تورکیا پرسی داگیرکردنی عەفرینی کردووەتە دۆزی نیشتمانی خۆی و هەموو تواناکانی بۆ تەرفروتوناکردنی هێزە کوردییەکان خستووەتەگەڕ. رۆژبەرۆژ گوتاری نەژادپەرستی بڵێسەدەسێنێت.
پێگەی مێژوویی عەفرین
عهفرین: له شهڕی سووریاوه بۆ شهڕی رۆژئاڤا
له و كاته ی هێڵه سه ره كییه كانی سیاسه تی ئه مریكا له سووریا ده ركه وت، له م رۆژانه دا توركیا له شكركێشی زۆر گه وره ی كرده بسه ر عه فرین. پلانی له شكركێشی بۆ سه ر عه فرین لەبەرئەوەی كراوه ته به شێك له دۆخی جه نگی سراتیژیی، ده مێكه ئاماد هكاری بۆ ده كرێت. له ده سپێكردنی ئۆپه راسیۆنی عه فرینەوە،سه رۆككۆماری توركیا و بڕیاربه ده ستانی ئ هم وڵات ه له چه ندین بۆنه دا به ڕاشكاوی جه ختیان كردووه ته وه ، له شكركێشی سوپای توركیا ته نیا له ئۆپه راسیۆنی عه فرین سنووردار نابێت، به ڵكوو دواتر ب هره و منبج و رۆژهه ڵاتی فرات درێژه ی پێده درێت. توركیا بۆ ده رخستنی هێزه كانی سووریای دیموكراتی، له ناوچه كانی و هك منبج و ره ققه و بۆ له ناوبردنی كانتۆنه كانی عه فرین، جزیرێ،كۆبانێ و كۆتاییهێنان به فیدرالیەتی باكووری سووریا، ئۆپه راسیۆنی عه فرینی ئه نجامدا.
دۆخی سوریا خەریکە دەبێتە گرێکوێرەیەکی ناودەوڵەتی. لە ئیدلب فڕۆکەیەکی رووسی دەخرێتەخوارەوە. لە جۆلان فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ی ئیسرائیلی بەمووشەکی بەرگری ئاسمانی سوری دەخرێتەخوارەوە. لە عەفرین هەلیکۆپتەرێکی تورکی بەدەستی شەڕڤانانی کورد دەخرێتەخوارەوە. ئیسرائیل ئێران تۆمەتباردەکات و ئێران هەڕەشە دەکات. تورکیا لە لێواری هێرشکردنەسەر منبجدایە. رووسیا ئەمریکا تۆمەتباردەکا بەتێسرەواندنی هێزەکانی سوریا لە دێرەزوور و ئەمریکاش پەلامارەکە لەئەستۆدەگرێت.
کوردستان دوای ئۆپەراسیۆنی موسڵ و رەققە
لە سەردەمی نوێدا موسڵ لە باکوورەوە هێرشی بۆ دەهات و لەدوای جەنگی چاڵدێران لەلایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکرا و وەک دەروازەی داگیرکردنی بەغدای لێهات و بووە مەڵبەندی ململانێ لەنێوان ئێران و عوسمانییەکان و چەندین جار لەلایەن ئێرانییەکان هێرشیکرایە سەر.
رۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئاب یەکینەکانی پاراستنی گەل بە چەکە قورسەکانیانەوە لە سەرێکانی کشانەوە، هەروەها رۆژی شەممە ٢٤ ی ئابیش یەکەم گروپی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی عدوانیە (٣٥ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای سەرێکانی) کشانەوە کە لەو ناوچە سنورییە کەوا رێککەوتنی ئەمریکی –تورکی سەبارەت بە دانانی میکانیزمێکی هاوبەش لە ناوچەکە دەیگرێتەوە.
ئاسایشی وزهی سووریا و كاریگهری لهسهر كهرتى وزهى ههرێمى كوردستان
له سهرهتای سهرههڵدانی قهیرانی سووریا له بههارى 2011، ههر یهك له ئهمریكا، رووسیا، توركیا و ئێران له نێو خاكى سووریادا كێبڕكێیانه بۆ دهستگهیشتن به پیشهسازیی نهوت و غازى ئهو وڵاته. بگره ریشهی شهڕ له سووریا دهگهڕێتهوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئهو ناوچانهی به نهوت و غاز دهوڵهمهندن.
پێدەچێت شەڕی ناوخۆی سووریا بەرەو یەكلاییبوونەوە بڕوات و لە ئەنجامدا بەشار ئەسەد هەموو خاكی سووریا كۆنترۆڵ بكاتەوە. ئێستا رەوشی سووریا وەك ئەوەیە كە دوای شەڕ، وڵاتە ناوچەیی و زلهێزەكانی جیهان خەریكی چنینەوەی دەستكەوتەكانی شەڕبن.
ئەو راگەیەنراوەی کە دوای لووتکەی نێوان ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و پۆتن سەرۆکی رووسیا لە ٧ ئازار دەرچوو، هەندێک خاڵی تێدایە کە پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکەین. پوتن گوتی دەقی رێکكەوتنەکە لەسەر پاراستنی مەدەنییەکان و کۆتایهێنانە بە ناخۆشیەکانیان، هەروەها بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆییە بە ئاوارەکان و بۆ رێزگرتنە لە یەکگرتوویی خاکی سووریا.
لە چەند مانگ ورۆژی رابردوودا سێ دەستپێشخەری نوێ لەسەرشانۆی سوریا دەرکەوتوون کە لانی کەم ئاماژەی سەرەتایی بە چارەسەری سیاسی دەکەن کە هەردوو لایەنی سەرەکی نێودەوڵەتی لە قەیرانی سوریادا، ئەمریکاوروسیا کاربۆ پێگەیشتنی دەکەن.
ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە کە دوای وتارەکەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە رۆژی 22 مانگی 5ی ئەمساڵ، مشتومڕی زۆری دروستکرد، بە سادەیی ” بەڵێ” یە. حکومەتی هەرێمی کوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارەو ئەو بڕە زۆرەش بۆ بەرزبوونەوەی کورتهێنانەکانی بودجەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە کە لە دوای بڕینی پشکی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2014 وە روویدا.
هیچ کات هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی سووریا لە هیچ یەکێک لە خولەکانیدا گرنگیەکی راستەقینەی نەبووە. لە کودەتای بەعس لە ٨ ئاداری ١٩٦٣دا پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە و کرا بەئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، دواتریش لەکودەتای حافز ئەسەددا، لە١٩٧١پەرلەمان بە ناوی ئەنجومەنی گەل گەڕێندرایەوە و ئەندامەکانیشی بە بێ هەڵبژاردن دامەزرێندران.
عەفرین دەروازەی دەریای نێوەڕاست
عەفرین ناوچەیەكی ستراتیژیی كوردستانە، لەبەرئەوەی رێگەیەكی كوردستانە بۆ كرانەوە بەڕووی جیهاندا و گەیشتنە دەریای نێوەڕاست. دوای دەسەڵاتداربوونی هێزە كوردستانییەكان لە ناوچەی عەفرین و كشانەوەی سوپای سووریا لە عەفرین، كە لە دیدگای نیشتیمانی و نەتەوەیی كوردییەوە بە سوپایەكی داگیركەر دادەنرێت، ئەو لێكۆلینڤانە رۆژئاوایی و ئەوروپاییانەی شارەزای جوگرافیای كوردستانن، ئەوەیان بە پێشكەوتنێكی زۆر گەورە دانا بۆ رۆژئاوای كوردستان و تەنانەت بۆ باشووری كوردستانیش كە بەوشێوەیە كورد دەتوانن راستەوخۆ لەو رێگەیەوە دەروازەی فرۆشتنی نەوتی رۆژئاوا و باشووری كوردستان و بازرگانی لەگەڵ جیهان بكەنەوە.
شاری قامیشلۆ یەکێک لە گەورە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان، لە کاژێر ١٠ی شەوی سێشەممە، ٢٠ی نیسان، پێکدادانی چەکداریی لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی سەربە ئیدارەی خۆسەرو هێزەکانی بەرگری نیشتیمانیی لە حەسەکە(میلیشیای سەربە حکومەتی سووریا) بە خۆوە بینی.
جارێکی دیكە شاری قامیشلۆ لە ٢٠/٢١- نیسان ٢٠٢١ رووداوی پێكدادانی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی لە ناوچەو خاڵێکدا بەخۆوە بینی کە بەدەماری سەرەکی تێکەڵبوونی رۆژانەی خەڵکی شارەکە لەلایەک و، لەلایەکی دیكەیشەوە دانیشتوانی گەڕەکی تەی و گووندە عەرەبیەکانی لایەنگری حکومەتی سوریا لەگەڵ تەواوی شاری قامیشلۆ دادەنرێت.
رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی دەستووریی سووریا و ئایا دەشێت فیدرالیزم دەرچەیەک بێت بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سووریا؟
ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ئەورووپی بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی چالاکییەکی لەبارەی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، پرۆسەی دەستووریی لەو وڵاتە، هەروەها پرسیاری ئەوەی ئایا دەشێ فیدراڵیزم دەرچەیەک بێت بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سووریا ئەنجامدا.
کوومەتی سووریا چاوەڕێی لێکدانەوەی شارەزایان بۆ باسکردنی کاریگەریی شەڕی رووسیا – ئۆکراینا لەسەر ناوخۆی سووریای نەکرد و، لە رۆژی پاش دەستپێکی هێرشەکەی رووسیاوە کەمکردنەوەی خەرجیی راگەیاند وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەنگدانەوەی شەڕەکە. هەروەها، سەرۆکی سووریا دوانەکەوت لە راگەیاندنی پشتیوانیی تەواوی خۆی بەبێ دوودڵی بۆ رووسیا لە شەڕەکەی دژ بە ئۆکراینا دا، ئەویش لە رێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتنی سەرۆکی رووسیا لە ڕۆژی ٢٦ی شوبات، واتە کەمتر لە ٤٨ کاژێر لە سەرەتای شەڕەکەوە، ئەنجامی دا.
لە رۆژانی رابردوودا، دەمویست لەسەر کاریگەرییە دۆمینەییەکەی کەوتنی حەلەب، هەروەها پێویستییەکانی ئامادەیی دونیا بۆ قۆناخی دوای ئەسەد بنووسم، بەڵام تاوەکو من چاوپێکەوتن و زانیارییە پێویستەکانی ئەو بابەتەم کۆکردەوە، شام کەوت و بەرلەوەی بابەتەکەم بنووسم ئەسەد رۆیشت. خێرایی رووداوەکانی سووریا تەنیا بۆ نووسینەکەی من کتوپڕ نەبوو، بەڵکو یەکێک لە خافڵگیرییە سیاسی و سەربازییە گرنگەکانی دونیای ئەمڕۆیە.