رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئاب یەکینەکانی پاراستنی گەل بە چەکە قورسەکانیانەوە لە سەرێکانی کشانەوە، هەروەها رۆژی شەممە ٢٤ ی ئابیش یەکەم گروپی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی عدوانیە (٣٥ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای سەرێکانی) کشانەوە کە لەو ناوچە سنورییە کەوا رێککەوتنی ئەمریکی –تورکی سەبارەت بە دانانی میکانیزمێکی هاوبەش لە ناوچەکە دەیگرێتەوە.
دەركەوتنی موقتەدا سەدر لەنێوان رێبەری ئێران و قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لە عاشوورای ئەمساڵدا لە تاران، رووداوێكی گرنگبوو كە دەشێ كاریگەری لەسەر سیاسەتی ناوخۆی عێراق هەبێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای هاتنەسەرکاری رایگەیاند کە بەنیازە چاکسازییەکی بەرفراوانی ئابووری و دارایی ئەنجامبدات و رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە. لە 13 بڕگەی سەرەکی کارنامەی حکومەتی نوێی هەرێمی کورستان، 10 برگەیان راستەوخۆ تایبەتبوون بە کەرتی دارایی و ئابووری و ئەو ٣ برگەکەی دیکەش ناراستەوخۆ پەیوەستبوون بە چاکسازییە ئابوورییەکان. پرسیار لێرەدا ئەوەیە كە تەگەرەكانی بەردەم بەرنامە ئابوورییەكانی حكوومەت چین و كابینەی نوێ دەتوانێت چیبكات هەتا ئەو بەرنامەیە سەربخات؟
دۆخی سوریا خەریکە دەبێتە گرێکوێرەیەکی ناودەوڵەتی. لە ئیدلب فڕۆکەیەکی رووسی دەخرێتەخوارەوە. لە جۆلان فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ی ئیسرائیلی بەمووشەکی بەرگری ئاسمانی سوری دەخرێتەخوارەوە. لە عەفرین هەلیکۆپتەرێکی تورکی بەدەستی شەڕڤانانی کورد دەخرێتەخوارەوە. ئیسرائیل ئێران تۆمەتباردەکات و ئێران هەڕەشە دەکات. تورکیا لە لێواری هێرشکردنەسەر منبجدایە. رووسیا ئەمریکا تۆمەتباردەکا بەتێسرەواندنی هێزەکانی سوریا لە دێرەزوور و ئەمریکاش پەلامارەکە لەئەستۆدەگرێت.
لەم هەڵبژاردنەدا بەشیوەیەکی ئەندازیاری بۆ کراو، هەوڵی بەدووجەمسەری کردنی پرۆسەی سیاسی کوردستان دەدرێت. ئەم پرۆسەیە ئەوەندە زەق بووەتەوە کەوا بۆنی گوتاری سەردەمی جەنگی ناوخۆییشی لێدێت. ئەم دۆخە بە هەموو حسابێک پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەسەر دوو جەمسەری سەرەکی سەوز و زەرددا دابەشدەکات. ئەمە چی واتایەک هەڵدەگڕێت؟
عهفرین: له شهڕی سووریاوه بۆ شهڕی رۆژئاڤا
پێگەی مێژوویی عەفرین