سوپا و دەوڵەت
نموونەیەكی دیكەی كەموێنەی ئەو شارەزاییەی پێشمەرگە لەشەڕی داعشدا لەگەڵ هاوپەیمانی دژی داعشدا دەركەوت، كە هیچ هەڵەیەكی هێزی ئاسمانی و تۆپخانە لەشەڕی داعشدا لەنێوان پێشمەرگە و هاوپەیماناندا دروستنەبوو لەو هەڵانەی پێیاندەگوترێت “ئاگری دۆستانە –نیران صدیقە” ، كە ئەوە لەسەر ئاستی سوپا گەورەكانی جیهاندا كەموێنەیە بەتایبەتی لەو شەڕە دەستەویەخانەی لەگەڵ داعشدا هەبوون، لەنێوان پێشمەرگە و داعشدا. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوئاهەنگی سەركەوتووانە و لێزانانەی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان . لەكاتێكدا هەندێك لە شەڕەكان لەنێو كۆڵانەكانی شار و شارۆچكە و گوندی بچووكدا بوون .