا، کە هەم مەترسی و هەم بەڵینی بنیاتنانەوە دەدات. هێزە پێشەنگەکانی جیهان، پێشبڕکی بۆ پەرەپێدان و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای دەرکەوتووی وەک ژێریی دەستکرد و رامانکاری کوانتەم دەکەن، کە ئەمیش دەتوانێت هەموو شتێک لە هاوسەنگی ئابووری، سەربازی لەنێوان دەوڵەتاندا تاوەکو داهاتووی کار و سەروەت و سامان و نایەکسانی لەنێویاندا بگۆڕێت . توانای داهاتوو زۆر گەورەیە. پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای وزە بەردەوامەکان (وزەی پاک) زۆر پێویستە بۆ خاوکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، بایۆتەکنەلۆژی (تەکنەلۆژیای بایۆلۆجی) دەتوانێت چارەسەری نەخۆشییەکان بکات، ژێرخانی نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەکان 5G (نەوەی داهاتووی پەیوەندییەکان) قۆناخەکە بەرەو پێشڤەچوونێکی زۆر گەورە لەبازرگانی و گەیشتن بە زانیاری دەڕەخسێنێت. گوڕانکارییە خێراکانی بواری تەکنەلۆژیا هەموو لایەنەکانی ژیانمان و بەرژەوەندی نەتەوەییمان پێکدەهێنێت، بەڵام ئاراستە و دەرئەنجامەکانی شۆڕشی تەکنەلۆژی بەناجێگیری دەمینێتەوە. تەکنەلۆژیای دەرکەوتوو (نوێ) بەزۆریی لە لایەن یاسا و نۆرمەکان کە بۆناوەندکردنی ماف و بەها دیموکراتییەکان دیزاین کراون بەڕێوەنابرێن. هەروەها هاوکاری بەخێوکردن، دامەزراندنی پاسەوانی دژی خراپ بەکارهێنان یاخود کردار و کاری خراپ، کەمکردنەوەی نادڵنیایی و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان پێشبڕکێیەکە دەبێتە هۆی ناکۆکی و پێکدادان. ئەمریکا پێویستە دووبارە وەبەرهێنان لە پاراستنی زانست و تەکنەلۆژیا بکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێشەنگی و سەرکردایەتی بگریتەوە دەست، هەروەها، لە ئێستادا شان بەشانی هاوبەشەکانمان کار بۆ چەسپاندنی ئەو یاسا و نۆرم و نەریتە نوێیانە بکەین، کە رێگەمان پێدەدات دەرفەتەکانی  پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بقۆزینەوە.

لەپێشینەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

بەرژەوەندی نەتەوەیی زیندوو(دەگمەن)ی ئەمریکا لە دامەزراندنی کۆمارەوە تاوەکو ئێستا بەرگەی گرتووە. ئەمڕۆ، بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئەم بەرژەوەندییە پێویستی بە رێگا و دەروازەیەکی نوێ بۆ ئاستەنگەکانی ئەم قۆناخ و کاتەی ئێمە هەیە. ئەمەش سادەترین پابەندیی و بەئەمەکیی ئێمەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلی ئەمریکا، کە وادەخوازێت رووبەڕووی بەرەنگارییەکان نەوەکو تەنیا لە زلهێزو ناحەزە ناوچەییەکان، بەڵکۆ لە ئەکتەرە تووندڕەو وتاوانبارە نادەوڵەتییەکانیش ببێنەوە. هەروەها رووبەڕووی هەڕەشەکانی وەک گوڕانکاری کەشوهەوا، نەخۆشی گوازراوە (پەتا)، هێرشی سایبەری و زانیاری نادرووست و جیاواز ببینەوە، کە ئەمانەش هیچ سنوورێکی نەتەوەیی ناناسن و تێدەپەڕێنن. ئێمە بەرژەوەندیی زۆرمان لە فرەوانکردنی خۆشگوزەرانی ئابووری و دەرفەتەکاندا هەیە، بەڵام ئێمە پێویستە بەرژەوەندی ئابووری ئەمریکا لەڕووی بژێوی خێزانی کارکەر و کرێکارەوە پێناسە بکەێنەوە، نەوەکو لە بەرژەوەندی و قازانجی کۆمپانیا گەورە هاوبەشەکان یاخود کۆکردنەوەی سامانێکی نەتەوەیی بێت. ئەمە بەشێوەیەکی زۆر لەسەر باشبوونی بناخەی ئابووری و چاککردنەوەی گەشەکردنێکی گونجاو دەوەستێت، بە هەمان شێوەش، وەبەرهێنان لە هاندان بۆ نوێکاری و داهێنان و بەرهەمهێنان لە  بەهێزکردنی پێشبڕکێی نەتەوەییدا بۆ کاری باش، دروستکردنەوەی زنجیرەی دابینکردنی ئەمریکا بۆ کاڵای باش و گرنگ بکەین، کە دەبێتە هۆی فرەوانکردن و رەخساندنی دەرفەت بۆ هەموو ئەمریکییەکان. ئێمە دەبێت پابەندبین بە ناسینەوە و بەرگریکردن لە بەها دیموکراتییەکان، کە لەناو دڵی ئاراستەی ژیانی ئەمریکادایە. ئەمەش مانای زیاتر لە سادەیی و  بەردەوامیدان بە دۆخی  ئێستای هەیە، کە بریتییە لە زیندووکردنەوەی دیموکراسیمان، ژیانکردن لەسەر ئایدیا و بەهاکانمان بۆ هەموو ئەمریکییەکان و پابەندی و وەستان لە بەرامبەر بەهاکانمان لە دەرەوە، لەوانەش یەکێتی ویەکگرتنی دیموکراسییەکانی جیهان، تا بۆ بەرەنگاری هەڕەشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی ئازاد و فرەڕەهەند ببنەوە.

ریشەی پێویستییەکانی دڵنیابوون لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا:

– بەرگری و پەروەردەکردنی سەرچاوە بەردەستەکانی هێزی ئەمریکا لەنیویاندا: گەلی ئێمە، ئابووریمان، بەرگری نەتەوەییمان و دیموکراسیمان لە ئەمریکا ( لە ماڵەوە).

– بەرزکردنەوەی دابەشکردنی دەسەڵات بۆ ناسینەوە و رێگریکردن لە هەڕەشەکردنی راستەوخۆی ئەمریکا و دۆستەکانمان (هاوپەیمانەکان)، رێگریکردن لە دەستگەیشتن بەسەر جیهاندا  یاخود زاڵبوون بەسەر ناوچە وکیشوەرە سەرەکییەکاندا.

– سەرکردایەتیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری و سیستمی کراوەی نێودەوڵەتی، لەژێر سایەی نوسراوێکی هاوپەیمانیی دیموکراتی بەهێز، هاوبەشیکردن، فرەیی دامەزراوەیی و یاسا.

ئێمە ناتوانێن هیچ کام لەوکارانە بەتەنیا ئەنجامبدەین، لەبەر ئەم هۆیەش، ئێمە نوێگەری و نوێخوازی لە هاوپەیمانیی و هاوبەشییەکانمان لەسەرانسەری جیهاندا دەکەین. دەیان ساڵە، هاوپەیمانەکانمان لە دژی هەڕەشە و دوژمنی هاوبەش لەبەرەی ئێمە وەستاون. هەروەها پێکەوە دەست بە دەست کارمان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی و بەها هاوبەشەکانمان کردووە. ئەمانەش سەرچاوەیەکی بەهێز و زۆر مەزنی بێوێنەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە، هاوشانیش بۆ پاراستنی گەلەکەمان بە سەلامەتی و سەرفرازی خەڵکەکەمان یارمەتیمان دەدات. هاوپەیمانە دیموکراتەکانی ئێمە توانامان دەدەنێ کە بەرەی هاوبەش بۆ بنیاتنانی بینینێکی (ڤیژن) یەکگرتوو پێکبهێنین. هەروەها، پاڵپشتیمان دەكات وپاڵ بە هێزمانەوە دەنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ستانداردی بەرز، چەسپاندنی یاسای نێودەوڵەتی کاریگەر و چاودێریکردنی وڵاتان لە نێویاندا چین کە بەرپرسیاریی دەکەوێتە ئەستۆ. بۆیە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، وەبەرهێنان و مۆدێرنکردنی رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و هاوپەیمانییەکانمان لەگەڵ ئوسترالیا و ژاپۆن و کۆماری کۆریای باشوور، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە جیهاندا گەورەترین سەرمایەی ستراتیژی ئەمریکایە. ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کار دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەرپرسیاریییەکان دابەشبکەین، هاوکاتیش هانیان دەدەین وەبەرهێنان لە بەرژەوەندییە بەراوردکارییەکانی خۆیان لە دژی هەڕەشە هاوبەشەکانی ئێستا و داهاتوو بکەن.

هەروەها، لە تەنیشت هاوپەیمانە سەرەکییەکانمان، ئێمە دوو ئەوەندەی دیکەش کار لەسەر بنیاتنانی هاوبەشی دیکە لەسەرانسەری جیهاندا دەکەین. چونکە هێزمان چەند هێندە دەبێت، کاتێک هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی هەڕەشەی هاوبەش، دابەشکردنی تێچووو و خەرجییەکان و فراوانکردنی بازنەی هاوئاهەنگی پێکەوە کۆدەبنەوە. ئێمە ئەوە دەزانین، کە بەرژەوەندی دەگمەنی نەتەوەیی زیندوومان ناچار بە قۆڵبوونەوەی پەیوەندییەکان لە دەریای هیندی، ئەورووپا و بەشی رۆژئاوای گوی زەوی هەیە. هەروەها، ئێمە بەئاگادارییەوە هەردوو بەرژەوەندی و بەهای خۆمان لەکاتی پەیوەندیکردن بە هاوبەشەکانمان و گەلانی هاوپەیمان دەپارێزن. ئێمە هاوبەشیمان لەگەڵ هیندستان قووڵ دەکەین، شانبەشانی ئەوەش، کارکردن لەگەڵ نیوزلەندا، هەروەها سەنگافۆرە، ڤێیەتنام، و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) بۆ پێشڤەچوونی ئامانجە هاوبەشەکانمان زیاتر دەكەین. ناسینەوەی پەیوەندی مێژوویی هاوبەش و قوربانیدان وادەکات ئێمە هێزی خۆمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ویلایەتەکانی دوورگەی ئارام دابڕێژینەوە. ئێمە دووبارە پابەندی خۆمان بە هاوبەشەکانمان لە ئەتڵەسی  باکوور دووپاتدەکەینەوە. هەروەها، بەرنامەیەکی هاوبەشی بەهێز لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا، بەریتانیا لەسەر بابەتە پێناسەکراوەکانی ئەم کاتە دادەڕێژین.

لەبەرئەوەی بەرژەوەندی دەگمەن و زیندووی ئەمریکا بەشێوەیەکی دوولایەنە وابەستەیە بە هەل و دەرفەتی نزیکترین دراوسێکانمان لە ئەمریکا، ئێمە هەوڵی فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان و تێکەڵبوون و هاوبەشیکردن لە رۆژئاوای زەوی دەدەین. بەتایبەتیش لەگەڵ کەنەدا و مەکسیکۆ لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش، یەکسانی و پابەندبوون بە خۆشگوزەرانی ئابووری، ئاسایش، مافی مرۆڤ و کەرامەت. کە ئەمەش بریتییە لە کارکردن لەگەڵ کۆنگرێس بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ ئەمریکای ناوەڕاست بە بڕی 4 ملیار دۆلار لەماوەی چوار ساڵدا. هەروەها هەنگاوی دیکە بۆ دەستنیشانکردن ریشەکانی نارامی و  نائەمنی مرۆڤایەتی و کۆچکردنی ناڕێکوپێک، هەژاری، تووندتیژی، تاوانکاری و گەندەڵی دەنێین، کە ئەم کێشانەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19وە بەشێوەیەکی زۆر خراپتر قووڵبوونەتەوە. دواجار ئەم کێشانە بوونەتە هۆی قەیرانی قەرزەکان و قووڵبوونەوەی پاشەکشەی ئابووری، کە بەرۆکی تەواوی ئەمریکای لاتین و کاریبیان گرتووە. هەروەها، ئێمە هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە ناوچەییەکانی (هەرێمی) گوڕانی کەشوهەوا دەکەین، لەکاتێکیشدا یارمەتی دراوسێکانمان بۆ وەبەرهێنان لە حکومڕانی باش و دامەزراوە دیموکراتییەکاندا دەکەین.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە پابەندییە ئاسنینەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دەپارێزین، لەکاتێکدا بەدوای تێکەڵبوونی زیاتر لەگەڵ دراوسێکانیدا دەگەڕێین و دەمانەوێت رۆڵی خۆمان وەک نێوەندگیرییەکی درێژەپێدەری چارەسەریی گونجاوی دوو دەوڵەتی بگێڕین. ئێمە لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانمان کار  بۆ نەهێشتنی دەستدرێژی و هەڕەشەی ئێران بۆ سەر سەروەری و پاراستنی یەکبوونی خاکی دیکە، تێکدانی ئەلقاعیدە و تۆڕە تیرۆریستە پەیوەندیدارەکان و رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، چارەسەرکردن و دەسنیشانکردنی کارەساتە مرۆییەکان و دوو هێندەکردنی هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو ململانییە چەکدارییە ئاڵۆزانە دەکەین، کە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە و هەرێمەکە دەکەن. بەڵام ئێمە باوەڕمان بەوە نییە، کە هێزی سەربازی وەڵامی ئاڵینگارییەکانی ناوچەکە بێت. هەروەها، ئێمە پشکنینی بەتاڵ و هاوکاریی بێ بنەما نادەین بە هاوبەشەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەدواداچوونی سەربازی و سیاسی كە بە پێچەوانەی بەرژەوەندی و بەهاکانی ئەمریکا بێت. هەر بۆیەش ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەن کشایەوە و پشتگیری هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لەو وڵاتە کرد. ئامانجی ئێمە پێشگیریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی گرژییەکانی ناوچەکە و درووستکردنی ژینگە و دەرفەت بۆ خەڵکی سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دۆزینەوەی ئاواتەکانیانە.

هەروەها، بەردەوامدەبین لە بنیاتنانی هاوبەشیکردن لە ئەفریقا، وەبەرهێنان لە کۆمەڵگەی مەدەنی و بەهێزکردنی پەیوەندی سیاسی، ئابووری، کلتووری لە مێژینە. ئێمە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی پڕ جوڵە و خێرا گەشەسەندووی ئابووری ئەفریقا دەکەین. تەنانەت هاوکاری پێشکێشی ئەو وڵاتانەش دەکەین، کە بەدەست حکومڕانیی خراپ، تەنگانەی ئابووری وتەندرووستی و ئاسایشی خۆراکەوە تووشی تەنگوچەڵەمە و ئاستەنگ بوون، پەتای جیهانیی (پاندامێک) کێشەکانی قووڵتر کردووەتەوە. ئێمە کار بۆ کۆتایهێنان بە کوشندەترین ململانێکانی کیشورەکە و رێگریکردن لە دەسپێکردنەوەی ململانێیەك و دەركەوتنی  دانەیەکی نوێ دەکەین. لەهەمانكاتیشدا هەوڵی بەهێزکردنی پابەندبوونمان بە گەشەپێدان، ئاسایشی تەندرووستی و بەردەوامیدانی ژینگە و پێشکەوتنی دیموکراسی و کاری یاسا دەکەین. ئێمە یارمەتی گەلانی ئەفریقا دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بەهۆی گوڕانی کەشوهەوا، تووندڕەوی و تووندتیژی درووستبوون، هەروەها لە بەرامبەر کاریگەری دەرەکی بێ ئەنجامدا، پشتیوانی لە سەربەخۆیی ئابووری و سیاسییان دەکەین.

زیاتر لەمەش، جگە لە دووبارە پابەندبوون بە هاوپەیمانی و هاوبەشییەکانمان، ئەمریکا جارێکی دیکە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ جیهانێکی باشتر، سەلامەتتر و ئاوەدانتر زیاتر دەكات . هەروەها، ئێمە بەخێرایی دەجووڵێینەوە بۆ ئەوەی پێگەی سەرکردایەتیمان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست بهێنین و لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەشداری چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا و ئاڵینگارییە هاوبەشەکانی دیکە بکەین. ئێمە پێشتر دووبارە گەڕاینەوە ناو رێککەوتنی کەشوهەوای پاریس و نێردراوێکی تایبەتی سەرۆکایەتیمان بۆ کەشوهەوا دیاریکردووە، یەکەم هەنگاویشیمان بەرەو گەڕاندنەوەی سەرکردایەتیمان و کارکردن لەپاڵ ئەوانی دیکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییە زۆر خێرایەیە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە درووستبووە. قەیرانی کەشوهەوا چەند سەدەیەکی خایاندووە تاوەکو درووست بووە. تەنانەت ئەگەر وەڵامدانەوەیەکی خێراش هەبێت،  لە ساڵانی داهاتوودا ئەمریکا و جیهان ئەزموونی زیادبوونی کەشوهەوای سەخت و ناڕێک و فشاری ژینگەی دەكەن. بەڵام، ئەگەر ئێستا لە کارکردنماندا شكست بخۆین، دوا دەرفەتمان بۆ هەڵگەڕانەوەی خراپترین دەرئەنجامەکانی گوڕانی کەشوهەوا بۆ سەر تەندرووستی خەڵک، ئابووری، ئاسایش و هەسارەکەمان لەدەست دەدەین. بۆیەش گوڕان بەرەو وزەی پاک دەکەینە کۆڵەکەی ناوەندی هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوە و چاکبوونەوەی ئابووریمان لە نێوخۆی ئەمریکا لەماڵەوە، کە هەم خۆشگوزەرانی نیوخۆیی و هەم متمانەی نێودەوڵەتی وەک سەرکردایەتیکردنی ئەجیندای گوڕانی کەشوهەوای جیهان بنیات دەنێت. هەروەها، لەمانگەکانی داهاتوودا، ئابوورییە گەورەکانی جیهان قایل دەکەین و کۆیاندەکەینەوە بۆ ئەوەی بەدوای بەرزکردنەوەی ئاستی توانای هەموو نەتەوەکان بە ئەمریکاشەوە بۆ نزمکردنەوەی خێرای دەرپەڕاندن و بڵاوبوونەوەی کاربۆن لە جیهاندا بگەڕێین. لەوكاتەشدا ئاستی خۆڕاگری بۆ گوڕانی کەشوهەوا لە نێوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی لاوازدا بەرزتر دەکەینەوە. لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەشدا، ئێمە هاوکاریی وڵاتانی هاوبەشمان لەسەرانسەری جیهان بۆ خۆگونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گوڕانی کەشوهەوا دەکەین. هەروەها، ئێمە ئامادە دەبین بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی و گەشەسەندنی گەلان وکۆمەڵگەکان، کە بەهۆی کارەساتە سرووشتییەکانەوە کاریگەرییان کەوتووەتە سەر و لەسەر دەبێت.

هەروەها، ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەست دەبین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی وەک پەتای کۆڤید-19 و نەخۆشیە گوازراوەکانی دیکەوە، کە توانای بەجیهانیبوونیان (پاندامیک) هەیە. ئێمە لە رێکخراوی تەندرووستی جیهانی پێشەنگی و سەرکردایەتی بۆ کاری ریفۆرم و بەهێزکردنی رێکخراوەکە دەکەین. هەروەکو کاریش بۆ چاکسازی و پێشخستنی دامەزراوەکە و رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای جیهانی (پاندامێک) و خۆئامادەکردن بۆ داهاتوو دەکەین. لە ئێستاوە، ئێمە دەستمانکردووە بە کۆکردنەوە و هارمۆنیکردنی وەڵامێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆڤید-19 بە هاوبەشییەکی ماددیی 2 تریلیۆن دۆلاری بۆ کۆڤاکس لەگەڵ بەلیندان بەدابینکردنی 2 ملیار دۆلاری دیکە لە مانگ و ساڵانی داهاتوو. ئەمریکا هاوشانی نەتەوەیەکگرتووەکان، G-7 و G20 و یەکێتی ئەورووپا و دامەزراوە و رێکخراوە هەرێمییەکانی دیکە، لەڕێگەی ئەجیندای ئاسایشی تەندرووستی جیهان و لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ دابینکردن و پێشکێشکردنی پێداویستی پزیشکیی زۆر پێویست و دەستگەیشتن بە دیاریکردنی نەخۆشییەکان و چارەسەرکردنی و دابەشکردنی ڤاکسین دەکات. ئێمە لەگەڵ دامەزراوە و کەسانی دیکەدا بەشداریی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵینگارییە گەورانە دەبینەوە، کە بەهۆی پەتای جیهانییەوە (پاندامێک)وە دەركەوتوون. لەوانەش کەڵەکەبوونی قەرز، زیادبوونی هەژاری، خراپبوونی ئاسایشی خۆراک و خراپبوونی تووندتیژی لەسەر بنەمای رەگەز. ئێمە کار بۆ بووژاندنەوەی فراوانکردنی تەندروستی جیهانی و بناخەی ئاسایشی تەندرووستی بۆ هەموو گەلان دەکەین، ئەویش بە کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتی بایۆلۆجی لە داهاتوودا جا ئەگەر بە سرووشتی رووبدات یان بەرێکەوت یاخود بەئەنقەست بێت.

بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە نێوخۆدا و لە ئەمریکا بەپێشخستنی ژیان لەسەر ئاستی جیهان بەهێزدەبێت. هێزی ئێمە چەندجار زیاد دەکات، کاتێک هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگی هاوبەش یەکدەخەین. لەو كاتەشدا هاوبەشیکردن لە بارگرانی و فراوانکردنی بازنەی هاریکاری و هاوئاهەنگی زیاتر دەبێت. ئێمە لەڕێگەی ئاژانسەکانی پەرەپێدان و ئامرازەکانی داراییەوە یارمەتی دەرەکی پێشکێشی سەرخستنی سەقامگیری جیهانی دەکەین و جێگرەوەش وەک مۆدیلی پەرەپێدانی بەدیل پێشکێش دەکەین. هەروەها، ئێمە وەبەرهێنان لە بوارەکانی خۆراک، ئاسایشی ئاو، کشتوکاڵ و نەهێشتنی نەخۆشی و پەرەپێدانی تەندرووستی گشتی و خۆراک دەکەین. ئێمە کار بۆ دڵنیابوون لە کوالیتێکی بەرز و هاوئاستی پەروەردەیی و دەرفەتی گونجاو بۆ هەموو منداڵان و گەنجان دەکەین. ئێمە کار بۆ بەرزکردنەوەی یەکسانیی رەگەزی، مافی هاوڕەگەزخوازەکان، ماف و تواناسازی ژنان وەک بەشێک لە پابەندبوونی فراوانترمان بە گەشەی ئابووری و پێکەوەبوونی کۆمەلایەتی پێشدەخەین. ئەویش بە بەرجەستەکردنی بەهاکانمان و  پێشکەوتنی جیهان لە رێگەی باشترین رێگاکانی ئێمەیە، هاوکاتیش راستەوخۆ بەدوای بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی خۆمان دەکەوێن. بەکورتی، بەرنامەی هاوکاریی دەرەوە و هاوبەشیکردنمان هەم راستە و هەم کارێکی زیرەکانەیە و دەبێت ئەنجامیبدەین.

نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە هەرچەندە ناکامڵ بن، بەڵام مانەوەیان پێویست و سەرەتاییە بۆ پێشڤەچوونی بەرژەوەندییەکانمان. ئێمە دووبارە بەشدار و ئەندامێکی تەواو کارا دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی پابەندییە داراییەکانمان بەتەواوی و لەکاتی خۆیدا بەجێبهێنین. بەدرێژایی ماوەیەک، کێشە گرنگەکانی وەک گوڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ئاسایشی تەندرووستی جیهانی، ئاسایش و ئاشتی، وەڵامدانەوەی مرۆیی و بووژاندنەوەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، پەیوەندی دیجیتاڵی و بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیا و حکومڕانی تەکنەلۆژیا، گەشەپێدانی بەردەوام و گشتگیر، ئاوارەبوون و کۆچکردنی زۆرەملێ پێویستییان بەهاوکارییەک و چاکسازییەکی دامەزراوەیی کاریگەری جیهانیی هەیە. ئەمریکا دەخوازێت رۆڵی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی رێکخراوە فرە لایەنەکاندا دەستپێبکاتەوە. هەروەها، دەیەوێ ئەوەش بڵێت كە، ئەم دامەزراوانە بەردەوامن لە رەنگدانەوەی بەها، ئاوات و نۆرمە جیهانییەکان و لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە، کە 75 ساڵ پێش لەمەوبەر سیستمی نەتەوەیەکگرتووەکان چەسپاوە نەوەکو ئەجیندایەکی دەسەڵاتخوازانە (دیکتاتۆر). لە جیهانی قووڵبوونەوەی بەرەکان و بەربەرەکانێدا، ئێمە ناهێلێن ئەم شوێنە گرنگ و زیندووە بکەوێت. لەکاتێکدا دووبارە پەیوەندی بە سیستمی نێودەوڵەتییەوە دەکەین، ئێمە ئەو هەڕەشە راستەقینە و وجودیانەش دەستنیشاندەكەین، کە بەهۆی چەکی ئەتۆمییەوە درووستبووە. ئێمە کۆتایی بەو پێشبڕکێیەی خەرجی چەک دەهێنین كە هەیە و دووبارە متمانەمان وەک سەرکردەیەکی کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەستدەهێنین و بڵاوی دەکەینەوە. هەر بۆیەش بەو خێراییە بۆ درێژکردنەوەی پەیمانی دەستپێکی نوێ START لەگەڵ رووسیا رۆیشتن. لەهەر شوێنێکیش بگونجێت، ئێمە بەدوای رێکخستنی کۆنترۆڵی نوێی چەکدا دەکەوێن. ئێمە هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی چەکی ئەتۆمی لە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیماندا دەهاوێژین، لەکاتێکدا دڵنیاین لە پاراستنی ستراتیژییەتی ئێمە بە سەلامەتی، ئاسایش و کاریگەر دەمینێتەوە، کە پابەندییە درێژکراوەکانمان بۆ هاوپەیمانەکانمان بە بە‌هێزی و باوەڕپێکراوی دەمێنێتەوە. هەروەها ئێمە لەگەڵ رووسیا و چین دەچینە دیالۆگێکی مانادار لەسەر مەودای گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای سەربازی، کە سەقامگیری تێکدەدات.

نوێنەکردنەوەی سەرکردایەتی بڵاوبوونەوەی چەک لەلایەن ئەمریکاوە گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان، کە  چەکی کیمیاوی درووستی دەکات. هەروەها لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان بەشێوەی دیپلۆماسییەكی بنەما بۆ داڕێژراو کار بۆ دەستنیشانکردنی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی دیکە دەکەین. ئێمە هێز بە دیبلۆماتکارەکامان دەدەین بۆ کارکردن شان بەشانی کۆماری کۆریا و ژاپۆن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن بەرنامەی ناوەکی و مووشەکی گەشەسەندووی کۆریای باکوورەوە درووست بوون. هەروەها، هەوڵەکانمان بۆ داخستنی شوێنی ماددە تیشکدەرەکان لەسەرانسەری جیهاندا نوێ دەکەینەوە.

لەبەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهاندا، ئێمە بژاردەی زیرەک و هۆشمەندانە و دیسپلینکراو سەبارەت بە بەرگری نیشتمانی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی هێزی سەربازیمان دیاری دەكەین. لەوكاتەشدا هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی دیپلۆماسی دەدەین. بەهێزی لەڕووی سەربازییەوە بەمانای ئاسایش یاخود هاوتایە بە ئاسایش، کە ژینگەی یەکلاکەرەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە. ئەمریکا هیچ کاتێک دوو دڵ نییە لەبەکارهێنانی هێز، ئەویش لەکاتێکدا بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندی گرنگی نیشتمانی زیندوومان پێویست بکات. ئێمە هێزی چەکدارمان ئامادەیە بۆ دروستکردنی بەربەست بۆ دوژمنەکانمان وبەرگری لە گەل و بەرژەوەندی و دۆستەکانمان. هەروەها، ئامادەیە بۆ شکستهێنان بە ئەو هەڕەشانەی درووست دەبن. بەڵام بەکارهێنانی هێزی سەربازی دوایین ویستگە و هەوارگەمان دەبێت نەک یەکەم بژاردە، دیپلۆماسی، پەرەپێدان و دەوڵەتکاریی و ئابووری، ئامێر و ئامڕازێ  پێشەنگی  سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبێت. تەنیا لە دۆخێکدا هێزی سەربازی بەکاردەهێنرێت، کە ئامانج و ئەرکەکانی بەروونی ئاشکرابن و بەدەست بێت. ئەویش لەکاتێکدا هێز لەگەڵ سەرچاوەی گونجاو وەک بەشێک لە ستراتیژی یەک پارچە لەگەڵ بەها و یاساکانی ئێمە  یەکبگرێتەوە و بەرەزامەندی گەلی ئەمریکا بێت. لە نەریتی بەهێزی ئێمە، بڕیارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی مەدەنی لە پەیوەندییەکی تەندرووستی سەربازی و کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت. هەروەها، کاتێک هێز پێویستە، ئێمە هاوشان و لەپاڵ هاوبەشە نیوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بۆ بەهێزکردنی کاریگەری و شەرعیەت لە هەر شوێنێک گونجاو بێت دایدەمەزرێنین و دایدەبەزێنین، ئەویش بە هاوبەشیکردنی بارگرانی و وەبەرهێنان لە ئەوانی دیکە بۆ سەرکەوتن.

بەرگریکردن لە ئەمریکا مانای دانانی کاری لە پێشینەی روون و ئاشکرایە لەناو بودجەی بەرگریدا، یەکەمجار و پێش هەموو شتێک بەردەوامدەبین لە وەبەرهێنان لەو کەسانەی کە لە هێزە خۆبەخشەکانمان خزمەت دەکەن. ئەمە بۆ خێزانەکانیشیان وایە. ئێمە بەردەوام لە ئامادەباشیدان و دڵنیاین لەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا باشترین هێزی مەشقپێکراو و پڕچەککراوی جیهان بمێنێتەوە. لە بەرامبەر ئاڵینگارییە ستراتیژییەکاندا وەک خۆسەپاندنی زیاتری چین و ناسەقامیگریی رووسیا، بە بەکارکردن لەگەڵ کۆنگریسدا ئێمە پێکهاتە، توانا، قەبارە و ستراکچەری گونجاوی هێز هەڵدەسەنگێنین. هەروەها بە جەختکردنەوەمان لە گواستنەوەی سیستمی کۆنی (میراتی) چەکی پێویست بۆ ئازادکردنی سەرچاوەکان و  وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای و تواناکاندا دەکەین، کە لە داهاتوودا بەرژەوەندی سەربازی و ئاسایشی نەتەوەییمان دیاریدەکات. ئێمە پرۆسەی پەرەپێدان، تاقیکردنەوە، بەدەستهێنان و پاراستنی ئەم تەکنەلۆژیایانە دەگوازێنەوە.  دڵنیاییش دەدەین، کە هێزی تەواو و لێبڕوامان بۆ یەکبوون و کارکردنیان پەیداکردووە. هەروەها، ئێمە چوارچێوەی ئەخلاقی و نۆرمی دڵنیابوون لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیانە بە بەرپرسیارەتییەوە دادەڕێژین. ئێمە لێهاتوویی هێزەکانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان دەهێڵینەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر وەڵامدانەوەی قەیران و کارە لە پێشینەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و جەنگی نائاسایی و ئەرکەکانیان. هەروەها، تواناکان بۆ پێشبڕکێی باشتر و رێگرییەکان لەکردارە ناوچەکانی خۆڵەمیشی گەشە پێدەدەین. لە پێشدا وەبەرهێنانەکانی بەرگری لە بوارەکانی خۆڕاگری کەشوهەوا و وزەی پاکدا دەکەین و کار بۆ دڵنیابوون لەوەی دەكەین کە وەزارەتی بەرگری شوێنێکی راستەقینەی هەلی یەکسان و خزمەتکردن بێت. دەبێ دڵنیا بینەوە كە ئەندامانی خزمەتگوزاری ئێمە رووبەڕووی جیاکاری، سزا و دەستدرێژی سێکسی نەبوونەتەوە و نابنەوە.

نابێت و ناکرێت ئەمریکا خەریکی “شەڕی هەتا هەتایی”بێت، کە گیانی هەزاران کەس و تریلیۆن دۆلاری تێچووە. هەروەها، بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە کار بۆ کۆتاییهێنان بەدرێژترین جەنگی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکەین. لەهەمانکاتیشدا دەبێت دڵنیابین ئەفغانستان دووبارە و جارێکی دیکە نابێتەوە پەناگەیەکی ئارام بۆ هێرشی تیرۆریستی لە دژی ئەمریکا. لەشوێنی دیکەش، ئێمە شوێنی خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەرەکانمان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان جێگیر دەکەین و شان بە شانی هاوبەشەکانمان کار دەکەین و ئامادەبوونی ئێمە لە زەریای هیندی و ئەورووپا بەهێزتر دەکەین. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  تاوەکو ئاستی پێویست بوونی سەربازیمان بەڕاست دادەنێین. ئەمەش بۆ تێکدانی تۆڕە تیرۆریستی نێودەوڵەتییەکان و رێگرتن لە دەستدرێژییەکانی ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دیکەی زیندوو و دەگمەنی ئەمریکا پێویستە. پێداچوونەوەی جیهانی پۆسچەر GPR رێبەری ئەم بژاردانەیە، دڵنیایی لە پاراستنی ئامانج، بەها و سەرچاوە ستراتیژییەکانمان دەدات. هەروەها، ئێمە ئەم هەموارکردنەوەیە بۆ سەلامەتی کارمەندانمان بە راوێژی نزیک لەگەڵ هاوبەش و هاوکارەکانمان ئەنجامدەدەین.

بەو شێوەیەی بەڵینمان داوە، کە شوێنی خەڵکی ئەمریکا و بەتایبەتی چینی خێزانی کارکەری ئەمریکا لە سەنتەری ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەییماندایە، پێویستە سیاسەتەکانی ئێمە رەنگدانەوەی راستییەکی بنەڕەتی بێت، ئەویش ئەوەیە كە لە جیهانی ئەمڕۆدا “ئاسایشی ئابووری، ئاسایشی نەتەوەییە”، هەروەها هێزی چینی ناوەندیی ئەمریکا بڕبڕەی پشتی ئەم نەتەوەیە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای راگرتووە. هەر لەبەر ئەم هۆیەش سیاسەتی بازرگانی و ئابووری نێودەوڵەتیمان خزمەت بە هەموو ئەمریکییەکان دەکات  نەوەکو تەنیا چینێکی دیاریکراو و چینێکی زۆر کەم. سیاسەتی بازرگانی ئێمە گەشە بە چینی ناوەندی ئەمریکا دەدات و هەلی کاری نوێ و باشتر دەڕەخسێنێت، دەستی کار (کرێ) بەرزبکاتەوە و کۆمەڵگە بەهێزبکات. ئێمە دڵنیاییش دەدەین، کە یاساکانی ئابووری نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەمریکا دژ و لار نەبێت. ئێمە یاسا بەردەستەکان جێبەجێدەکەین و یاسای نوێ دەردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی دادپەروەری. دڵنیاییش دەدەین لەبارەی ئەو گەشەکردنەوەی ئێمە کە لە رێگەی بازرگانی نێودەوڵەتی، ئاڵۆگوڕی بازرگانی وسیاسەتی وەبەرهێنان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بەوپەڕی ئارامی و یەکسانی پێشکێش دەکەین. ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانمان کار بۆ ریفۆرم و چاکسازی لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی دەکەین، ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردنی هەلی کار لە ئەمریکا و ئەو بەهایانەی لەسەرانسەری جیهان لەگەڵ ملیۆنان کەس هاوبەشیمان هەیە، لەوانەش مافی کریکار و کار، دەرفەتی یەکسان و سەرپەرشتی ژینگە. ئێمە تەنیا بەدوای ئەو مامەڵە بازرگانییە نوێیانە کەوتووین و دەکەوێن، کە وەبەرهێنانیان  لە کرێکاران و کۆمەڵگەی ئەمریکیدا کردووە. هەروەها، ئێمە لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە گفتوگۆی دەرفەتی گونجاو بۆ کرێکارانی ئەمریکا و بازرگانی بچووک و مامناوەند دەکەین، تەنانەت بەردەوامبوونمان بۆ دڵنیابوونە لەوەی هەموو کۆمپانیا ئەمریکییەکان بتوانن لە دەرەوە بەسەرکەوتوویی کێبڕکێ بکەن. ئێمە  گرووپی کریکار و ژێنگەیمان دەبێت و لەسەر مێزی گفتوگۆ لە هەموو رێککەوتنە ئابوورییەکان جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی کار و پاراستنی ژینگە دەکەینەوە. هەروەها، ئێمە لەگەڵ گەلانی دیکە کار بۆ بردنە پێشەوەی سیستمێکی بازرگانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە جیهان بگوازێتەوە بۆ وزەی پاک و خاوێن. ئێمە دڵنیایی دەدەین لە سیاسەتی ئابووری نێودەوڵەتیمان و سیاسەتی نێوخۆی خۆمان بۆ پاڵپشتی کرێکاران، بازرگانی بچووک و ژێرخانی بەهێز و یەکخستنەوەی پێوانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییەکانی گواستنەوە و گەیاندن. ئێمە پابەندبوونی خۆمان بەهاوبەشەکانمان لە کەرتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گەڕان بەدوای رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە وڵاتانی پێشکەوتوو دووپات دەکەینەوە ودابیندەکەین. هەروەها ئەولەویەتی ئێمە بۆ ئاشکراکردن، پشتگیریکردن و بەڕێوەبردنی شۆکی ئابووری جیهان، کە بەسەختی کاری کردووەتە سەر خێزانە ئەمریکییەکان.

لەکاتی قەیرانی هەمەچەشن و جۆراوجۆردا، پێویستە ئێمە ئەوە بناسینەوە کە هێزمان لەدەرەوە پێویستی بە ئەمریکا هەیە كە لەنێوخۆدا باشتر و بەهێزتر بنیات بنرێتەوە. ئابوورییەکی نەتەوەیی داینامیکی گشتگیر و داهێنەر لەگەڵ گەشانەوەی دانیشتوان زۆرگرنگە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و پێویستە نوێ بکرێتەوە. ئەمەش لە وەڵامدانەوەیەکی یەکلاکەرەوەی تەندرووستی گشتی و قەیرانی ئابووری دەستپیدەکات، کە بەهۆی قەیرانی کۆڤید-19 بڵاوبووەتەوە. ستراتیژی نەتەوەیی ئێمە بەو 12 بنەما کردارییەی سەرۆک بایدن لە دوو رۆژی یەکەمدا لە سەنتەرەکانی نووسینگەکەیدا بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لەگەڵ گەلی ئەمریکادا دەریکرد. لەوانەش: سەلامەتی، کاریگەری و هەڵمەتی کوتانی گشتگیر و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشی گوازراوە لە رێگەی دەمامکدانان و پشکنین و زیادکردنی هێزی کاری تەندرووستی گشتی و کۆکردنەوەی داتا بەشێوەیەکی باشتر. ئێمە یارمەتی خێرا و بەپەلە زیاد دەکەین، راهێنان بە کاری بەرهەمهێنانی بەرگری دەکەین و كار بۆ سەلامەتی قوتابخانەکان و بازرگانی دەکەینەوە و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتیی گەشتکردن دەدەین. هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی کۆڤید-19 فۆکووس دەخاتە سەر پاراستنی ئەو کەسانەی زیاتر لە مەترسیدان. ئەویش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی دادپەروەری. هەروەها، پەیوەندیکردن بە رێنمایی تەندرووستی گشتی باوەڕپێکراو بە رابەرایەتی زانست بۆ دەستنیشانکردن و رەواندنەوەی قەیرانی دارایی، لەگەڵ کۆنگریس کار بۆ دابینکردنی حەسانەوەی بەردەوام بۆ کریکاران، خێزان، بازرگانی بچووک و کۆمەڵگەکان دەکەین، هەروەها دەستدەکەین بەوەبەرهێنانی درێژخایەن بۆ رەخساندنی ملیۆنان کاری نوێ لەبواری ژێرخانی ئابووری، بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیا و گرنگی پێدان.

پێویستە لەماوەیەکی کورتدا هەنگاوی خێرا بۆ باشبوون و گەڕانەوەی رەوشی ئابووری بنێین. هەروەها پێویستە ئەو دەرفەتە مێژووییەی لەبەردەمماندایە بۆ بنیاتنانی ئەمریکایەکی بەهێز و ئاسایش لەماوەیەکی درێژخایەندا بقۆزینەوە. بۆیە ئێمە ئامادەکاری دەوڵەتی فیدراڵی و ناوخۆ بۆ چارەسەرکردنی نەوەکو تەنیا ئەم پەتایە، بەڵکۆ ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو بنیات دەنێین و بەهێزتری دەکەین. کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی سەرکردایەتی ئەمریکا لەسەر تەندرووستی جیهانی و ئاسایشی تەندرووستی، هەروەها بنیاتنانی ئامادەکاریی گشتگیر و توانای بە کۆمەڵ لە جیهان بۆ دۆزینەوەی و ئاشکراکردنی خێرای نەخۆشییە گوازراوەکان و هەڕەشەی بایۆلۆجی. لەگەڵ ئەوەشدا، وەبەرهێنان لە کۆگای گرنگ و دڵنیابوون لەوەی زنجیرەی دابینکردن بۆ دەرمان، کەلوپەلی پزیشکی و ماددە پزیشکی گرنگەکانی دیکە ئامادەیە، چونکە لەکاتی قەیراندا زۆر پێویستن و پشت بە تۆڕەکانی دەرەوە نەبەستین کە زۆرجار تووشی کێشە دەبن. هەروەها ئابووریمان زیاتر بەهێزتر و نەرمتردەكەین تا بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ شۆکی جیهانی ئامادە بێت، لەوانەش  وەک شۆکی پەتای کۆڤید-19 و ئەو گوڕانکارییانەی بەهۆی گوڕانی کەشوهەوا روودەدەن.

لە راستیدا، بنیاتنانەوەیەکی باشتر پێویستی بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ هەیە، کە بنەمای مامەڵکردنی لەگەڵ چینی کریکارانی ئەمریکا و خێزانەکانیان لە هەموو کاتێکدا لە پێشینە بێت، نەوەکو تەنیا لە کاتی قەیران و کرێ یاخود حەقدەستی کارکردن زیاتر بکرێت، بەڵكوو دەبێ خزمەتی زیاتر  بکرێن و شوێنی کاری دادپەروەرانە و پارێزراویان بۆ دابین بکرێت. ئێمە کاری نوێکاری و بنیاتنان بۆ داهاتووی ئەمریکا دەکەین، لە هەموو ئەمریکادا بەهێزترین هێز دامەزرێنن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی مۆدیرن و دڵنیابوون لە وەبەرهێنانەکانمان بۆ بنیاتنانی کاری باش و یەکگرتوو، کە ببێتە هۆی فراوانبوونی چینی مامناوەند لە کۆمەڵگەدا.

ناوەندی ئەم ئەجیندایە بنیاتنانی داهاتوویەکی دادپەروەر، خۆڕاگر و وزەی پاکە، کە زۆر بەپەلە پێویستە بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانەی ئێستا بەهۆی قەیرانی کەشوهەواوە هەن. ئەنجامدانی ئەمەش گرنگ و لە پێشینەیە بۆ بڵاوکردنەوەی پریشکی داهێنان، گەشەکردنی هەلی کاری زۆر بەرز و دڵنیابوون لە پێشڕەویکردنی ئەمریکا لە چەند دەیەی داهاتوودا. ئێمە، بەشێوەیەکی بەرچاو وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆژیادا زیاد دەکەین، کە دەبێتە هۆی هێزدان بە داهاتووی کەمکردنەوەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و پشت بەستن بە کاربۆن، کەئەمەش ئەوەیە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێن و بۆ کارکردن تێیدا رێبەرایەتی و سەرکردایەتی جیهان دەکەین. هەروەها لەویش داهێنانی ئەمریکا دەتوانێت هەلی کار بەرهەمبهێنێت و خواست و پێداویستیی بازاڕی جیهان پڕ بکاتەوە. ئێمە سەرچاوەکانی دابینکردنی فیدراڵی بۆ بازدان و دەستپێکردنی خواستی تەکنەلۆژیای وزەی خاوین (پاک) و گرنگی وەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکاردەهێنین. هەروەها، ئێمە پشتیوانی لە گەشەی خێرای بڵاوبوونەوەی وزەی نوێ (خاوین) دەکەین و وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئاوهەوای دۆستی ژێنگە و بنیاتنانی ژێنگەیەکی خۆڕاگر بۆ گوڕانی کەشوهەوا و نوێکردنەوەی تۆڕی وزەی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی سەرکردایەتی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ هاندانی وڵاتانی دیکەی جیهان هەمان کار بکەن. فراوانتر لەمەش، ئێمە لە لووتکە و لێواری داهێنانەکانی ئەمریکا بۆ باشترکردنی ژیانی هەموو ئەمریکییەکان بەردەوامدەبین. ئێمە وەبەرهێنانەکانی زانست و تەکنەلۆژیا دوو هێندە دەکەین، لەوانەش تویژینەوە و پەرەپێدان، بناخەی پێشبڕکێی تەکنەلۆژی و ژێرخانی بەرهەمهێنان و درووستکردنی نێوخۆیی بۆ بەدواداچوونی چەندین ئامانجی ستراتراتیژی نەتەوەیی لە بوارەکانی ئابووری، تەندرووستی، بایۆتیک، وزە، ئاوهەوا و ئاسایشی نیشتمانی پێشکێشدەکەین. ئێمە بە وریاییەوە پارێزگاری لە وەبەرهێنانی خۆمان بۆ درێژەدان بە سوود و قازانجی ستراتیژیمان دەکەین. ئێمە هێزی کاری زانست و تەکنەلۆژیامان فراوانتر دەکەین، ئەویش بە وەبەرهێنان لە پەروەردەی ستیم STEM، کە لە ئێستادا  ئەمریکا ئەو زەمینەیەی لەدەستداوە. هەروەها،  هەوڵی گەڕاندنەوەی هێزی مێژوویی گەلەکەمان بە دڵنیابوون لە سیاسەتی کۆچکردنمان لە رێگەی باشکردن  و بە ئەنجامگەیاندنی  دۆزینەوە باشترین و گەشاوەترینی جیهان بۆ خوێندن و کار و مانەوە لە ئەمریکا دەدەین. ئێمە بنیاتی ژێرخانی دیجیتاڵی سەدەی 21 دروستدەکەین، لەوانەش دەستگەیشتن و دابینکردنی خێراترین هێڵی ئینتەرنیتی جیهانی و ئاسایشی تۆڕی پەیوەندی نەوەی پێنجەمG5. ئێمە دەگەڕێن و گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی دەدۆزینەو، هەروەها  گەڕان و چالاکییەکانمان لە بۆشایی ئاسمان بۆ سەلامەتی، سەقامگیری و ئاسایشی فەزا بەکاردەهێنن. ئێمە پێوانەکانی تەکنەلۆژیای دەرکەوتوو بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و پێشبڕکێی ئابووری و بەهاکانمان پێکدەهێنن و پێشکێشی دەکەین. هەروەها، لە سەرانسەری ئەم دەستپێشخەرییەدا هاوبەشی و هاوپەیمانی لەگەڵ  دۆست و هاوڕێ دیموکراتیەکان بۆ زیادکردنی بەرژەوەندی و پێشبڕکێی گشتی دەکەین. ئێمە بنکەی زانستی و تەکنەلۆژی خۆمان بەهێز دەکەین، کارە لەپیشینەکانمان دابینکردنی ئاسایشی سایبەری، بەهێزکردنی تواناکان و ئامادەباشی و خۆڕاگریمان بۆ بەرزکردنەوە و کەمکردنەوەی  بۆشایی سایبەرییە. پێویستە لەسەر حکومەت بەیەکەوە و پێکەوە کار بۆ بەڕێوەبردن و هاوبەشیکردنی مەترسییەکان و هاندانی هاوئاهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی لە هەموو ئاستەکاندا بكات، ئەویش بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پارێزراو و ئارامی ئۆنلاین بۆ هەموو ئەمریکییەکان بنیات بنێت. وەبەرهێنانەکانمان لەژێرخانی ئابووری ئەو کەسانەدا فراوانتر دەکەین، کە پێویستن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر بەرگری لە نەتەوە لە بەرامبەر چالاکی زیانبەخش و هێرشی سایبەریدا بکەین.ئەمە دەرفەتیش بۆ ئەمریکییەکان لە باکگراوندی جۆراوجۆردا دەخولقینێت کاتێک بنکەیەکی بەهرەی بێ هاوتا بنیات دەنێین. ئێمە پەیوەندی و پەیوەستبوونمان بە پەیوەندی نێودەوڵەتی لەسەر کێشەی سایبەری نوێ دەکەینەوە و شانبەشانی هاوبەش و هاوکارەکانمان کار بۆ بنیاتنانی نۆرمێکی جیهانی نوێ لە بۆشایی سایبەریدا دەکەین، هەروەها ئێمە ئەکتەرە سەرەکییەکان بە بەرپرس دەزانین بۆ تێکدان و پجڕاندنی یاخود ناسەقامیگرکردنی چالاکی سایبەری، بەشێوەیەکی خێرا و گونجاو وەڵامی هێرشە سایبەرییەکان دەدەینەوە، ئەویش لەڕێگەی سەپاندنی تێجوویەکی بەردەوام و گەورەتر لە رێگەی سایبەری و ناسایبەرییەوە دەبێت.

بنیاتنانەوەیەکی باشتر لە ئێمە وادەخوازێت کە خۆمان پابەند بە بووژاندنەوەی دیموکراسی خۆمان بکەین. ئایدیاکانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی، یەکسانی و فرەیی، کە سەرچاوەی بنەڕەتیی و لەبن نەهاتووی سوودبەخشن بۆ ئەمریکا، بەڵام ئەمانەمان پێنەدراوە بۆیەش دەستگرتن و باوەشکردن بەو سوودانە بەواتای پابەندبوون بە  بەڵینی دامەزرینەرانی گەلەکەمان،  بەهێزکردن و نوێکردنەوەی پرۆسە و ئایدیای دیموکراسیمان دەدات. هەروەها،  دیموکراسی گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی ئاڵینگارییەکانی ئەم کات و قۆناخە. ئێمە شەڕی سەرکوتکردنی دەنگدەران و بێبەشنەبوونی دامەزراوەیی دەکەین. پێویستە بە شەفافی و بەرپرسیارێتییەوە رەگی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی رۆڵی شێواوی پارە لە حکومەت وسیاسەتماندا بدۆزینەوە. ئێمە پابەندی بە حکومی یاسا، گەڕاندنەوەی رێزگرتن لەجیاکاری دەستووری دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، نوێکردنەوەی باوەڕ بە سرووشتی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی، کۆمەڵی هەواڵگری، دییلۆمات و مەدەنی و سوپا، گرنگی گوتاری ئازاد و ئازادی رۆژنامەگەری و مافی خۆپیشاندان بەشێوەیەکی ئاشتیانە، مافی مەدەنی و ئازادییە بنەڕەتییەکانی دیکە دووپاتدەکەینەوە. لە کاتێکدا ملیۆنان ئەمریکی ئازاییانە رووبەڕووی پەتای کۆڤید-19 بوونەوە و داوای دادپەروەری رەگەزییان دەکرد، بڵاوبوونەوەی پەتاکە و قەیرانی ئابووری بەتایبەتی لەسەر ئەمریکییە رەش پیستەکان زیاتر دەرکەوت، بەڕاستیش بنیاتنانێکی باشتر بە بێ بەرەوپێشچوون لە دادپەروەری و رەگەزیدا نایەتە دی و ئەستەمە. ئەمەش پێویستی بە چاکسازییەکی قووڵ لە سیاسەتکردن و سیستمی دادوەری تاوانکاریمان هەیە و هەنگاوی خێرای بۆ دەستبەرکردنی مافی دەنگدان بۆ هەمووان هەیە. بەڵام ئەوە هەموو شتێک نییە و بەس نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی بە سیستمکراو، کە پێویستی بە کاری شلگیرانە بۆ چارەسەری پێکهاتە، سیاسەت و ئەو کردارانە هەیە كە بەشدارن لە بنیاتنان و درووستکردنی جیاوازی (بۆشایی) سامان و جیاوازی تەندرووستی و نایەکسانی لە دەستگەیشتن بە پەروەردە و خوێندن كە ئەو دەرئەنجامانەی بەدوادا دێت.

هەروەها، پێویستە ئێمە ئەوەش لەبیر نەکەین، کە ئێمە گەلێکی کۆچبەری بەهێزین لەماڵ و لە دەرەوە و بە جیاوازییەکانمان دەناسرێینەوە. پێویستە بەڵینەکانمان نوێ بکەینەوە وەک پەناگەیەکی پەنابەر و پابەندبوونمان بە پاراستنی ئەوانەی هانا بۆ کەناراوەکانمان دێنن. هەربۆیەش کۆتاییمان بە سیاسەتی دابڕانی خێزانەکان لە ئیدارەی پێشوو هێنا و باندکردنی سەفەریی جیاکارێمان هەڵوەشاندەوە. ناتوانین هەموو ئەو ئاڵینگارییانەی لە سنوورەکانی باشووری وڵات رووبەڕوویان بووینەتەوە لەشەو و رۆژێکدا چارەسەر بکەین، بەڵام دڵنیایی دەدەین لەوەی کە ئێمە پرۆسەیەکی دادپەروەرانە بەپێی بەهاکانی خۆمان لەم پرسەدا جێبەجێدەکەین.

دیموکراسییەکی پڕ وزە و بەردەوام هەموو جۆرە پاڵنەرێکی سیاسی بۆ تووندتیژی بەهەموو شیوەکانییەوە رەتدەکاتەوە. سەرەڕای سەرکەوتنی بەرچاو لەدژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، بەڵام هێشتاش هەڕەشەی پەرتەوازە و بڵاو بۆ سەر ئەمریکییەکان ماوە. تووندڕەوی و تووندتیژی ناوخۆیی تەحەدای بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسیمان دەکات و داوای سیاسەتی پارێزگاری وسەلامەتی گشتیمان لێدەکات، لەهەمان کاتیشدا بەهاکانمان بەرزدەکەینەوە و رێز لە یاساکانمان دەگرین. دەبێت ئێمە درێژە بە رێگەی خۆمان بدەین و خۆمان بگونجێنین بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم، لەوانەش یەکخستنی سەرچاوەکانمان بۆ رێگریگرتن لە گەشەکردنی مەترسییەکان. ئێمە وەک حکومەتێکی هاوئاهەنگ و یەکگرتووی فیدراڵی کار دەکەین بۆ ئەوەی لە کۆنسیرتێکی هاوبەشدا لەگەڵ دەوڵەت، ناوخۆ، خێڵ، کەرتی تایبەت و هاوبەش بیانییەکان رێزی تەواوی  ئامڕازەکانی بەردەستمان بگرێن و بەکاریان بهێنین. جێبەجێکردنی یاسا بەشێوەیەکی بەهێز و توانا هەواڵگرییەکان لەگەڵ هاوکارییەکی بەهێز و هاوبەشیکردنی زانیاری گونجاو دەبێتە هۆی ئامڕازێکی گرنگ بۆ تێگەیشتن و رووماڵکردنی ئەو تووندڕەوییە فراوانەی ئەمڕۆ ئەمریکا رووبەڕووی بووەتەوە. کاری ئێمە بەرگری لە دیموکراسی و لەکەناراوەکانی خۆمان کۆتایی نایەت. دەسەڵاتیخوازی (دیکتاتۆری) لە پەرەسەندن و رێپێوانێکی جیهانیدایە، بۆیە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبیرەکانماندا کار بۆ بوژاندنەوەی دیموکراسی لەسەرانسەری جیهان دەکەین. ئێمە شان بەشانی هاوەڵە دیموکراسییەکانمان لە سەرانسەری جیهان کار بۆ رێگریکردن و بەرگریکردن لە دەستدرێژییە جیاوازەکان دەکەین. ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوکارەکانمان پێکەوە بەرەنگاری هەڕەشە نوێیەکان دەوەستینەوە، کە ئەوانیش ئامانجیان دیموکراسییەکەمان، دەستدرێژی بۆ سەر سنوورەکان، هێرشی سایبەری و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووست و دەسەڵاتخوازی دیجیتاڵی بۆ بنیاتنان و دەستکەوتنی وزەیەکی زۆرترە. ئێمە ئامانجی تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەرەپێدەدەین، چونکە گەندەڵی دەبێتە هۆی بوگەنکردنی دیموکراسی لەناوەوە و زیاتر بەرەوە چەکدارکردنی دەوڵەت لە لایەن وڵاتانی دەسەڵاتخواز دەڕوات کە دەبێتە هۆی بنپێکردنی دیموکراسی. ئێمە بەهەموو شێوەکانییەوە بەرگری و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ، دەستنیشانکردنی جیاکاری و ناداپەروەری و پەراوێزخستن دەکەین. ئێمە رووبەڕووی باج و سپێکردنەوەی پارە دەبینەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ نایەکسانی داهات، ناردنی پارە بۆ تیرۆریزم و دەرکەوتنی کاریگەری دەرەکی و دییلۆماتی لەناوخۆدا. ئێمە هاوئاهەنگی بۆ بەکارهێنانی ئامڕازە ئابوورییەکان بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی بەرژەوەندی هاوبەشمان دەکەین. هەروەها، پێکەوە کار بۆ سەپاندنی تێچووی راستەقینە و سزای هەر کەسێک دەدەین، کە دەست لە پرۆسەی دیموکراسیمان وەربدات. ئێمە لەگەڵ هاوبۆچوونە دیموکراتەكانمان بەرگری لە زنجیرەکانی دابینکردنی رەخنەی باوەڕپێکراو و ژێرخانی تەکنەلۆژیا بۆ سەرخستنی وزەی  پاک و ئامادەکارییەکانی پێشوەختە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی (پاندامێک) دەکەین. ئێمە سەرکردایەتی بەرزکردنەوەی ئاستی نۆرمی هاوبەش و گریبەستی نوێ لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای دەرکەوتوو، بۆشایی ئاسمان، فەزای سایبەر و هەڕەشەی بایۆلۆجی، تەندرووستی، کەشوهەوا، ئاوهەوا، ژینگە و مافەکانی مرۆڤ دەکەین. هەروەها، ئێمە لووتکەیەکی جیهانی بۆ دیموکراسی رێکدەخەین ئەویش بۆ دڵنیابوون لە هاوکاری فراوان لە نێوان هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان لەسەر ئەو بەرژەوەندی و بەهایانەی لە دەستچوون. پێکەوە ئەم کارنامەیە  بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە بەردەوامەکانمان و رێگە پێدانمان لە کێبڕکێی ستراتیژی لەگەڵ چین یاخود هەر گەلێکی دیکەدا بێت جێبەجێ دەکەین و سەردەکەوین. بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، کاریگەرترین رێگا بۆ ئەمریکا لە کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتی چینی خۆسەپین و دەسەڵاتخوازدا وەبەرهێنان لە خەڵکی خۆمان، لە ئابووری و دیموکراسی ئەمریکادایە. گەڕاندنەوەی متمانەی ئەمریکا و دووبارە جەختکردنەوە لە بەرەوپێشبردنی سەرکردایەتی ئەمریکا لە جیهاندا پێویستە. دڵنیایی دەدەین ئەوە ئەمریکایە ئەجیندای نێودەوڵەتی دادەڕیژێت نەك چین. شانبەشانی ئەوانی دیکە کار بۆ وێناکردنی نۆرم و رێککەوتننامەی نوێی جیهانی دەکەین، کە دەبێتە هۆی پێشخستنی بەرژەوەندییەکانمان و رەنگدانەوەی بەهاکانمان. بە پاڵپشتیکردن و بەرگریکردن لە تۆڕی بێ وێنەی هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان و بنیاتنان لە وەبەرهێنانی بەرگریی زیرەکدا، دەستدرێژییەکانی چین دەستنیشاندەكەین و رووبەڕووی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی هەموان و خۆشگوزەرانی و رێگای دیموکراسیی ژیانمان دەبینەوە.

هاوکات، بوژاندنەوەی کرۆکی بەهێزبوونمان پێویستە كە لەئاستی پێویستیشدا نەبووە. لە زۆر ناوچەی جیهاندا، سەرکردەکانی چین بەدوای بەرژەوەندی نادادپەروەرانە ورەفتارکردنی شەڕەنگیزانە و زۆردارانە دەکەون، کە دەبێتە هۆی لاوازکردن و  پێشیلکردنی یاسا و بەهاکانی سیستمێکی نێودەوڵەتی. کاتێک هەڵسوکەوت و رەفتاری راستەوخۆی چین هەڕەشە  لە بەرژەوەندی و بەهاکانمان دەکات، ئێمە وەڵامی ئاڵینگارییەکانی چین دەدەینەوە. هەروەها، ئێمە بەرەنگاری کرداری بازرگانی نایەکسان و نایاسایی و دزی سایبەری و کرداری گەندەڵی ئابووری دەبینەوە، کە ئازاری کریکارانی ئەمریکا بدات و رێگری لە تەکنەلۆژیای دەرکەوتوو و پێشکەوتوو بکات. هەروەها ژدی ئە هەوڵانەی دەبین كە بەدوای داماڵینی بەرژەوەندی ستراتیژی و کێبڕکێی نەتەوەییمانەوە بێت. دڵنیایی لە زنجیرەی دابینکردنی ئاسایشی تەکنەلۆژی نیشتمانی و پێداویستی پزیشکی دەدەین. ئێمە بەردەوامدەبین لە بەرگریکردن و گەیشتن بە نۆرمە جیهانییە هاوبەشەکان، لە نیویاندا ئازادی فڕین و مافی فڕینی ئازاد لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا. ئێمە شوێنی خۆمان لەرووی دیپلۆماسی و سەربازییەوە بۆ بەرگرییکردن لە هاوپەیمانەکانمان بەهێز دەکەین و پشتگیری لە دراوسێکانی چین و هاوبەشە بازرگانییەکانمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان و درووستکردنی مافی بڕیاردان و بژاردەی سەربەخۆ یاخود بە بێ کاریگەری دەرەکی دەکەین. ئێمە گەشە بە پێشکەوتنی ناوخۆیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستکاریکردنی کارە لە پیشینەکانی ناوخۆ دەکەین و پشتیوانی تایوان دەکەین کە دیموکراسییەکی پێشەنگ وهاوبەشێکی گرنگی ئابووری و ئەمنییە لە بەرامبەر پابەندییە درێژخایەنەکانی ئەمریکایە. هەروەها دڵنیایی دەدەین، کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەها ئەمریکییەکان ناکەنە قوربانی کاری بازرگانی لەگەڵ چین و ئێمەش بەرامبەر مافی مرۆڤ، کەرامەتی مرۆڤ لە هۆنگ کۆنگ، شینگیا و تبت بەرپرسیار دەبین. لەسەر هەموو ئەم کیشانەوە،  کار بۆ درووستکردنی نزیکبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی هاوبۆچووندا دەکەین. هەروەها، دەزانین کە کێبڕکێی ستراتژی ناکەین و پێویست ناکات بیکەین. کاتێک کارکردنی لە پێشینە لەگەڵ چین لە بەرژەوەندی نەتەوەییمان دایە. بێگومان، نوێکردنەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا زامنی بەهێزی و متمانەی ئەمریکایە و لە پێگەیەکی بەهێزەوە لە هەمبەر چین كار دەكەین. ئێمە دیپلۆماسیەتی کرداریی   ئەنجامدەدەین. هەروەها، ئێمە لەگەڵ پەکین کار بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تێنەگەیشتن وهەڵە خوێندنەوەی یەکتری دەکەین. ئێمە، پێشوازی لە هاوکاری حکومەتی چین لەسەر پرسەکانی کەشوهەوا، ئاسایشی تەندرووستی جیهانی، کۆنترۆڵکردنی چەک دەكەین. ئەمەش لەو شوێنانەی کە چارەنووسی نەتەوەییمان پێکەوە بەستراون یاخود ئاڵۆگوڕ کراوە. هەروەکو چۆن ئێمە هاوپەیمان و هاوکارەکانمان کۆدەکەینەوە بۆ بەشداریکردن و بەهێزکردنی گفتوگۆکان و کۆکردنەوە و پیشاندانی هێزەکان بۆ چارەسەری کیشەکان و کۆتایهێنان بە کیشەکان. دواجار، بۆ ئەوەی ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەییمان کاریگەر بێت، پێویستە وەبەرهێنان لە هێزی کاری ئاسایشی نەتەوەییمان، دامەزراوەکان و هاوبەشەکانماندا بکەین. هەروەها نەوەیەکی نوێ بۆ خزمەتی گشتی و زامنکردنی هێزی کارمان لە رێگەی نوێنەرایەتیکردنی هەمەجۆری وڵات و نوێکردنەوەی پرۆسەکانی بڕیارداندا بکەین. جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی ئاسایشی نیشتمانی پیویستی بەشارەزایی و دادوەرییەکی بەئاگا هەیە. لەم ساڵانەی دواییدا ئەزموون و دەستپاکی و پیشەبوونی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و هێزی کارمان هەرچەندە نەرم و لەسەرخۆ بێت، تاقیکراوەتەوە. دەبیت دان بەوە بنێین، کە پێویستە بەخێرایی کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییەکانی ئاسایشی نەتەوەییمان بکەین. لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19دا، ئێمە دڵنیایی بەهێزی کاری ئاسایشی نەتەوەییمان دەدەین، کە بە سەلامەتی و کاریگەر بەردەوامدەبێت. خزمەتکاری گشتی (فەرمانبەر) دەپارێزین، دووبارە سەرمایەی مرۆیمان بۆ دڵنیابوون لە کرۆکی بەهێزی دیپلۆمات، کارمەندی زیرەکی پسپۆڕ و گەشەسەندوو، ئەندامانی خزمەتگوزاری و نەوەی داهاتووی پسپۆڕی ئاسایشی نەتەوەیی دادەمەزرێنین. ئێمە ئاستی هەمەجۆریی، دادپەروەری و تایبەتمەندی زیاتر دەکەین، هەروەها گرنگی بە خۆگونجاندن و پەرەپێدانی راهێنانەکان لە سەرانسەری هێزی کار، لە ئاسایشی نەتەوەییمان دادەنێین. دەرفەتی نوێ بۆ شارەزایانی ناپیشەیی دەڕەخسێنین بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتی حکومەتەکەمان بکەن و پەیوەندی بە کەسانی رەخنەگری بەهرەمەند لە کەرتی تایبەت لەسەر پرسی گوڕانی کەشوهەوا، ئاسایشی تەندرووستی جیهانی، تەکنەلۆژیای دەرکەوتوو دەكەین بۆ کارکردن لە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا. ئێمە هێزی کار بۆ ئەو تەکنەلۆژیانەی پێویستیان پێیە دابیندەکەین، هاوکاتیش هانی رێکخراوە نوێیەکان و کولتووری نوێخوازی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە ئاڵۆزەکانی ئەمڕۆ دەدەین. هەروەها، ئێمە بەپەلە کار بۆ بەهێزکردنی هێزی کاری ئاسایشی نەتەوەییمان دەکەین، کە رەنگدانەوەی تەواوی فرەیی ئەمریکا و هەموو ئەو هێزەی بێت کە هەیەتی، هەر وەکو ئەم چەند هەنگاوە، ئێمە جەخت لەسەر دەستپاکی و لێپرسینەوە شەفافیەت و بەرپرسیارێتی دەکەینەوە.

کاتێک بە دیپلۆماسی، ئابووری، تەندرووستی و ئامڕازەکانی پەرەپێدان سەرکردایەتی دەکات ئەمریکا زیاتر بەدەستدەهێنیت، بۆ ئەم مەبەستەش و بۆ خۆ بەدوورگرتن لە پشتبەستن بە سوپای ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان بەشێوەیەکی باشتر لەگەڵ کەسانی دیکەدا، کارە لە پێشینەکانی بودجەی ئاسایشی نەتەوەییمان لەپێش چاوگرتنی سەرچاوەی نوێ بۆ دیپلۆماسی وگەشەپێدان دەبێت. هەروەها، ئێمە وەبەرهێنان لە کۆمەڵگەی هەواڵگری خۆمان بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ گەیاندنی شیکردنەوە و زانیاری پێدان لە کاتی پێویستدا بۆ سیاسەتکردن و دۆزینەوەی دەرفەتەکان و پێشگرتن لە هەڕەشەکان پێش ئەوەی بگۆڕدرین بۆ قەیران دەکەین.

لەبەر ئەوەی جیاوازی نەریتی لەنێوان سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆیی، لە نێوان ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی ئابووری و ئاسایشی تەندرووستی و هەروەها ئاسایشی ژینگەییدا هەیە، ئێمە چاکسازی لە دەزگا و بەش و پرۆسەکانی نیو هەیکەلی رێکخراوەی کۆشکی سپی دەكەین بە جۆرێك کە رەنگدانەوەی راستی نوێ بێت. ئێمە دڵنیایی بە تاکەکانی خاوەن شارەزایی لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری، ئابووری و دارایی، زمانە گرنگەکانی ناوچەکان دەدەین، کە بەتەواوی لە بڕیارەکانی ئێمەدا لەبەرچاو دەگیرێن. چونکە هەرگیز حکومەتی فیدراڵی قورخکاری لەسەر شارەزایی ناکات. ئێمە پرۆسەی نوێ و هاوبەشیکردن دەكەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەوڵەت، شارەوانی، خێڵ، کۆمەڵگەی مەدەنی، دیاسپۆرا و باوەڕ،ئەکتەرەکانی کەرتی تایبەت باشتر لە سیاسەتی رادەربڕین یەکبخەین و میکانیزمی نوێ بۆ هاوهەڵوستیی سیاسی و جێبەجێکردنی لەسەر هەموو ئەو کۆمەڵە و لایەنە جۆراوجۆرانە پەرەپێدەدەین.

 

دەرئەنجام

ئەم ساتە خاڵێکی هەستیار و چارەنووسییە، ئێمە لەناو مشتوومڕێکی بنەڕەتیین سەبارەت بە ئاراستەی داهاتووی جیهانەکەمان. بۆ ئەوەی سەربکەوێن، دەبێت ئەوە نیشانبدەین، کە هێشتا دەتوانین دیموکراسییەکان بە دەست گەلەکەمان بگەیەنین. ئەمەش بەرووداوێک روونادات، ئێمە دەبێت بەرگری لە دیموکراسی بکەین و بەهێزتر نوێی بکەینەوە. ئەمەش بەمانای بنیاتنانی باشتری بناخەی ئابوورییەکەمان و دووبارە دانانەوەی پێگەمان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەدات. دەبێبەهاکانمان لە ناوخۆ (ماڵەوە) بەرزبكەینەوە و لە هەموو جیهانیش بەرگرییان لێ بکەین. هێزی سەربازیمان مۆدیرن و پشکەوتوو بکەین،بەڵام بە دیپلۆماسیەت پێشەنگی و سەرکردایەتی بکەین. بووژاندنەوەی تۆڕی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئەو هاوبەشانەی کە جیهانیان بۆ هەموو گەلەکەمان سەلامتر کردووە. جگە لە ئەمریکا، هیچ نەتەوەیەکی دیکە پێگەیەکی وا بەهێز و باشتری نییە بۆ جوڵاندنی داهاتوو. ئەنجامدانی ئەمەش وادەخوازێت کە ئێمە باوەشی بۆ بکەینەوە و بەرژەوەندییە بەردەوامەکانمان بەدەست بهێنین و بۆ نزیکبوونەوە لە جیهان لە پێگەی متمانە و هێزەوە.  ئەگەر ئەمە بکەین، کار لەگەڵ هاوکارە دیموکراتەکانمان بکەین، ئێمە رووبەڕووی هەموو ئاڵینگارییەک دەبینەوە و پێش هەموو ئاستەنگییەک دەکەوێن. بەیەکیشەوە دەتوانین داهاتوو باشتر بنیات بنێن.

 

[i] https://www.whitehouse.gov/wp-content/uploads/2021/03/NSC-1v2.pdf

 

Share this Post