ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی لێكۆڵینەوەی یەرموك مێزگردێكی داخراوی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی كورد و سوننە رێكخست كە تێیدا دوو مژاری بارودخی ئێستای عێراق دوای پێكهێنانی حكومەت و، داهاتووی پەیوەندییەكانی كورد و سوننە تاوتوێ كران.
وەفدی ناوەندی لێكۆڵینەوەی یەرموك بریتی بوون لە:
- عەمار عەزاوی، سەرۆکی ناوەندی یەرمووک
- نووری دلێمی، وەزیری پێشووی پلاندانان
- ئەحمەد ریاز عوبێدی، وەزیری پێشووی وەرزش و لاوان
- ئەحمەد مزبان، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی وەقفی سووننی
- عایشە مساری، ئەندام پەرلەمانی عێراق
- وەحدە جومەیلی، ئەندام پەرلەمانی عێراق
- محەممەد محیمیدی، رێکخراوی شاند و راوێژکاری پێشوو لە سەرۆکایەتی کۆمار
لە بەشی یەکەمی مێزگردەکەدا دۆخی ئێستای عێراق و حکومەتەکەی سودانی تاوتوێ كرا و بەلای ئامادەبووانەوە زۆر گرنگ بوو پێداچوونەوەیەک بۆ دۆخی عێراق بکرێت و دوایین پێشهات و پێشبینییەکان باسبكرێن.
لەبەشی دووەمیشدا ئاسۆی پەیوەندییەكانی كورد و سوننە لە سیووەری قەیرانەكانی پێكهێنانی حكومەت، هەروەها دابەشبوونە نێوخۆییەكان گفتوگۆی لەسەر كرا. جەخت لەوە كرایەوە كە هاوبەشی و هاوئاهەنگی زیاتر دەتوانێت رێگا بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی تایبەت بە ناوچەكانی سنووری مادەی 140، هاوكاری زیاتر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكتر لە بەغدا خۆشبكات. بۆ ئەمەش جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە ناوەندەكانی لێكۆلینەوە رۆڵیان هەبێت لە گفتوگۆ ی نێوان لایەنەكان و پێشنیاركردنی رێگای كردەنی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.