RRC |
شڤان ئیبراهیم|
بەرایی
لە ژێر رۆشنایی گۆڕانکاری لە دیمەنی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەربارەی سوریا و دەرئەنجامە ناجێگیرەکانی لە دیمەنی سیاسی سوریا، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کە سێبەری سیاسی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، کۆنفرانسی هەشتەمی لە بەرواری (١٣/١٠/٢٠٢٠) لە قامیشلۆ رێکخست. ئەمە لە چوارچێوەی ئەو کۆنفرانسانەیە لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا کە لە ماوەی نزیکەی دوو مانگی رابردوودا لە ژێر ناوی ” بەرەو کۆنگرەی نیشتیمانی بۆ جەزیرەو فورات” رێکخراون و بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیانەوێت بڕیاری سیاسی بۆ سوورییەکان بگەڕێتەوە. بە پێی قسەی سەرکردەکانی مەسەدە، ئاڕاستەکانی چارەسەری سیاسی دەربارەی سوریا لە ژنێف و ئەستانا، بە هۆی نەبوونی بڕیاری سوری هیچ سوودێکی نەبووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نەیارە سیاسییەکانی مەسەدە هەمیشە ئاماژە بە بڕیاری ٢٢٥٤ و دانووستاندنەکانی ژنیڤ دەکەن. بۆیە ئەم جۆرە کۆنفرانسانە و زۆربەی چالاکییە سیاسی و رێکخراوەییەکانی تر بە هەوڵدانێکی شەرمنانە بۆ دروست کردنی رووبەرێکی تایبەت بە خۆیان وهاوپەیمانەکانیان لە پێکهاتەکانی ناوچەکە لەقەڵەم دەدرێت بە ئامانجی ئەوەی کە لە رووی سیاسیەوە وەبەرهێنانی لەسەر بکەن و بچنە ناو دانووستانەکانی چارەسەری سیاسی لە ژنێڤ.
سەرنجەکان
بە دیاریکراوی لەسەر ئەم کۆنفرانسەی دوایی دەکرێت سەرنجەکان لەشەش خاڵدا کورت بکەینەوە.
یەکەم: وەکو حەوت کۆنفرانسەکەی دیکە ئەمەشیان پێکھاتە و لایەنە سەرەکییە سیاسیە چالاکەکانی باکووری رۆژھەڵاتی فوراتی لە خۆ نەگرتبوو. لەگەڵ بوونی پێکهاتەی ئەتنی ، نەتەوەیی و ئایینی جیاواز بەڵام مەسەدە تەنها نوێنەرایەتی بەشێکی لە کۆمەڵگەی لۆکاڵی کردبوو.
دووەم: ئەو دانیشتن وگفتووگۆیانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دەکرێن، بەوە جیادەکرێنەوە کە رەتکردنەوەی گشتی بۆ ئەو سیاسەتانە هەیە کە پیادە دەکرێن بەتایبەت لە بواری تەندروستی، ئابووری و ئیدارەی گشتی وە نەبوونی هیچ پلانێک. بەڵام ئەم کۆنفرانسە سوپاس و سەنای ئیدارەی خۆسەر و مەسەدەی کرد.
سێیەم: زۆربەی کوتلەی سیاسیەکان لەسەر ئەوە کۆکن ، وەهەروەها واقیعی دابەشکردنی دەسەڵاتی سەربازی و مەیدانی ئەوە روون دەکاتەوە کە ئەو دەوڵەتانەی لە کاروباری سوریادا چالاکن برڕیاری سووریایان لەدەستە، راستە گەڕاندنەوەی بڕیار بۆ سوورییەکان بە دەسکەوتێکی سیاسی و سەربازی گرنگ دادەنرێت بەڵام، بوونی پێنج هێزی سەربازی جیاواز لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا کە ئەوانیش: ئەمریکا، روسیا، رژێمی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن تورکیا پاڵپشتی دەکرێن و ئەمانە هەریەکەو بەپێی قەبارەو هێزی خۆی تەدەخولاتیان لە بوارەکانی ئابووری ودبلۆماسی وبڕیاری سیاسی سوریادا هەیە. وە بەدوور خستنەوەی کوتلە سیاسیەکانی وەکو لایەنگرانی رژێمی سوریا، ئەنجومەنی کوردی، رێکخراوی ئاشووری لە سیاقە سیاسیەکەی مەسەدە ،هەر تەرحێک لەدەرەوەی بەرژەوەندی لایەنە کاریگەر و باڵادەستەکان لە رووی سەربازییەوە هیچ سوودێکی نابێت جگە لەخوێنڕشتنی زیاترو بەردەوامی ناکۆکی، وە بەتایبەتی کە لەئێستادا هیچ کۆدەنگیەکی نیشتیمانی نیە.
چوارەم:لە دیدارەکەدا هەڵوێستی سیاسی مەسەدە روون کرایەوە ئەویش هەڵوێست وەرگرتن بوو لە چوارلایەن ئەمەش بە پێی ئەوەی کە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دانیشتنی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا ووتی. یەکەمیان رژێمی سوریای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستەکانی دەربارەی گفتووگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر نەگۆڕاوە ، هەروەها روسیاشی تۆمەتبار کرد کە پەیوەست نەبووە بە پەیمانەکانی و شکستی هێناوە لەوەی فشار لە دیمەشق بکات بۆ کردنەوەی دەرگای گفتووگۆ لەنێوان رژێم و ئیدارەی خۆسەر. مەسەدە ویستی سێ پەیام بگەیەنێت یەکەمیان تۆمەتبارکردنی دیمەشق بە داخراویی سیاسی لەئاست گفتووگۆدا، ئامادەنەبوونی رژێمی سوریا بۆ گەڕانەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠١١. دووەمیان تۆمەتبارکردنی رووسیا بە کەمتەرخەمی ئەمەش دوای ئەوەی سەرکردەکانی رووسیا، ئەمریکاو کوردیان بە هەوڵدان بۆ جیابوونەوە لە سووریا تۆمەتبار کرد. ئەم یەکتر تۆمەتبارکردنە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی نێوان مەسەدەو پارتی ئیرادەی گەل دێت. هەڵوێستەکانی مەسەدە پشتگیری ئەو تەسریباتە میدیایانە دەکات کە جەیمس جێفری لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە کوردی و عەرەبیەکان لە رۆژهەڵاتی فورات دەربارەی ئەوەی کە ئیدارەی ئەمریکا رێگە نادات بە هاوپەیمانێتی مەسەدە لەگەڵ میحوەری دیمەشق-مۆسکۆ.
بازنەی تۆمەتەکان لە کۆنفرانسەکەدا فراوان بوون، ئیلهام ئەحمەد تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئۆپۆزسیۆنی سوری کۆنترۆڵکردووەو هانی دەدات بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری لە سەری کانی وگرێ سپی وعەفرین، دوای ئەوەی کە دەستی بەسەردا گرت، وە ئۆپۆزسیۆنی سوریاش تۆمەتبارکرد بەوەی کە تەنها ئەجێنداکانی تورکیا جێبەچێدەکات. بە پێی قسەی سەرکردەکانی مەسەدە کشانەوەی تورکیا لەو ناوچانەو پەیوەست نەبوونی ئۆپۆزسیۆنی سوری بە بڕیاری تورکیاوە مەرجی مەسەدەیە بۆ کردنەوەی دەرگای گفتووگۆ لەگەڵیاندا.
هەڵوێستی مەسەدە روون بۆتەوە بۆ قبوڵکردنی گفتووگۆ لەگەڵ تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سووری، وە رەتکردنەوەی گفتووگۆ لەگەڵ دیمەشق ومۆسکۆ. ئەمە گۆڕانێکی نەوعیە لە هەڵوێست وپایە سیاسیە جێگیرەکان لە مەسەلەی گفتوگۆدا، پاش ئەوەی کە فەزڵی دەدا بە دیمەشق وروسیا، وەرچەرخا بەرەو ئۆپۆزسیۆن و تورکیا.
پێنجەم: ئەو نوخبانەی کە ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتی ئیدارەی خۆسەر بوون ئەمەیان بە دەرفەت زانی بۆ دەربرینی بیروبۆچوونیان دەربارەی تەواوی کارە ئەنجامدراوەکان وئاراستەکان بەڵام سێ کێشەی لێکدراو هەیە کە کاریگەری کردە سەر ئەدای سرووشتی کۆنفرانسەکە یەکەمیان وەکو هەموو لایەنەکان کە حەز دەکەن لە وەڵامەکان راکەن ولە رێگەی نەدانی مەجالی تەواو بۆ قسەکردن، چەمکی ” کات کەمە” بەکارهێنرا وەکو ئەداتێک بۆ کۆتایهێنان بە موداخەلەی ئەو کەسانەی کە ئۆپۆزسیۆن بوون، لە بەرامبەریشدا کاتی تەواو درا بە هەموو ئەوانەی دەیانەویست قسە لە سەر ”دەست کەوتەکانی” ئیدارەی خۆسەربکەن وبەرگری لێبکەن.
دووەم: رەخنە لە کۆنفرانسەکە گیرا بەوەی کە رێژەیەکی زۆر لە سەرکردەو کادرەکانی ئیدارەی خۆسەر ئامادەبوون وە لەگەڵ بەردەوام بوونیان لەسەر بەرگری کردن لە ”ئیدارەکەیان” بەشێوەیەکی خراپ رەنگیدایەوە لەجۆری گوتاریان کە دابەشبوو بۆ سێ ئاست: یەکێکیان سەر بەئیدارەی دیدارەکە بوو، دووەمیان کۆپی راستەقینەی یەکەمیان بوون کە بەشی زۆریان کادروسەرکردەکانی ئیدارەی خۆسەر ومەسەدە بوون بەڵام بە سیفەتی میوان ئامادەبوون! ئەوانەی تریش کە مابوونەوە لەگەڵ فشاری کاتدا دەیانەویست قسەبکەن.
سێیەم: لەهەر کۆنفرانسێکدا ئەوەی کە گرنگە وەڵامی هێمنانەیە بەڵام ئەوەی بووە هۆی رەخنە گرتن لە ”دیوانی کۆنفرانسەکە” لە کاتی وەڵامدانەوەی رەخنەگرانی ئیدارەی خۆسەر. بە جۆرێک هەرکەسێک رەخنەی لە ئیدارەی خۆسەر بگرتایە بە رق وکینەوە وەڵام دەدرایەوە، وە رۆشنبیران و خاوەن بڕوانامەکانیان ناشرین کرد وپێیان دەوتن کە ترسنۆکن وناپاکی دەکەن، چونکە لە بڕوانامەکانیان دەترسن. بە گشتی هەر دەنگێک کە ئیدارەی خۆسەر لە ریزی لادەران داینابێتن بە دوژمن وپێشێلکار لەقەڵەمی داوە.
شەشەم: ئەوە لە زیاتر بوون وخێرابوونی چالاکیە سیاسیەکانی مەسەدەو ئیدارەی خۆسەر تێگەیشتووین، کە کارەکەی بە شێوەی بەردەوام لە پێناو تەرح و بیروبۆچوونەکانێتی. لە بەرامبەریشیەوە ئەنجومەنی کوردی لە دۆخی کارنەکردن ووەستاودایە. وە نەبوونی بەرنامەو داواکاری.
هیچ بەدیلێکی حیوار نیە، وە زۆر ئیجابیە کە بتوانی جەماوەرێکی وا هەمەجۆر کۆبکەیتەوە وەکو مەسەدە کردی، بەڵام رەنگە ئەوە گرنگ بوایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بیرو هەوڵی بۆ ئەوە بوایە کە چۆن بوونی خۆیان بەهێزتر دەکەن، بە شێوەیەکی تر کە ئەوان نوێنەرایەتی و رێژەیەکی سیاسی دیاریکراو پێکدێنن. وە بەشداریبکەن لە چارەسەری ناکۆکی کوردی-کوردی، وە لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ چەندین لایەنی تری کۆمەڵگا کە کاریگەرن لە مەسەلەی سوریا و وە خۆرهەڵاتی فورات بە تایبەتی.