RRC |
عومەر ئەحمەد*|
گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه له‌نێو خاكی عێراقدا ره‌نگیانداوه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا داهاتووی ئابووریی عێراقی ته‌مومژاوی كردووه، هاوكات بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیۆسیاسی و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهانیش داناوه. كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئێران به بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، بازاڕه‌كانی جیهانی هه‌ژاند. نرخی هه‌ر ئۆنسه زێڕ بۆ یه‌كه‌مجار له حه‌وت ساڵی رابردوودا، گه‌یشته سه‌رووی 1600 دۆلار و نرخی نه‌وتیش هه‌تا سه‌رووی 70 دۆلار رۆیشت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتاره‌كه‌ی تره‌مپ نیگه‌رانییه‌كانی ره‌وانده‌وه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بینرا كه له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌سته‌مه شه‌ڕێكی قورس له نێوان ئه‌مریكا و ئێران رووبدات. به‌ڵام له‌ناوخۆی عێراق هێشتا كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و دیار نییه داهاتووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق چی ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆن. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ناڕوونی و نادڵنیایی له‌سه‌ر ئابووریی عێراق درووستكردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانی له وڵات په‌سه‌ند كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای قورسی له عێراق كرد، به چه‌شنێك كه پێشتر سزای وای له مێژووی خۆیدا نه‌بینیبێ. به‌رپرسانی ئه‌مریكی پێیانوایه پاره‌یه‌كی زۆریان له عێراق خه‌رجكردووه و ئێستاش ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق هێزه‌كانی ناچار به ده‌رچوون بكات، هه‌موو ئه‌و پارانه به‌فیڕۆ ده‌چن.
له ناوخۆی ئه‌مریكاشدا، به‌تایبه‌تی دیمۆكراته‌كان ره‌خنه‌ی زۆریان له بڕیاری تره‌مپ گرت كه فه‌رمانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌ركردبوو. ئه‌و ره‌خنه‌گرانه ده‌ڵێن هێرشكردنه سه‌ر سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بڕێت و عێراق ده‌خاته ئامێزی ئێرانه‌وه. به‌ڵام ئایا عێراق به‌بێ ئه‌مریكا هه‌ڵده‌كات؟
ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك بڕۆن كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌وه‌ی ویستی خۆیان، ناچار به چۆڵكردنی عێراق بن، چی رووده‌دات؟
له وه‌ڵامێكی سه‌ره‌تاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دان به‌خۆیشیدا بگرێت و سزای عێراق نه‌دات و ته‌نیا پشتگیرییه داراییه‌كانی بۆ عێراق رابگرێت، به‌غدا رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
له دوای شه‌ڕی 2003، ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان یاریده‌رێكی سه‌ره‌كی ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی دارایی و ئابووریی عێراق بوون. له 2003 له‌ڕێی دامه‌زراندنی سندووقی گه‌شه‌پێدانی عێراق (DFI) له لقی نیویۆركی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، پاره بلۆككراوه‌كانی رژێمی پێشوویان گه‌ڕانده‌وه و پارێزگاری‌یان له پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی عێراق كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی رژێمی پێشوو سكاڵای زۆر له‌سه‌ر عێراق تۆمار كرابوون، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق 120 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ربوو، مه‌ترسی هه‌بوو ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وته‌كه‌یدا بگیرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا پارێزگاری له‌و پارانه نه‌كردایه. ئه‌مریكا هه‌روه‌ها رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له به‌خشینی عێراق له قه‌رزه‌كانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی له 120 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 40 ملیار له‌و كاته‌دا.
جگه له پاره‌ی فرۆشی نه‌وت، هه‌موو كاره بازرگانییه‌كانی عێراق له‌ڕێگه‌ی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و جگه له‌و بانكه، بانكه حكومییه‌كانی دیكه‌ی عێراق ناتوانن ئاسانكاری دارایی بۆ بازرگانان وه‌ك كردنه‌وه‌ی LC بكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه گرنگه، ئه‌و لینكه‌یه كه (TBI) له‌گه‌ڵ بانكی (جه‌ی پی مۆرگه‌نی) ئه‌مریكا هه‌یه‌تی و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیار بدات په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بپچڕێنێ (TBI) ناتوانێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش بكات.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ په‌یوه‌سته به بۆنده‌كان (سه‌نه‌داتی دارایی)ی حكومه‌تی عێراق كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌رز له بازاڕه داراییه‌كاندا فرۆشتوونی. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی سه‌نه‌ده داراییه‌كانی عێراقی كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كانی كه له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی ئه‌و سه‌نه‌دانه وه‌رگیراون، زۆر كه‌مه. واتا به‌هۆی گه‌ره‌نتیی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه عێراق توانیویه‌تی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به سوودێكی كه‌مه‌وه وه‌ربگرێت. بۆ نموونه ئێستا سوودی قه‌رزه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 1.5% ـه، به‌ڵام به‌بێ گه‌ره‌نتی، عێراق ناچار ده‌بوو له‌سه‌رووی 10% سوودی بانكی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رز وه‌ربگرێت.
جگه له سه‌نه‌داتی دارایی حكومه‌تی عێراق، قه‌رزه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو (IMF)، هه‌روه‌ها قه‌رزه‌كانی بانكی جیهانی كه ده‌یان ملیار دۆلار ده‌بن و به سوودێكی كه‌م پێشكێش به حكومه‌تی عێراق كراون، به‌بێ هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا و راوێژكاره داراییه‌كانی كۆشكی سپی به‌رده‌وام نابێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران زۆر جیاواز بوو له سیاسه‌تی حكومه‌تی فیدراڵی و هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته پاراست، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ خۆی به‌دووربگرێت له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و رووداوانه. هه‌رێمی كوردستان هێشتا رووی له به‌غدایه و بۆ دابینكردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پشتی به به‌غدا به‌ستووه و ئه‌گه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی عێراق په‌كی بكه‌وێت، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و پشكه‌ی كه مانگانه له به‌غداوه دێت كێشه‌ی بۆ درووستبێت. هه‌روه‌ها تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا، وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی نیگه‌ران كردووه و له‌مه‌شدا هه‌رێمی كوردستان جیاواز نییه. پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2020 یه‌كێك له ساڵه هه‌ره باشه‌كان بێت بۆ كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه به‌رچاوه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بڕیاره له‌مساڵدا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانیاندا بیكه‌ن. ئه‌و وه‌به‌رهێنانه جگه له‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هاوكات بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گه‌رم ده‌كات. به‌ڵام خراپبوونی ره‌وشی عێراق به‌هۆی تێكچوونی په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ده‌توانێ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش دوابخات.