گۆڕەپانی سیاسی شیعە لە عێراقی پاش رووخانی رژێمی بەعسدا پێشهاتی دیاری بەخۆیەوە بینی وهێشتاش، بە رێگەی کارلێکردنی نێوخۆیی (لەناو گوتاری سیاسی شیعەدا) و کارلێکی دەرەکی (کارلێکردنەکانی لەگەڵ رەوتە سیاسییەکانی دیکە لە وڵاتدا) لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکان کە لەم وڵاتە روودەدەن، لە گۆڕاندایە.
گرفته دهستوورییهكانی سهرۆكوهزیران له عێراق ناهاوسهنگیی دهسهڵات و بهرپرسیاری
لهپاش جێبهجێكردنی دهستووری عێراقهوه له ساڵی 2005 تا ئێستا، چوار حكومهت بهپێی ئهو دهستووره درووستبوون و لانیكەم یهكێكیش شكستیهێنا. دهستووری 2005 یهكهم دهستووره كه بهشێوهیهكی دیموكراسی دانرابێت و لەڕێگەی راپرسیی جهماوهرییەوە رێگای چارەسەركردنی بەشێكی زۆری گرفتهكانی حوكمڕانی دەستنیشان بكات. بهڵام بهههڵهدا دەچین ئهگهر پێمانوابێ دهستوور دهتوانێ گرفتی حوكمڕانی بۆ وڵاتیكی وهك عێراق چارهسهر بكات، چونكه واقیعی سیاسی و كۆمهڵایهتی تەنیا بە دهقی دهستووری رێكناخرێت.
کۆنفرانسی عێراق قەدەرێکی تراژیدی
رۆژانی 25 و 26ی ئەیلوول 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، باڵێوزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و گۆڤاری کۆنفلیوانس بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و دیبلۆماتکاران و لێکۆڵینڤانانی ناوخۆیی و دەرەکی لە چەند پانیڵ و گفتوگۆی کراوەی جیاوازدا. گەنگەشەی 100 ساڵەی درووستبوونی عێراق لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
تەگەرەکانی عێراق لە قۆناخی دوای هەڵبژاردن
رۆژی 24ی تشرینی یەکەمی 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە مێزگردێکدا بەناونیشانی تەگەرەکانی عێراق لەقۆناخی دوای هەڵبژاردن بە بەشداریی سەرکردەی لایەنە سیاسییە عێراقی و کوردستانییەکان و شرۆڤەکاران و بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان کە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو، کاریگەری ئەنجامەکان لەسەر هاوسەنگی هێز و سەقامگیریی ناوخۆیی، داهاتووی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت، خواستی زۆرینە یان حکومەتێکی تەوافوقی و بژاردەکانی هەرێـمی کوردستان. سەدر، مالیکی، یان رێگایەکی سێیەم بەڕێوەبرد.
چاوپێکەوتنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەگەڵ نوێنەری بەرنامەی جیهانی خۆراک لە عێراق
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو چاوپێکەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ عەلی رەزا قورەیشی، نوێنەری دەبلیوو ئێف پی، بەرنامەی جیهانی خۆراک لە عێراق ئەنجامدا كە مەحموود بابان، بەڕێوەبرد و تێیدا باس لە دوایین راپۆرتی ساڵانەی پرۆگرامی خۆراک WFP لەبارەی عێڕاق بە ناونیشانی “ساڵی 2021 ، ساڵیکی سەخت بوو بۆ عێراق” کرا.
پاش کۆتاییهاتنی مۆڵەتە یەك مانگییەكەی سەدر بەبێ ئەنجام، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە و موقتەدا سەدری رێبەری گەورەترین فراکسیۆنی براوەی پەرلەمان، هەریەکەو دەستپێشخەرییەکیان فڕێدایە گۆڕەپانی سیاسی بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی سیاسی. هەڵبەت هێشتا هیچیان گۆمی مەنگی سیاسی عێراقیان نەشڵەقاندوە.
یاسای بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل
کشانەوەی موقتەدا سەدر لە پەرلەمان، کشانەوە نییە لە پرۆسەی سیاسی، هەروەها دوورەپەرێزی و دنیانەویستیش نییە وەك ئەوەی کە سەرەتا بانگەشەی بۆ دەکرا، ئەمەش بەڕوونی لەو پەیام و تویت و هەڵوێستانەدا دیارە کە ناو بەناو لە خودی سەدرەوە یان بەناوی ئەوەوە بڵاودەكرێنەوەو دێنە سەر هێڵی پێشهاتە سیاسی و رێکارە دەستووری و یاساییەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق كە دەمێكە دواكەتووە.
روودانی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی نێو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ئاڵوزییەکانی نێو ماڵی شیعە و بەریەکەوتنەکانی دوو جەمسەرە سیاسییەکەی شیعەی عێراق
دەرئەنجام و داهاتووی بنبەستی سیاسی لە عێراق
گوتارێكی موقتەدا سەدر بەس بوو بۆ ئەوەی پێكدادانی نێوان ئەندام و لایەنگرانی رەوتەكەی لەگەڵ بەشێك لە گرووپە چەكدارییەكانی شیعە رابگیردرێت
چاوی زۆركەس لەوەیە بزانێ كە رۆژانی دوای "چلە" چی لە سیاسەتی عێراق و ململانێی نێوخۆیی شیعە دەگۆڕن. هەرچۆنێك بێت، جا چی لایەنەكان سازانێكی كاتی بكەن، پەرلەمان كۆبێتەوە و حكومەت پێكەوە بنرێت یان وەك رۆژانی دوای عاشوورا، بەرەو گەڕێكی دیكەی گرژی و ململانێی توندوتیژ بڕۆن، هیچ لەوە ناگۆڕێت كە لەوانەیە ململانێ و ركابەری نێوخۆیی شیعە تا چەند ساڵێكی دیكەش وەك فاكتەرێكی گرنگ لە سیاسەتی ئەم ناوچەیە بمێنێتەوە.
لەوكاتەی سەدرییەكان بەشە هەرە گرنگ و نێودەوڵەتییەكەی بەغدا “ناوچەی سەوز” گرتبوو، لەسەر وێبسایتی مامۆستاكەی سەدر؛ ئایەتوڵڵا حائیری، بەیاننامەیەكی نامۆ و بێ پێشینە بڵاوكرایەوە كە برنج و قیمە خواردنی مانگرتنی سەدرییەكانی گۆڕی بە خۆپیشاندانی توند و شەڕو پێكدادانی خوێناوی، چونكە سەدری ڕێبەریان بەدوای ئەوەدا وەك نەرێتی جارانی وازهێنانی لە سیاسەت راگەیاند.
پێکدادانی خوێناوی کۆتایی ئاب لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەنێوان سەدرییەکان و هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی حەشد بە نزیکەی 50 کوژراو کۆتایی هات، بەڵام پێشهاتە سیاسییەکانی پاش ئەو گرژییە ئەمنییە، دەریدەخەن کە ئەوەی روویدا زیاتر لە گەڕێکی پێکدادان دەچێت کە هەر دوو لایەنی قەیرانەکەی بە ئاراستەی قووڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییەکاندا بردووە تا ئەوەی پەندی لێ وەربگرن و بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن.
دوای زیاتر لە ساڵێک ئاڵۆزی، کێشمەکێش و کێبڕکێی سێ پێکهاتەی سەرەکی لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هەر چۆنێک بێت قۆناغە سەختەکەی پێکهێانی حکومەت تێپەڕێندرا. هەر لە سەرەتای لە دایکبوونی ئەم حکومەتە نوێیە، ئازار و کاریگەری ماوەی رابردوو لە ناکۆکێکی نێوان پارتە سیاسییەکانی عێراقی پێوەدیاربوو.
بە دەستبەکاربوونی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، بنەمای "پشک پشکێنە"ی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە و جاران، بەسەر بژاردەی "حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی" سەرکەوت کە خاوەنەکەی موقتەدا سەدرە و پەیکەرێکی بچووککراوەتر بوو لە حکومەتی فرە لایەن و بنکە فراوان.
پەیوەندییەکانی کورد و سووننە لەسایەی قەیرانەکانی پێكهێنانی حكومەت
ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی لێكۆڵینەوەی یەرموك مێزگردێكی داخراوی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی كورد و سوننە رێكخست
نزیك لە مانگێكە حكومەتی محەممەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی وەرگرتووە، بەڵام لەم ماوەیەدا هێشتا گۆڕانێكی بنجبڕی گەورەی لە چاو بەرنامەی كاری حكومەتەكانی پێش خۆی نەكردووە. وەك هەر سەرۆكوەزیرانێكی دیكە، دەستپێكی سەردەمی سوودانی، وەك بەرنامەی كابینە وەزارییە چڕ و دەوڵەمەندەكەی، پڕە لە گفت و مژدەی سەردەمێكی نوێ
یاسای هەڵبژاردن كە هێزە شیعەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیانەوێت بە سیستمی "سانت لیگۆ" و كەمكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن (لە 83 بازنە بۆ 18) تێیپەڕێنن، تەنیا سەدرییەكان تووڕە ناكات بەڵكو گورز لەو هێزە نوێیانەش دەدات كە لە پاش تشرینی 2019 دروستبوون، یان ئەو "سەربەخۆ" یانەی بەكەڵك وەرگرتن لە فرەبازنەیی گەیشتوونەتە پەرلەمان، ئەمانەش جگە لە چەتری سەدر چاویان لە كۆمەك و پشتیوانی مەرجەعیەتی نەجەفیشە كە پێشتر پشتیوانی لە زۆركردنی بازنەكانی هەڵبژاردن كردووە، ئەگەر هەموو ئەمانەش بچنە سەر یەك هێڵ و یەك ئاڕاستە، ئەوە بەرەنگاربوونەوەیان بۆ هێزە شیعە حوكمڕانەكان قورس و باجدار دەبێت بەتایبەت كە ئەوان هێشتا لە دڵەخورتێی گوشارە داراییەكانی ئەمەریكادان و ترسی ئەوەیان هەیە پلانێك بێت بۆ دووبارەكردنەوەی ئەزموونی رووخاندنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی (2019 _ 2020) لە رێگای خۆپیشاندانەوە
ئاشکرایە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی سرووشتی رۆژئاوایە. لە چەندین رووداودا سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی جێ متمانەیە، دوایینیان لە 5ی کانوونی دووەمی 2020 بوو کاتێک پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بایکۆتی دەنگدانێکیان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.