لە ماوەی كەمتر لە دوو دەیەی رابردوودا، دوو جەنگی گرنگ رێگایان بۆ گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق خۆشكرد كە ئەوانیش “جەنگی 2003” و “جەنگی داعش” بوون. جەنگی یەكەم عێراقی گۆڕی، بەڵام ناسەقامگیری كرد. بە ئەگەری زۆر، جەنگی دووەمیش باری ناسەقامگیری عێراق بەلایەكا دەخات و ئایندەی دیاریدەكات. چۆن دەركەوتنی “داعش” گۆڕانكارییەكی گەورەی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق و سیاسه‌تی نێودەوڵەتیدا دروسكرد، كۆتایی جەنگه‌كه‌یشی دەتوانێت خاڵێكی وەرگۆڕان دروسبكات. به‌هێزبوونی میلیشیاكان، فاكته‌ری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، عێراق وه‌ك یه‌كه‌كی سیاسی ده‌گۆڕن. به‌ڵام بارودۆخی ناخۆیی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان واده‌كات تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش درزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق پینه بكرێن. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش به مۆدێلی فیدراڵییه‌كی گشتگیر بۆ قۆناغی دوا داعش بكرێت. ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی كاتییه و ناتوانێت رێگا له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی شكستی ده‌وڵه‌ت بگرێت. توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدای نییه و واتای هاتنی سه‌رده‌مێكی پڕ له ناكۆكیی و كێشمه‌كێش له‌به‌ینی هه‌ردوولا ده‌دات كه له‌وانه‌یه پێكدادانی سه‌ربازیشی تێكه‌وێت. بەشێوەیەكی گشتی ناكۆكیی و كێشمەكێش له پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا، بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەكان بەرز و نزمیی بە خۆوە بینیوە، بەڵام هیچ كات سروشتی پایەدار و بەردەوامی خۆی لە دەسنەداوە. هه‌رێمی كورردستان ئێستا پێگه‌ی كونفیدراڵییه‌كی دیفاكتۆی هه‌یه و له‌وانه‌یه دواجار به‌ره‌و كونفیدراڵییه‌كی دیجۆر یان سه‌ربه‌خۆیی بچێت. له‌م رێگایه‌شدا، قۆناغێكی پڕ كێشه مۆری خۆی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌دات.
لینکی تەواوی لێکۆڵینەوەکە:
ئایندەی پەیوەندیەکانی هەولێر-بەغدا لە دوای داعش