داتاکانی خەرجیی مانگانەی وەزارەتی دارایی عێراق، ناهاوسەنگییەک و جیاکارییەک لە چۆنیەتیی دابەشکردنی خەرجییەکاندا بەسەر پارێزگاکان نیشان دەدەن. جیاکارییەکە تەنیا پەیوەست نییە بە هەرێمی کوردستان و، ناهاوسەنگییەکەش تەنیا وەزارەتە جیاوازەکان و خزمەتگوزارییەکان نەگرتووەتەوە، بەڵکوو جیاکاری گەورە لەو بڕەی وەزارەتی دارایی راستەوخۆ وەک بەکارخستن و وەبەرهێنان خەرجی کردووە لە باشوورەوە بۆ نێوەڕاستی عیراق، ئینجا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێت؛ بەجۆرێک بۆ پارێزگایەکی وەک کەرکووک هیچ بڕە پارەیەک بۆ بەکارخستن و وەبەرهێنان دابین نەکراوە و وەک خەرجی سفرە.
هەم ئاگربەست هەمیش سازانی نێوان"هەسەدە" و "حکومەتی سووریا" لەرزۆکە و لە کاتێکدا کەمتر لە ١٠ رۆژ ماوە بۆ کۆتایی ئاگربەستی هەردوولا، گۆڕانکاریی مەیدانی، هەروەها دۆخی سیاسی- سەربازی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێکەوە ئەو دۆخە بەرەو وەرچەرخانێکی زیاتر دەبەن. لە وێنەیەکی گەورەتردا دەردەکەوێت کە پرسی رۆژئاوا تەنیا "کێشەیەکی ناوخۆیی سووریا" نییە و دۆخی ئەوێ، لە دوتوێی ململانێکانی ناوچەکەدا هەر لە ئێستاوە وەرچەرخانی گرنگی دروست کردووە.
ئابووری عێراق 2015 بۆ 2025؛ چۆن خەرجی عێراق لە 2.8 تریلیۆن دینارەوە بووە 9.1 تریلیۆن دینار لە مانگێک دا ؟
ژمارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق روانگەی حکومەت بۆ چونییەتی بەڕێوەبردنی ئابووری ئەم وڵاتە دەخەنەڕرو کە یەكێک لە تایبەتمەندیەەکانی زیادبوونی خێرای خەرجییەکانە. ئەم راپۆرتە بەشی یەکەمی زنجیرەیەکی سێ بەشییە لەسەر ئابووری عێراق کە بەپشتبەستن بەداشبۆردی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بۆ داهات و خەرجی مانگانە بۆ گشت دامەزراوەکان ( 2015 – 2025) ئامادەکراوە. لەم بەشە دا بەدوای وەڵامی دوو پرسیاری سەرەکییەوە دەبین، یەکەمیان: چۆن خەرجی عێراق زیادیکردووە و ئایا ئەو زیادکردنە بەردەوام دەبێت یان نا؟ دووەمیشیان ئەوەیە کە ئایا ئەم ئابوورییە لە 2026 دا بەردەوام دەبێت یان نا ؟
لەکۆتاییەکانی 2025 و سەرەتای 2026 وە ئێران چووەتە یەکێک لە چارەنوسسازترین قۆناخەکانی زیاتر لە 46 ساڵی رابردووی خۆی. شەپۆلێکی دیکەی خۆپیشاندان کە تا ئێستا 250 شوێنی لە 27 پارێزگای ئەو وڵاتە گرتۆتەوە دەرکەوتووە، هەرچەند ژمارەی بەشداربووانی لە چاو ئەوانەی پێشتردا کەمترە بەڵام خێڕایی بڵاوبوونەوە. دۆخی ئابووری تینی بۆ خەڵک هێناوە بەڵام ئەم تاکە هۆکار نییە. پرسەکانی وەک متمانەی خەڵک بە سیستەمی سیاسی لە قۆناخێکی گواستنەوەدا، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی دەرەوەش بە شێوەیەکی راستەوانە ئاڕاستە بە دۆخی ناوخۆیی ئێران دەدەن. گەڕانەوەی سزاکان، قسەکانی ترەمپ بۆ ئەگەری دەستوەردان لە خۆپیشاندانەکان ئەگەر خەڵك بکوژرێن، ئەگەری شەڕی دووەم لەگەڵ ئیسرائیل و کەوتنی مادۆرۆ کاریگەرییان لەسەر خۆپیشاندانەکان دەبێت.
چارەنووسی رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لە 2026 دا
ئێستا، پرسیارەکە ئەوەیە چارەنووسی رێککەوتنە سێقۆڵییەکە لە 2026دا چی دەبێت و ئاڵینگارییەکانی بەردەم رێککەوتنەکە چین، بۆچی پێویستە ئەگەربەم شێوازەی ئێستاش بێت بەردەوامبوونی باشە؟
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی نیشتمانی عێراق INA لەڕووی ئابوورییەوە ژمارەیەک داتای نوێی خستەڕوو کە ئاماژەی زۆر گەورەن بۆ ئابووری عێراق، بەڵام جیاوازییەکی گەورەشی تێدایە لەوەی لە راپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی و ناوەندە جیهانییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
هەموو ئەمانە فرەچەشنکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و کرانەوەی عێراق بۆ کۆمپانیا گەورەکانی وزە لە جیهان دەردەخات، بەڵام کەیسی وێست قۆڕنە-2 لاوازییەکی گەورەی کەرتی وزەی عێراق لەنیو پەیوەندی زلهێزەکانی جیهان دەردەخات و ئەو پرسیارە دەهینێتە ئاراوە، ئایا ئەگەر رۆژێک ئەمریکا سزا بخاتە سەر چین و کۆمپانیا جیاوازەکانی عێراق چۆن نەوت بەرهەمدەهێنێت و پارە بۆ وڵات دابیندەکات کە 90٪ لە داهاتی نەوتەوە دێت؟
زیانە جیاوازەکانی تەقاندنەوەی کۆگای گازی سرووشتی شلکراوەی کێڵگەی کۆرمۆر و بژاردەی دابینکردنی ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان
هێرشە مووشەکییەکەی شەوی 26ی تشرینی دووەمی 2025 بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بووەهۆی تەقاندنەوەی نوێترین کۆگای 65 هەزار بەرمیلی گازی شلکراوە وراگرتنی سەرچاوەی دابینکردنی گازی سرووشتی بۆ بەرهەمهێنانی رێژەی 80%ی کارەبای هەرێمی کوردستان و دابینکردنی 1200 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق، بەڵام زیانەکانی تەنیا ئەو ملیۆنان دۆلارە نییە بەر تەقاندنەوەی کۆگاکە و تاریککردنی هەرێمی کوردستان کەوت، بەڵکوو زیانی کورتخایەن و درێژخایەنی بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.
لەماوەی نێوان هاوینی ٢٠٢٢ تاوەکوو ئەمڕۆ بە گشتی ٩ جار بە درۆن و موشەک هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و وادیارە ئەمەی دوایی، لە هەموو هێرشەکانی پێشوو کاریگەرتر بووە کە ئەمشەو لایەک لە هەرێمی کوردستانی تاریک کرد. لە راستیدا بەردەوامی هێرشەکان لە ٢٠٢٢ وە تاوەکو ئێستا، سەرەرای گۆڕانکاری تاکتیکی، دەرخەری ئەوەن کە ئەم بابەتە لە گرژییەکی لۆکاڵی و نیوخۆیی هەرێمی کوردستان گەورەترە و لەوانەیە ستراتیژێکی گەورەتری لە پشتەوە بێت. بەڵام سەرنجڕاکێشە کە ئەو هێرشانە زیاتر لە کاتێکدا دەکرێن کە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە لایەک و ناکۆکی نێوان هەردوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستانیش لە لاکەی دیکە لە ئاستێکی بەرزدان.
بابەتی نەبوونی دینار یان نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق و مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ژمارەکانی بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی و نەوتەوە دەگەڕێتەوە. هەرچەند نەبوونی نەختینە لای بانکی ناوەندی زۆر جیاوازە لە نەبوونی دینار لای وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەوەی لە ژمارەکانەوە دەردەکەوێت، ئەوەیە کە بانکی ناوەندی بێ دینار نییە و بگرە خستنەڕوو و دەرکردنی پارەی کەمکردووەتەوە؛ ئەوە وەزارەتی داراییە جیاوازیی داهات و خەرجییەکانی زیاتر بووە و یەکەم شوێنیش بۆ کەمکردنەوە، هەرێمی کوردستان بووە.
هەڵبژاردنە جەنجاڵەکەی 2025ی عێراق، لە سایەی ناکۆکیی نێوخۆیی گرووپە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و، لە نێو دەقی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکەدا بەڕێوەچوو. ئەنجامە بەراییەکانی هاوسەنگییە سیاسییەکان بەرەو ژمارەیەکی نوێ وەرگێڕا کە دەشێ خاڵە گرنگەکانی ئەمانە بن:
شێوازەکانی خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی خێزانەکانی ناوچەکانی کوردانی سووریا لە پاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد
ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە، ناوچەکانی کوردانی سووریا رووبەڕووی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی قووڵ بوونەتەوە کە کاریگەرییان لە سەر بنیادی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبووە. سەرباری سیاسەتی هەژارکردن و نەزانکردنی حیزبی بەعس بە درێژایی سەردەمی دەسەڵاتداریی، ئەم گۆڕانکارییانە رەوتێکی نوێیان گرتەبەر پاش دەستپێکردنی راپەڕینی سووریا لە 2011دا و، گۆڕانکاری لە شێوازی دەسەڵاتداری دا و، لە کۆتایی 2024دا و لەگەڵ رووخانی رژێمی سووریا قووڵتر بوون. لەکاتێکدا، لە جیاتی ئەوەی ناوچەکە بچێتە قۆناخێکی جێگیری و بووژانەوەی ئابووری، چووە ناو شەپۆلێکی نوێی داڕمانی ئابووری و پاشەکشەی ئاستی بژیوی ژیان. ئەمەش خێزانە کوردەکانی خستە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە بۆ مانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخێکی لەرزۆک کە دەرگەی بەرووی چەندین ئەگەردا کراوەیە.
دیوە ژینگەییەکەی پرۆژەی رووناکی؛ کۆتایی دەردانی 2 ملیۆن تۆن دووانەئۆکسیدی کاربۆن و بەفیڕۆنەچوونی 1.5 ملیۆن مەتر سێجا ئاو
لێرەدا، هەڵوەستە لەسەر دوو دیوی ژینگەی ئەم پرۆژەیە دەکەین کە کاریگەری گەورەی لەسەر دەردانی دووانەئۆسیدی کاربۆن و گازەکانی دیکە بۆ ژینگە و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەبێت، یەکەمیان رێکخستنەوەی خواست و بەفیڕۆنەچوونی وزەیە لەرێگەی کارەباوە، دووەمیان کۆتایهێنان بەئیشپێکردنی 7 هەزار مۆلیدە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایلەوە.
رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 جارێکی دیکە قوفڵی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا، ئاسیا و ئەمریکا لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە کرایەوە و لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە 188 هەزار و 221 بەرمیل لە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەستی کڕیارەکان.
ئەم دڵنیایەی بانکی ناوەندی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە دەیە و نیوێک پێش ئێستا، قەرزی دەرەکی عێراق 60.9 ملیار دۆلار و قەرزی نێوخۆیی 9.9 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تاوەکو 31ی حوزەێرانی 2025 قەرزی نیوخۆ 67.2 ملیار دۆلار و قەرزی دەرەکی بووەتە 14.45 ملیار دۆلار. ئەم زیادبوون وپێچەوانەبوونەوەیە شایستەی هەڵوەستە لەسەرکردنە و دەرخەری چەند خاڵێکی سەرەکییە لەبارەی ئابووری عێراقەوە. پرسیارێکیش ئەوەیە کە ئایا بابەتی قەرزەکەی سەر دەوڵەتی عێراق بانگەشەی هەڵبژاردنە یان مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر دارایی و ئابووری ئەم وڵاتە لە داهاتوودا ؟
قسەی پار و گفتی ئەمساڵ؛ چەکدانانی پەکەکە و دۆخی هەسەدە لەگوتارەکانی دەوڵەت باخچەلی دا
ساڵێک بەر لە ئێستا رێک لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بارتی بزوتنەوەی نەتەوەگەرای تورکی بە قسەکانی خۆی لە پەرلەمان، قۆناخێکی تازەی لە پرسی نێوان پەکەکە و دەوڵەت دەستپیێکرد کە تا ئێستاش درێژەی هەیە. قسەکانی ئەو کاتە سەردەوای گرنگی تێدابوون بۆ ئەوەی کە دواتر چی روویدا و دوێنێش، رێک رۆژێک بەرلەوەی ببێتە ساڵێک، لە پەرلەمان قسەی کردەوە و سەرەداوی گرنگی دا لەسەر ئەم پرۆسەی نوێیەی ئێستای تورکیا کە راستەوانە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە هەیە.
بڕیارە 11ی 11ی 2025 هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بچنە سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمان ، کە تێچووی ئەم پەرلەمانە ساڵانە نزیکبووەتەوە لە نیو ملیار دۆلاری ئەمریکی.
لەم رۆژانەدا دەستەواژەی جیاجیا لەبارەی هەڵبژاردن دەگوترێت. نوری مالکی گوتویەتی بەشداری نەکردن لە واتای تەسلیم بوونە بە شەیتان، هادی عامریش وەک شەڕی مانەوە ناوی بردووە. قەیس خەزعەلی باسی لەهەبوونی "پرۆژەی مەترسیدار بۆ عێراق" کردووە و گوتوویەتی دەشێ خەڵک بەشداری بکەن، رێک پێچەوانەی ئەو داوایەی موقتەدا سەدر کە بۆ بایکۆت کردبووی. لەبەرەی سوودانی هەوایەکیتر هەیە و، ئەو داوا لە دەنگدەران دەکات کە رێگەی بدەن "کارە نێوەچڵەکانی" تەواو بکات. دواجار ئامانجی دروشمەکان راکێشانی خەڵکە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان کە لەوانەیە یەکێک لە گەورەترین تەگەرەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارە بێت بەڵام تەنیا ئەوە نیە! و پرسە سەرەکییەکە ئەوەیە کە عێراق لە دۆخی نادڵنیاییەکی ستراتیژیدا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات.
بڕیارە کۆمپانیای وودماکینزی پێداچوونەوە بەتێچووی بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان و قازانجی بەرمیلێک نەوتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات ولەسەر بنەمای ئەو پێداچوونەوەیە بەغدا شایستە داراییەکانیان بۆ قۆناخی ئێستا و داهاتوو بدات.
کاژێرەکانی بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری و بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کرایەوە، ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە لێکەوتەی راستەوخۆی لەسەر کۆی کەرتی وزە لەهەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت سەرەڕای مانەوەی سێ دۆسیە بەهەڵپەسێردراوی بۆ ساڵی 2026
بەپێی داشبۆردی نایەکسانی جیهانی، کە داتای 110 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتووە، عێراق یەکێکە لەنایەکسانترین وڵاتانی جیهان بۆ داهات و سامانی وڵات بەسەر دانیشتووان، بەشێوەیەک کە رێژەی 1٪ دانیشتووانەکەی سێ هێندە داهاتیان زیاترە لەرێژەی 45٪ دانیشتووان، کە یەکێک لەرێگە سەرەکییەکانی درووستبوونی ئەم نایەکسانییە بەهۆی کەرتی گشتییەوەیە کە ئەویش خۆی لەدابەشکردنی مووچەدا دەبینێتەوە.