بڵاوکراوە

شایەتییە مێژووییەكانی ئەفسەرێكی ئەمن

08-09-2024


نوێترین بەرهەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو "شایەتییە مێژووییەكانی ئەفسەرێكی ئەمن " کە لە ئامادەکردنی، کاوە ئەمین و وەرگێڕانی، سەلام سەعدی. بۆ داگرتنی ئەم پەرتووکە بە کوردی و بەشێوازی پی دی ئیف کلیک لێرە بکە

پێشەكی

سەلام سەعد

( وشـهد شـاهد من اهلهـا)، سـەرئەنجام یەکێک لەنێـو خۆیانـەوە پەیدابوو کـە ببێتە شـاهید لەسـەریان و پەردە لـەڕووی تاوانەکانیـان هەڵماڵێت. ئەم پەرتووکـەی بەردەسـتتان، دانپێدانـان، یـان گەواهیـی کەسـێکە کـە مـاوەی 19 سـاڵ، لـە 1970 تاوەکـو 1989 لـە هـەرە ترسـناکترین و هەسـتیارترین دامــەزراوەی رژێمــی بەعســدا کاری کــردووە، دەزگای ئەمــن. دیــارە دەبــێ ئـەو راسـتییە بەبیربهێنینـەوە کـە عێـراق وەکـو دەوڵـەت، لـە سـەردەمی حوکمڕانیــی حیزبــی بەعســدا دەوڵەتێکــی ئەمنــی و موخابەراتــی بــووە لــە مۆدێلــی ئــەو دەوڵەتانــەی لەپــاڵ دامــەزراوە فەرمــی و نیشــتیمانییەکانی وەکــو ســوپا و پۆلیــس، چەندیــن دامــەزراوەی نائاشــکرا و نیمچــە نهێنــی نـەوەک هـەر دەکەنـە چاودێـر و سـیخوڕ بەسـەر گەلـەوە، بەڵکـو دەیانکەنە دێوەزمـە بەسـەر ئـەو دامەزراوانەشـەوە کـە بڕیـارە دامـەزراوەی دەوڵەتـی و نیشـتیمانی بـن. عێراقـی سـەردەمی بەعـس تەنانەت هەنگاوێـک زیاتریش چــووە پێشــەوە و رێگــەی نــەدا دامەزراوەکانــی وەکــو ســوپا و پۆلیــس ســەربەخۆ بمێننــەوە و بــە رێچکــەی گەشــەکردنی سرووشــتیی خۆیانــدا بـڕۆن، واتـە سـوپا و پۆلیسـی کـردەوە بـە ئامـرازی سـەرکوتکاری، هەروەها کۆمەڵێــک دامــەزراوەی دەستوەشــێن و داپڵۆسێنەریشــی کــردە چاودێــر بەسـەریانەوە، یەکێـک لەوانـەش دەزگای ئەمـن بـوو.
ســەباح یەحیــا حەمدانــی، عەرەبێکــی ســوننەی خەڵکــی مووســڵە، ئــەم پێکهاتەیــەش بڕبــڕەی پشــتی ئــەم دەزگایــە بــوون کــە دەوڵەتــی عێــراق لــە ســەردەمی حیزبــی بەعســدا هەڵیســووڕاندووە. حەمدانــی، ســاڵی 1970 لــە ئامادەیــی پۆلیــس بــە پلــەی مفــەوەز دەردەچــێ و دەبێتــە کارمەنــدی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی نەینــەوا، پاشــان دەچێتــە ئەمنــی عــام لــە بەغــدا، دواتــر رەوانــەی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی نەجــەف دەکرێــت. لــە نەجـەف دەبێتـە ئەفسـەری پەیوەنـدی لەنێـوان دەزگای ئەمـن و کاروبـاری مەرجەعییەتـی بـاڵای شـیعە لـەو پارێزگایـە. سـاڵانێک دواتـر بە پلـەی نەقیب رەوانــەی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی کەرکــووک دەکــرێ و پاشــان بــۆ پلــەی رائیــدی ئەمــن بەرزدەکرێتــەوە. کەواتــە ئێمــە لەبــەردەم شــایەتحاڵێکی گرنگدایـن. گرنگیـی ئـەم شـایەتحاڵە چەنـد هێنـدە دەبێـت ئەگـەر یـەک دوو فاکــت بەبیربهێنینــەوە:
یەکـەم؛ ئـەم کۆنـە ئەفسـەرەی ئەمـن بۆمـان رووندەکاتـەوە کە چـۆن هەر ئەفســەرێکی ئەمــن لــە هــەر پارێزگایەکــی عێــراق کاری کردبایــە، بەهــۆی شــێوازی کارکردنــی دەزگاکــەوە، دەیتوانــی ئاگاداربــێ لــە ورد و درشــتی هەمــوو کاروبارەکانــی پشــتی پــەردە لــە سەرانســەری عێــراق، ئــەوەش لەڕێـی کۆبوونـەوەی مانگانـە و ئـەو راپۆرتـە ئەمنییانـەی پارێـزگاکان کە لەو کۆبوونەوانــەدا دەخوێندرانــەوە.

دووەم؛ ئــەم کۆنــە ئەفســەرەی ئەمــن، دوور لــە هــەر جــۆرە گوشــارێک، خـۆی بڕیاریـداوە قسـە بـکات و پـەردە لەسـەر ئـەو راسـتییانە هەڵبماڵـێ کــە خــۆی راســتەوخۆ شــاهید بــووە لەســەریان، یــان بەهــۆی کارکردنــی لەنێــو دەزگاکــە لــە نزیکــەوە ئاگاداریــان بــووە، لەوانــەش دوو رووداوی بــۆ ئێمــەی کــورد گرنــگ کــە تاوەکــو ئەمــڕۆش دەســت و پەنجــە لەگــەڵ ئاســەوارەکانیان نــەرم دەکەیــن: ئەنفــال و هەڵەبجــە.

ئێمـە تاوەکـو ئەمـڕۆش، سـەبارەت ئـەم دوو کەیسـە، جگـە لـە گێڕانەوەی قسـە و بەسـەرهاتی قوربانییـە رزگاربووەکانـی ئـەم دوو کۆمەڵکوژییـە، جگـە لـە هەندێـک وردە بەڵگـە کـە لـە پرۆسـەی دادگاییکردنـی سـەرانی رژێمـی بەعسـدا خرانـەڕوو، جگـە لـە هێنـدێ گـۆڕی بەکۆمـەڵ و هێنـدێ ئێســک و پرووســکی ئەوانــەی بــەر شــاڵاوی ئەنفــال کەوتــن و ئــازار و مەینەتیــی ئەوانــەی لــە هەڵەبجــە بــەر چەکــی کیمیایــی کەوتــن، هیــچ چیرۆکێکــی ئەوتۆمــان لــەزاری بکەرەکانیانــەوە نەبــووە. تاوانــەکان و ئاســەوارەکانیان دیــارن، بــەڵام لــە دیــوی لای بەرامبــەر و ئــەوەی کــە ئـەوان لـەو سـاتەدا چـۆن لـەم تاوانانەیـان روانیـوە، هیـچ گێڕانەوەیەکمـان نەبــووە و هیــچ چیرۆکێکمــان نییــە. ئــەم قســانەی رائیــد ســەباح یەحیــا حەمدانــی کــە لــە بەرنامــەی )پەنجەمــۆر(ی تەلەڤزیۆنــی رووداودا بــە زنجیـرە بڵاوبوونـەوە و لێرەشـدا لە شـێوەی پەرتووک دەخرێتە بەردەسـتی ئێــوە، یەکێکــە لــە کارە هــەرە گرنگەکانــی تــۆڕی میدیایــی رووداو، یــان راســتتر بڵێــم یەکێکــە لــە کارە هــەرە گرنگەکانــی ئێمــەی کــورد کــە لــە بەدۆکیۆمێنتکردنـی ئـەو کارەسـات و ماڵوێرانییانـەی لـە مـاوەی 35 سـاڵ حوکمڕانیــی حیزبــی بەعســدا بەســەر ئێمــە هاتــن، شــتێکی ئەوتۆمــان نەکــردووە. هــەر تەنانــەت رەنگدانەوەیەکــی ئەوتۆیــان لەســەر ئــەدەب و هونــەری ئێمــەش نەبــووە و خەریکــە بــە فەرامۆشــی دەســپێردرێن، هیـچ شـتێکیش لـە فەرامۆشـکردنی تاوانـی کۆمەڵکـوژی و رەشـەکوژی ترسـناکتر نییـە بۆ گەلێک. فەرامۆشـکردن واتـە ئەگـەری دووبارەبوونەوە، واتـە تێنەپەڕانـدن، واتـە رێزنەگرتـن لـە رۆحـی قوربانییەکانـی ئـەو تاوانانـە و بەهەنـد وەرنەگرتنـی ئـازار و مەینەتیـی ئەوانـەی لێـی دەربازبـوون، واتـە فێرنەبـوون لـە رابـردوو، واتـە دەربازبوونـی تاوانبـاران لـە تاوانەکانیـان بـا گۆڕبەگۆڕیــش بووبــن، ئـەو کەسـەی لـەم پەرتووکـەدا بیرەوەرییەکانـی خـۆی دەگێڕێتـەوە و بـە بەڵگــەوە باســی وردەکارییەکانــی ئــەو تاوانانــە دەکات، خــۆی ماوەیەکــە لــە کەناڵێکــی یوتیووبــی تایبــەت بەخۆیــەوە دەســتی بــە قســە کــردووە،

قسـەکانی سـەبارەت رۆژگاری رەشـی سـەردەمی حیزبی بەعسن بەگشتی. رووداو لـەم زنجیـرە هەڤپەیڤینـە تەلەڤزیۆنییـەدا زیاتر فۆکەسـی لەسـەر تاوانەکانــی تایبــەت بــە کــورد بــووە، بەتایبەتیــش کــە ئــەم یەکێــک بــووە لــە ئەفســەرە گەورەکانــی بەڕێوەبەرایەتــی ئەمنــی کەرکــووک و لــە ســەروەختی پرۆســەی ئەنفالیشــدا سەرپەرشــتیاری یەکەمــی ئــەو چەنــد سـەربازگەیە بـووە کـە لـە دووبـز، تۆپـزاوە و کەرکـووک بـۆ کۆکردنـەوەی ئەنفالکراوانـی کـورد کرابوونـەوە، شـایەتحاڵ لەمـە گرنگتـر! کەچـی جێـی داخ و سەرسـوڕمانە هەمـان ئـەم کەسـە کـە لـە نێوەڕاسـتی نەوەتەکانــی ســەدەی رابــردوودا لــە رژێمــی عێــراق جیادەبێتــەوە و لــە مووســڵ هەڵدێــت، بــە کوردســتاندا دەربــازی ئەوروپــا دەبــێ و تەنانــەت ماوەیەکیــش لــە هەرێمــی کوردســتان دەمێنێتــەوە بەبــێ ئــەوەی هیــچ
کــەس، هیــچ دەزگا و دامەزراوەیــەک ئــەم زانیارییــە گرنگانــەی وەکــو بەڵگــەی جینۆســاید و رەشــەکوژیی کــورد لێوەرگــرن، ئــەوە لەکاتێکــدا زانیارییـان لەبـارەی ئـەم کەسـایەتییە هەبـووە و تەنانەت کە گەیشـتووەتە کوردسـتان، خۆی وەکو ئەفسـەرێکی پێشـووی دەزگای ئەمن ناسـاندووە. بەڵـێ هەموومـان دەزانیـن کـە دەیـان هـەزار کـورد بـەر شـاڵاوی ئەنفـال کەوتــن، بــەڵام پلانەکــەی چــۆن دانــرا، چــۆن جێبەجێکــرا و ئەنفالکــراوان دواڕۆژەکانـی خۆیـان چـۆن بەسـەربردووە و چـۆن دەسـتە دەسـتە بـەرەو گۆڕەبەکۆمەڵـەکان سـواری ئۆتۆمبێـل کـراون؟ وردەکاریـی گرنگـی تێدایـە کـە ئێمـە لێـی بێئاگایـن، ئـەم پرۆسـەیە لـە زاری رزگاربوویەکـی ئەنفالـەوە جۆرێکـە و لـەزاری کەسـێکەوە کـە بـە جۆرێـک لـە جـۆرەکان بەشـدار بووە لـەو پرۆسـەیەدا، جۆرێکـی دیکەیـە. دیوێکـی دیکـەی تاوانەکەیـە کـە دەبـێ بیبینیــن. 19 ســاڵ کارکــردن لــە هەســتیارترین دەزگای رژێمــی بەعســدا کــە ئــەو ماوەیــە پــڕە لــە رووداوی گــەورە گــەورە هــەر لــە لەکارلادانــی ئەحمــەد حەســەن بەکــرەوە تاوەکــو گەیشــتنە دەســەڵاتی ســەددام و پاکتاوکردنـی سـەرکردەکانی بەعس و کۆمەڵکوژیـی فەیلییەکان و جەنگی عێـراق - ئێـران و بێسەروشـوێنکردنی بارزانییـەکان و کیمیابارانـی هەڵەبجە و شــاڵاوی ئەنفــال و تاوەکــو دوایــی. لەبــەر هەمــوو ئــەم هۆکارانــە، چاپکردنـی ئـەم پەرتووکـە کارێکـی زۆر زۆر گرنگـە، لـەوەش گرنگتـر ئەوەیە بگاتـە دەسـتی زۆرتریـن ژمـارەی خوێنـەر و تەنانـەت وەرگێڕانـی بـۆ چەندین زمانــی دیکــە. بــا ئەمــە بکەینــە ســەرەتایەک بــۆ پاراســتنی یادەوەریمــان، ســەرەتایەک بــۆ لەبیرنەچوونــەوە، چونکــە گەلێــک کــە رابــردووی پــڕ مەرگەسـاتی خـۆی لەبیـر نـاکات، گەلێکـە رێـز لەخـۆی دەگرێـت. لەبـەر هەمـوو ئەمانـە، بـۆ مـن زۆر گرنـگ بـوو کـە هەمـوو بەشـەکانی ئـەم هەڤپەیڤینـەم لە زمانـی عەرەبییـەوە کردنە کوردی و نووسـیمنەوە. ئـەوەش بڵێـم کـە ئاکـۆ محەممـەد بەڕێوەبـەری گشـتیی تـۆڕی میدیایـی رووداو ســەرەتا پەیوەنــدی بــە ســەباح یەحیــا حەمدانییــەوە کــرد لــە هۆڵەنـدا و ئامـادەی کـرد بۆئـەوەی لـە تورکیـا ئـەم زنجیـرە هەڤپەیڤینـە تۆمــار بــکات و 120 پرســیاری بــە عەرەبــی ئامادەکــردن بــۆ ئــەوەی لــە ســەباح حەمدانــی بکرێــن، ئاســۆ فیشــەگی وەکــو وەرگێــڕ لەکاتــی تۆمارکردنــی ئــەم زنجیرەیــەی بەرنامــەی پەنجەمــۆر لــە تورکیــا لەگــەڵ کاوە ئەمیـن، ئامـادەکار و پێشکێشـکاری بەرنامەکـە بەشـدار بـووە. ئـەوە جگــە لــە تیمێکــی ئۆپەرەیشــن و بەرهەمهێنانــی تــۆڕی میدیایــی رووداو تاوەکـو ئـەم دانپێدانانـە گرنگـە بـە وێنـە و تێکسـت بـە نەوەکانـی ئێسـتا و داهاتووشــمان بگــەن.

نێوەڕۆك

پێشەكی ..................................................... 7 سەلام سەعدی
بەشی یەكەم .............................................. .13 شوعبەی سێ
بەشی دووەم ............................................. 38 هەوڵەكانی تیرۆركردنی سەركردەكانی كوردستان
بەشی سێیەم ............................................. 61 چاودێریكردنی حەوزەی نەجەف
بەشی چوارەم ............................................. 86 تیرۆركردنی مەرجەعەكانی شیعە
بەشی پێنجەم .............................................. 111 كاری یەكەمی ئەمن لە كەركووك : بەعەرەبكردن
بەشی شەشەم ........................................... 134 مولازم موحسین و بێسەروشوێنكردنی كوردانی فەیلی و بارزانی
بەشی حەوتەم .............................................. 159 كیمیابارانكردنی هەڵەبجە
بەشی هەشتەم ............................................. 183 چۆنیەتی بە كۆمەڵ كوشتنی گیراوانی پرۆسەی ئەنفال
بەشی نۆیەم .................................................... 207 راپەڕینی سلێمانی و راكردن بۆ كەركووك

Share this Post

بڵاوکراوە