ناوی حەشدی مەزارگەكان بەمدواییە بۆ هەڵماڵینی پەردە لەسەر راگەیاندنی جیابوونەوەی نافەرمیی هەندێ لیوا و گرووپی چەکدارەوە لە حەشدی شەعبی دەرکەوت. ئەمەش پاش ئەوەی ئەو لایەنانە هەستیان کرد ئەو ئەرکەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردندا کێشاویانە بەبا دەچن، یان تێکەڵی ئەو شکست و پێشێلکارییانە دەکرێن کە لەلاین هەندێ گرووپی چەکدارەوە پێش و پاش ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردن ئەنجامدراون. لەبەر ئەمە
زۆرێک لە گرووپە چەکدارەکان باڵی سیاسیان هەیە یاخود بڵێین باڵی لایەنە سیاسیە بڕیاربەدەستەکانی ووڵاتن، ئەم لایەنە سیاسیانە پارێزگاریان بۆ هێزە چەکدارەکانیان دەستەبەرکردووە لەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت یان لەوەی هەر لایەنێک هەوڵی لاوازکردنی رۆڵیان بدات
ئەفغانستان: وڵاتی شاخ و بیابان بە ژمارە
چیرۆکی بیست ساڵ ململانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کۆتایهاتنی بە یانزە رۆژ
پێدەچێت سەرۆکوەزیران بە دوای ئەوەوە بێت رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەدر لە سەر حکومەتەکەی بدۆزێتەوە. ساڵی رابردوو، دوای پێکدادانێکی نێوان سەدری و ئیتارییەکان لە بەغدا، هەروەها لە پاش نامەیێکی ئایەتوڵڵا حائری لە دژی سەدر و، بە ئەگەری زۆریش لە پاش دەستوەردانێکی ئایەتوڵڵا سیستانی بوو کە سەدر "وازی لە سیاسەت هێنا". ئەو کات ئێران تووشی گرفتێکی زۆر ببوو بۆ رازیکردنی سەدر و بە ئەگەری زۆر، ئێستاش کارێکی ئەوتۆی پێناکرێت، بەڵام پاڵپشتیکردنەوەی لە حکومەت، تاڕادەیەک دەستی سوودانی بەهێزتر دەکات.
تورکیا لە مایسی 2019ـوە تا ئێستا شەش دانە ئۆپەراسیۆنی چنگوڵی کردووە و بەشێوەیەکی جیاواز لەوانەی پێشوو، بنکە و بارەگای زیاتری لە ناوچە شاخاوییەکان داناوە بۆ ئەوەی کە یەکەمین هێڵەکانی گواستنەوە و لۆجستیکی پەکەکە بپچڕێنێ. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە داتاکانی جوگرافیای توندوتیژییە رێکخراوەکانیUCDP کردوومە، لە ماوەی نێوان 2019 تا کۆتایی 2023، ژمارەی رووداوەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان 737 دانەیە و لەوەشدا، رێژەی 77.88٪ی لەو هێڵەدا روویداوە.