رۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2025 کۆمەڵەی عێراقی بۆ کارووباری دەرەوە IGFA بە سەرۆکایەتی یوسف محسن سەرۆکی کۆمەڵەکە و چەند ئەکادیمیست و شارەزایەکی کۆمەڵەکە سەردانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رێگەی جیاواز بۆ هاوبەشی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی هاوبەش و دۆزینەوەی رێگاکانی بەهێزکردنی هاوبەشی و پێکەوە کارکردن لە داهاتوودا کرا.
هەروەها، باس لە گرنگی کاری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و پێکەوە کارکردنیان وەک تراکی دووەمی دیبلۆماسی کرا، کە بە یەکگرتووی و کاری هاوبەش و دەرئەنجامە زانستییەکان و لێکۆڵینەوەکان بتوانێت بازنەکانی بڕیاردان بەهێز بکرێت بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان لەم ناوچەیە دا.