لە ماوەی كەمتر لە دوو دەیەی رابردوودا، دوو جەنگی گرنگ رێگایان بۆ گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق خۆشكرد كە ئەوانیش “جەنگی 2003” و “جەنگی داعش” بوون. جەنگی یەكەم عێراقی گۆڕی، بەڵام ناسەقامگیری كرد. بە ئەگەری زۆر، جەنگی دووەمیش باری ناسەقامگیری عێراق بەلایەكا دەخات و ئایندەی دیاریدەكات. چۆن دەركەوتنی “داعش” گۆڕانكارییەكی گەورەی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق و سیاسهتی نێودەوڵەتیدا دروسكرد، كۆتایی جەنگهكهیشی دەتوانێت خاڵێكی وەرگۆڕان دروسبكات.
كوردستان و پۆست - داعش
لە سەرەتای ئابی 2014دا داعش پەلاماری هەرێمی كوردستانی دا و بەشێكی خاكی كوردستانی داگیركرد. داعش پشێوییەكانی بەهاری عەرەبی لە سووریا قۆستەوە. ئەمە لە دیدی پسپۆڕانی جیۆپۆلیتیكا بە وەرچەرخانێكی جیۆپۆلیتیكی لەقەڵەمدەدرێت. بۆیە كوردستان ناچاربوو لەگەڵ هەلومەرجێكی جیۆپۆلیتیكی تازەدا هەڵبكات.
سوپا و دەوڵەت
نموونەیەكی دیكەی كەموێنەی ئەو شارەزاییەی پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعشدا دەركەوت، كە هیچ هەڵەیەكی هێزی ئاسمانی و تۆپخانە لەشەڕی داعشدا لەنێوان پێشمەرگە و هاوپەیماناندا دروستنەبوو لەو هەڵانەی پێیاندەگوترێت “ئاگری دۆستانە –نیران صدیقە” ، كە ئەوە لەسەر ئاستی سوپا گەورەكانی جیهاندا كەموێنەیە بەتایبەتی لەو شەڕە دەستەویەخانەی لەگەڵ داعشدا هەبوون، لەنێوان پێشمەرگە و داعشدا. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوئاهەنگی سەركەوتووانە و لێزانانەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان .
دوا جموجوڵەکانی داعش و مەترسییەکانی رێکخراوە تیرۆرستییەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق