بڵاوکراوە

دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بەسەر هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق

24-12-2024


نوێترین بەرهەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو پەرتووکی "دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بەسەر هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق" کە  دابەش دەبێتە سەر پێنج بەش و لە 2023 دا چاپکراوە.

بۆ خویندنەوەی پەرتووکەکە بە زمانی عەرەبی و  بەشێوەی پی دی ئیف کلیک لێرە بکە

لەم پەرتووکەکەدا د. ئازاد عەلی چەند خاڵێکی سەرەکیی پەیڕەو کردووە بۆ خستنەڕووی زانیارییە میژوویەکان، بەتایبەتیش لە ناساندنی کوردستانی عوسمانییەوە تاوەکو تێپەڕین بە چەند قۆناخێکی مێژوویی و گەیشتن بە کاتی ئێستا. نووسەر لە کتیبەکەدا چەند زانیارییەکی مێژوویی سەبارەت بە میرنیشینە کوردییەکان،  رادەی سەربەخۆبوونیان، هەروەها جوگرافیای مێژوویی کوردستان بە پشتبەستن بە سەرچاوەی جیاواز خستەڕوو.

پەرتووکی "دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بەسەر هەردوو دەوڵەتی سووریا و عێراق" لە دووتوێی 618 لاپەڕەدا ناوەڕۆکێکی دەوڵەمەندی پڕ زانیاری مێژوویی و جوگرافی پێشکێشکردووە و هەوڵیداوە ئەوە بسەلمێنێت کە ئەو جوگرافیایەی کە ئێستا کورد لەسەری نیشتەجێن لە بنەڕەتەوە هەر خاکی کورد بووە و کورد دانیشتووی رەسەنی ئەوێن و  ئەوەش پێچەوانەی بەشێک لە بیردۆزە نەتەوە پەرەستییەکانن  کە لەم ناوچەیەیدا لە دژی کورد لە ئارادان.

Share this Post

بڵاوکراوە