بڵاوکراوە

دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق..

15-07-2021


RRC | دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق PDF |

“دۆخی سیاسەتی شیعی لە عێراق” بەرهەمێکی نوێی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوە کە چاپ بووە و ئێستا بەردەستە.

ئەم بەرهەمە کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێ، ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکانی پەرەسەندنی دۆخی سیاسی و ئابووری و جڤاکی لە عێراق لە سایەی باڵادەستیی ئەحزابی مەزهەبی و تێکچڕژانی بەرژەوەندیی هێزگەلی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئەم گۆڕەپانە تاوتوێ دەکات.

وەک لە پێشەکیی ئەم کتێبەدا هاتووە: “جگە لە هەڵسەنگاندنی پراکتیکی نزیکەی دوو دەیەی رابردووی سیاسەتی شیعی کە مۆری خۆی لە عێراق داوە، زۆر پرسیاری دیکە سەبارەت بە کاریگەرییە گریمانەییەکانی سیاسەتی شیعی لەسەر داهاتووی عێراق گەڵاڵە دەبن. ئەوان چ تەونێک بۆ داهاتووی پەیوەندیی ئایین و دەوڵەت، ئایین و دیموکراسی دەچنن؟ ئایا لە قۆناخی باڵادەستیی شیعیدا گوتاری دەوڵەتی مەدەنی زاڵ دەبێت، یان دەوڵەت وردە وردە بەرەو دینداری مل دەنێت”.. و عێراق بەرەو دووەمین کۆماری شیعی لە ناوچەکە وەردەسووڕێ؟

لێکۆڵینەوەکان کە هەریەک لە پ.د.دیاری ساڵح مەجید، یاسین تەها، عەلی مەعمووری و د.هەڵمەت غەریب، نووسیویانە، هەوڵدەدەن وەڵامی ئەم پرسیارە و گەلێ پرسیاری دیکەی چارەنووسساز بە خوێنەر بدەنەوە.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو هەوڵدەدات سەرچاوەی زانیاری و شرۆڤەكانی سەبارەت بە رووداوەكانی كوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست فراوان بكات و ئەمەش بە نوخبەی سیاسی و ئەكادیمی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت. لەڕێی تۆڕێكی فراوانی لێكۆڵینڤانان و سیاسیی و شرۆڤەكارانی هاوكاری خۆیەوە لە كوردستان و ناوچەكە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو کە لە ساڵی 2016 دامەزراوە، تائێستا 18 کتێبی چاپکردووە و چەندین لێکۆڵینەوەشی بڵاوکردووەتەوە.

تاگەکان

Share this Post

بڵاوکراوە