RRC |
د.هەڵمەت غەریب-
راوێژكار لە ناوەندی لێكۆلینەوەی رووداو|
ده‌ستپێك
هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عێراق كه وابریاره له نێوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بكرێت، چه‌ندەی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی عێراق بێت، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیی هێنانه ئارای گرفتی گه‌وره‌گه‌روه‌ی سیاسی و ئیداریی لێده‌كرێت. به‌شێكی ئەمەش په‌یوه‌ندی به یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه هەیە كه پێشبینی ده‌كرێت تاڕاده‌یه‌كی زۆر نوێ بێت و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسیی باودا له عێراق ناكۆك بێت و ئه‌سته‌م بێت كە بتوانێت خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وەی گرفته‌كان بێت. ئه‌و ململانێ سیاسیه تونده‌ی له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش هه‌مان ململانێ ده‌هێنیته كایه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه بتوانێت پرۆسه‌ی سیاسی بخاته سه‌ر راسته‌ڕێیه‌ك كه هیچ نه‌بێت لانیكه‌می داخوازییه‌كانی شه‌قام بێنیته دی. له‌وانه‌یه ده‌رفه‌ت نه‌بێت ته‌واوی مه‌ترسیه‌كان لێردا بخه‌ینه‌ڕوو به‌ڵام، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته شیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می هه‌لبژاردنه‌كانه كه ده‌رئه‌نجامی جیاواز به‌ده‌سته‌وه دەدات. ئه‌و پیشنیارانه كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر دیموگرافیای سیاسی له عێراق به‌گشتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه پێكهاته ئایینی و ئتنیه بچوكه‌كانی لێ نیشته‌جێن.
بژارده‌كان و مه‌ترسییه‌كان
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2019 كه له مانگی 12ی ساڵی رابردوودا په‌سه‌ند كرا به‌نیوه و ناچڵی به‌جێهێڵراوه بۆ ته‌وافق و لیكتیگه‌یشتنی نێوان هێزه سیاسیه‌كان ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراق. ئێستا له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان زیاتر له پێشنیارێك كراوه بۆ دابه‌شكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ریه‌كێك له بازنه‌كان. ئەوانەش مه‌ترسی خۆی هه‌یه به‌ڵامم ئه‌وه لێرە باسی دەكەین مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر كورد وكه‌مینه‌كانی دیكەیە له عێراقدا كە بەمجۆرەن:
1-بژارده‌ی یه‌كه‌م: بریتیه له دابه‌شكردنی كورسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ر (100000) كه‌سیك بۆ كورسیه‌ك. ئه‌م پێشنیاره ناتوانێت دادپەروەری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دیبهێنیت. له حاڵه‌تێكدا كە ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌ك یان قه‌زایه‌ك كه‌متربوو له‌و ژمارەیه، بە ناچاری دە‌بێت له‌گه‌ل ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌خۆی یان قه‌زایه‌كی دیكەی هاوسنووری یەكبخرێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی فه‌وتانی ده‌نگێكی زۆری پێكهاته‌ی كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. بۆ نموونه قه‌زایه‌كی وه‌ك دووز خورماتوو ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ناگاته ئه‌و ژماره‌یه، لەبەرئەوەش ده‌خرێته پاڵ قه‌زایه‌كی هاوسنووری كه عه‌ره‌ب نشینه و ده‌نگی پێكهاته‌ی كوردیش بۆ كاندیدی عه‌ره‌بی دەڕوات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوچه كوردنشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاواره‌ن و به‌هۆی روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه تا ئێستا بڵاوەیان كردووە و نه‌چونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و به رەسمی وەكوو ئاواره‌یش دیارینه‌كراون. سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی كارگێڕی و ئه‌منیه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌بار نیه. ئه‌مه بۆ پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك كرستیانه‌كان له‌سنوری ده‌شتی نه‌ینه‌واش راسته. بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌م پێشنیاره بتوانێت عه‌داله‌ت به‌دیبهێنیت و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه به‌دیهێنیت.
2-بژارده‌ی دووه‌م یه‌ك بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستی پاریزگاكان: ئه‌مەش هاوشێوه‌ی خوله‌كانی رابردوو گرفتی خۆی هه‌یه و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ناوچه دوورده‌سته‌كان مسۆگەر بكات به‌ڵكو، كاندیدی شاره گه‌روه‌كان سه‌رده‌خات و له‌وانه‌یه هیچ ناوچه‌یه‌ك جگه له‌سه‌نته‌ری شاره‌كان نوێنه‌ریان نه‌گاته په‌رله‌مان، به‌تایبه‌ت پاش كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان. به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده گرفتێكی گه‌وره نه‌بێت به‌ڵام، بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی گرفتی راسته‌قینه‌ن. بۆنموونە له پارێزگایه‌كی وه‌ك نه‌ینه‌وا ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی مه‌خمور له چوارچێوه‌ی یه‌ك بازنه‌ییدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا بە ئاسانی نوێنه‌ریان بۆ په‌رله‌مان ده‌ربچێت.
3-بژارده‌ی سێیه‌م بریتیه له فره‌بازنەیی له‌سه‌ر ئاستی پاریزگاكان: ئه‌م پێشنیاره تاڕاده‌یه‌كی باش دیموكراتییانەتره له پیشنیاره‌كانی دیكە. چونكه قه‌زا و ناحیه‌كان و ناوچه جۆراوجۆره‌كان ده‌زانن ده‌نگ به‌كێ دەدەن. به‌لام لێره‌دا دووباره گرفتی ژماری دانیشتوانی قه‌زاكان سه‌رهه‌ڵدە‌داته‌وه كه رێگرییه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌دیهینانی عه‌داله‌تی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م گرفته ته‌نها بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم مه‌ترسی نیه به‌ڵكو بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق و ناوچه سوننەنشینه‌كانیش هه‌مان شته.
4- بژارده‌ی چواره‌م بریتیه له‌یه‌ك بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستی وڵات: هه‌رچه‌نده ئه‌م پیشنیار و بژارده‌یه دووره لەوەی پەسند بكرێت، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوتله په‌رله‌مانیه‌كان دژی دەردەكەون لەبەر ئەوەی، پارته گه‌وره‌كان ناچار ده‌كات له هه‌موو شوێنیكی وڵات كاندیدی خۆیان هه‌بێت. هه‌رچه‌نده عێراق له‌سه‌ره‌تاوه یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، واته ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تاڕاده‌یه‌ك به‌رهه‌می یه‌ك بازنەیی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو. ئه‌م بژارده‌یه بۆ كورد باشتره چونكه كه‌مترین ده‌نگی پیكهاته‌كان به‌فیڕۆ ئه‌چێت به‌لام تاڕاده‌یه‌كی زۆر دووره له واقعی ئێستای عێراق.
ده‌رئه‌نجام
پێش ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت و یه‌كێك له‌و بژاردانه بكرێته سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و پاشكۆكه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان دوو شت بكات :
یه‌كه‌میان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته كار كه پێش سه‌ری ساڵ باری نائاسایی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یه‌كلایی بكاته‌وە و كۆتایی به‌و باره سه‌ربازییه بهێنرێت، تاوه‌كو ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد بڕه‌خسێندرێت. پێویسته پارتی و یه‌كێتی گرفتی پاریزگای كه‌ركوك له‌نیوان خۆیاندا و له‌گه‌ل به‌غدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئینجا بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه .
دووه‌میان هه‌وڵبدەن بۆ ئەوەی كە له ئێستادا ده‌سكاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێت، چونكه ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ده‌نگێكی زۆری كورد له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكەی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.