لەو كاتەوەی دۆسییەی عێراق و ئاڵۆزییەكانی لای سوپای پاسدارانە، چی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و چی جێگرەوەكەی، لە قۆناخە گرنگەكاندا پێیان لە بەغدا و نەجەف نەبڕیوە، بەڵام هەمیشە سەردانەكان نهێنی و نافەرمی و لە ژوورە تاریكەكاند ابوون. لەكاتی بەڕێوەچوونیان یان دواتر لە سۆشیالمیدیا یان بەناڕاستەوخۆ هەواڵ و زانیارییەكانیان دزەیان پێكراوە بۆ رای گشتی
پاش تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە بۆرسەی بەربژێرکردن بۆ سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق، لەپڕ ناوی جەعفەر سەدر باڵیۆزی ئێستای عێراق لە لەندەن، هاتە سەرناوان و بەخێرایی رەزامەندیی ئاشكرا و راگەیێندراوی لایەنە ناكۆكە شیعەكانی وەرگرت، بەر لەوەی مەرج و بەندوبارەی دواتر، كۆدەنگییە شڵۆق و بەراییەكە لەسەر ناوبراو بشێوێنیت.
دۆخی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوای کشانەوەی سەدر لە هەوڵی پێکهێنانی حکومەت
اش نزیکەی شەش مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چوار مانگ لە پەسەندکردنی ئەنجامە کێشە لەسەرەکان لە دادگای فیدراڵی، سەدر مانۆڕێک و یارییەکی بێ پێشینەی کرد، ئەویش کاتێک وەک گەورەترین فراکسیۆنی شیعە (74 کورسی) و پێکهێنەری یەکەمی هاوپەیمانی زۆرینە (رزگارکردنی نیشتمانی)، داوای لە رکابەرەکانی کرد لە (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) کە لە ماوەی 40 رۆژدا هەوڵی پێکهێنانی حکومەت بدەن. ئەگەر ئەوان توانیان سەرکەوتوو بن، ئەوا ئەم دەستبەرداری مافی خۆی دەبێت و دەچێتە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن!
نزیکەی دوو هەفتە بەسەر ئەو وادە 40 رۆژییە تێپەڕی كە موقتەدا سەدر دای بە رکابەرەکانی لە “چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە”، تا ئەوان حکومەتی زۆرینە پێک بهێنن، بەڵام دانوستاندنە نێوخۆیییەکانی شیعە هێشتا بەبێ رووگەیەکی روون هەر لەناو بازنەیەکی بۆشدا دێن و دەچن. لەو ماوەیەدا لایەنە شیعەکان هەر سەرقاڵی دیداری نێوخۆیی خۆیان بوون و سەدریش چووە خەڵوەت و رۆژوویەکی سیاسی “مریەم” ییەوە. هەندێک لەو دەستپێشخەرییانەشی لە چوارچێوەکە و لە عەممار حەکیمەوە خرانەڕوو لە جێگای خۆیاندا کپ بوونەوە.
بنبەستی سیاسی لە عێراق بەردەوامە. دوای شکستهێنانی دووەم هەوڵی هەڵبژاردنی سەرۆکكۆمار (26ی ئادار) و پاش ئەوەی سەدر 40 رۆژ مۆڵەتی دایە ركابەرەكانی تاوەكو حكومەت پێكبێنن (1ی نیسان)، هیچ بەرەوپێشچوونێكی سیاسی گەورە رووینەداوە، بەڵام لە پارێزگای ئەنباری پایتەختی ئێستای بڕیاری سوننە، هەوڵەکانی پەرتکردنی هاوپەیمانی سێقۆڵی لەسەر ئاگری دادگا و چەك دانراوە
پێشهاتەکانی دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاڵوزییەکانی نێو ماڵی شیعە
هێوربوونەوەى شەقام و بێدەنگیى رەوتى سەدر لە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، رێکەوتێکى سیاسیی بێ هۆکار نییە. لۆژیکیی نییە هێزێکى کاریگەر كە یەکەمى هەڵبژاردنى 2021 بووە و خاوەنى نزیکەى چوار یەکى کورسیەکانى پەرلەمان بووبێت، ئاوەها بە ئاسانى باڵاترین پۆستى جێبەجێکردنی وڵات لەسەر سینەیەکى ئاڵتونى بداتە سەرسەختترین رکابەرەکانى لەنێو ماڵى شیعە