RRC |
بەهرۆز جەعفەر
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا له به‌هارى 2011، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران له نێو خاكى سووریادا كێبڕكێیانه بۆ ده‌ستگه‌یشتن به پیشه‌سازیی نه‌وت و غازى ئه‌و وڵاته. بگره ریشه‌ی شه‌ڕ له سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به نه‌وت و غاز ده‌وڵه‌مه‌ندن.
سووریا به‌درێژایی مێژوو كێشه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تیشی هه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆى پێگه‌كه‌ى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. سووریا بووه‌ته تاقه ده‌رگایه‌ك بۆ عێراق، ئوردن و ئێران بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئاسایشی وزه چییه؟ بریتییه له پاراستن و به‌رز راگرتنی ئاستی یه‌ده‌گی سرووشتی، به بازاڕكردن و چاودێریی نرخه له بازاڕی وزه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووری و مرۆیی وڵاته‌كه. نه‌وت رۆڵێكی گه‌وره‌ی له داهاتى سووریادا نییه و ته‌نیا 20%ى سه‌رچاوه‌ی داهات بووه بۆ حكومه‌ت. به‌پێی جۆرناڵی نه‌وت و غاز، له كانوونى دووه‌مى 2015، یه‌ده‌كی نه‌وتی سووریا به 2.5 ملیار به‌رمیل خه‌مڵێنراوه كه زۆربه‌ى ئه‌و یه‌ده‌كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه (ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده). هه‌روه‌ها یه‌ده‌گی غازی سروشتی به 241 ملیار مه‌تر سێجا خه‌مڵاندووه كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری سووریاوه. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی سووریا هه‌یه‌تی نه‌وتی قورسه (هێزی راكێشانی نزمه) و ترشیشه (واتا بڕێكی زۆر گۆگرد له پێكهاته‌یدا هه‌یه)، ئه‌مه‌ش واته پێویستی به پاڵاوگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، هه‌ر بۆیه نرخه‌كه‌ى له بازاڕ كه‌متره.
سێكته‌ری نه‌وتی سووریا له دوای به‌هارى عه‌ره‌بییه‌وه تووشى كێشه بووه. به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو تا ئاستی نزیكه‌ی سفر په‌كیكه‌وت. وڵاته‌كه سه‌رتاپا تووشی كورتهێنان بووه‌وه له مه‌سه‌له‌ی (خستنه‌ڕوو)ی توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان و به‌رهه‌مه پاڵاوته‌ییه‌كانی. سه‌رباری ئه‌مه‌ش سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر نه‌وتی سووریادا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توانا پیترۆلییه‌كانی سووریای بێ كاریگه‌ر كرد. ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوخۆی سووریادا گه‌یشتووه‌ته 24 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه ده‌كاته 20-25%ی پێداویستییه نێوخۆییه‌كانی سووریا. له‌كاتێكدا پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ئاستى به‌رهه‌مهێنان 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه. حكوومه‌تی سووریا له‌و ماوه‌یه‌ی كه له شه‌ڕدا بووه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سووته‌مه‌نى بۆ دابینكراوه، به‌ڵام ئه‌و پاڵپشتییه‌ى ئێران له‌دواى سزاكانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران، كۆتایی هات.
جیۆپۆڵه‌تیكی وزه.. به‌ستنه‌وه‌ى هێڵی بۆریی كوردستان به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه
جیۆپۆڵه‌تیكی وزه: واته كاریگه‌ریی پێگه‌ی جوگرافیای سیاسی به‌سه‌ر وزه‌وه (ئه‌گه‌رچی وزه ته‌نیا نه‌وت و غازی سروشتی نییه، ئاویش گرنگه). هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی كه‌وتوونه‌ته نێوان سێ حه‌وزه‌ی گه‌وره‌وه. له باكوور و خۆرهه‌ڵاتییه‌وه حه‌وزه‌ی قه‌زوینه كه رووسیا و ئێران و ئازه‌ربایجان رۆڵى تێدا ده‌گێڕن، (رووسیا و ئێران یه‌كه‌م و دووه‌می یه‌ده‌گی غازی جیهانیان هه‌یه).
ده‌ریای قه‌زوین كه گه‌وره‌ترین ده‌ریای داخراوه له جیهاندا، ناوچه‌یه‌كه پڕه له به‌ریه‌ككه‌وتنی جۆراوجۆر، حه‌وزه‌ی دووه‌میش كه‌نداوی عه‌ره‌بییه كه نه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ عێراقیش وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نائارامیی سیاسی و ئه‌منی. ئه‌م حه‌وزه‌یه پتر هه‌یمه‌نه‌ی ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌وه. حه‌وزه‌ی سێیه‌میان حه‌وزه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته.
زۆربه‌ی وڵاتانی باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. میسر، قوبرس و ئیسرائیل سنووری ئاویی هاوبه‌شیان هه‌یه، غاز و نه‌وت له‌كه‌ناری ده‌ریادا ده‌ردێنن و ئه‌مریكا به توندی به‌رگرییان لێده‌كات. له (13ی نۆڤه‌مبه‌ری 2019) له‌سه‌ر پرسی ده‌رهێنانی غازی سروشتی له قوبرسی توركی له‌لایه‌ن توركیاوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری توندی دایه توركیا. هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی هاوسۆزی كوردن، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كوتله نه‌وتی و غازییه‌كه‌یاندا ده‌بیننه‌وه و چاویان له‌وه‌یه هێڵی بۆریی كوردستان به نزیكترین رێگه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بگاته ئه‌وروپا.
بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك سووریا له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی توركه عوسمانییه‌كاندا بووه، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه به‌پێی بڕیاری مانداتی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كاروباری سووریا درایه فه‌ره‌نسا. له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی سووریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ر له‌ژێر چاودێری و ده‌ستوه‌ردانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مایه‌وه. كاتێك به‌ریتانیا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی عێراق و نه‌وته‌كه‌ی چنگ كه‌وت، ساڵی (1935) هێڵی بۆریی مووسڵ – حه‌یفای بنیاتنا كه به‌خاكی سووریادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌م هێڵه هه‌رچی نه‌وتی كه‌ركووك و ناوچه كوردییه‌كانی عێراق و مووسڵ و ئوردنه ده‌یگوازێته‌وه بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
لێره‌وه تێده‌گه‌ین، كه دیوه ستراتیژییه‌كه‌ی نه‌وتی سووریا ئه‌وه نییه ئه‌و بڕه له‌یه‌ده‌گی تێدایه، به‌ڵكو گرنگیی گه‌وره‌ی نه‌وتی سووریا پێگه‌كه‌یه‌تی له نێوان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا كه له توانایدایه رۆژانه سووته‌مه‌نی بۆ ته‌واوی كه‌شتییه به‌ریتانی و ئه‌مریكی و ئیسرائیلیه‌كان دابین بكات له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا. هه‌موو ئه‌و ئامێره سه‌ربازییانه‌ی وڵاتانی زلهێز و ناوچه‌كه هه‌یانه به وزه ئیش ده‌كه‌ن و سووریاش ناوچه‌یه‌كی نزیك و ناوجه‌رگه‌ی رووداوه‌كانه، له‌توانایدایه له شوێنی خۆیاندا وزه‌ی پێویستیان بداتێ. گرنگییه‌كى دیكه‌ى سووریا و (باكووری سووریا به‌دیاریكراوی) ئه‌وه‌یه نه‌وتی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستانی لێوه ببرێته ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌مه‌ش ناوچه‌كه سه‌راپا له میسر و قوبرس و ئیسرائیل و سووریا و عێراق له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بنه یه‌ك كوتله‌ی وزه‌ی گه‌وره له ژێر چاودێریی چڕی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا.
له عێراق، تا ئێستاش نه‌وتی كه‌ركووك به هێڵی بۆڕی كوردستاندا ده‌گاته به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست. له ئاستی نێوخۆی كه‌ركووكدا، دۆخه‌كه بۆ كورد له‌بار نییه. له‌ناو كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كه‌ركووك له كۆی 14120 فه‌رمانبه‌ر ته‌نیا 1600یان كوردن. له 12 ده‌سته هیچیان كورد نین. له 52 به‌ش ته‌نیا 4 به‌شیان سه‌رۆكه‌كه‌یان كورده. له 800 یه‌كه ته‌نیا 52یان كوردن. له 280 هۆبه ته‌نیا به‌رپرسی 26 دانه‌یان كورده.
هه‌رچی ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وته له (نۆڤه‌مبه‌ری 2019) دا له نێوان 370 بۆ 380 هه‌زار به‌رمیله، كه زۆربه‌ى له ناوخۆدا به‌كارده‌هێنرێ، بڕێكى كه‌مى به بۆریی نه‌وتى كوردستاندا ده‌گوازرێته‌وه بۆ توركیا. زوو زوو به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له میدیاكاندا ده‌ڵێن بۆڕییه‌كی نوێی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ توركیا راده‌كێشین، له كاتێكدا ده‌مێكه كار له‌و بۆرییه‌دا ده‌كرێ.
رۆڵی رووسیا
چوارچێوه‌ی كاری رووسیا له هه‌رێمی كوردستان پتر ئابوورییه، به‌ڵام له سووریا ئابووری و سه‌ربازییه. رووسیا له شوباتی 2017 وه دێڵێكی له‌گه‌لأ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕكردنی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام رۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه له جوگرافیای كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكدا.
وجودى رووسیا له سووریا به پله‌ی یه‌ك له ته‌رتووسه كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای سووریا. رووبه‌ره‌كه‌ی 3 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌یه، قه‌باره‌ی شتومه‌كی له‌خۆگرتوو ساڵانه تێیدا ده‌گاته 12 ملیۆن تۆن. ته‌رتووس ماهیه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا و ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش ده‌توانن پێی بگه‌ن. تاكه شوێنه له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له سووریا كه هێزی سه‌ربازی و ژێرده‌ریایی و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تیمی بازرگانیی رووسیای لێیه.
به‌پێی وته‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، یوری بوریسۆڤ له (ئه‌پرێڵی 2019) دا مۆسكۆ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا كردووه بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ له ته‌رتووس بمێنێته‌وه. جگه له‌وه‌ی گرێبه‌ستێكى بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كردووه.
له كۆتاییدا، كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دیارده نوێیه له گه‌مه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكدا بكات به ده‌رفه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی وزه‌ی كوردستان به ستانداردێكی مۆدێرندا وه‌ربچه‌رخێ، لانیكه‌م پێویسته تیۆره‌یه‌كی هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی نوێی ناو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه پێیده‌گوترێ (په‌یوه‌ندییه ئابوورییه سیاسییه‌كان)، واته بنه‌مای په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و كۆمپانیا جیهانیه‌كاندا چۆنه! بۆ نموونه له ساڵی 2013 وه كۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم له‌ناو نه‌وتی كه‌ركووكه، ئه‌وه سێ ساڵه باڵاخانه‌یه‌كى مۆدێرنى له نێو كۆمپانیاكه دروستكردووه، ته‌نیا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕانن. ئایا كورد دوو سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا ده‌بینین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیی نه‌وت و ده‌رهێنان و پاڵاوتن له هه‌رێمی كوردستان گرفته دارایی و سیاسی و مرۆییه‌كان له هه‌ڵكشاندان!
• به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی ئینستتیوتی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی و خوێندكاری دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.