بۆچی گفتوگۆی ستراتیژی؟ رەهەندە ئەمنی و سەربازییەكانی گفتوگۆ چاوەڕوانكراوەی ئەمریكا - عێراق
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە كە لە نێوەڕاستی مانگی6ی ئەمساڵدا، وڵاتەكەی بە سەرپەرشتی دەیڤید هەیڵ جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی، گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دەكات. هەموو پرسە ستراتیژییەكانی نێوان هەردوولا، بە پرسی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقیشەوە، لە ئەجێندای گفتوگۆكاندا دەبن.