رەوشی ئابووری تورکیا لە سەردەمی ئاکپارتی؛ کاریگەری ژمارەکان لەسەر هەڵبژاردنی 14ی ئایار
لەماوەیەی دوو دەیەی رابردوودا و درووستر لە سەردەمی حکومڕانی ئاکپارتی لەڕووی ئابوورییەوە رەوشی ئابووری تورکیا دەکرێت بە دوو قۆناخەوە، بەشێوەیەک دەیەی یەکەمی بە سەردەمی زێڕین و زیادبوونی گەشەی بەرهەمی نیوخۆیی، گەشەی ئابووری، کەمبوونەوەی قەرزەکان، زیادبوونی داهاتی تاک دادەنرێت، بەڵام لە دەیەی دووەمدا و بەتایبەتیش لە 2013 و ئەم ساڵانەی دواییدا وردە وردە رەوشی ئابووری تورکیا شێوەیەکی دیکەی وەرگرت. بەهای لیرە دابەزی وهەڵئاوسان رێژەی نموونەیی تۆمارکرد بەجۆرێك کە لە 20 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.