هەڵبژاردنە جەنجاڵەکەی 2025ی عێراق، لە سایەی ناکۆکیی نێوخۆیی گرووپە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و، لە نێو دەقی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکەدا بەڕێوەچوو. ئەنجامە بەراییەکانی هاوسەنگییە سیاسییەکان بەرەو ژمارەیەکی نوێ وەرگێڕا کە دەشێ خاڵە گرنگەکانی ئەمانە بن:
شێوازەکانی خۆگونجاندنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی خێزانەکانی ناوچەکانی کوردانی سووریا لە پاش رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد
ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە، ناوچەکانی کوردانی سووریا رووبەڕووی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی قووڵ بوونەتەوە کە کاریگەرییان لە سەر بنیادی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبووە. سەرباری سیاسەتی هەژارکردن و نەزانکردنی حیزبی بەعس بە درێژایی سەردەمی دەسەڵاتداریی، ئەم گۆڕانکارییانە رەوتێکی نوێیان گرتەبەر پاش دەستپێکردنی راپەڕینی سووریا لە 2011دا و، گۆڕانکاری لە شێوازی دەسەڵاتداری دا و، لە کۆتایی 2024دا و لەگەڵ رووخانی رژێمی سووریا قووڵتر بوون. لەکاتێکدا، لە جیاتی ئەوەی ناوچەکە بچێتە قۆناخێکی جێگیری و بووژانەوەی ئابووری، چووە ناو شەپۆلێکی نوێی داڕمانی ئابووری و پاشەکشەی ئاستی بژیوی ژیان. ئەمەش خێزانە کوردەکانی خستە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە بۆ مانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخێکی لەرزۆک کە دەرگەی بەرووی چەندین ئەگەردا کراوەیە.
دیوە ژینگەییەکەی پرۆژەی رووناکی؛ کۆتایی دەردانی 2 ملیۆن تۆن دووانەئۆکسیدی کاربۆن و بەفیڕۆنەچوونی 1.5 ملیۆن مەتر سێجا ئاو
لێرەدا، هەڵوەستە لەسەر دوو دیوی ژینگەی ئەم پرۆژەیە دەکەین کە کاریگەری گەورەی لەسەر دەردانی دووانەئۆسیدی کاربۆن و گازەکانی دیکە بۆ ژینگە و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەبێت، یەکەمیان رێکخستنەوەی خواست و بەفیڕۆنەچوونی وزەیە لەرێگەی کارەباوە، دووەمیان کۆتایهێنان بەئیشپێکردنی 7 هەزار مۆلیدە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایلەوە.
رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 جارێکی دیکە قوفڵی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا، ئاسیا و ئەمریکا لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە کرایەوە و لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە 188 هەزار و 221 بەرمیل لە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەستی کڕیارەکان.
ئەم دڵنیایەی بانکی ناوەندی و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە دەیە و نیوێک پێش ئێستا، قەرزی دەرەکی عێراق 60.9 ملیار دۆلار و قەرزی نێوخۆیی 9.9 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تاوەکو 31ی حوزەێرانی 2025 قەرزی نیوخۆ 67.2 ملیار دۆلار و قەرزی دەرەکی بووەتە 14.45 ملیار دۆلار. ئەم زیادبوون وپێچەوانەبوونەوەیە شایستەی هەڵوەستە لەسەرکردنە و دەرخەری چەند خاڵێکی سەرەکییە لەبارەی ئابووری عێراقەوە. پرسیارێکیش ئەوەیە کە ئایا بابەتی قەرزەکەی سەر دەوڵەتی عێراق بانگەشەی هەڵبژاردنە یان مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر دارایی و ئابووری ئەم وڵاتە لە داهاتوودا ؟
قسەی پار و گفتی ئەمساڵ؛ چەکدانانی پەکەکە و دۆخی هەسەدە لەگوتارەکانی دەوڵەت باخچەلی دا
ساڵێک بەر لە ئێستا رێک لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بارتی بزوتنەوەی نەتەوەگەرای تورکی بە قسەکانی خۆی لە پەرلەمان، قۆناخێکی تازەی لە پرسی نێوان پەکەکە و دەوڵەت دەستپیێکرد کە تا ئێستاش درێژەی هەیە. قسەکانی ئەو کاتە سەردەوای گرنگی تێدابوون بۆ ئەوەی کە دواتر چی روویدا و دوێنێش، رێک رۆژێک بەرلەوەی ببێتە ساڵێک، لە پەرلەمان قسەی کردەوە و سەرەداوی گرنگی دا لەسەر ئەم پرۆسەی نوێیەی ئێستای تورکیا کە راستەوانە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە هەیە.
بڕیارە 11ی 11ی 2025 هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بچنە سەر سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمان ، کە تێچووی ئەم پەرلەمانە ساڵانە نزیکبووەتەوە لە نیو ملیار دۆلاری ئەمریکی.
لەم رۆژانەدا دەستەواژەی جیاجیا لەبارەی هەڵبژاردن دەگوترێت. نوری مالکی گوتویەتی بەشداری نەکردن لە واتای تەسلیم بوونە بە شەیتان، هادی عامریش وەک شەڕی مانەوە ناوی بردووە. قەیس خەزعەلی باسی لەهەبوونی "پرۆژەی مەترسیدار بۆ عێراق" کردووە و گوتوویەتی دەشێ خەڵک بەشداری بکەن، رێک پێچەوانەی ئەو داوایەی موقتەدا سەدر کە بۆ بایکۆت کردبووی. لەبەرەی سوودانی هەوایەکیتر هەیە و، ئەو داوا لە دەنگدەران دەکات کە رێگەی بدەن "کارە نێوەچڵەکانی" تەواو بکات. دواجار ئامانجی دروشمەکان راکێشانی خەڵکە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان کە لەوانەیە یەکێک لە گەورەترین تەگەرەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارە بێت بەڵام تەنیا ئەوە نیە! و پرسە سەرەکییەکە ئەوەیە کە عێراق لە دۆخی نادڵنیاییەکی ستراتیژیدا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات.
بڕیارە کۆمپانیای وودماکینزی پێداچوونەوە بەتێچووی بەرهەمهێنان، وەبەرهێنان و قازانجی بەرمیلێک نەوتی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات ولەسەر بنەمای ئەو پێداچوونەوەیە بەغدا شایستە داراییەکانیان بۆ قۆناخی ئێستا و داهاتوو بدات.
کاژێرەکانی بەرەبەیانی رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری و بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کرایەوە، ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە لێکەوتەی راستەوخۆی لەسەر کۆی کەرتی وزە لەهەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت سەرەڕای مانەوەی سێ دۆسیە بەهەڵپەسێردراوی بۆ ساڵی 2026
بەپێی داشبۆردی نایەکسانی جیهانی، کە داتای 110 وڵاتی جیهانی لەخۆگرتووە، عێراق یەکێکە لەنایەکسانترین وڵاتانی جیهان بۆ داهات و سامانی وڵات بەسەر دانیشتووان، بەشێوەیەک کە رێژەی 1٪ دانیشتووانەکەی سێ هێندە داهاتیان زیاترە لەرێژەی 45٪ دانیشتووان، کە یەکێک لەرێگە سەرەکییەکانی درووستبوونی ئەم نایەکسانییە بەهۆی کەرتی گشتییەوەیە کە ئەویش خۆی لەدابەشکردنی مووچەدا دەبینێتەوە.
کۆی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە کەرتی گشتیی عێراق لە ماوەی ساڵێکدا دامەزراون و خەرجییان هاتووەتە سەر وەزارەتی دارایی، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش جگە لە ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی زیادیکردووە.
چەقبەستنی پەیوەندییە سیاسییەکانی دیمەشق و کورد: ستراتیژی چاوەڕوانی و ئەنجامەکانی گۆڕانکاری
لەدوای کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کورد لە قامشلۆ و دروستکردنی شاندی یەکگرتووی کورد، پەیوەندی نێوان دیمەشق و قامیشلۆ لەلایەک و پەیوەندییە سیاسی و سەربازییەکان لە هەرێمەکەی کوردی سووریا چووەتە ناو قۆناخی چەقبەستووییەکی سیاسیی ئاشکراوە. ئەم چەقبەستنە پرسیارێکی بنەڕەتی دەورووژێنێت: ئایا ئەمە بژاردەیەکی ستراتیژی بەهەند وەرگیراوە لەلایەن هەردوولا وە، یان ئەنجامی شکستی دانوستان و لەدەستدانی ئیرادەی هاوبەشە بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە لێکتێگەیشتن؟ ئەمەش لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت داڕشتنی دەستوور پانتایی سەرەکیی گفتۆگۆکان داگیر بکات و رۆڵی سەرەکی لە داڕشتن و یەکلایکردنەوەی کۆمەڵێک پرسدا بگێڕێت، لەوانە: دیاریکردنی ئاستی لامەرکەزییەت ، رۆڵی ئیدارە ناوچەییەکان ، و مسۆگەرکردنی نەگەڕانەوەی سووریا بۆ ستەمکاریی ناوەندگەرایی یان دابەشبوون بە سەر قەوارەی تەریب کە هەڕەشە لە یەکێتیی دەوڵەت بکات.
گۆڕینی دیمەنی وزەی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا؛ گەیشتنە بەرهەمهێنانی رۆژانەی سەروو یەک ملیار پێی سێجا لە گازی سرووشتی
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا کۆمپانیای دانەگاز و هاوبەشەکانی یەکەم تاقیکردنەوەی سەرەتایی پێش بەرهەمهێنانی گاز لە پرۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی کۆرمۆر کە بە KM250 ناسراوە بکەن و دواتر بچنە قۆناخی بەرهەمهێنانی زیادکردنی رۆژانەی بڕی 250 ملیۆن پێی سێجا گاز بۆ سەر 540 ملیۆن پێی سێجا گازی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سەروو 1 ملیار پێی سێجا لەرۆژێکدا.
لەکاتێکدا کە چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی نێوان هەسەدە و شام لە پاریس بوون، هەواڵی شەڕی نێوانیان لە باشوری حەلەب دوو رۆژە بەردەوام دەگات. لە راستیدا رێککەوتنەکەی 10ی ئاداری نێوان شەرع – عەبدی بە خێرایی لە خاڵی وەرچەرخان نزیک دەبێتەوە و ئەمەش، یان سازانێکی لێدەکەوێتەوە یان بە پێچەوانەوە رێگا بۆ سێیەمین شەڕی کورتخایەنی ناوخۆیی سووریای سەردەمی شەرع دەکاتەوە کە پێدەچێ لە هێڵی حەلەب- رەقە- دێرەزۆردا چڕبێتەوە. رووداوەکانی سوەیدا رێگای بۆ ئۆتۆنۆمییەکی دیفاکتۆی دورزییەکان خۆشکرد. هەڵبەت دیار نییە کە ئەمە تا سەر دەڕوات یان لە شوێنێکدا کۆتایی پێ دێت، بەڵام ئەگەر "ئیدارەی شەرع"بتوانێت بەخێرایی پرسی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بابەتی تێکەڵاوبوونی دامەزراوە ئیدارییەکان بە دەوڵەت بکاتەوە، ئەوسا دەتوانێت هێشتا هیوایەکی بە بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی ناوەندی هەبێت کە وەک بەرگێک بە باڵای سەرۆکێکی پڕ دەسەڵاتدا دوورابێ. لەبەرامبەردا هەسەدەش هەست بەوە دەکات کە بە بەراورد بە رووداوەکانی پێش سوەیدا دۆخی ئێستا دەرفەتێکی دەگمەنە یان دوادەرفەتە، بۆیە بە دەنگێکی بەرزتر لە جاران باسی مانەوەی خۆی و ئۆتۆنۆمی سیاسی دەکات.
داهاتی نەوت و نانەوتی خەرجییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەنیوەی دووەمی ساڵدا پڕدەکاتەوە؟
راستە هەڵەی داخڵکردنی ژمارەکانە، بەڵام باس لە راپۆرتێک دەکەین کە دوای دوو بۆ سێ مانگ بڵاوکراوەتەوە و هەڵەی سفرێکی کەم یان زیاد بەواتای گۆڕینی هەزار بۆ ملیۆن دێت. دوای رێکخستنەوەی داتاکان ئەوەی تێبینی کرا ئەوەبوو کە هەڵە لە داتاکانی مانگی نیسان 2025 دا هەبووە کە هەمان ژمارەکانی مانگی ئاداری 2025 بۆ داهاتەکان داناوەتەوە و لەمانگی ئایار 2025دا هەمووی پێکەوە دانراوە. ئەوەی لە راستکردنەوەی ژمارەکان سەرنجت رادەکێشیت کەمبوونەوەی داهاتە لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا جا چ داهاتی نەوتی بێت یان نانەوتی.
رۆژانی 14 بۆ 16ـی تەممووز 2025 کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کرانە ئامانج، تاوەکو ئێستاش درۆنبارانکردنی سنوورە جیاوازەکانی ئەم دوو پارێزگایە بەردەوامە و رۆژ بە رۆژیش ژمارەکە روو لەزیادبوون دەکات، سەرەڕای لێدوانەکانی ئەمریکا، عێراق و داواکاریی هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی هێرشەکان.
پێنج پرسیار لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک و واژۆی گرێبەستی کێڵگەی نەوتی و گازی حەمرین
بەرەبەیانی 15ی تەممووزی 2025 بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک کە کۆمپانیای HKNی ئەمریکی سەرکارە و خاوەندارێتیی 62%ی پشکەکانی کێڵگەکە دەکات. هەمان رۆژ و چەند کاژێرێک دواتر، وەزارەتی نەوتی عێراق رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان HKN و کۆمپانیای نەوتی باکووری بڵاوکردەوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرین، بە بەرهەمهێنانی رۆژانەی 60 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ 45 بۆ 50 ملیۆن پێ سێجا گاز.
عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەردوو رووی دەرەوە و نێوخۆوە تووشی قەیرانێکی گەورە بوونەتەوە، کە ئەویش قەیرانی کەمبوونەوەی ئاو. ئێستا عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی وشکبووندان کە لە هەموو مێژوودا نەبینراوە، بەتایبەتی کە ئاوی نوێبووەوەی ساڵانە بۆ هەر تاکێک ئێستا نزیکەی 600 مەتر سێجایە و لە دەیەی داهاتوودا دەبێتە نیوە کەمتریش.
دوای 26 ساڵ، دواجار پەیامێکی ڤیدیۆیی عەبدوڵلا ئۆجەلان بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەستەواژەی جوڵانەوەی کۆمینالیست بۆ پەکەکە بەکاردەهێنیت کە ماوەیەک لەمەوبەر داوای هەڵوەشاندنەوەی کردبوو. میدیاکانی نزیک لەو رێکخراوە، لەدوای کۆنگرەی 12وە زیاتر دەستەواژەی جوڵانەوەی ئازادیخوازی کوردییان بەکاردەبرد، هەرچەند لەوانەیە لەمەودوا زیاتر گوێمان لە بابەتی کۆمینالیستی بێت کە پێدەچێ لە ئایدیاکانی مۆرای بۆچکینەوە لەبارەی ئیکۆلۆژی ئازادی و دیموکراسی و بابەتی هاوشێوەی ئەوەوە ئیلهامی وەرگرتبێ. لەوانەیە دەستپێکردنەکەیشی بەو دەستەواژەیە بۆ جەختکردنەوە لە دوورکەوتنەوەی ئەو بێت لە بزاڤە مارکسیستی- لنینیستییەکان و بزاڤەکانی رزگاریخوازی نەتەوەیی کە بۆ ماوەی زیاتر لە 4 دەیە وەک بەشێکی کاریگەر لە بزاڤە کوردییەکاندا دەوری گێڕاوە!
بێشک شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل – ئێران یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی چارەیەکی یەکەمی سەدەی 21 بوو کە دەشێ دۆخی ئابووری و ئەندازیارییە سیاسی و ئەمنییەکانی رۆژئاوای ئاسیاش بگۆڕێت. وەک چۆن شەڕێ 6 رۆژەی عەرب- ئیسرائیل لە 1967 تەنیا لەبەر گرتنی خاک نەبوو، 12 رۆژەکەی ئێران – ئیسرائیلیش تەنیا لەبەر موشەک و پرۆگرامی ئەتۆمی نەبوو. لەتەنیشت ئەوانەدا، دوورخستنەوەی تاران لە چین و رووسیا، هەروەها سنووردارکردنی شەپۆلی پان- شیعی بە سەرکردایەتی ئێران ئامانج بوو، وەک ئەو بەربەستەی کە لە ئەنجامی شەڕی شەش رۆژەدا بۆ رەوتی پان – عەرەبسیت کە بە سەرکردایەتی جەمال عەبدولناسر و پشتیوانیی مۆسکۆ لە هەڵکشاندا بوو.