گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان و عێراق؛ لەنیوچوونی دار و کەوتنەوەی ئاگر و سووتانی پووش و پاوان
بەپێی داتاکانی چاودێری دارستانی جیهانی GFW، عێراق لە ماوەی ساڵانی 2000 بۆ 2022 عێراق 137 هێکتار[1] زەوی داپۆشراو بە دار لە لەنیوچووە و بەتەنیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 22 هێکتار بووە و 115 هێکتارەکەی دیکە بەهۆکاری جیاواز بووە. ئەو ساڵەی زۆرترین لەدەستدانی دار و رووبەڕی سەوزایی تێدا لەنێوچووە لە 2003دا بووە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 7 هێکتار زەوی رووپۆشراو بە دار لەنێوچووە.