لە تەوەری یەکەمی بابەتی مەترسییە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستان باسی کێشەی پاشماوەکانی بیناسازی، کاریگەرییە ژینگەییەکانیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان و بەکارهێنانیان لە پرۆژەکانی دیکەی ئەندازیاری کرد. هەروەها، باسی ئەوەمان کرد کە لە بەر کاریگەرییە بەردەوامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی زیانەکانی کارەساتە سرووشتییەکان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بووەتە هۆی ئەوەی کە هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ بنبڕکردن و کۆنترۆڵکردنی یەکجارەکی ئەم کارەساتانە بگۆڕدرێت بۆ ئەو راستییەی کە هەموو جار نەتوانین سەرکەوتووبین لە رێگریکردن لە درووستبوونی ئەو کارەساتانە، بەڵکوو پێویستە بە بەکارهێنانی رێگەچارە زانستییەکان زیانەکان کەمبکەینەوە.
پێداوستی ئاویی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەهداردانی لە هەمان کاتدا