سوریا

Image
شرۆڤە

پشتپەردەی رێکەوتنەکەی سووریا و هەسەدە

زریان رۆژهەڵاتی

رێککەوتنە ٨ خاڵییەکەی سووریا- هەسەدە وەچەرخانێکی مێژوویی گرنگە لە سووریای نوێ. بێشک بە شێوەیەکی گریمانەیی، ئەو دەسکەوتەی کە لەوانەیە کورد بەهۆی ئەم رێککەوتنەوە دەستی بخات، کەمتربێ لەوەی کە دەکرا لە ٢٠١١وە رووبدات، بەڵام بۆ هەلومەرجی ئێستا لە یارییەکی بردنەوە دەچێت، بەو پێیەی کە یەکەمجارە دەسەڵاتێکی سووری لە مێژووی نزیکدا دان بە ناسنامە، بەشداریی سیاسی و سەربازیی کورد دا بنێت. بۆ جۆلانیش رێککەوتنەکە هەر بردنەوەیە، چونکە ئیدی بە خەیاڵێكی ئاسوودەترەوە دەتوانێت رووبەڕووی تەگەرەکانی دیکەی پێش خۆی ببێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی کە لەسەر باڵادەستی سووریا لە جومگە سەرەکییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەش رێککەوتنی کە پێشتر ئەگەری شەڕی لەسەر هەبوو. بەئەگەری زۆر، لە دوای رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە کانراوییەکانی سووریا کە تێیدا سەتان کەس کوژران، هەروەها ئەگەری بەهێزبوونی گرووپە ئیسلامییە پەڕگیرەکان، زۆرێک لە وڵاتانی دنیا نایانەوێ دەسەڵاتی سووریای ئەلشەرع مەرکەزی بێت. لە هەمانکاتدا بۆ مەزڵوم عەبدیش، لە دوای پەیامەکەی ئۆجالان، دۆخی گۆڕاوی سووریا، گوشاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رێککەوتن باشترین بژارەیە.

Image

پانێڵی 02: حکومەتە رۆژئاواییەکان و پرسی پاراستنی مافی کەمینەکان لە سووریای دوای رژێمی ئەسەد

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەم پانێڵەدا باسی رەوشی پێکهاتەکانی سووریا دەکەین، پاش تێکشکانی رژێمی ئەسەد لە ٨ی ١٢/ ٢٠٢٤. ئێوە دەزانن پێکهاتەی سەرەکی پاش عەرەب لە سوریادا کوردەکانن، کورد پێکهاتەی دووەمن لە سووریادا و لە سەدا ١٥ی دانیشتوانی سووریا پێکدەهێنن، واتە نزیکەی سێ تا چوار ملیۆن کورد لە سووریادا هەن. جوگرافیا و نفوزی ئەوان وەکو دەزانن جوگرافیایەکی زۆر تایبەتە، لە عەفرین تا دێریک، دێریکی حەمکۆ لەسەر سنووری باشووری کوردستان.

Image

پانێڵی 04: تێکەڵاوبوون بە دەوڵەت، جێگیرکردنی دەسەڵات و قۆناخی راگوزەری سیاسی؛ تەگەرەکانی سووریای دوای ئەسەد

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ململانێی سووریا لە سەدەی رابردوودا بەپێی پۆلێنکردنی زانایانی کۆمەڵناسی و زانایانی سیاسی، کورتکرایەوە بە ململانێی نێوان پێڵاوی سەربازی و مێزەرەی ئایینی بە واتای ئەوەی کە سووریا لە مێژووی تەمەنی 90 ساڵی سەربەخۆییدا، 90% ی ساڵەکانی حوکمی لە دەستی سەربازەکاندا بووە. هەروەها دەگوترێت کە دیکتاتۆرییەت و سەرەڕۆیی کاردانەوەیەکی لای رەوتی ئایینی دروستکردووە بۆ دەرکەوتنی ئیسلامی سیاسی. لە بارودۆخی ئێستادا ئیسلامی سیاسی سەرکەوتووەو چیتر ململانێ لە نێوان پێڵاوی سەربازەکان و مێزەرەدا نییە، بەڵکو پێڵاوی سەربازی لەگەڵ مێزەرەدا یەکیان گرتووە. بە واتای ئەوەی ئێمە لەبەردەم بارودۆخێکی نوێداین، بارودۆخێک کە پوختەکەی ئەوەیە حوکم چووەتە دەستی جیهادییەکان کە چەک و شەرعی ئیسلامی قۆرخ دەکەن.

Image

پانیڵی 08: زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لەسەردەمی ناکۆکییەکاندا؛ قۆناخی ٧ی ئۆکتۆبەر تاوەکو کەوتنی بەشار ئەسەد

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

سڵاو لە هەموو لایەک. من یوسف جانم، لەگەڵ سەنتەری ویڵسن لە واشنتۆن دی سی کاردەکەم. ئەمڕۆ، کە لەچەقی ململانێکانداین باسی چەواشەکاری و زانیاری ناڕاست دەکەین. من نامەوێت بابەتەکەتان لێ ئالۆز بکەم، بۆیە تەنیا زاراوەی "زانیاری چەواشەکاریانە" بەکاردەهێنم، چونکە ئاماژەکردن بە هەردوو زانیاری چەواشەکاریانە و و زانیاری ناڕاست لەوانەیە سەرلێ شێوێنەر بێت.