تورکیا

Image
لێکۆڵینەوە

قۆناغی ئاشتی چۆن و بۆچی تێکچوو؟

پ.د. عەبدوڵڵا كران

٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٣، هیوایەکی قایمی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێکهێنا. لە دیاربەکر، لە مەیدانی پیرۆزباییەکانی نەورۆز، پەیامی سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە. ئۆجالان لەو پەیامە مێژووییەی خۆیدا ئەوەی دەربڕی کە ئیدی هەم لە تورکیا و هەم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکا و ئێستا ئیدی کات، کاتی ئاشتی، برایەتی و چارەسەرییە.

Image
شرۆڤە

تەنگەتاوبوونی تورکیا لەئیدلیب

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەو شەڕەی کە رۆژی پێنجشەممە (٢٠ شوبات/٢٠٢٠) لە شارۆچکەی نیرەب (٨ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی ئیدلب) روویدا، ئاماژەیەکی روونبوو بۆ تەنگاویی سەربازی تورکیا لە باکووری رۆژئاوای سووریا. دوای ئەوەی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکان بەهاوکاری راستەوخۆی تورکیا هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەکە ئەنجامدا، هێزی ئاسمانی رووسی دەستوەردانی کرد و شکستی بە هێرشەکە هێنا کە کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە. لە ناویشیاندا دوو کوژراو و سێ بریندار لە سوپای تورکیا هەبوون. هەروەها چەندین ئالیاتی سەربازیی تورکیا تێکشکێندران.

Image
شرۆڤە

سەردانی جەهەپە وهەڕەشەی سوپا!

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە رۆژانی رابردوودا سەردانی وەفدێكی باڵای پارتی گەلی كۆماری(جەهەپە) وەك گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەڕەشەكانی فەرماندەی هێزی وشكانیی ئێران لەبارەی هەبوونی هێزە كوردییەكان لە خاكی هەرێم، دوو رۆژەڤی گرنگ بوون كە شایانی باسكردنەوەن. پاڵنەر و پاساوەكانی ئەو دووانە هەرچۆنێك بن، لە شوێنێكدا بە یەك دەگەن؛ لە ئێران و توركیا، خواستی زیادكردنی نفوز و كاریگەری لەم ناوچەیە زیادی كردووە!

Image
شرۆڤە

شەڕی دۆڵەكان!

زریان رۆژهەڵاتی

وەزیری بەرگری توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی چڕنووك – قوفڵ راگەیاند كە لە ناوچەكانی مەتین، زاپ و ئاڤاشین- باسیان دەكرێت. پێدەچێت ئەمە درێژەی هەمان ئەو 7 ئۆپەراسیۆنەی چڕنووك بێت كە لە ئایاری 2019وە دەستیانپێكرد. ئەو ناوچانەی كە ئێستا شەڕیان تێدایە، زۆر سەخت و دژوارن، كۆنترۆڵكردنی شاخەكان لە جێی خۆی بوەستێ، دوو دۆڵی گرنگیش لەوێ هەن كە بایەخێكی ستراتیژییان بۆ شەڕ هەیە و لەوانەیە ئامانجی سەرەكی شەڕەكەی ئێستاش ئەو دوو دۆڵە بن، کە دەکەونە نێوان هەردوو رووباری زاپ و ئاڤاشین- باسیان، ئەو دۆڵانەش گەلیێ زاپ و گەلیێ باڵندەن!

Image

هەڵبژاردنی 14ی ئایار لە تورکیا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئێستا کورد بێ نوێنەرە، بەهەمان شێوەی سەردەمی پەیماننامەی لۆزان. ئەوکاتیش کورد بێ نوێنەر بووە. پێویستە لەم قۆناخەدا نوینەرانی راستەقینەی كورد دەربكەون تاوكو بەرگری لە مافەكانی بكەن

Image
شرۆڤە

رەوشی ئابووری تورکیا لە سەردەمی ئاکپارتی؛ کاریگەری ژمارەکان لەسەر هەڵبژاردنی 14ی ئایار

مەحموود بابان

لەماوەیەی دوو دەیەی رابردوودا و درووستر لە سەردەمی حکومڕانی ئاکپارتی لەڕووی ئابوورییەوە رەوشی ئابووری تورکیا دەکرێت بە دوو قۆناخەوە، بەشێوەیەک دەیەی یەکەمی بە سەردەمی زێڕین و زیادبوونی گەشەی بەرهەمی نیوخۆیی، گەشەی ئابووری، کەمبوونەوەی قەرزەکان، زیادبوونی داهاتی تاک دادەنرێت، بەڵام لە دەیەی دووەمدا و بەتایبەتیش لە 2013 و ئەم ساڵانەی دواییدا وردە وردە رەوشی ئابووری تورکیا شێوەیەکی دیکەی وەرگرت. بەهای لیرە دابەزی وهەڵئاوسان رێژەی نموونەیی تۆمارکرد بەجۆرێك کە لە 20 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

Image
شرۆڤە

هەڵبژاردن؛ خاڵی وەرچەرخانی توركیا لە سەت ساڵەی خۆیدا؟

زریان رۆژهەڵاتی

هەڵبژاردنی ئەمجارەی توركیا خالێكی وەرچەرخانە. چونكە ئەوە دیار دەبێت كە ئایا پارتی داد و گەشە پێدان – ئەردۆغان دەچێتە ناو دەیەی سێیەمی حوكمڕانی خۆی و مۆرێك لە ساڵانی سەرەتایی سەت ساڵەی دووەمی كۆماری توركیا دەدات یان نا. ئەمە نەك تەنیا بۆ نێوخۆی توركیا بەڵكوو بۆ دنیای دەرەوەش خاڵیكی وەرچەرخانە و دەتوانێت ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی ئەنكەرە لە گەرمەی ململانێ هێزدارییە گەورەكەی جیهان روونتر بكات. گفتوگۆیەكی گەرمیش لە نێوخۆی كورد هەیە سەبارەت بەوەی كە مانەوەی ئەردۆغان باشە یان هاتنی كڵچدارئوغڵو. راستییەكەی، بە پێی ئەنجامی راپرسییەكان بێت، كورد لە نێوخۆی توركیا رۆڵێكی یەكلاكەرەوە پەیدا دەكات بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بۆ كورد لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی، نە ئەوەیە كە بە رۆیشتنی ئەردۆغان و هاتنی كڵچدار ئوغڵوو دنیا بۆ كورد ببێتە شامی شەریف، نە مانەوەی دۆخەكەش وەك خۆی رێگا بۆ سواربوونی داشەكەی خۆش دەكات

Image
شرۆڤە

گرەو لەسەر ئۆجالان؛ پشتپەردەی باسەکانی چەکدانانی گریمانەیی پەکەکە!

زریان رۆژهەڵاتی

لەم رۆژانەدا گەلێک لایەن گرەو لەسەر پەیامێکی گریمانەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەن لەبارەی چەکدانانی پەکەکە کە لە ئان و ساتدایە و، دەشێ لە رۆژانی داهاتودا بڵاوبکرێتەوە. ئەمە دەتوانێت لە مێژووی شەڕی 40 ساڵەی پەکەکە – تورکیادا بێیتە خاڵێکی وەرچەرخان، هەرچەند ئەستەمە رێگا بۆ چەکدانانی دەستبەجێ بکاتەوە. پەکەکە لە دوایین راگەیاندراویدا چرایەکی سەوزی بۆ پاڵپشتی لە بڕیارەکەی ئۆجالان هەڵکردووە و گوتویەتی ئێمە خۆمان دەگۆڕین بەڵام، باسی لەوەش کردووە کە هەموو شتێک دەستبەجێ روونادات. بێشک ئەم دۆخە دەتوانێت خاڵێکی دەستپێک بێت بۆ چەکدانان، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی داینامیکی ئاڵۆزی نێوخۆیی و دەرەکی تورکیا، ئەمە چەندەی مومکین بێت ئەوەندەش تێکەڵوپێکەڵە. پرسی چەکدانان یان بەردەوامبوونی پەکەکە ماتەوزەی کاریگەری دانانی لەسەر هاوسەنگییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەیەکی فراوانتر لە تورکیای تێدایە لە رۆژئاوای ئاسیا کە لە دوای 7ی ئۆکتۆبەر و کەوتنی بەشار ئەسەدەوە، لە پرۆسەی وەرگۆڕانێکی ریشەییدایە، بۆیە ناشێ تەنیا وەک بابەتێکی ناوخۆیی تورکیا هەژماری بکەین.