Iraq

Image
شرۆڤە

ئاگربەستی فشەڵ و ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانی قەیرانی عێراق

د. یاسین تەها

پێکدادانی خوێناوی کۆتایی ئاب لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەنێوان سەدرییەکان و هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی حەشد بە نزیکەی 50 کوژراو کۆتایی هات، بەڵام پێشهاتە سیاسییەکانی پاش ئەو گرژییە ئەمنییە، دەریدەخەن کە ئەوەی روویدا زیاتر لە گەڕێکی پێکدادان دەچێت کە هەر دوو لایەنی قەیرانەکەی بە ئاراستەی قووڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییەکاندا بردووە تا ئەوەی پەندی لێ وەربگرن و بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن.

Image
شرۆڤە

چارەسەری گریمانەیی سەدر بۆ بۆشایی دەستهەڵگرتنی مەرجەعەكەی

د. یاسین تەها

لەوكاتەی سەدرییەكان بەشە هەرە گرنگ و نێودەوڵەتییەكەی بەغدا “ناوچەی سەوز” گرتبوو، لەسەر وێبسایتی مامۆستاكەی سەدر؛ ئایەتوڵڵا حائیری، بەیاننامەیەكی نامۆ و بێ پێشینە بڵاوكرایەوە كە برنج و قیمە خواردنی مانگرتنی سەدرییەكانی گۆڕی بە خۆپیشاندانی توند و شەڕو پێكدادانی خوێناوی، چونكە سەدری ڕێبەریان بەدوای ئەوەدا وەك نەرێتی جارانی وازهێنانی لە سیاسەت راگەیاند.

Image
شرۆڤە

چۆن پشتگوێخستنی فیدراڵیزمی عێراق لەلایەن رۆژئاواوە رێگای بۆ داڕمان کردۆتەوە

د. محەممەد شەریف

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی سرووشتی رۆژئاوایە. لە چەندین رووداودا سەلماندوویەتی کە هاوپەیمانێکی جێ متمانەیە، دوایینیان لە 5ی کانوونی دووەمی 2020 بوو کاتێک پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بایکۆتی دەنگدانێکیان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران.

Image

دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق..

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

ئەم بەرهەمە کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێ، ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکانی پەرەسەندنی دۆخی سیاسی و ئابووری و جڤاکی لە عێراق لە سایەی باڵادەستیی ئەحزابی مەزهەبی و تێکچڕژانی بەرژەوەندیی هێزگەلی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئەم گۆڕەپانە تاوتوێ دەکات.

Image
شرۆڤە

دووکەڵی شەڕ لە عێراق و سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران

زریان رۆژهەڵاتی

پێدەچێت سەرۆکوەزیران بە دوای ئەوەوە بێت رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەدر لە سەر حکومەتەکەی بدۆزێتەوە. ساڵی رابردوو، دوای پێکدادانێکی نێوان سەدری و ئیتارییەکان لە بەغدا، هەروەها لە پاش نامەیێکی ئایەتوڵڵا حائری لە دژی سەدر و، بە ئەگەری زۆریش لە پاش دەستوەردانێکی ئایەتوڵڵا سیستانی بوو کە سەدر "وازی لە سیاسەت هێنا". ئەو کات ئێران تووشی گرفتێکی زۆر ببوو بۆ رازیکردنی سەدر و بە ئەگەری زۆر، ئێستاش کارێکی ئەوتۆی پێناکرێت، بەڵام پاڵپشتیکردنەوەی لە حکومەت، تاڕادەیەک دەستی سوودانی بەهێزتر دەکات.

Image
شرۆڤە

دیارنەمانی دوو ملیار و نیوەكە و چارەنووسی دەوڵەت لە عێراق!

د. یاسین تەها

لەكاتێكدا كە سەرجەم خزمەتگوزارییەكان لە عێراق لە پاشەكشەدان و ئاماژەكانی هەژاری زیاتر دەبن، دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەت بۆمبێكی گەورەیان تەقاندەوە؛ بڕی 3.7 ترلیۆن دیناری پارەی بارمتەی باج و گومرگ لەلایەن پێنج كۆمپانیای خەیاڵییەوە براوە كە بەهاكەی بە دراوی قورس دەگاتە نزیكەی 2.5 ملیار دۆلار!

Image
شرۆڤە

ئەم خولەی پەرلەمان دەتوانێت یاسای نەوت و گاز لە عێراق پەسەند بکات؟

مەحموود بابان

دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لە عێراق چەندە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، دوو هێندەش بۆ حکومەتی عێراق گرنگترە، چونکە ئێستا بە لێکدانەوەی بەندەکانی دەستوور و دەرکردنی بڕیار ئەم کەرتە بەڕێوەدەبرێت، لەکاتێکدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەرچاوەی دابینکردنی 96% داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت.

Image
شرۆڤە

گرێبەستی دامەزراوەکان و بەردەوامیی گەندەڵی لە عێراق

مەحموود بابان

گریبەستی وەزارەت و دامەزراوەکان باوترین رێگای گەندەڵییە لە عێراق. ساڵانە ملیاران دۆلار بەفیڕۆ دەدرێت و بە بەرچاوی دامەزراوە فەرمییەکان وەک بەرتیل دەدرێت بۆ تێپەڕاندنی کارەکان و وەرگرتنی گریبەستەکان، گەندەڵییەکان زۆرن بە ژمارە و بەکەیسی جیاواز، بەڵام بۆ دیارترینیان، لێرەدا بە گوێرەی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، چاو لە وەزارەتەکانی بەرگری، داد، و کارەبا لە عێراق دەکەین.

Image

هەڵبژاردنی 2021 و داهاتووی عێراق

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رۆژی 20ی ئەیلوول، 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە كۆنفرانسێكی یەك رۆژەدا رەهەندە جیاوازەكانی هەڵبژاردنی 2021 و جیاوازییەكانی لەگەڵ ئەوانەی رابردوو، چاوەڕوانییەكان و كاریگەرییەكەی لەسەر داهاتووی عێراق لە 5 پانیلی جیاوازدا بەڕێوەبرد، كە گرنگترین مژارەكانی ئەمانە بوون:

Image
شرۆڤە

هەوڵەکانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی سووتاندنی گازی هاوەڵ لە بەرهەمهێنانی نەوتەوە

عەلی سەرباز جاف

وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گازی عێراق بووەتە جێگەی سەرنجی چەندین کۆمپانیای وەک تۆتالی فەرەنسی، قەتەر ئینرجی، بەیکەر هیوز ئەمریکی و چەند کۆمپانیاییەکی دیکە. ئامانجی سەرەکی ئەو کۆمپانیایانە وەبەرهێنانە لە گازی هاوەڵ لە بەرهەمهێنانی نەوت. ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە چاوی لەسەر وەبەرهێنانە لە بابەتی گازی هاوەڵ و چەندین بابەتێکی دیکە

Image
شرۆڤە

کۆمپانیا نەوتییە چینییەکان لە عێراق 2008 بۆ 2021

مەحموود بابان

ێراق کار بۆ بەرهەمهێنانی رۆژانەی 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە چەند ساڵی داهاتوودا دەکات، یەکێک لەو وڵاتانەی دەیەوێت بەشداریی کارای لەو پەرەپێدانەدا هەبێت و وەبەرهێنانی تێدا ئەنجامداوە وڵاتی چین، چونکە چین ئەو وڵاتەیە دەتوانێت بۆشایی کۆمپانیاکانی دیکە بەکڕێنەوەی پشکەکانیان و وەرگرتنی گریبەستی نوێ لە سێکتەری نەوتی عێراقدا پڕ بکاتەوە

Image
شرۆڤە

کڕیار و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانەوە

مەحموود بابان

ەپێی داتاکان لە کانوونی دووەمی 2018ەوە تاوەکو شوباتی 2023، کۆی نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە بۆ ئیسرائیل 2 ملیۆن و 935 هەزار بەرمیل بووە. لەکاتێکدا لەهەمان ماوەدا، کۆی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان بۆ یۆنان 8 ملیۆن و 409 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە

Image
شرۆڤە

مامەڵەی هێزە شیعەكان لەگەڵ بڕیارەكەی ICC لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان

د. یاسین تەها

بەگوێرەی ئاماژە و پێداگیرییە راگەیێندراوەكانی هێزە شیعەكان لەم خولەی پێنجەمدا خوازیاری دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتین بۆ دۆسیەی نەوت و بودجە و خستنەسەرپێی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان

Image
شرۆڤە

مانگی یەكەمی سوودانی

د. یاسین تەها

نزیك لە مانگێكە حكومەتی محەممەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی وەرگرتووە، بەڵام لەم ماوەیەدا هێشتا گۆڕانێكی بنجبڕی گەورەی لە چاو بەرنامەی كاری حكومەتەكانی پێش خۆی نەكردووە. وەك هەر سەرۆكوەزیرانێكی دیكە، دەستپێكی سەردەمی سوودانی، وەك بەرنامەی كابینە وەزارییە چڕ و دەوڵەمەندەكەی، پڕە لە گفت و مژدەی سەردەمێكی نوێ

Image
شرۆڤە

پابەندییە داراییەکان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت

مەحموود بابان

گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە پرسی دیکەی وەکو قەرز و پابەندیی دارایی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە کۆمپانیا نەوتییەکان، پرسی پێشفرۆشیی نەوت بە کڕیارەکان و بەشداری یاخود هەبوونی نوێنەری لایەنەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەست بە نەوت و سامانە سرووشتییەکانی هێناوەتە ئاراوە.

Image
شرۆڤە

پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

ئەمساڵ بەگشتی و مانگی ئایار عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردنە لەرووە سیاسی، ئابووری، یاسایی و هتد، بەڵام لێرەدا بەتەنیا گەنگەشەی ئەو دیوەی پەیوەستە بە وەبەرهێنان لە نەوت و گاز دەکەین.

Image
شرۆڤە

قۆناخی دوای چلە و گرژییە نێوخۆییەكانی شیعە!

زریان رۆژهەڵاتی

چاوی زۆركەس لەوەیە بزانێ كە رۆژانی دوای "چلە" چی لە سیاسەتی عێراق و ململانێی نێوخۆیی شیعە دەگۆڕن. هەرچۆنێك بێت، جا چی لایەنەكان سازانێكی كاتی بكەن، پەرلەمان كۆبێتەوە و حكومەت پێكەوە بنرێت یان وەك رۆژانی دوای عاشوورا، بەرەو گەڕێكی دیكەی گرژی و ململانێی توندوتیژ بڕۆن، هیچ لەوە ناگۆڕێت كە لەوانەیە ململانێ و ركابەری نێوخۆیی شیعە تا چەند ساڵێكی دیكەش وەك فاكتەرێكی گرنگ لە سیاسەتی ئەم ناوچەیە بمێنێتەوە.

Image
شرۆڤە

رۆڵی نەوت لە داهات و خەرجییەکانی ئەمساڵی عێراق

مەحموود بابان

چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ عێراق داهاتی لە خەرجییەکانی زیاتر بێت! ئەویش بەهۆی زیادبوونی داهاتی نەوت و رۆڵی نەوت لە دارایی وڵاتدا. سەرەڕای کۆکردنەوەی نزیکەی یەک لەسەر سێی داهاتی نانەوتی، وەک لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا هاتووە، پرسیار ئەوەیە داهاتی عێراق چەند لە خەرجییەکانی زیاتر دەبێت و بۆچی؟

Image

سیاسەتی رووسیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لە بواری وزەوە کۆمپانیاکانی وەک روسنەفت و گازپرۆم نەفتی رووسی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی كوردستان کردووە، بەشێوەیەک كە بەهای سەرمایەگوزارییەكەیان لە دەوری 5 ملیار دۆلاردا دەبێت

Image
شرۆڤە

وردەکارییەکانی بودجەیەکی مێژوویی لە عێراق؛ مەترسییەکان و دابەشبوونی بەپێی کەرتە جیاوازەکان

مەحموود بابان

داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵ چەند مەترسی و دەرفەتێکی جیاوازی تێدایە. لەسەرووی هەموویانەوە مەترسیی جێگیریی نرخی نەوت و هەناردەکردنی نەوتە بۆ دەرەوە. بۆ نموونە 1 دۆلار جیاوازی لەو نرخەی لە بودجەدا دانراوە 1.3 ملیار دۆلار یاخود 1.6 تریلۆن دینار جیاوازی دەخاتە ئەو پارەیەی لە نەوتەوە دێت. لە پرۆژە یاسای بودجەکەشدا 87.14%ی داهات لە نەوتەوە دیاریکراوە، بەڵام بەپێی خەرجییەکانی 2022، رێژەی 95% ئەو پارەیەی کە خەرجکراوە لە نەوتەوە هاتووە.