شنگال

Image

ژانی ژنانی ئێزدی "لە پێناو ژیاندا"

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەپێناو ژیاندا” کتێبێکی عەرەبیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوە کە باس لە بەسەرهاتی ئافرەتێکی کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی رێکخراوی داعش دەکات بە ناوی “حەلا مووسا” کە 312 رۆژ لە کۆیلایەتی و تووندوتیژیی سێکسی دەگێڕێتەوە و “حەسۆ هۆرمی” ئامادەی کردووە. کتێبەکە بە زمانی عەرەبی بە ناوی “من أجل الحیاة”ـەوە چاپ و بڵاوبووەتەوە.

Image
شرۆڤە

ئەڵقەكانی گرژییەكی ناوخۆیی كوردی: چەمانكێ، شەنگال و زینی وەرتێ

زریان رۆژهەڵاتی

لە رۆژانی رابردوودا دەرووبەری ناحیەی چەمانكێ لە ئامێدی كە لانیكەم 35كم لە سنوورەوە دوورە، شوێنی بەریەككەوتنێكی سەربازیی نێوان پەكەكە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو. خاڵی هاوبەشی لێدوانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و پەكەكە، رەتكردنەوەی شەڕی ناوخۆیە بەڵام، ئەمە بەشی ئەوەی نەكرد كە نیگەرانییەكانی رای گشتی لەوبارەیەوە بڕەوێنێتەوە.

Image
شرۆڤە

كورتمەودای رێككەوتنی شەنگال؛ بڕیاری سەر كاخەز و گۆڕانی سەرعەرز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەوە نزیكەی 2مانگە رێككەوتنی شەنگال واژۆكراوە و بە تازەیی، هەندێ هەنگاوی كردەنی بۆ جێبەجێكردنی نراون. بێگومان لادانی بەربەستەكانی ئەو رێككەوتنە ئاسان نییە و، سەرەداوی زۆریش هەن كە دەریدەخەن حكومەت بەدوای چارەسەرێكی ناونجیدا دەگەڕێت تا بنبەستی شەنگال بكاتەوە.

Image
شرۆڤە

شەنگال؛ شوێنگەی شەڕی داهاتوو

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەوەی لە سنوور لەگەڵ تورکیا روودەدات رووداوێکی نامۆ نییە. شەڕی داهاتوو نەک لەو ناوچانە بەڵکوو لە شەنگال دەبێت.

Image
شرۆڤە

پشت پەردەی گرژییەكانی شنگال!

زریان رۆژهەڵاتی

رۆژێك دوای گرژییەكانی ئەمدواییەی سوپای عێراق و یەبەشە لە 2ـی ئەم مانگە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق چووە شنگال و، دوای ئەوەش، سوپا رایگەیاند كە “شنگال ئارام” بووەتەوە. ناوە ناوە نێوانی سوپای عێراق و یەبەشە لە شنگال تێكدەچێت و، بەریەكدەكەون. ئەوە شەڕی پێناگوترێ، بەڵام یەكێك لە قۆناخەكانی بەرلە شەڕە و، ماوەیەكیشە زوو زوو خۆی دووبارە دەكاتەوە. بەهۆی دۆخی ناوخۆیی عێراق و بارودۆخی یەبەشەوە، جارێ زووە ئەوە بۆ شەڕێكی گەورە وەربسووڕێت، بەڵام ئەو دۆخە هەروا بە نائارامی دەمێنێتەوەو جاروبار سەهەڵدەداتەوە.

Image
شرۆڤە

ئەودیوی مشتومڕی سەر گوتەکانی قاسم شەشۆ

زریان رۆژهەڵاتی

داعش لە ئابی 2014 دا شنگالی گرت و شەشۆ یەکێک لەو فەرماندانەی پێشمەرگە بوو کە تا ساتی رزگارکردنی ئەوێ لە 13ـی نۆڤێمبەری 2015، لە چیای شنگال مابوونەوە و شەڕیان کردبوو. نیسانی 2017 بۆ لێکۆڵینەوەیەک چووبوومە شنگال و لە مەزارگەی شەرفەدین "شەشۆ"م بینیبوو. لەو کاتانەدا شانازیی پێشمەرگەیەکی ئازات لە رووخساری دەخوێندەوە کە دەیویست بڵێ من بەرگریم کردووە و لە کاتی داعشیش لێرە ماومەتەوە