پانێڵی 13: گفتوگۆکانی ئاشتی لە تورکیا و داهاتووی شەڕی چەکداریی پەکەکە لە دوای 4 دەیە
07-04-2025
د. ئارزوو یڵماز: پێموایە یەکێک لە بەشداربووەکانمان دیار نییە؛ مەحمەت ئەمین ئێکمان. کەس دەزانێ لە کوێیە؟ دەست پێ بکەین؟ لەوانەیە کاتێک هات بەشداربێت. کەوایە دەتوانین گفتوگۆکە دەست پێ بکەین؟ ئەگەر بۆ ئێوە گونجاوە؟ باشە. هەمووتان بە خێر بێن. ناوم ئارزوو یڵمازە. من پرۆفیسۆری یاریدەدەرم لە زانکۆی کوردستان - هەولێر.
پێم وایە هەموو کەس هاوڕایە کە دوێنێ رۆژێکی زۆر مێژوویی بوو. هەروەها گومانی تێدا نییە کە پرسی کورد تاڕادەیەکی زۆر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیای داڕشتووە و بەم پێیە دەتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕوانی هەندێک گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا بکەین و بەهیوا بین. کەواتە ئێمە زۆر بەختەوەرین کە وەڵامی ئەو پرسیارە وەربگرین کە دوای بانگەوازەکەی دوێنێی عەبدوڵڵا ئۆجالان چ جۆرە گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی تورکیا دەکرێت . نوێنەری CHP بەڕێز ئۆغوز کائان ساڵیجی مان لەگەڵدایە کە جێگری پێشووی سەرۆکی پارتەکەیە. مەحمەت ئەمین ئەکمانمان دەبێت کە جێگری سەرۆکی پارتی دەوایە و ئەندامی پەرلەمانیشە.
عەبدوڕەحمان کورت، بەخێربێیت. ئەو ئەندامی پێشووی پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدان AKP یە. هەروەها جەنگیز چاندارمان لەگەڵدایە. بەڵێ، لە کۆتاییدا مەحمەت ئەمین ئەکمانیش هات. فەرموو.
ئێمە هەمیشە لە کوردستان سکاڵا لە کاتی کوردی دەکەین، بەڵام وا دیارە کاتی تورکیش باشتر نییە لە کاتی کوردی، راستە؟
….
کەواتە بە پێی خواستی بەشداربووەکانمان من بە تورکی بەردەوام دەبم. با ئەمەش چاکەیەکی دیکەی کورد بێت بۆ تورکیا. دەمەوێت لە بەڕێز ئۆغوز کائان ساڵیجی وە دەست پێ بکەم ئەگەر رازی بن.
راگەیاندنەکەی دوێنێ، لە چوارچێوەی مێژووی سەت ساڵەی تورکیادا رۆژێکی گرنگ بوو. هەروەها، جەهەپەش کاندیدی سەرۆکایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دیاری کرد. پێموایە ئێوەش دان بەوەدا دەنێن کە لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەیدا، جەهەپە پشتگیرییەکی زۆری لە دەنگدەرانی کوردەوە وەرگرت.
ئێستا دوای بانگەوازەکەی دوێنێ، یەکەم پرسیارم ئەوەیە ئایا ئەم پشتگیرییەی دەنگدەرانی کورد بۆ جەهەپە - ئیمام ئۆغڵوش هەر ئەو رۆژە بە جۆرێک دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کرد- بەردەوام دەبێت؟ ئایا جەهەپە لەم دۆخە نوێیەدا دەتوانێت پشتگیری دەنگدەرانی کورد بەدەست بهێنێتەوە؟ ئایا جەهەپە پلان و بەرنامەی بۆ چارەسەری پرسی کورد هەیە؟ چونکە ئەندامانی جەهەپە کە دەڵێن "پرۆژەی دەسەڵات ئامادە دەکەین" زۆرجار جەخت لەسەر ئەمە دەکەنەوە کە بەرنامەیەکیان بۆ ئەوە هەیە. هەروەها لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی پرسی کورد، جەهەپە سەبارەت بە مافە گشتی و تاکەکەسییەکان چ ئامادەکارییەکی کردووە؟
ئایا جەهەپە هیچ بەرپرسیارییەکی لە سەرهەڵدان و چارەسەرنەبوونی پرسی کورد لە ماوەی 40ساڵی رابردوودا هەیە؟ ئەگەر وا بیر دەکەنەوە، چۆن ئەو روانگەیە لەو لەو بەرنامەیەدا جێ دەکەنەوە کە بۆ دەسەڵات ئامادەی دەکەن؟ فەرموو تکایە. ئگەر ئێوەش بە باشی بزانن بۆ هەر قسەکەرێک ١٠ خولەکمان داناوە.
ئۆغوز کائان ساڵجی: سەرەتا سوپاستان دەکەم بۆ بانگهێشتکردنمان.زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە هەولێرم. هەروەها دەوێ بڵێم ئەمڕۆ دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یاشار کەماڵە. ئەو ئەدیبێکی گەورە و نووسەرێکی کورد بوو کە هەموو بەرهەمەکانی بە تورکی نووسیوە. با لێرەوە یادی بکەینەوە.
ئەگەر دەتانەوێت، با چەند رستەیەک سەبارەت بە هەڵوێستی نەریتی پارتی گەلی کۆماری بڵێم و دواتر بگەڕێمەوە بۆ پرسیارەکانتان. پارتی گەلی کۆماری پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە، هەروەها پارتێکی سۆسیال دیموکراتە، پارتێکە کە مستەفا کەمال ئەتاتورک دایمەزراندووە، بۆیە پارتی دامەزرێنەری تورکیایە. کاتێک باسی مەسەلەی کورد دەکرێت، پارتی گەلی کۆماری یان هەمان نەریت، واتە SHP، پێش ئێمە SHP بوو، پێش ئەویش بەهۆی کودەتاکانەوە پارتەکان لە تورکیا داخران و ناچار بوون ناوەکانیان بگۆڕن، بۆیە بە پێویستم زانی ئەمە روون بکەمەوە. ئەم پارتە، پارتێکە هەستیارە بەرامبەر بە پرسی کورد. پارتێکی سیاسییە کە دەڵێت پرسی کورد هەیە و پێویستە بە رێگای دیموکراتی چارەسەر بکرێت. لە دوایین پرۆسەی چارەسەری نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥، پارتی گەلی کۆماری رایگەیاند کە پێویستە پرسەکە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت. لەوکاتەدا سەرۆکی گشتی پارتەکە بەڕێز کەمال کڵچدارئۆغڵو بوو. بەڕێز کەمال کڵچدارئۆغڵو وەڵامی قسەکانی تایب ئەردۆغانی دایەوە - ئەو کاتە تایب ئەردۆغان سەرۆکوەزیران بوو- و گوتی: تەنانەت ئەگەر بزانم ئەمە کاریگەری لەسەر کاری سیاسیم دەبێت، دەمانەوێت متمانەیەک بدەین بەم کارەی ئێوە؛ بەم پرۆسەیە. بەڵام دەسەڵاتی ئەو کاتە گوتی پێویستیمان بە متمانەی ئێوە نییە. ئەوان خۆیان وایان هەڵبژارد کە بۆ خۆیان پرۆسەکە بەڕێوە ببەن. هیچ نیازێکیان نەبوو کە ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی تێکەڵی کارەکە بکەن. هیچ نزیکبوونەوەیەکیش نەبوو. بابەتەکە لە پەرلەمانیش بەڕێوە نەدەچوو. پارتی گەلی کۆماری بە پێداگرییەوە داوای کرد کە ئەو پرۆسەیە لە پەرلەمانەوە بەڕێوە ببرێت بەڵام ئەوە نەکرا.
هەموومان ئەنجامەکەشمان بینی. دواتر شەپۆلێکی توندوتیژی دەرکەوت. ئەمڕۆ پارتی گەلی کۆماری لە دوایین هەڵبژاردنەکان، واتا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا وەک یەکەم پارتی سیاسی دەرکەوت. ئێستا لە تورکیا زیاتر لە ٤٠٠ شارەوانیمان هەیە و زۆربەی شارەوانییە گەورەکان لە لایەن سەرۆکی شارەوانییەکانی پارتی گەلی کۆمارییەوە بەڕێوە دەبرێن.
بەڵام لە لایەکەوە کاتێک سەیری پرسی کورد دەکەین، لە لایەکی ترەوە ئەوە دەبینین کە رێگا لە پارتی گەلی کۆماری دەگیرێ کە وەک ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە سیاسەتی تورکیا هەنگاوی پێشکەوتووانەی دیەکی بنێت. ئێستا ئێمە هاوکات ک لەگەڵ باسەکانی راگەیاندنەکەی دوێنێ قسە دەکەین. واتە باس دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی PKK کرا. با سەرەتا ئەوە بڵێم کە ئەمە شتێکی زۆر بەنرخە. هاوڕێیان لە ژێر سێبەری چەکدا سیاسەت ناکرێت .
نەک تەنها سیاسەت لە ژێر سێبەری چەکدا نابێت، بەڵکو سەردەمی داواکردنی ماف لە ڕێگەی خەباتی چەکدارییەوە لە مێژە کۆتایی هاتووە. گەیشتن بەم خاڵە ئەمڕۆ، هیوادارم هەڵبوەشێندرێتەوە[پەکەکە] و چەک دابنرێت و قۆناغێکی نوێ دەست پێ بکات. دوای ئەم قۆناغە پێویستە دیموکراتیزەکردن بێت و پێویست ناکات ئەم دیموکراتیزەکردنەش تەنیا بۆ کوردەکان بێت. پێویستە بۆ هەموو ٨٥ ملیۆن کەسی نیشتەجێی تورکیا بێت. پێویستە کاندیدبوونی ئۆپۆزسیۆن بۆ دەسەڵات، هەرەوها بابەتی هەبوونی بەرنامەیەک سەبارەت بە پرسی کورد لەم چوارچێوەیەدا سەیربکەین. با نموونەیەک بێنمەوە. ئەگەر هەڵە نەکەم، دوو هەفتە پێش ئێستا بوو. فاڵچییەک لە تورکیا دەستگیر کرا. بەهۆی ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبدێک شتی لەبارەی هەندێک لە سیاسییەکانەوە گوتبوو، فاڵچییەک دەستگیر کرا.
ئەمە نموونەیەکە کە پێویستی هەنگاوەکانی دیموکراتیزەکردن لە تورکیا پیشان دەدات. لەوە بەدەر، ماوەیەک پێش ئێستا ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکی پارتی گەلی کۆماری دەستگیر کران.
کاربەدەستێکی حکومی (قەییوم) بۆ شارەوانی ئەسەنیورت دانرا. قەییوم بۆ ئۆڤاجیکی تونجەلی دانرا. دوو رۆژ پێش ئێستا من لە هەولێر بووم. سەرۆکی شارەوانی بەیکۆزی ئیستانبوڵ دەستگیر کرا. سەرۆکی شارەوانی بێشیکتاش دەستگیر کرا. بۆیە هەندێک لەم بابەتانە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە بەڵام هەندێکیان پەیوەندیان نییە. پێویستە ستانداردە رێژەییەکانی دیموکراسی لەتورکیا بەرز بکرێنەوە. واتە پێویستە ستانداری دیموکراسییەک بەرز بکەینەوە کە هەموو کەسێک لە خۆ بگرێت.
د. ئارزو یڵماز: باشە، ئایا دەتوانی روونی بکەینەوە کە ئایا CHP بۆچارەسەری پرسی کورد، بە پرۆگرام و دیدگایەکی تایبەت، کە لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا جیاواز بێت مامەڵە دەکات یان نا؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: باشە...
د. ئارزو یڵماز: لەڕاستیدا ئەو روانگەیەی کە "ئەگەر تورکیا دیموکراتیزە بکرێت، ئەوا پرسی کوردیش چارەسەر دەبێت" پێشنیارێک بوو کە لە ساڵانی ٩٠ـکاندا زۆر باس دەکرا. ئایا ئێوە هێشتا لەو خاڵەدان؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: تەنیا ئەوە نییە. بەرزکردنەوەی ستانداردە گشتییەکانی دیموکراتیزەکردن، گەیاندنی بە ئاستێکی بەرزتر... ئەگەر وتەی ئەتاتورک "گەیشتن بە ئاستی شارستانیەتە هاوچەرخەکان" بهێنینەوە یاد، ئێمە ئارەزووی گەیشتن بە تورکیایەکی ئاوا دەکەین. ئەمە بەواتای بەرزبوونەوەیەکە لە ستانداردەکانی دیموکراسی کە هەموو تورکیا لەخۆ دەگرێت. هەروەها ئێوە باسی مافە تاکەکەسییەکان و بەکۆمەڵەکانتان کرد. ئێمە پێمان وایە کە مافی بەکۆمەڵ بۆ هیچ بەشێک لە تورکیا رێگایەکی دروست نییە، بەڵکو پێویستە مافە تاکەکەسییەکان بەهێز بکرێن. بۆیە ئێمە لایەنگری سیستەمێکین کە تێیدا هەموو کەسێک کە بە پەیوەندی هاووڵاتیبوون بەستراوەتەوە، لە تورکیا بتوانێت لە چوارچێوەی دیموکراسییەکی هاوبەشدا ئازادی دەربڕینی هەبێت و، بیر لە ئاشتی و دیموکراسی بکاتەوە و حەز بە ژیانێکی هاوبەش بکات.
ئێمە لە بەردەم هەڵبژاردنی "یان ئاشتی یان دیموکراسی"دا نین. ئێمە دەمانەوێت هەم ئاشتی و هەم دیموکراسیش هەبێت. ئاشتی دەکرێت بە دانانی چەکەکان بێتە دی. ئەگەر تیرۆری چەکداری و خەباتی چەکداری کۆتایی پێ بێت، ئەوا ئاشتی دێتە دی. بەڵام ئایا ئەمە بەسە؟ بێگومان بەبێ دیموکراسی بەس نییە. بۆ گواستنەوە بۆ دیموکراسی، بۆ نموونە ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ سیستەمی سەرۆکایەتی هەیە. وەک پارتی گەلی کۆماری، ئێمە داکۆکی لە سیستەمێکی پەرلەمانی بەهێزکراو دەکەین. بۆ ئەوەی ستانداردەکانی دیموکراسی بەرز ببنەوە، پێویستە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆتایی پێ بێت و بگەڕێینەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی. ئەو سیستەمە لە ساڵی ٢٠١٧دا گواسترایەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی و هەندێک لەو کێشانەی ئەمڕۆ هەمانە، لە ڕاستیدا لە گۆڕینی ئەم سیستەمەوە سەرچاوەی گرتووە. باشە ئەمە بەسە؟ نەخێر، پێویستە هەنگاوی زیاتر بنرێت.
د. ئارزو یڵماز: ئایا CHP بەرپرسیاری هەیە لە سەرهەڵدانی پرسی کورد و بەتایبەتی لە چارەسەرنەکردنەکەی لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: ئەگەر ٤٠ ساڵەکە لە ١٩٨٠ـەوە دەست پێ بکەین، دەزانیت کودەتایەک روویدا. دوای کودەتای ١٩٨٠، سیستەمی دیموکراسی بە تەواوی نەما، هەموو پارتە سیاسییەکان داخران. لەم ماوەیەدا پارتی گەلی کۆماری یان ئەو پارتانەی کە درێژەپێدەری نەریتی سیاسی ئێمەن تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت لە دەسەڵاتدا بوون، ئەویش بەهۆی هاپەیمانییەوە[کابینەی حکومەت] سنووردار بوو. بۆیە پارتی گەلی کۆماری، لەو ماوانەی کە لە دەسەڵاتدا بووە، بەربەستی نەخستۆتە بەردەم چارەسەری پرسی کورد. بە پێچەوانەوە، لە هەموو بارودۆخێکدا خەباتی کردووە بۆ پێشبردنی سیستەمی دیموکراسی، ئەمەشی لە ئۆپۆزسیۆنیشدا کردووە.
ئەمڕۆ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەوەی کە دەنگدەرانی کورد لە رۆژئاوای تورکیا و رۆژهەڵاتەکەیدا روو لە CHP دەکەن ئەم خەباتە دیموکراسییەیە. ئەوەی کە لە تورکیا بەڕاستی کەموکوڕی هەیە، سیستەمی دیموکراسییە. پێویستە ئەم سیستەمە دووبارە بنیات بنرێتەوە. بۆیە ئێمە هاوکێشەی "یان ئاشتی یان دیموکراسی" بە دروست نازانین. پێویستە ئاشتی هەبێت، هیچ کەسێک نەمرێت، تورکیا دەوڵەمەند بێت، ببێت بە وڵاتێکی خۆشگوزەران. بۆ ئەمەش پێویستە رێگا بۆ سیاسەتی دیموکراتی بکرێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە بە هەنگاوی دیموکراتی بەردەوام بێت.
د. ئارزو یڵماز: لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوە دیموکراتیانەدا، بۆ نموونە، ئایا ئێوە خوێندن بە زمانی کوردی وەک مافێک دەبینن کە پێویستە لە چوارچێوەی مافە تاکەکەسییەکاندا دانی پێدا بنرێت؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: ئێستا لە راگەیاندنە فەرمییەکانی پارتەکەماندا راستەوخۆ باسی ئەم بابەتە نییە. بەڵام با ئەوە بە روونی بڵێم: زمانی دایکی تاک، ناسنامە و شەرەفی ئەوە. بۆیە پێویستە ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم پەرەپێدانی زمان و کولتووری کەسەکان هەن لابدرێن. یەکێک لە رێگاکانی ژیانی ئازادی کەسەکان مافە دیموکراتییەکانە، ئەوی تریشیان بەکارهێنانی توانستە کولتوورییەکانە. پێویستە رێگاکانی بەردەم بەکارهێنانی ئەم توانستەنە بکرێنەوە. هەموو ئەمانە پێویستە لە چوارچێوەی یەکپارچەیی و یەکێتی تورکیادا ئەنجام بدرێن.
با بەڕوونی دەریببڕم: وەک پارتی گەلی کۆماری، بە نەریت پارتێکی سیاسین کە بەتایبەتی دژی فیدراڵیە و ئەم هەڵوێستەشمان درێژە پێدەدەین. بەڵام پێمان وایە کە پێویستە پشتگیری لە بەهێزکردنی مافە تاکەکەسییەکان و چارەسەرکردنی کێشە کولتوورییان بکەین و، هەوڵیش بۆ زیادکردنی ئازادی دەربڕین بۆ تاکەکان و کۆمەڵگا بدرێت.
د. ئارزوو یڵماز: بەڕاستی خاڵێک هەیە کە زۆر سەرنجی منی راکێشاوە. کاتێک سەیری گفتوگۆکانی تورکیا دەکەین، هەندێک کەس دەڵێن پرۆسەکە بەهۆی رووداوە دەرەکییەکان دەستی پێکردووە، هەندێکی تر دەڵێن بە دینامیزمی ناوخۆیی. بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە کە، لانیکەم لە ڕوانگەی CHP ـەوە، پرۆسەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردن لەبەردەمماندایە. ئەوە کات دەریدەخات کە ئایا ساڵی ٢٠٢٨ دەبێت یان زووتر، بەڵام پێم وایە هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە CHP سیاسەتەکانی بەرەو ئەم ئامانجە ئاراستە دەکات. لەم چوارچێوەیەدا دەمەوێت دووبارە ئەم پرسیارە بکەم: لە دەرەوەی بەرهەمهێنانی سیاسەت لەسەر بنەمای هەموو ئەم بەهایانە، لە سیاسەتێکدا کە ئامانجەکەی هەڵبژاردنە و گەیشتنە بە دەنگدەرانی کورد، ئەگەر بپرسم CHP بەڵێنی چی بە کوردەکان دەدات، وەڵامت چی دەبێت؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: با بەم شێوەیە بڵێم، پێموان وایە کە دروست نییە بابەتەکە تەنیا وەک پرسی "CHP چ بەڵێنێک بە کوردەکاندەدات؟" هەڵبسەنگێنین. ئێمە بابەتەکە لە چوارچێوەی "CHP چ بەڵێنێک بە هەموو کەسێک دەدات؟" سەیر دەکەین.
د. ئارزو یڵماز: تێگەیشتم.
ئۆغوز کائان ساڵیجی: ئێمە هاووڵاتییە کوردەکانمان تەنیا وەک ئەوانەی کە لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵات دەژین سەیر ناکەین. کوردەکان لە ئیستانبوڵ و لە ئیزمیریش دەژین. تەنانەت ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی راوەست راگەیەنرا. لە سێدا یەکی دەنگدەرانی کورد یان لە سێدا یەکی دانیشتوانی کورد لە پارێزگاکانی رۆژئاوا دەژین. واتە، پێکهاتەیەکی تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی هەیە.
ئەگەر دەمانەوێت ئەم پێکهاتەیە زیاتر پێشبەرین، ئەگەر دەمانەوێت شتەکان لە چوارچێوەی ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەین، پێویستە سیاسەتێک بەرهەم بهێنین کە هەموو کەسێک لەخۆ بگرێت. پێویستە کێشەی هاووڵاتییەکمان کە لە دیاربەکر سکاڵا لە دیموکراسی دەکات لەگەڵ کێشەی هاووڵاتییەکمان کە لە ئیزمیر سکاڵا لە دیموکراسی دەکات یەک بن و پێکەوە چارەسەریان بکەین. ئێمە لەم روانگەیەوە سەیری بابەتەکە دەکەین.
د. ئارزو یڵماز: بەڕاستی پرسیارێک لە مێشکمدا هەبوو: ماوەیەکی دوورودرێژە چاوەڕوانییەک لەڕای گشتیدا هەیە کە "ئایا CHP بە شێوەیەکی فەرمی پڕۆژەیەکی چارەسەری بۆ پرسی کورد ڕادەگەیەنێت؟" بە پێی ئەوەی کە تۆ باسی دەکەیت، وا تێدەگەم کە ئێستا پڕۆژەیەکی ئاوا بەرچاو لەئاراد نییە. ئایا هەڵەم؟
ئۆغوز کائان ساڵیجی: ئێوە باسی کارێکتان کرد کە لە ماوەی کاندیدبوونی بەڕێز ئیمامۆغڵودا دەکرێت.
د. ئارزو یڵماز: دروستە، وایە.
ئۆغوز کائان ساڵیجی: ئێستا مومکین نییە ناوەڕۆکی ئەو کارە بزانین. چونکە کاندیدبوونی بەڕێز ئیمامۆغلو بە هەڵبژاردنی سەرەتایی یەکلایی دەبێتەوە کە لە ٢٣ی مانگدا دەکرێت. ئەو وەک تاکە کاندید بەشداری ئەم هەڵبژاردنە دەکات. بۆیە من زانیاریم نییە لەسەر ئەو کارەی کە ئەو بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەوەبەڕوونی دیارە کە CHP بەشێوەی نەریتی بۆ یارمەتیدانی چارەسەری پرسی کورد چی کردووە . هەروەها دەتوانین بەڕوونی دڵنیایی و نیازپاکی خۆمان لەم بابەتەدا دەرببڕین.
د. ئارزو یڵماز: زۆر سوپاستان دەکەم بەڕێز ساڵیجی. بەڕێز ئەکمەن دووبارە بەخێربێیت. نازانم ئەگەر پرسیارێکی وا بکەم گونجاو دەبێت یان نا، بەڵام بەڕاستی وەک دەنگدەرێک، کاتێک گوێم لە راگەیاندنی سەرۆککۆمار ئەردۆغان لە کۆنگرەی AKP بوو کە دەیگوت "ئۆپۆزسیۆنیش دیزاین دەکەین"، زۆر نیگەران بووم. ئایا ئێوە وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆن لەمە نیگەران بوون؟ هەروەها، ئایا پێتانوایە بانگەوازەکەی دوێنێ و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەوانەیە دوای ئەوە ڕوو بدەن، لە چوارچێوەی گوتاری "دیزاینکردنی ئۆپۆزسیۆن"دا دەرفەتێکی نوێ بە دەسەڵات دەدەن؟
مەحمەت ئەمین ئەکمەن: وتەیەک لە تورکیدا هەیە: "ئەوەی گومانی لە دەستنوێژەکەی نەبێت، گومانی لە نوێژەکەشی نابێت." تەنانەت ئەگەر بەڕێز سەرۆککۆمار ئەم نیازانەی بە ئاشکرا دەرنەبڕیبێت، دەکرێت ماوەیەکی دوورودرێژ بێ کە ئەم مەیلەی ببینرابێت، بەڵام ناتوانم بڵێم کە ئێمە وەک پارتی دەوا لەم بارەیەوە نیگەرانین.
هەرچەندە دەبێت ئەوە ڕوون بکەمەوە: لە پارتی دەوا، بەهۆی ئەوەی کە هەندێک ناو، لەوانە خۆشم، ڕەگوڕیشەیان لەئاکپارتی ـەیە، بە شێوەی ئاسایی ئەو گومانە دەکەین و ئەم بارودۆخە ئێمە ناڕەحەت دەکات. بەڵام، ئەگەر باس لە پرۆسەی "دیزاین" بکرێت، پێم وایە سەرەتا پێویستە بگەڕێینەوە و سەیری پارتی باش (İYİ) بکەین. ئەوەی کە لەوێ روویداوە و ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەوانەیە ڕوو بدەن، دەکرێت رێگا بۆ شتی وەها لە پارتەکانی دیکەش خۆش بکەن.
سەبارەت بە بانگەوازەکە، بێگومان بانگەوازێکی گرنگە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا، لە رابردوودا - کە چواریان لە سەردەمی ئەردۆغاندا بوون - لانیکەم ١٣ جار هەوڵی دانوستاندنیی داوە بۆ بێ چەککردنی PKK. بەڵام هەریەکەیان، بەهۆی تایبەتی خۆیەوە، سەرکەوتوو نەبوون. لە نێوان ئەم هەوڵانەدا، لەوانەیە نموونەی هەرە گونجاو بۆ ئەدەبیاتی نێودەوڵەتی پرۆسەی ئۆسلۆ بووبێت.
بۆ پرۆسەکانی پێشوو، دەکرا خاڵی هاوبەش لەگەڵ نموونەکانی جیهان و ئەدەبیاتی هاوشێوەدا بدۆزرێنەوم، بەڵام ئەم پرۆسە نوێیە، لەوانەیە تا ئێستا "ناباوترین" بێت. نە لە ١٣ نموونەکەی ئەزموونی خودی تورکیا دەچێت، نە لە نموونە نێودەوڵەتییە ناسراوەکان دەچێت کە لە باشووری ئەفریقاوە تا کۆلۆمبیا، لە فلیپینەوە تا ئیرلەندا هەبوون.
ئەوەش سەرنجڕاکێشە کە ئەم پرۆسە نائاساییە لە لایەن بەڕێز باخچەلییەوە دەستیپێکردووە. دەبینین کە ئەمە نەک تەنیا پەیوەندی بە رێکخستنی دەنگدەرانی نەتەوەپەرست یان بیرۆکراسی دەوڵەت بۆلابردنی بەربەستەکانی پرۆسەکە هەیە، بەڵکو پەیوەندی بە شێوازی سیاسەتی تایبەتی بەڕێز باخچەلی خۆیشیەوە هەیە. بۆ نموونە، لە گوتارەکانی ٢٢ی ئۆکتۆبەر و ٥ی نۆڤەمبەردا بە شێوەیەکی ئاسایی باسی "مافی هیوا"ی کرد و ئاماژەی بە ئەگەری ئەوە کرد کە ئۆجەلان بتوانێت بانگەوازێک لە پەرلەمان بکات. ئەمە سەرنجڕاکێش بوو. لە پرۆسەی چارەسەری پێشوودا، لە ساڵی ٢٠١٣ ئەگەر هەڵە نەکەم زیاتر لە چل گەشتی ئیمرالی ئەنجام درا. زۆربەی کات شاندەکان جێگیر بوون بەڵام هەندێک جار گۆڕانکاری روویان دەدا. لەم پرۆسە نوێیەدا، دوای دووەمین دیدار تەواوکردنی پرۆسەکە بووە ئامانج؛ کاتێک گەیشتە سێیەمین دیدار وادیار بوو پرۆسەکە "زۆر درێژ بۆتەوە".
لێرەدا وردەکارییەکی سەرنجڕاکێشیش هەیە: ئەو گۆڕانکارییەی کە چاوەڕوان دەکرا رۆژی هەینی رابگەیەندرێت، بۆ رۆژی پێنجشەممە پێشخرا. بۆ ئەوەی بتوانیت پێشبینی بکەیت کە پرۆسەیەکی ئاوا دینامیک و ناباو چۆن گەشە دەکات، هەروەها بۆ ئەوەی بزانی کە بە چ ئەنجامێک دەگات و، کاریگەری لەسەر سیاسەتی تورکیا چی دەبێت، پێویستت بە دیدێکی دووربینە، وەک وەک ئەوەی ئەستێرەناس یان فاڵچییەک دەیکات.
د. ئارزو یڵماز: بەڵام ئایا بارودۆخێکی وا نییە؟ زۆر داوای لێبوردن دەکەم، قسەکەتم بڕی. تا ئێستا بوونی خەباتی چەکداری لە تورکیا وەک پاساوێکی گرنگ باسدەکرا بۆ ئەوەی پارتە سیاسییەکان هیچ پێشنیارێک یان گوتارێک بۆ چارەسەری پرسی کورد پێشنەخەن. ئێستا، راستت گوت؛ نازانین AKP یان MHP نەخشە رێگایەکی ڕوونیان هەیە یان نا—کە بەم زووانە ئەمە لە بەڕێز کورت دەپرسم—بەڵام لە کۆتاییدا، ئەوەی کە سەرکردەی PKK عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازێکی ئاوا دەکات و بەپێی زانیارییەکانمان، PKK یش پێوەی پابەند دەبێت، بەواتای دروستبوونی زەوینەیەکی نوێ نییە بۆ پارتەکانی وەک ئێوە؟ واتە، جگە لەوەی دەسەڵات چی دەکات، ئەگەر ئیتر سێبەری چەکەکان نەمێنێت، ئایا بارودۆخێک نەهاتۆتە ئاراوە کە تێیدا بتوانن بڵێن "ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆن دەتوانین سیاسەتەکانمان بە ئازادانەتر دابڕێژین"؟ کەواتە لەم زەوینەیەدا چۆن سیاسەتی کوردیی پارتی دەوا پێناسە دەکەن؟ روانگەی چارەسەری ئێوە بۆ پرسی کورد چییە؟ ئایا لە چوارچێوەی مافە تاکەکەسییەکاندا سەیری بابەتەکە دەکەن، یان لە چوارچێوەی مافە بەکۆمەڵەکاندا؟ کام روانگە لە سیاسەتەکانی ئێوە نزیکترە؟ لەم چوارچێوەیەدا وەڵامم بدەیتەوە.
مەحمەت ئەمین ئەکمەن: سوپاست دەکەم. بەڕاستی ئەو کاریگەرییانەی کە ئەم بانگەوازە لەسەر سیاسەتی تورک و کورد دروستی دەکات، زۆر ئەرێنی دیارن. بەڵام ئەوەش راستییەکە کە؛ ئەم پرسە، ماوەیەکی دوورودرێژە لە تورکیا وەک شتێکی مەترسیدار دەبینرێت. تەنانەت لەو سەردەمانەی کە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە مەترسی ئەوەی تێدابوو کە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ PKK، پارتی DEM یان پێکهاتەی هاوشێوە— تۆمەتبار بکرێی. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٢٠—پارتی دەوا بە ئاشکرا پارامێترە سەرەکییەکانی پەیوەست بەم پرسە لە بەرنامەی خۆیدا روون کردەوە. بە متمانەوە پێشنیاری لەم بوارەدا پێشکێش کرد.
بەشی سەرەتایی بەرنامەی پارتی ئێمە راستەوخۆ تەرخان کراوە بۆ ماف و ئازادییەکان. لە چوارچێوەی پرسی کورددا؛ دەربڕینی زۆر روون هەن وەک هاووڵاتیبوونی دەستووری، لابردنی بەربەستەکانی بەردەم مافی خوێندن بە زمانی دایک، پەرەپێدان و پاراستنی مافە کولتوورییەکان، بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆجێیی.
تەنانەت بەم دەربڕینانەش ڕازی نەبووین. لە نێوان پلانەکانی کاری پارتەکەمان کە لە بوارە جیاوازەکاندا ئامادە کراون، قەبارەدارترین و بەرفراوانترینیان پلانی کاری ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانمان هەیە. بەم پلانەی کە نزیکەی ١٨ مانگ دوای دامەزراندنمان بڵاومان کردەوە، جارێکی تر بۆچوونەکانی خۆمان پشتڕاست کردەوە کە لە بەرنامەی پارتەکەماندا دەرمان بڕیبوو.
کەواتە لەڕوانگەی ئێمەوە، لەوانەیە پێویست نەبێت شتی"نوێ" لەم بوارەدا بکرێت. چونکە ئێمە بە ئاشکرا بۆچوونەکانی خۆمان لەم بارەیەوە خستووەتەڕوو. زیاتر لەوەش، سەرۆکی گشتی پارتەکەمان بەڕێز عەلی باباجان لە زۆربەی گوتارەکانیدا بە گرنگییەوە جەختی لەسەر ئەم جیاکارییە کردووە: پێویستە پرسی کورد لە چارەسەری ناکۆکی جیا بکرێتەوە. ئەو هەنگاوە دیموکراتیانەی کە دەوڵەتی کۆماری تورکیا پێویستە بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی هەڵیان بگرێت، نابێت پەیوەست بکرێن بە هیچ پرۆسەیەکی دانانی چەک یان مەرجێکی پێشوەخت. بەڵام دوای ئەوەی هەموو ئەم هەنگاوانە نران، واتە دوای ئەوەی هۆکارە پێکهاتەییەکانی سەرهەڵدانی PKK نەمان، ئەوسا وەک نموونەکانی دیکەی جیهان، پێویستە بە کەڵک وەرگرتن لە چارەسەری ناکۆکی، PKKش بێ چەک بکرێت.
سەرۆکی گشتی پارتەکەمان و بەڕێوەبەرانی پارتەکەشمان چەندین جار ئەم هێڵەیان دووپات کردووەتەوە. ئەمە بەڕوونی هەڵوێستی ئێمە پیشان دەدات. لەگەڵ ئەمەشدا، لەوانەیە سیاسەتی تورک گەیشتبێتە ئاستێکی نوێ و گرنگ. ماوەیەکی دوورودرێژە، هەندێک سیاسەتمەدار کە بۆ خۆاین تورکن و سەرەڕای ئەوەی کە باش لەم پرسە تێدەگەن، لەبەر ئەوەی کە رووی قسەیان لە هەموو تورکیایە و، هەروەها بەهۆی یگەرانییان لە تۆقاندنی بیرۆکراسی دەوڵەت و دەنگدەرانی نەتەوەپەرست، خۆیان سانسۆر دەکەن دوودڵی دەکەن. پێمان وایە ئیتر دەکرێت ئەم بارودۆخە نەمێنێت.
د. ئارزو یڵماز: بەدڵنیاییەوە لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، گۆڕینی دەستوور دێتە ئاراوە. بەڕاستی من کەسێکم کە پێم وایە پارتی دەوا سیاسەتێکی کوردی زۆر ئازادیخوازانەی پەیڕەو کردووە لە هەلومەرجی تورکیادا کە لە سنوورە ئێستاییەکانی دەوڵەت تێپەڕیوە. بۆیە دەمەوێت ئەمە بپرسم: ئەگەر گۆڕینی دەستوور بێتە پەرلەمان، ئایا پارتی دەوا "هێڵی سووری" لەم بارەیەوە دەبێت؟ لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە کوردییەی کە ئێوە باستان کرد، هەڵوێستتان بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی دەستوور چی دەبێت؟ تکایە لەم بارەیەوە کەمێک وونکردنەوەمان بدەرێ.
مەحمەت ئەمین ئەکمەن: بۆ ئەوەی بە ڕاشکاوی قسە بکەم، ئێمە لە سەرەتاوە خۆمان لە گفتوگۆکانی دەستووری نوێ دوور گرتووە. چونکە ناکرێت متمانە بە بانگەشەی دەسەڵات بۆ دروستکردنی دەستوورێکی باشتر و ئازادیخوازانەتر بکەین لەکاتێکدا کە خۆی پابەند نابێت بە دەستووری ئێستا، بڕیارەکانی دادگای دەستووری پشتگوێ دەخات و تەنانەت پێشنیاری داخستنی دادگاکەش دەکات.
بەڵام، با بڵێین ئەمجارەیان دڵسۆزن. هێشتاش پێویستە بگوترێت کە ئەم گفتوگۆیانەی دەستوور کە راستەوخۆ دوای هەڵبژاردن دەستیان پێکرد، بۆ ماوەی ساڵێک رۆڵی بەلاڕێدابدەنی رۆژەڤیان گێڕاوە. جگە لە پەیوەندییە سنووردارەکانی بەڕێز نومان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان، نە پێشنیاری مێتۆدۆلۆژییەک بۆ داڕشتنی دەستوور و نە دەقێکی سەرەتایی جیددی بۆ ناوەڕۆکەکەی لە ئارادان.
ئێستا لە تورکیا کرداری زۆر جیاوازی دەسەڵات لە ئارادایە. ئەگەر لە ٢٥ی سێپتەمبەر، بانگەوازەکە بۆ ئۆجالان و مافی هیوا لە لایەن هەر کەسێکی ئۆپۆزسیۆنەوە لە گۆڕەپانی گشتیدا باسبکرایە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەک لەدژی دەست پێ دەکرا، تەنانەت لەوانەیە دەستگیریش بکرایە. من بە هاوڕێکانم لە ناو حیزب دەڵێم: دەبێت وریا بین کاتێک بۆچوونمان لەسەر پرۆسەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵات دەردەبڕین. چونکە شێوازێکی وەها پەیڕەو دەکرێت کە تەنانەت ئەگەر کاتێک ئێمە بە دروستترین شێوازیش بۆچوونی خۆمان دەرببڕین، لەناکاو لە خاڵێکدا وەک "زیادەڕۆیی" سەیردەکرێت. هەروەها لەوانەیە بە پێچەوانەوە دەسەڵات هەنگاوێکی لەناکاوی وا بنێت کە قسەکانی ئێمە وەک شتی کەم دەرکەون.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بۆ پێشکێشکردنی پێشنیارێک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دەستووری نوێ پێویست بە واژۆی ٢٠٠ ئەندامی پەرلەمان هەیە . ئەمڕۆ تەنیا ئاکپارتی دەتوانێت بە تەنیا ئەمە بکات. تا ئاکپارتی بە ئاشکرا روونی نەکاتەوە کە چ گۆڕانکارییەکی دەستووری بە ٢٠٠ واژۆ پێشنیار دەکات بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەموو گفتوگۆیەکی دیکە تەنی وەک قسەیەک دەمێنێتەوە.
هەڵوێستی پارتی دەوا لەم بارەیەوە ڕوونە. ئێمە تا دواڕۆژ داکۆکی لەم بنەمایانە دەکەین. بەڵام نابینە یەکێک لەو پارتانەی کە ٢٠٠ واژۆ دابین دەکەن. هەرچەندە، ئەگەر دەقێک بخرێتەڕوو کە بە باشی ئامادە کرابێت و تەڵەی تێدا نەبێت، هەڵی دەسەنگێنین.
لەڕابردوودا،ئاکپارتی تاکتیکێکی هەبوو: لەگەڵ ١٠ ماددەی ئەرێنی، ١-٢ ماددەی پەیوەست بە هێزی دەسەڵات زیاد دەکرد و ئۆپۆزسیۆن بەهۆی ئەو ماددە ئەرێنییانەوە ناچار دەبوو پشتگیری هەموو پاکێجەکە بکات.
د. ئارزو یڵماز: ئایا یەکێک لەو تەڵانە دەکرێت گۆڕانکارییەکی دەستووری بێت کە رێگا بدات بە سەرۆککۆمار کە دووبارە هەڵببژێردرێتەوە؟
مەحمەت ئەمین ئەکمەن: با ئەوە بڵێم کە لەوانەیە دروست نەبێت ئەگەری هەڵبژاردنەوەی کەسێک وەک "تەڵە" ناو ببەین. بەڵام ئێمە پێمان وایە کە کاندیدبوونی بەڕێز ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٢٣ پێچەوانەی دەستوور بوو. ئێمە پێداگریمان کرد لەسەر ئەوەی کە ئەو یەکەم جار لە ٢٠١٤ و دووەم جار لە ٢٠١٨ هەڵبژێردرا و بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی تر کاندید بێت لە ٢٠٢٣، پێویست بوو پەرلەمان بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات. لەم بارەیەوە داواکارییەکیشمان پێشکێش بە دەستەی باڵای هەڵبژاردن کرد.
CHP یش لەم بارەیەوە هەڵوێستێکی جێی مشتومڕی هەبوو. گوتاری "فەرموون، با بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدەین، با بەربەست لەبەردەم کاندیدبوونتان نەمێنێت" بەواتای پشتڕاستکردنەوەی ناڕاستەوخۆی ڕەوایی کاندیدبوونی ٢٠٢٣ بوو. ئەمڕۆ، دەسەڵاتێک هەیە کە ئەوەندە کۆنترۆڵی دەوڵەتی لە دەستدایە، کە دەتوانێت بۆ ئامانجەکانی خۆی بڕیار لە دەستەی باڵای هەڵبژاردن یان دادگای دەستووریش وەربگرێت .
لەوانەیە ئێمە ئەمە نەکەوینە بابەتی مشتومڕێکی یاسایی، بەڵام رەواییە یاساییەکەی دەخەینە ژێر پرسیار. کەواتە کاتێک گۆڕانکارییەکی دەستووری ئاوا دێتە ئاراوە، دوو سیناریۆ هەن: یەکەم، رازیکردنی پارتی DEM و بەشدارکردنی لە پرۆسەکە؛ دووەم، گۆڕینی راستەوخۆی دەستوور بەجۆرێک کە رێگای کاندیدبوونەوە بۆ ئەردۆغان بکاتەوە. لە سیناریۆی دووەمدا، بەبێ پشتگیری پارتی DEM ئیمکانی ئەوە نییە ئەم گۆڕانکارییە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
بۆیە من پێم وایە کە بەڕێز ئەردۆغان، لە دەرەوەی ئەگەری کاندیدبوونەوەی، هاندەری دیکەشی هەن. بۆ ئەردۆغان و باخچەلی هەردووکیان، تەنیا یەک ساڵ و نیوێک دوای هەڵبژاردن، چوونە ناو پرۆسەیەکی ئاوا مەترسیدار ئەویش بەم متمانەیەوە، تەنیا بە بابەتی "کاندیدبوونەوە" روون ناکرێتەوە.
د.ئارزوو یڵماز: زۆر سوپاس، بەڕێز عەبدولرەحمان کورت بەخێربین
دوو دانیشتن لەمەوبەر، کاتێک گوێم لە بولەنت ئارنج دەگرت، بیرم لەوە کردەوە کە پرسیارەکە بە شێوەیەکی جیاواز دابڕێژم. بەڕێز بولەنت ساڵەکانی 2013 - 2014ی وەبیر هێنامەوە، کاتێک پرسیاریان لێکرد کە ئەندامانی پەکەکە بۆ کوێ دەچن، ئێمە سەیری مۆدێلی باسک و ئەوانەمان دەکرد؛ بەڵام من وەک ناوی خۆم لەبیرمە کە کاتێ ئەم پرسیارە لە بولەنت ئارنج کرابوو گوتبووی "با بچنە ناو جەهەننەم". لەبەر ئەوە ئێستا لە پرۆسەیەکی نوێدا...سەرەتا گۆڕانکارییەک لە زماندا هاتووەتە ئاراوە. دووەم، دیارە کە زۆرێک لە هەڵەکانی ئەو پرۆسەیە لەبەرچاو گیراون و ئێستا هەموو لایەک لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە دەرفەتێک هەیە.
ئاکپارتی چۆن ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنێت؟ چونکە زۆر کەس پێیانوایە ئێستا تۆپەکە لە یاریگای ئاکپارتی دایە. ئایا ئاکپارتی مۆدێلێکی چارەسەری نەتەوەیی، مۆدێلێکی مافی کۆمەڵ، یان مۆدێلێکی مافی تاکەکەسی هەیە؟ لەم چوارچێوەیەدا، دەکرێت بزانین دوای دوێنێ، ئاکەپە چ هەنگاوێک دەنێت و ئەگەری ئەوە چەندە کە زمانێکی جیاواز بەکار بهێنێت؟ تکایە بۆچوونەکانتان لەم بارەیەوە بخەنەڕوو.
عەبدوڕەحمان کورت: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بکەم. هەروەها سوپاسی ئامادەبووانیش دەکەم. سوپاسی ئەوانەش دەکەم کە لە تەلەفزیۆنەوە تەماشامان دەکەن. بەڕاستی 2 -3 رۆژە لێرەین، و شایەتی ئەوە دەدەین کە کارێکی نایاب و بەرهەمدار کراوە. بۆیە سوپاستان دەکەین بۆ بانگهێشتکردنمان بۆ ئێرە.
سوپاس بۆ پرسیارەکەشت. یەکەم من نوێنەری پارتی داد و گەشەپێدان نیم. من پەرلەمانتارێکی پێشووم، نەک لەبەر ئەوەی کە لە نوێنەرایەتیکردنیان دەترسم، بەڵکو لەبەرئەوەی هیچ پۆستێکی وام نییە و ئێستا هیچ بەرپرسیارێتییەکم لەناو پارتەکەدا نییە، هەربۆیە مافی نوێنەرایەتیکردنی ئەوانم نییە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ وەڵامی پرسیارەکانتان، یەکەم، بولەنت ئارنج وابزانم پێش ئەم پانێڵەی ئێمە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی هەبوو. لێرە قسەی باشی کرد، بەڕاستی بە قسەکانیشی دڵی هەمووانی خۆش کرد. من نازانم ئەو گوتار و گفتوگۆیەی کە باستان کرد چۆن بووە، بەڵام پێم باش نییە کە ئێوە ئەو رستەیە لێرە بەکاربهێننەوە.
د. ئارزوو یڵماز: من وا بیرم کردەوە کە لەوانەیە باش بێت باسی بکەینەوە. ئەمش لانیکەم بۆ ئەو زمانەی کە لەمەودوا بەکاربهێندرێت،
عەبدوڕەحمان کورت: خۆی لێرە بایە وەڵامی دەدایەوە. هیچ نەبێ هەقی نەدەخورا[کە من وام گوت] بەڕاستی من ئاگام لەو بابەتە[قسانە] نییە، بەڵام ئەگەر هەڵوێستی ئاکپارتی لەم بارەیەوە دەخەنە ژێر پرسیار، پێویستە ئەوە بڵێم کە من لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە لەناو ئەم سیاسەتەدام. ٢٢ ساڵی ژیانم تەرخان کرد بۆ چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای بەها مرۆیی و ناوچەییەکان. من ئەندازیاری بیناسازیم بەڵام ژیانم تەرخان نەکرد بۆ بوارێکی تەکنیکی وەک وەزارەتی ژینگە، بەڵکو بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا تەرخانم کرد.
ژیانم تەرخان کرا بۆ ئایدیالی تورکیایەک کە تێیدا خەڵک بەبێ خوێنڕشتن، بە برایەتی، لە چوارچێوەی یاسا پێکەوە بژین. ٢٢-٢٣ ساڵم لە نێو ئاکپارتی بەم شێوەیە تێپەڕی. تەنانەت پێش ئەوەش، لە ساڵانی زانکۆوە کاری جددیم کرد لەسەر چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای ئیسلامی. لەو سەردەمەدا من یەکێک بووم لە یەکەم کەسەکان لە کۆمەڵگای ئیسلامی کە ئەم بابەتەی باس دەکرد. لەو کاتەدا هیچ دامەزراوەیەکی ئیسلامی باسی ئەم پرسەی نەدەکرد، تەنیا دیدگای دەوڵەتیان دووبارە دەکردەوە.
بەڕێز ئەمین یەکێکە لە کەسانی هەرە شارەزایە لەم پرۆسانە. لەو سەردەمانەدا، گوتارمان بە ناوی خوازراوەوە بڵاو دەکردەوە چونکە لێکۆڵینەوە لەسەر هەر گوتارێک دەکرا کە دەماننووسی. هەروەها لە دامەزراوەکانی وەک مەزڵومدەر، دیسان بە ناوی خوازراو گوتارمان پێشکێش دەکرد. چونکە لەو سەردەمانەدا دوای هەر گوتارێک، هێزەکانی ئاسایش بەدوامانەوە بوون.
کاتێک سەیری ئەو پرۆسەیە دەکەین کە پرسی کورد تا ئەمڕۆ پێیدا تێپەڕیوە، دەتوانم بێژم کە من لەئاکپارتیدا دەرفەتێکم بۆ ئەم پرسە بینی . ئەوەی کە ئاکپارتی بە تێڕوانینێک سیاسەت دەکات کە لە لایەن دەوڵەتی سەرکوتکەری ئەو سەردەمە زوڵمی لێکراوەو ئیسلامی کردۆتە چەقی بۆچوونەکانی، وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە کە دەکرێت پێکهاتەیەک بێت کە ئەنجامی کارکردن لەگەڵیدا دەتوانێت ئەرێنی بێت. بەڕاستیش پێموایە لەم پرۆسەیەدا دەستکەوتی زۆر گەورەمان بەدەست هێنا.
بە بڕوای من، ئەمڕۆ، کاتێک رێکخراوەکە[پەکەکە] بە چەک نەیتوانی تەنانەت یەک پیتی قەدەخەکراوی ئەلفوبێش بگۆڕێت، ئێمە لەناو سیاسەت، لەژێر چەتری ئاکپارتیدا توانیمان شتی زۆر زیاتر بەدی بهێنین. بەڕێز ئەمین یەکێکە لە خەباتکارانی ئەم پرۆسەیە.
سادەترین پێناسەی ئێمە بۆ پرسی کورد ئەمەیە: پرسی کورد کە پێش ئاکپارتی کێشەیەکی "هەبوون" بوو، لەگەڵ ئاکپارتی بوو بە کێشەی "یەکسانی". لەو سەردەمەدا هەوڵمان دەدا روونی بکەینەوە کە کورد هەیە - ئەوان دەنگی "کارت کورت" نین کە لە شاخدا دەنگ بداتەوە. لەم خاڵەدا، بەتایبەتی گوتارەکەی بەڕێز ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٠٥ مانیفێستۆیەکە. مانیفێستۆیەکی زۆر بەنرخە بۆ من کە هێشتا بەردەوامە. دواتر باسی ئەمەش دەکەم.
لەو خاڵەی کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، دەبینین کە ئاکپارتی بۆتە ئەکتەرێک کە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دابینکردنی هاووڵاتیبوونی یەکسانی کوردەکان لە چوارچێوەی یاساییدا دەکات . پارتەکانی تریش بێگومان راپۆرتی خۆیان ئامادە کردووە بەڵام پێشنیاری چارەسەری دیاریکراو و دەستنیشانکراویان تێدا نییە. ئەمە بە روونی دەڵێم.
ئاکپارتی لەم پرۆسەیەدا مەترسی گەورەی گرتە ئەستۆ، زۆر هێرشی کرایە سەر و زیانی پێگەیشت. بەتایبەتی لە لایەن ژینگە نەتەوەپەرستەکانەوە زەختی زۆری لەسەر بوو. یەکێک لە پێناسەکانی من بۆ پرسی کورد ئەمەیە: نەتەوەپەرستی توندڕەوی تورکی هۆکاری نەتەوەگەریی کوردییە. لە رابردووشدا لە پانێلێکدا باسی ئەمەم کرد.
راستییەک لە تورکیا هەیە بەڵام خەڵک نایانەوێت خۆیان لە قەرەی بدەن. "یەکەم پڵیتەی" هاندانی نەتەوەگەرایی کوردی، بۆ هۆی توندڕەویی نەتەوەگەرایی تورکییەوە دادەگیرسێت. واتە، باسی زمانێک دەکەین کە تێیدا بە کۆمەڵگایەک دەڵێیت "من ئەوەندە هەم" و بە یەکێکی دیکە دەڵێت "تۆ ئەوەندە نیت". ئەمیش ئەوان هاندەدات. بنەماکانی ئەم زەینییەتە بۆ ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
من تازە لەگەڵ ئۆغوز کائان ساڵیجی ئاشنا بووم. بەڕاستی ڕێزی دەگرم، کەسێکی زۆر ناسکە. بەڵام ئەو CHPیەی کە من دەیناسم و دەیزانم، ئەو CHPیە نییە کە بەڕێز ئۆغوز کائان باسی دەکات. لە ناو کۆمەڵگا، کولتوور و ناوچەی ئێمەدا، CHP وەک دایکی هەموو تاوانەکانی تورکیا دەبینرێت. بە بڕوای من، پارتێک کە ناوی CHP یە، ئەمڕۆ نموونەیەکە کە دەبێت لە مۆزەخانەی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا پیشان بدرێت. واتا، چارەسەر لە پێکهاتەیەکەوە بەرهەم ناهێندررێت کە لە رابردوودا خۆی ئەو هەموو کێشە قووڵانەی دروست کردووە.
ئەمڕۆ ٢٨ی شوباتە. لە ساڵوەگەڕی کودەتای پۆستمۆدێرنداین. نازانم ئایا کەسێک هەیە کە گوشارەکانی ئەو سەردەمە، ئەو دڕندەییانەی کە ڕوویاندا بزانێت یان نا، بەڵام ئێمە لە نێویدا ژیاین. من وەک کەسێک قسە دەکەم کە هەم لەناو پرسی کورد و هەم لە ناو ئەو توێژانە بووم کە بەهۆی ناسنامەی ئیسلامییانەوە زوڵمیان لێ کراوە. من لە مەیدانەوە دێم، نەک لە جێگایەکی ترەوە.
د. ئارزو یڵماز: بەڵام ئەوەش ڕاستییەکە کە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ئاکپارتی لە دەسەڵاتدا بووە. با ٢٠ ساڵی رابردوو بخەینە لایەک؛ لە ٥ ساڵی رابردوو، تەنانەت لە ١-٢ ساڵی رابردوودا رەفتارەکانی وەک دانانی قەییوم (کاربەدەستی حکومی) یش لەبەرچاوە.
عەبدوڕەحمان کورت: منیش سەرنجتان بۆ ئەوە رادەکێشم کە لە ١٥ ساڵی رابردووەوە هیچ ئەرکێک جێبەجێ ناکەم.
د. ئارزو یڵماز: با پرسیارەکە بەم شێوەیە بکەم. ئێوەش پێشتر قبووڵتان کرد، وتتان بەناوی ئاکپارتی ـەوە قسە ناکەن بەڵام...
عەبدوڕەحمان کورت: ئەرکێکی وام نییە، ئەگەر هەمبایە قسەم دەکرد.
د. ئارزو یڵماز: بەڵێ راستە، بەڵام وەک کوردێکی دیاربەکر، لە دەرەوەی هەموو پێگە سیاسییەکان، وەک کەسێک کە ساڵانێکی زۆرە لەسەر ئەم پرسە کاری کردووە، دەمەوێت لە ئێوە بپرسم: ئەمڕۆ، لەم پرۆسەیەدا کە هەموو کەسێک چاوەڕێی هەنگاوێکی بەرچاوە، لە روانگەی ئێوەوە، پێویستە یەکەم هەنگاوی یاسایی چی دەبێت؟ وەک عەبدوڕەحمان کورت بیر لەچی دەکەنەوە؟
عەبدوڕەحمان کورت: ژیانی من هەمیشە "ئەل مەنزیلو بەینەل-مەنزیلەتەین" بووە، واتە لە نێوان دوولای شوێنێکدا بووە. لە سەربازیشدا "پیادەی رێگەنەدراو" بووم، لە ناوئاکپارتی یشدا هەروام. بۆیە لێرەدا بۆچوونی کەسی خۆم دەردەبڕم؛ وەک کەسێکی زوڵملێکراو، وەک کەسێک کە لەم کێشەیەدا ژیاوە قسە دەکەم.
ناتوانن ئەم پرسە لە چوارچێوەی تێگەیشتنێکی دەوڵەتی نەتەوەیی توندڕەوانەدا چارەسەر بکەن. بەوە یەکسانی دابین ناکرێت. دەمەوێت لێرەدا شتێک بەبیربهێنمەوە: با بگەڕێینەوە بۆ گوتارەکەی بەڕێز ئەردۆغان لە دیاربەکر لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٥. من لەو کاتەدا سەرۆکی لقی دیاربەکری ئاکپارتی بووم.
یەکێک لە سێ بنەمای سەرەکی ئەو گوتارە ئەمە بوو: "ئەو دەوڵەتانەی کە ناتوانن دان بە هەڵەکانینادا بنێن نابنە دەوڵەتی گەورە." ئەمە واتای ئەوەیە کە پێویستە دەوڵەت دان بە تاوانەکانی رابردوویدا بنێت. پێویستە هەر لە دێرسیمەوە تا ٢٨ی شوبات خۆمان لەو رووداوانە نەدزینەوە کە لە ساڵی ١٩٢٤ەوە تا ئێستا روویانداوە . ئەم تاوانانە هەڵەی ناو سیستەمی دەستوورین. پێویستە وەک ئەڵمانیا ڕووبەڕوویان ببنەوە. هەروەک ئەوان کەمپەکانی کۆکردنەوەی خەڵک، ناوی قوربانییەکان، کەلوپەلەکانیان نمایش دەکەن و ئاوا ئەستۆپاکی لە رابردووی خۆیاندا دەکەن، پێویستە لای ئێمەش شتێکی وا هەبێت. بەڵام تا ئەمڕۆ نەمانبینیوە کە CHP رووبەڕووی ئەوە بێتەوە کە لە دێرسیمەوە تا زیلان روویانداوە. بۆیە، کاتێک دەپرسن "بۆچی دەنگ بە CHP نادەن؟"، من بەم نموونانە قسە دەکەم و دەڵێم ئێمە ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان نەبینیوە.
بنەمای دووەم ئەمە بوو: "نکۆڵیکردن و توانەوە چارەسەر نییە." بەڵێ، ئەمڕۆ تاڕادەیەکی زۆر نکۆڵیکردن نەماوە، بەڵام بە تەواوی لەناو نەچووە. بۆ نموونە، هێشتا کاتێک ناوی ناوچەکەمان بە دەنگی بەرز باس دەکەین، دەڵێن. "کورد" قبووڵکراوە بەڵام "کوردستان" هێشتا تابویە. ئەمەش هێشتا بەربەستێکە کە تێنەپەڕێندراوە.
توانەوە یان ئەسیمیلاسیۆن بەتایبەتی لە بواری زمان و پەروەردە بەردەوامە. وەک موسوڵمانێک و داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤ دەڵێم: ئەمە نە لەگەڵ بیروباوەڕمدا دەگونجێت و نە لەگەڵ تێگەیشتنم بۆ مافی مرۆڤ.
لەو گوتارەدا جەخت لەسەر هاووڵاتیبوونی دەستووری کرابوو. ئەمە گرنگ بوو. بەڵام ئەمڕۆ لەو خاڵەدا نین.
د. ئارزو یڵماز: کەواتە ئایا ئەگەر ئەمڕۆ هەنگاوی یاسایی پێویست هەڵبگیردرێت، دەبێت ئەوە هاووڵاتیبوونی دەستووری بێت؟
عەبدوڕەحمان کورت: نا، ئەمڕۆ ئەوە روونادات. ئەگەر ڕای کەسی من بپرسن، بەڵێ، بەڵام ئەمڕۆ زەوینەیەک لە تورکیا نییە کە ئەم هەنگاوەی تێدا بنرێت. کۆمەڵگای تورکیا زۆر نەتەوەپەرست بووە. ئەمەش پەیوەندی بە هێرشە گەورەکانەوە هەیە کە لەڕابردوودا ئاکپارتی ڕووبەڕووی بووەتەوە. ساختەکاریی پەکەکە لە پرۆسەی چارەسەری ئەم نەتەوەپەرستییە کۆمەڵایەتییەی زیاتر پەرەپێدا.
ئەمڕۆ پارتە نەتەوەپەرستە بچووکەکان دەتوانن بە داخوازی گەورەتر لە خۆیان سیاسەت بکەن. زەوینەکە گۆڕاوە. ئەگەر لەم زەوینەدا هەمان زمان بەکاربهێنن، مەیدانی سیاسی لەدەست دەدەن. ئەگەر سەیری دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی باڵای ئاکپارتی بکەن، دەبینن کە زۆرینەی ئەو ناوانەی کە تازە بەشدارن، ناسنامەی نەتەوەپەرستییان تێدا زاڵە. ئەمە ستافێکە کە بەپێی هەلومەرجی ئێستا هەڵبژێردراوە.
تەنانەت راگەیاندنەکەی ئۆجالان ئەمڕۆ بۆتە پرسێکی هەستیار لە سیاسەتدا. هەست دەکەم تەنانەت ئەو پارتانەش کە لە دەسەڵاتدا نین ناچارن بە پارێزەوە لەسەر ئەم پرسە بدوێن. ئەمەش پیشان دەدات کە زەوینەکە چۆن گۆڕاوە. لەم بارودۆخەدا واتای نییە "کاری دۆن کیشۆتانەی نەگونجاو لەگەڵ کات و زەوینەدا" بکەیت. سەرەتا پێویستە زەوینەکە چاک بکەیتەوە.
د. ئارزو یڵماز: باشە، کێ دەتوانێت ئەمە چاک بکاتەوە؟
عەبدوڕەحمان کورت: ئەوەی کە ئەم زەوەینەیە چاک دەکاتەوە کۆمەڵگەی سیاسی کوردییە. پێویستە کوردەکان بە زمانێکی ماقووڵ و بنیاتنەر داوای مافەکانی خۆیان بکەن و، هێزیان لە سندوقی دەنگدان بە هۆشیاری و ستراتیژی بەکاربهێنن. بە ڕاشکاوی دەڵێم کە هیچ کەسێک مافەکان وەک دیاری نابەخشێت بە کەسێکی تر. جا موسوڵمان بێت یان چەپ - هیچ کەسێک هیچ شتێک بە کەسێکی تر نادات. چاوەڕوانیکردن[لەوبارەیەوە] هەڵەیە.
د. ئارزو یڵماز: لەم بارودۆخەدا، ئایا بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجالان بەواتای ئەوە دێت کە کوردەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ کردووە یان دەرفەتێکی گرنگیان پێشکێش کردووە؟
عەبدوڕەحمان کورت: بەڵێ، دەتوانین ئەمە بڵێین. راستییەک هەیە کە هەموو کەسێک لە تورکیا لەسەری هاوڕایە: چەک ژەهراوییە. بەڵێ، لەوانەیە چەک بۆ پارتەکانی وەک HDP ناوچەیەکی هەژموون دروست بکات. بەڵام ئەگەر ئێوە زۆر پاڵەپەستۆی لێ بکەن، پارتەکانی تریش دەتوانن هێزی چەکداری خۆیان زیاد بکەن. ئەمە دیموکراسی نییە. ئەمە دەبێتە سیستەمێکی لوبنانی. سیستەمێک کە تێیدا هەر پێکهاتەیەک پشت بە هێزێکی چەکدار ببەستێت ناتوانێت دیموکراسی بێت.
بۆیە پێویستە سێبەری چەک نەمێنێت. کوردەکانیش وەک هەموو کۆمەڵگاکانی تر بیرکردنەوەی زۆر جیاوازیان هەیە. پێویست ناکات هیچ یەکێک لە ئێمە وەک ئەوی تر بێت. پێویستە بتوانین بەبێ سێبەری چەک یان رێکخراوەیی[پەکەکە] بڕیار بدەین. هەروەک چۆن لە تورکیا دژی باڵادەستی سەربازی وەستاین، پێویستە بە هەمان شێوە بە لێبڕاوییەوە لە بەرامبەر پاڵادەستی رێکخراویش[پەکەکە] راوەستین.
نەمانی ئەم سێبەرە، هەم بۆ کوردەکان و هەم بۆ تورکیا دەستکەوتێکی گەورەیە. لەو خاڵەی کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، لە رووی سیاسییەوە شتی زۆرمان بەدەست هێناوە. دەتوانم بڵێم ئیتر ماندوو بووم لە خاکیبوون. ئەمڕۆ ئەگەر لە زانکۆکان بەشی کوردۆلۆژی هەیە، ئەگەر وانەی هەڵبژاردەی کوردی هەیە، ئەمە بەهۆی ئەو خەباتەیە کە ئێمە کردوومانە. دەرهێنانی تەنانەت یەک پیتیش لە قەدەخەبوون نەک بە چەک، بەڵکو بە سیاسەت مومکین بوو. بە گوێگرتن، بە قسەکردن، بە روونکردنەوە ئەمەمان بەدەست هێنا.
بەڕێز ئەمین، خوالێخۆشبوو دەنگیر میر مەحمەت فورات، ئیحسان ئەسلان و زۆر کەسی تر لەم پرۆسەیەدا هەوڵی گەورەیان دا. ئەمڕۆ لێرە کەسانێکمان هەن کە ٤٠-٥٠ ساڵی ژیانیان بۆ ئەم کارە تەرخان کردووە. ئەگەر هێشتا دەستبەرداری نەبوون، ئەمە هێزی ئێمەیە.
د. ئارزو یڵماز: کەواتە دەڵێی ئەوەی کە لەمە بەدواوە باشتر دەیکات دیسانەوە کوردەکانن؟
عەبدوڕەحمان کورت: بێگومان. ئەگەر مەسەلەکە گەیشتە سندوقی دەنگدان - کە ئێمە هەمیشە ئەمەمان دەویست - ئەوا کوردەکان ناچارن هێزی خۆیان لە سندوقدا بە شێوەیەکی دروست و هۆشیارانە بەکاربهێنن. خەڵکی ئێمە لە داواکردندان، بۆیە بەهێزن.
بەڵام پێویستە داواکارییەکانمان سنووردار بکەین بەوەی کە مومکینە. سوودی نییە تەنها بۆ ئەوەی کە رادیکاڵتر دەربکەوین، رستەی توند بۆ یەکتر بهۆنینەوە. پێویستە ئەوەی "مومکین" ـە دەستنیشانی بکەین و مومکینەکانی داهاتوو بنیات بنێین.
پێویستە هاوپەیمانی ببەستین، بەڵام کاتێک ئەم هاوپەیمانییانە ئەنجام دەدەین، دەبێ زمانێکی متمانەبەخش و بنیاتنەر بەکاربهێنین. چونکە پێناسەیەکی تری پرسی کورد ئەمەیە: "توانای کوردەکان بۆ روونکردنەوەی داواکارییەکانیان بەبێ ورووژاندنی ترسی تورکەکان." کاتێک دەتوانین ئەم هاوسەنگییە دروست بکەین، زەمینەیەکیش بنیاد دەنرێت کە تێیدا پێکەوە ژیان مومکین بێت.
د. ئارزوو یڵماز: زۆر سوپاس. بەڕێز چاندار، دووبارە بەخێر بێیت. وەک باسم کرد و قسەکانیشم پشتڕاست کردەوە، من بەوجۆرە لە قسەکانی کاک عەبدوڕەحمان تێگەیشتم کە ئەگەر بەڕاستی ئاشتییەک دروست بێت، ئەوە هەر کوردەکان دەیکەن. ئەگەر کوردەکانیش ئەمە بکەن، پێموایە یەکەم جارئەو ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی دەم پارتی. ئێستا دوای بانگەوازەکەی دوێنێ، یەکەم جار پێویستە ئەوە سەبارەت بە دەم پارتی دەم بڵێین کە تا ئەمڕۆ، ئەوە خەباتی چەکداری بوو کە دەرفەتەکانی سیاسەت کردنی دەم یان پارتە کوردییەکانی پێش ئەویشی دیاری دەکرد و وەک سێبەرێک بەسەریانەوە بوو، تەنانەت ئەگەربە هەڵەدا نەچووبم، ئەمە سنوورێکیشی بۆ دەرفەتەکان دانابوو کە بە داخستنی ٧-٨ پارتی سیاسی کۆتایی هات.
ئێستا لەم دۆخەدا دەم پارتی…، با جارێ ئەوەش بڵێین کە یەکێک لەو بابەتانەی کە لەم پرۆسەیەدا زۆرترین جار جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەوەیە کە پەرلەمان دەبێتە زەوینەی چارەسەری. منیش دەمەوێت ئەوە بپرسم کە یەکەم ئایا ئێستا وەک ئەندامی پارتی دەم، وەک ئەندام پەرلەمانی دیاربەکر، دەتوانی بڵێیت کە ترسی داخستنی پارتی دەم، دانانی قەییوم، دەستگیرکردنەکان ئیتر نەماون؟ دووەم، بەداخەوە وەڵامی پرسیاری هەنگاوە یاساییەکانم لە بەڕێز عەبدوڕەحمان وەرنەگرت، بەڵام دیارە لەو تێبینییەی کە دوای بانگەوازەکەی دوێنێ زیاد کرا، تێدەگەین کە چاوەڕوانی هەندێک هەنگاوی یاسایی هەیە. کەواتە ئەم هەنگاوە یاساییانە... لە ڕوانگەی پارتی دەمەوە چی دەبن؟ و لە کۆتاییدا، چارەسەری پرسی کورد، لە ڕوانگەی دەمەوە بە چ مۆدێلێک گونجاوە، بە چ مۆدێلێک پارتی دەم لەسەر چارەسەری پرسی کورد سیاسەت دەکات؟ فەرموو تکایە.
جەنگیز چاندار: سەرەتا منیش سوپاسی رووداو دەکەم، هەم بۆ ئەوەی کە منی بانگهێشتی ئێرە کردووە، هەمیش بۆ ئەو کۆبوونەوە زۆر سەرکەوتوو، بەنرخ و گرنگە. دان بەوەدا دەنێم کە ماوەیەکی زۆر درێژە بەشداریم لە کۆبوونەوەیەکی ئاوەها پڕناوەڕۆک، پرشنگدار وفێرکارانە نەکردووە.
دووەم، لە سەرەتاوە، با وەک کەسێک کە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە، شتێک بە ڕوونی دەرببڕم. لە ڕاستیدا من لەم پانێلەدا نەدەبووم. دەبوو ئەبرو گوینای جێگری هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم لێرە بوایە، بەڵام نەخۆشییەکی کەوت. ئەویش بە شێوەیەکی جیددی. منیش وەک ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی بە هۆکارێکی ترەوە لێرە بووم، زریان رۆژهەڵاتی وای بە گونجاو زانی کە منیش لێرە لە نێوان ئەم هاوڕێیانە دابنیشنێت و منی لێرە دانا. ئەمەم بۆیە گوت، چونکە لەوانەیە قسەکانم نوێنەرایەتی دەم پارتی نەکەن. ئەگەر ئەندامانی پارتی دەم گوێیان لە قسەکانم بێت، لەوانەیە بڵێن، "نەخێر، ئێمە بەم شێوەیە بیر ناکەینەوە، ئەمانە بیروڕای خۆیەتی." بۆیە با لە سەرەتاوە بەرگری لە خۆم بکەم.
با شتێکی دیەکش راست بکەمەوە: من ئەندام پەرلەمانی پارتی دەمم، بەڵام ناوم لە پارتی دەم دا تۆمار نەکراوە. بە دەستەواژەیەکی کۆن، من حاڵەتێکی "تایبەت بە خۆمم" هەیە. هەر وەک چۆن ئێستا راگەیاندنەکەی ئۆجالان زۆر تایبەت بە خۆیەتی، روونکردنەوەکەی منیش بۆ ئەم بابەتە تایبەتە.
ئێستا با بەبێ درێژدادڕی راستەوخۆ بڕۆین بۆ پرسیارەکان. لە بانگەوازەکەی دوێنێدا پرسیارێک هەیە لەسەر ئەوەی کە شتە یاساییەکان چی دەبن، چاوەڕوانیی پارتی دەم چییە. دوێنێ سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە هاوکات ئەندام پەرلەمانی پارتی دەمە لە ئیستانبوڵ، لەسەر سەکۆ دانیشت و گوتی، "بەڕێز ئۆجالان گوتی کە بۆ سیاسەتی دیموکراتی، دەوڵەت پێویستی بە هەندێک رێکخستنی یاسایی هەیە." ئەم رستانە لە دەقەکەی ئۆجالاندا نین، بەڵام ئۆجالان داوای کردووە بگوترێن. ئەمەش بەئاگاداری دەوڵەت بووە. ئەمە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو نییە.
لێرەوە چی تێدەگەین؟ ئەگەر بمانەوێت بە کورتی وەڵام بدەینەوە، سێ بابەت دەردەکەون: بەپێی قسەی هاوڕێیانی پارتی دەم، لەم قۆناغەدا کۆمەڵێک رێکخستنی یاسایی هەن کە پێویستە بکرێن. رێکخستنە پێویستەکان لە یاسای جێبەجێکردنی سزادا هەن، چونکە ئۆجالان گوتوویەتی "رێکخستنە یاساییەکان". باری زیندانیانی نەخۆش هەیە کە ئۆجالان گرنگییەکی زۆری پێدەدات. هەروەها کێشەی دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دواتر باری یاسایی ئەندامانی پەکەکە هەیە. ئەم مەسەلەیە پەیوەندی راستەوخۆی بە شوێنی ئێستامانەوە هەیە، چونکە بە تایبەتی قەندیل دەگرێتەوە.
قەندیل لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدایە. با وای دابنێین کە پەکەکە سبەی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە. سەتان، هەزاران ئەندامی پەکەکە کە لێرەن چییان لێ دێت؟ لە کوێ دەمێننەوە، باری یاساییان چی دەبێت، کەوتوونەتە ژێر کام یاساوە؟ بۆیە پێویستە رێکخستنی یاسایی بۆ ئەندامانی پەکەکە بکرێت. پێویستە ئەم یاسایانە دەربکرێن و دەوڵەت، یان باشتر بڵێین دەسەڵات، گرنگی بەمە بدات.
سێیەم خاڵیش رێکخستنە یاساییەکانن بۆ گواستنەوە بۆ بواری دیموکراتی. ئەمە واتای چییە؟ ئیتر خەباتی چەکداری نییە، کۆتایی هات. ئەو رێکخراوەی کە هەڵگری ئەم خەباتە بوو، گوتی "من نیم، هەڵوەشامەوە، کۆتاییم هات." باشە ئایا هەڵگرانی خەباتی کوردی، مافەکانی کورد، داواکارییەکانی کورد نامێنن؟ ئەمانە بە چ رێگەیەک، بە چ دەربڕینێک لە ناو دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیادا خەبات دەکەن؟ پێویستە رێکخستن و گەرەنتی یاسایی بۆ ئەمە دابین بکرێت.
لە کۆتاییدا با ئەمە بڵێم: من ئەم بانگەوازەم بە مێژوویی بینی، نەک لەبەر ئەوەی کە ئەندامانی پارتی دەم وایان گوتووە، بەڵکو هۆکاری سادەی مێژوویی زانینەکەم ئەمەیە: لە تورکیا خەباتێکی چەکداری هەیە کە لە ١٩٨٤ـەوە دەستی پێکردووە و پەکەکە نوێنەرایەتی دەکات. وەک ئەنجامێکی پرسی کورد سەری هەڵداوە و خاوەن دەسەڵاتەکان پێی دەڵێن تیرۆر. تەنانەت بولەنت ئارنج کە ماقووڵترین کەسی ناو ئاکپارتییە کە ئەمڕۆ پەیدا بێت، ئەم بەیانییە لێرە قسەی کرد، پێی دەڵێت تیرۆر؛ دەڵێت "برا کوردەکانمان هەن، هەروەها کەسانی خراپی تیرۆریست هەن." من بۆ خۆم بەم شێوەیە نابینم. دەوڵەتی تورکیا بە پەکەکە دەڵێت تیرۆریست، بەڵام من وەک تاکێک بەم دەستەواژەیە قسەم نەکردووە؛ بۆ من ئەمە ڕاپەڕینێکی کوردییە. لە مێژووی کۆماری تورکیادا چەندین راپەڕینی کوردی هەن. لە دامەزراندنی کۆمارەوە، لە ١٩٢٥وە راپەڕینی گەورە و بچووکی وەک شێخ سەعید، چیای ئاگری و دێرسیم روویان داوە.سولەیمان دەمیرەل سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا،لە قسەیەکی بە ناوبانگدا گوتوویەتی "٢٩ راپەڕینی کوردی هەیە" و راپەڕینی پەکەکەشی وەک دواهەمینیان ناوبردووە.
تایبەتمەندی راپەڕینی پەکەکە ئەوەیە کە درێژترین، بەردەوامترین، خۆڕاگرترین و بەربڵاوترین ڕاپەڕینی کوردییە لە مێژوودا. چل ساڵە بەردەوامە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە. گرنگی مێژوویی راگەیاندنەکەی دوێنێی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەوەیە کە کۆتایی بەم ڕاپەڕینە کوردییە ٤٠ ساڵییە دێنێت کە درێژترین، بەردەوامترین و خۆڕاگرترینیانە.
یارمەتیم بدەن با بەڕستەیەک کۆتایی بهێنم: ئێستا لە تورکیا ئەردۆغان دروشمی "تورکیای بێ تیرۆر"ی هەیە، دەوڵەت باخچەلی کە ئەم ئیشەی دەستپێکردووە باس لە "زیندووکردنەوەی برایەتی هەزار ساڵەی تورک-کورد" دەکات، بەڵام کەسانی دەوروبەری پارتی دەم باس لە ئاشتی دەکەن. ئاشتی براوە یان دۆڕاوی نابێت؛ دۆخێکە کە هەموو کەس تیایدا دەیباتەوە. ناىێ دەوڵەتی تورکیا ئەمە وەک سەرکەوتنێک ببینێت. نابێ لایەنی کوردیش وابیر بکەنەوە کە "هیچیان دەستنەکەوتووەو دۆڕاون". بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کۆماردا، کە کوردەکان خۆیان کۆتایی بە راپەڕینێک دێنن کە خۆیان دەستیان پێ کردووە. ئەمە ئەو شتەیە کە گرنگی بانگەوازەکە دەردەخات.
د. ئارزوو یڵماز: پرسیارێکم بۆ تۆ هەیە نەک لەبەر ئەوەی کە ئەندام پەرلەمانی دەم پارتیت، بەڵکو لەبەر ئەوەی وەک کەسێک کە ساڵانێکی زۆر لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکی کاری کردووە و کتێبت لەسەری نووسیوە دەمەوێ رات بزانم. بۆ گۆڕینی ئەم ساتەوەختە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام، چ مۆدێلێک گونجاوە؟ چی دەتوانێت ئەم ساتەوەختە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و چارەسەری کێشەی کورد بگۆڕێت بە شێوەیەک کە ئەم ساتەوەختە باش بەکار بهێنرێت و ئاشتییەکی بەردەوام دەستەبەر بکات؟
جەنگیز چاندار: ئێستا پێش ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، دەڵێم بۆ ئەوەی پەیوەندییەک هەبێت لەگەڵ ئەو بابەتەی کە ئێستا باسمان کرد و ئەم پرسیارە. باسی بانگەوازەکەی دوێنێی ئۆجەلانمان کرد. بە بڕوای من دوو خاڵی گرنگی تێدایە کە پێویستە لەبەرچاوبگیردرێن. یەکێکیان ئەوەیە کە کاتێک لەڕوانگەی دەسەڵاتەوە سەیری ئەمە دەکەیت، جا چی باخچەلی بێت، چی ئەردۆغان، یان با پێی بڵێین دەوڵەت، راگەیەندراوەکە ئەو خاڵەش دەگرێتەوە کە ئەوی خستۆتە جووڵە. دەڵێت کە...
د. ئارزوو یڵماز: لەم کاتەدا ناچارم بڵێم ٢-٣ خولەکی کۆتاییت ماوە. بۆ ئەوەی دادپەروەر بین و رەچاوی ئەو کاتە بکەین کە بۆ قسەکەرانی دیکەشمان داناوە.
جەنگیز چاندار: باشە. پەیوەندی کورد-تورک مێژوویەکی زیاتر لە هەزار ساڵی هەیە... تورکەکان و کوردەکان بۆ مانەوە و راوەستان لە بەرامبەر هێزە هەژموونخوازەکان، هەمیشە پێویستیان بە هاوپەیمانییەک هەیە لایەنی دڵخوازانەکەی زۆرتربێت. لەم ڕستانەوە دەڵێت، ئێمە وەک نوێنەری کوردەکان دەمانەوێت بە دڵی خۆمان لەگەڵ تورکەکاندا بمێنینەوە.
د. ئارزوو یڵماز: دەکرێ ئەمە بە چ مۆدێلێک بێت؟
جەنگیز چاندار: بەرلە باسکردنی مۆدێلی ئەمە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو قسانەی کە پێشتر گوتم، ئەو دەڵێت … وەک هەموو کۆمەڵگا و پارتێکی هاوچەرخ کە بە زۆر کۆتاییان پێ نەهێنراوە، بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگا، کۆنگرەکەتان ببەستن و لە دڵەوە بڕیار بدەن. دەڵێت پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن و پەکەکەش هەڵبوەشێتەوە. بە زۆر کۆتایی پێ نەهێنراوە. دەڵێت ئێمە خۆمان بەدڵی خۆمان کۆتایی پێ دێنین. دەڵێت بۆچی ئەمە دەکەین؟ دەڵێت ئەمە... ئەمە بۆ پێکەوەبوونێکی خۆبەخشانە لەگەڵ کۆمەڵگای تورکی دەکەین. رستەی دیکەی هەیە کە دەڵێت رێگای ئەمەش بە دیموکراتیزەکردن و گەیشتنی تورکیا بە پێکهاتەیەکی دیموکراتی و چوارچێوەیەکی دیموکراتی دا تێپەڕ دەبێت. لە تورکیا ئێمە مەبەستمان لە دیموکراسی و دیموکراتیزەکردن چییە، لەمە بەدواوە خەباتی پرسی کورد، بەدەستهێنانی مافەکانی کورد بە بێ خەباتی چەکداری و بە بێ بەکارهێنانی ئەو ئامرازە لە ناو ئەو زەمینانەدا... پێشبینی دەکات. واتە وەک هاوڕێیان کەمێک لەمەوبەر جەختیان لەسەر کردەوە، لە تورکیا لەمەو دوا سیاسەت و رێکخستنێک دەبێت کە لە ژێر سێبەری چەکدا نەبێت ... ئەو خاڵەی پێی گەیشتووینەتێی چارەسەری کێشەی کورد نییە. بابەتەکە پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە نییە. ئێمە باسی کێشەی کورد ناکەین و نەمانکردووە. لەڕاستیدا دەکرێت لە دوای ئەمە دەست بە قسە لەسەر ئەمە بکەین. داوای لێبوردن دەکەم.
د. ئارزوو یڵماز: باشە کات تەواو بوو بەڵام تۆ وەڵامی ئەم پرسیارەت نەدایەوە. تا کاتێک کە هەموو کەس شوێنی خۆی دەگرێتەوە، دووبارە دەپرسم. تۆ وەک جەنگیز چاندار، وەک جەنگیز چانداری ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی، ئایا ئەمڕۆ هەست بە ئارامی دەکەی یان پێت وایە هیچ کات دۆخێک دروست نابێت کە پارێزبەندیت لێ بسەندرێتەوە؟ واتە ئایا دەتوانی بڵێیت ئەمڕۆ کە ئەم بابەتە کۆتایی هات؟
جەنگیز چاندار: نەخێر.
د. ئارزوو یڵماز: ناتوانی بڵێیت. باشە، سوپاس. ئێستا ئەگەر قسەکەرانیش رازی بن…، با ئەوەش بڵێم کە بەشێوەی ئاسایی دەبوو کاتژمێر ٤ و ١٠ خولەک کۆتایی بێت. بەڵام هاوڕێیانی رێکخەر گوتیان کە تا ٤ و ٢٠ خولەک کاتمان هەیە. دەتوانین هەندێک پرسیار لە ئامدەبووانەوە وەربگرین. تکایە خۆت بناسێنە و پرسیارەکەت بکە.
پرسیاری یەکەم لە ئامادەبووانەوە: ئێوارەباش، من نوری بێخاڵیم، رۆژنامەنووس. زۆر سوپاس بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو و هەروەها ئامادەبووانیش. ئەوەی کە پەیوەندی بە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانەوەیە پێموایە ئەوە چەندەمین جارە ئەو دەستپێشخەری دەکات و لەپێشتریشدا هەوڵی داوە و ئاگربەستی یەک لایەنە راگەیەندراوە، بەڵام وەکو پێویست لەلایەن دەوڵەتەوە بە دەمیەوە نەهاتوون.
ئیستا لەگەڵ ئەوبانگەوازە کە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات، دەوڵەتی تورکیا چۆن متمانەو دڵنیایی بۆ کورد درووستدەکات کە مافەکانی لەچوارچێوەی دەستووردا پارێزراوبێت؟ دووەم ئایا پێتانوانیە ئەگەر لایەنی سێیەم هەبێت کە چاودێری سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بکات باشتر دەبێت، بۆ نموونە ئەو چاودێرە نەتەوەیەکگرتووەکان بێت یان هەردەوڵەتێکی دیکە؟ پرسیاری دیکە ، ئایا تورکیا ئامادەیی ئەوەی تێدایە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان هۆشیاری کۆمەڵگەی تورکیا بەرامبەر بە کورد بگۆڕێت چونکە ئەوە تێڕوانینی دەوڵەت نیە کە وەکو مرۆڤ سەیری کورد ناکات، خودی ئینسانی تورک کوردی قبووڵ نیە؛ چۆن دەکرێت هۆشیاری کۆمەڵگەی تورکی بە گشتی وەکو هۆشیاری جەنگیز چاندار و د. ئیسماعیل بێشکچی، و جەمال شانی لێبکرێت و گۆرانی بەسەردا بێت، نەوەک ئەوەی کە کۆمەڵگەی تورکی بەشێوەیەکی گشتی هێشتا پێیوایە کورد مافی ژیانی نیە؟
پرسیاری دووەم لە ئامادەبووانەوە: ئەم کاتەتان باش، پرسیارەکەم ئاڕاستەی نوێنەری جەهەپە دەکەم. ئەمەوێت بڵیم کە جەهەپە خیتابێک یان گوتاریکی با نەڵێم تەقلیدی، واباشترە کە بڵێم گوتارێکی دووبارەی لەبارەی پرس و کێشەی کورد لە تورکیا هەیە. ئەم گوتارەش وادەکات کە ئەو شەپۆلە نەتەوەیەی لە تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا زیادبووە، دانەمرکێتەوە وخاونەبێتەوە. هەڵبەتە ئەمەش لەترسی جەهەپەوە سەرچاوە دەگرێت، وەکو جەهەپە دەڵێت کە لە دەرەوەی پڕۆسەکە دەمێنێتەوە. ئایا ئەم جارە جەهەپە بۆئەوەی لەدەرەوەی ئەو پڕۆسەیەی دەستی پێکردووە، لەدەرەوەی ئەو پرۆسەیە نەمێنێت چیدەکات؟ چی گۆڕانکارییەک لە گوتار و سیاسەتی خۆیدا دەکات؟
پرسیاری سێیەم لە ئامادەبووانەوە: سڵاو و رێزم هەیە لەخزمەت هەموو لایەکدا، بەڕاستی ئەمڕۆ بەختەوەرین کە لەخزمەتانین. تەنیا ویستم یەک پرسیاری هەنووکەیی لەو نوێنەرانەی کە لە تورکیاوە هاتوون بکەم. پرسیارەکە ئەوەیە: ئەو برادەرەی کە سەر بە جەهەپەیە باسی ئەوەی کرد کە خۆی شەخسییەن باوەڕی بەزمانی دایک هەیە، بەڵام حیزبەکەی کە جەهەپەیە و خۆی بە حیزبێکی پێشڕەوی سۆسیال دیموکرات دەزانێت، خۆی بە کەمالیستێکی عەیارە بیست و چوار دەزانێت؛ لە پەیڕەوی حیزبیدا هێشتا وانەوتنەوەی بەزمانی دایک قەبووڵ نەکردووە؛ یان ئەوبرادەرەی دیکە کە سەر بەپارتی داد و گەشەپێدانە، هێشتا قەبووڵی ناکات مافی چارەنووسی خۆنووسین هەبێت. ئێمە ئێستا لە سەدەی بیست و یەکدا دەژین کە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بریتیە لە ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین، کە جاڕنامەی مافی مرۆڤ حەفتا بۆ هەشتا ساڵ پێش ئیستا باسی دەکات. پرسیارەکە ئەوەیە: کاتێک ئیستا تورکیا گەشەی بەرهەمی نیوخٶیی GDP زیاتر لە هەزار دۆلارە، کاتێک ئیستا تورکیا کە هێزێکی گەورەی ناوچەییە و هاوبەش و هاوپەیمانی یەکیتی ئەورووپایە، ئایا ئەم دەوڵەتە بەم هەموو هێزەوە ناتوانێت عەقڵیەتی خۆی یان گەلەکەی بگۆڕێت بەوەی کە چۆن تورک میللەتە، کوردیش میللەتە، واتە مناڵی کوردیش هەقی خۆیەتی بەزمانی دایکی خۆی بخوێنێت. ئەوە پرسیارەکەی من بوو، سوپاس.
پرسیاری چوارەم لە ئامادەبووانەوە با پرسیارەکەم بە ئینگلیزی بکەم. من ناوم زۆزان عەلوشە کە خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سووریام. راستیەکەی ئێمە، نازانم چۆن بیڵێم،… چاودێری دۆخی تورکیا و پرۆسەی ئاشتی دەکەین؛ پرسیارەکە ئەوەیە کەئایا ئەم پڕۆسەیە کاریگەری چی لە سەر پەیوەندییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و دیمەشق دەبێت؟ لەبەرئەوەی ئێمە باوەڕمان وەهایە کە ئیستا تورکیا لە سووریا پێگە و دەسەڵاتێکی بەهێزی هەیە، بۆیە پێمانوایە کە ئەم پڕۆسەی ئاشتەیە لە تورکیا بڵێیت و نەڵێیت کاریگەری لەسەر دۆخی ئێمە وەکو کورد لە سووریا دەبێت. بۆیە پرسیارەکەی من ئەوەیە: ئەم پڕۆسەیە چۆن کاریگەری لەسەر پرسی دیالۆگی نیوان فەرماندە مەزڵوم و ئەحمەد ئەلشەرع دەبێت؟
پرسیاری پێنجەم لە ئامادەبووانەوە: سەرەتا دەمەوێت پرسیار لە بەڕێز ئۆغوزکان سالیجی بکەم. ئێمە زۆر باش دەزانین کە پەکەکە ئەنجامی شتێکە. کاتێک بەم شێوەیە سەیری دەکەین، چی دەڵێن سەبارەت بە کێشەکانی پەیوەست بە مافەکانی کوردەکان لە دەستووری 61 و هەروەها دەستووری دامەزرێنەر؟ ئایا پارتی جەهەپە لە بەرپرسیارێتی هەڵدێت لەم بارەیەوە؟ ئەمە بۆ بەڕێز سالیجی بوو. هەروەها، دەمەوإف پرسیار لە دوو ئەندام پەرلەمانی پێشوو و ئێستای سەر بە نەریتی پارتی ئاک پارتی بکەین. وەک ئاشکرایە... بەڕێز مەحمەت ئەمین بەشداری کۆبوونەوەکەمانی کردبوو. لەوێدا دوو بابەتی سەرەکی هەبوون. یەکێکیان مافە کەلتوورییەکان و ئەوی دیکەیان کێشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە زمانی دایک. لەم بارەیەوە نەریتی ئاک پارتی تا چ قادەیەک دەتوانێت چارەسەرێک پێشکەش بکات و لە کۆتاییدا... دەمەوێت پرسیار لە بەڕێز جەنگیز چاندار بکەم سەبارەت بە پێشکەشکردنەکەی لە چوارچێوەی سووریا. وەک دەزانرێت، مەزلووم لێدوانێکی لە کۆبانێ دا و گوتی پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە پەکەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. ئایا ئەمە دەکرێت هەنگاوێک بێت کە زیان بە پرۆسەکە بگەیەنێت؟ یان بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆکاری بەرەوپێشچوون. پێم خۆشە وەڵام وەربگرم. سوپاس.
د. ئارزوو یڵماز: من پرسیارەکانتان بۆ دووبارە دەکەمەوە یەکەم پرسیار لە ئۆغوزکائان سالیجی کرا، باسی لەوە کرد کە هەڵکشانی هەستی نەتەوەپەرستیی تورکی، بەڕاستی نەک تەنیا بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ سەرجەم جیهان بابەتێکی گرنگە، چۆن ئەمە هەڵدەسەنگێنیت و خۆت لە کوێی ئەم پرۆسەیەدا دەبینیتەوە؟ وا دیارە قسەکانت لەم بارەیەوە لە زەینی گوێگرەکان پرسیاری زۆری دروست کردووە کە وەڵامیان دەست نەکەوتووە. با سەرەتا بەم پرسیارە دەست پێ بکەین، پاشان دەگەڕێمەوە سەر پرسیارەکانی دیکە.
ئۆغوزکائان سالیجی: ئەگەر وەکوو پرۆسەیەک سەیری بکەین بێگومان پێویستە. بەڵام دەرفەتی پێناسەکردن لە بەردەستدا نییە. ئێمە پێشتر نەماندەزانی بانگەوازەکەی دوێنێ چۆن دەبێت. پێشبینیم ئەوەیە کە پارتی دیکەش نەیدەزانی. لەوانەیە ئەندامانی ئاکپارتیش نەیانزانی بێت.
دەمانزانی کە روونکردنەوەیەک دەدرێت. شتێک دەهات، پرۆسەیەک هەبوو. شاندی دەم پارتی کە سەردانی ئیمرالی یان کردبوو بۆ گفتوگۆ، دواتر ئێمەیان ئاگادار کردەوە، بەڵام پارتەکانی دیکەشیان ئاگادار کردەوە. ئێمە دەمانەوێت گەشبین بین. دەمانەوێت بە ئەرێنی بڕوانینە ئەم بابەتە. دەمانەوێت باوەڕ بەوە بکەین کە ئەم مەسەلەیە بە نیەتی باشەوە بەڕێوە دەچێت. بەڵام پرۆسەیەکی پێناسەکراو لە ئارادا نییە. مێزێک دانراوە بەڵام ئێمە لە کوێی ئەو مێزەداین؟ ناتوانین هیچ لەسەر ئەوە بڵێین. نێردراو تاوانبار نییە.
د. ئارزوو یڵماز: ئایا جەهەپە لەم خاڵەدا بەرپرسیارییەک دەگرێتە ئەستۆ؟ پرسیارەکە بەم شێوەیەیە بەپێی تێگەیشتنی من. واتە بەشیوەیەکی سەربەخۆ لە کارەکانی حکومەت، جەهەپە وەک پارتێکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن کە داوای دەسەڵات دەکات بەپێی قسەی ئەو کەسەی پرسیار دەکات، ئایا بەردەوام دەبێت لە دوورەپەرێزی؟ بە گوتەی پرسیارکەرێکی دیکە، ئایا لە بەرپرسیاری رادەکات؟ پرسیارەکە رێک ئەمەیە.
ئۆغوزکان سالیجی:ئێمە خۆمان لە بەرپرسیاری ناشارینەوە.
ئێمە هەوڵێکی تایبەت نادەین بۆ ئەوەی لە دەرەوەی پرۆسەکە بوەستین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی ئەردۆغان قسە ناکات هاوڕێیان؟ کێ وڵات بەڕێوە دەبات؟ بەڕێز ئەردۆغان بۆ ماوەی 22 ساڵە وڵات بەڕێوە دەبات. هەڵوێستی بەڕێز ئەردۆغان سەبارەت بەم بابەتە چییە؟ من دەمەوێت ئەمە بزانم. ئێوە ناتانەوێت بزانن؟
بەڕێز ئەردۆغان چۆن بیر دەکاتەوە؟ ئەردۆغان لە کوێی پرۆسەکەدایە؟ پارتی دادوگەشەپێدان لە کوێی پرۆسەکەدایە؟ من دەمەوێت ئەمە بزانم. ئێوە بە شێوەیەکی سروشتی دەڵێن ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە کوێی ئەم کارەدایە؟ من لە ئێوە دەپرسم کە دەسەڵات لە کوێی ئەم کارەدایە بۆ ئەوەی دیاربێت کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیش لە کوێدا بێت. دەسەڵات لە کوێی ئەم کارەدایە؟ دەوڵەت باخچەلی دەناسین و روونە. ئێستا دەیبینین هەڵوێستێکیان هەیە بەڵام نازانین دەسەڵات لە کوێدایە. هاوڕێیان لە پرۆسەی پێشوودا هەوڵ درا ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بەشداری لە پرۆسەکەدا نەکات. لە قسەی پێشوومدا باسم کرد. لە رێگەی قسەکانی بەڕێز کەمال کلیچدارئۆغلوەوە باسم کرد.
د. ئارزوو یڵماز: ئایا پارتی گەلی کۆماری جەهەپە هێزێکی سیاسی سەربەخۆ نییە کە بتوانێت سیاسەتی خۆی بە پێی حکومەت دیاری بکات؟ واتە، من پرسیارێکی تەواو لەسەر بنەمای زانستی سیاسی دەکەم: ئایا نابێت جەهەپە وەک هێزێکی سیاسی، پێگەی خۆی بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دەسەڵات دروست بکات؟
ئۆغوزکائان سالیجی: پارتی گەلی کۆماری بە نیەتی باش، شەفاف و هەوڵدەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، بەربەست ناخاتە بەردەم پرۆسەکە، رێگری ناکات. سەبارەت بە شوێنی خۆی لە پرۆسەکەدا، لە رۆژانی داهاتوودا ئەوە دیار دەبێت ئەویش کاتێک هەنگاوی زیاتر دەنرێت، دیارتر و روونتر دەبێت. بەڵام لێدوانی یەکەمی پارتەکە دوای بانگەوازەکەی ئۆجالان لێدوانێکی نەرێنی نەبوو. بەڵکو شتێکە کە هەڵوێستی مێژوویی ئەرێنی پارتەکە پێناسە دەکات و دەریدەخات. هەروەها، نیشانی دەدات کە لە داهاتوودا دەکرێت نزیکبوونەوەیەکی پۆزەتیڤانەتر لە پرۆسەکە هەبێت. بەڵام پرسیارە گرنگە ئەوەیە ئەردۆغان لە کوێی پرۆسەکەدایە؟
پێویستە سەرنج لەسەر ئەمە بێت. پرسیارێکی دیکەش هەبوو با باسی بکەم. پرسیارێک لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانمانەوە هەبوو کە ئاماژەی بە دەستووری ساڵی 1961 دەکرد سەبارەت بە بەرپرسیاری مێژوویی. ئێستا بێگومان تێگەیشتنێک هەیە. ئەم تێگەیشتنە لە 20ساڵی رابردوودابە رادەیەکی زۆر لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە دروست کراوە.
ئەگەر لە تورکیا مەیلێکی دیکتاتۆرییانە هەبێت، ئەگەر لە تورکیا دەستوەردان لە ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان هەبێت، ئەوە بەرهەمی شێوازی بیرکردنەوەی پارتی گەلی کۆمارییە. پارتی داد و گەشەپێدان هەوڵی دا ئەم بۆچوونە دروست بکات. بەڵام پارتی گەلی کۆماری دەستووری ساڵی 1961ی دانەڕشتووە.
دەستووری ساڵی 1982یش پارتی گەلی کۆماری داینەڕشت. ئەگەر پێویست بێت پارتی گەلی کۆماری بەرپرسیارییەکی مێژوویی لە ئەستۆ بگرێت، ئەوا دەیگرێتە ئەستۆ. لەمە ناترسێت. بەڵام لەبیرتان نەچێت، بەڕێز عەبدوڕەحمان کورت جەختی لە شتێکی جوان کرد. گوتی ئەو گوتارەی بەڕێز ئەردۆغان لە ساڵی 2005دای، خۆزگە لە ساڵی 2025 بوایە. 20ساڵ تێپەڕی.
د. ئارزوو یڵماز:خۆزگە جەهەپە لە هەڵگرتنی پارێزبەندییەکاندا لەگەڵ ئاک پارتی نەبووایە. زۆر سوپاس. ئێستا پرسیارێک لە بەشداربووانی سەر بە نەریتی ئاک پارتی کرا، بەتایبەت ئەو پرسیارە دیاریکراوە.
داوای وەڵامێک لە هەردووکتان دەکەم. دواتریش، لە هەرسێ قسەکەر، بەتایبەت سەبارەت بە رۆژئاڤا یان دیالۆگی رۆژئاڤا-مەزڵووم کۆبانی، و هاوڕێیەکی لایەنی سێیەمیش ئەو پرسیارەی کرد. داوای وەڵام لە هەرسێ قسەکەر دەکەم سەبارەت بەو بابەتە. فەرموون تکایە.
مەهمەت ئەمین ئەکمەن: پرسیار کرا کە چۆن دەتوانین پێشبینی هەڵوێستی پارتی داد و گەشەپێدان لەبارەی مافە کولتووریەکان و زمانی دایک بکەین.
با ئەو راستییە قبوڵ بکەین. زۆر شت کە ئاکەپە لە نێوان ساڵانی 2002 و 2013 دا ئەنجامی دا کە لە روانگەی مێژووی کۆماری تورکیادا بە شۆڕش دادەنرێت. لە 45 خولەک بەرنامەی شاشەی تی ئار تی-ەوە دەستی پێکرد تا گەیشتە تی ئار تی کوردی...
دامەزراندنی وانەی هەڵبژاردەیی، دامەزراندنی پەیمانگەی کوردی لە ژێر ناوی زمانە زیندووەکان و لە ساڵی 2013دا وانەی هەڵبژاردەیی دەستی پێکرد. بەڵام دەبینین کە سەرەڕای دانپێدانان بە مافی وانەی هەڵبژاردەیی، بەهۆی ئەو هۆکارانەی کە لە ئیدارەوە سەرچاوەیان گرتووە، بە شێوەیەکی تەواو بەکارنەهێنراون، لە کاتێکدا کە ملیۆنان منداڵی کورد هەن...
ژمارەکە لە نێوان 27 هەزار و 37 هەزاردا دەگۆڕێت. بە ڕای من، خودی خوێندن بە زمانی دایک دەتوانێت یەکێک بێت لە گرنگترین هێڵە سوورەکان، یەکێک لە بەربەستەکان لە بیرکردنەوەی بەڕێز ئەردۆغاندا. دەزانین کە بەڕێز سەرۆککۆمار لە رابردوودا ناڕەزایی زۆری هەبووە کە لە گفتوگۆی گشتی و دوولایەنەوە سەرچاوەی گرتووە سەبارەت بە لابردنی قەدەخەی ماددەی 42. ئەم دۆخە نائاساییەی ئێستامان لایەنێکی وای هەیە. تورکیا نزیکەی 6-7 ساڵە لە سیستەمی مافەوە گواستراوەتەوە بۆ سیستەمی لوتف و بەزەیی.
مەبەستم ئەوەیە، لە هەر بابەتێکدا، چ پەیوەندی بە کوردەکان یان بە بڕیارنامە یاساییە تایبەتییەکانەوە هەبێت، ئەگەر رووبەڕوو داوای مافی خۆتان لە ئەردۆغان و باخچەلی بکەن، نەک هەر مافتان وەرناگرن، بەڵکو دەکرێت لێشتان بدرێت.
بەڵام ئەگەر خۆتان بە ئازادی بسپێرن بە ویژدان و باوەشە فراوانەکەیان، ئەوا دەکرێت زیاتر لەوەی چاوەڕوانی دەکەن بەدەستی بهێنن. ئێوە جەختتان لەسەر مافی بە کۆمەڵ و تاکەکەسی کرد ئێستا لە راگەیاندنەکەی دوێنێی ئۆجالان دەڵێت، بۆ مافی بە کۆمەڵ، دەوڵەتی جیاواز، فیدراڵی ناوێت. پاشان لەناکاو وشەیەک هەیە بەناوی "کولتورەلیست". هەم دیاریەکی وشەییە بۆ زمانی تورکی. وشەیەکە کە لە فەرهەنگەکانی تورکیدا نییە، کە بۆ جەختکردنەوەی کەلتوری ئەم پێگەیە لە پشت رێکخستنە ئێستاکانیشەوە دروست بووە لە سیستەمی بەخشیندا قبوڵکراو دەبێت. ئەگەر تۆ ئەوەندە خۆت کشاندەوە، منیش دەتوانم ئەمانەت بدەمێ.
د. ئارزوو یڵماز: یانی پێتان وایە ئەگەری ئەوەی ئاکەپە بە ئیشارەتێکی دیکە وەڵامی ئاماژەی کوردەکان بداتەوە کەمە؟
مەهمەت ئەمین ئەکمەن:من ئەمە بە شتێکی نائاسایی نابینم. بەڵام بەداخەوە ئەمە لە چوارچێوەی یاساییدا باس ناکەین. لە چوارچێوەی ئەم شێوازی بەڕێوەبردنەدا گفتوگۆی لەسەر دەکەین. چاوی سێیەم نابێت. زۆر بە کورتی داوا دەکەم چاوی سێیەم نابێت بەڵام ئەگەر پەکەکە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە و بیەوێت چەکەکانی رادەستی شوێنێک بکات، ئەگەر پێویست بکات بەشێک لە ئەندامانی لە تورکیا و بەشێکیان بە فۆرمۆلێک کە دادەڕێژرێت لە وڵاتانی دیکە بمێننەوە، ئەوا وڵاتان و رێکخراوە سێیەمەکان نەک وەک نێوەندگیر، بەڵکو وەک بەشێک لە پرۆسەی چەک دانان، ناچار دەبن بێنە نێو پرۆسەکەوە. وەک ئەوەی چەکەکانی قەندیل چۆن و بۆ کوێ دەبرێن. سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریاش، من پێم وایە بەشێوەی ئەرێنی دەچنە پێشەوە. پێم وایە ئاماژەکانی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی ئەرێنییە. زۆربەی ئەو بەڵگانەی کە تورکیا پێشکەشی دەکات، لەلایەن مەزڵووم عەبدییەوە پووچەڵ دەکرێنەوە. بۆیە هیوادارم دەستوورێکی دیموکراتی فرەیی راستەقینە بە دینامیکی ناوخۆیی سووریا و بەبێ دەستێوەردانی تورکیا بنیات بنرێت.
د. ئارزوو یڵماز: سوپاس. بە رای من، تۆ بەڕادەی پێویست لەربارەی نەریتی ئاکەپە قسەت کردووە. بۆیە ئەگەر پێت گونجاوە، تکایە با پرسیارەکە ئەمە بێت: کاریگەری ئەم پڕۆسەیە لەسەر دۆخی رۆژئاڤا چی دەبێت؟ ئایا لایەنێکی سێیەم لەم پڕۆسەیەدا هەیە؟
عەبدوڕەحمان کورت: با ئەوەتان پێ بڵێم. چونکە کاتێک سەیری ساڵەکانی 2002 بۆ 2004 هەتا 2013 دەکەم دەبینم کە بەو هۆکارەوە ئەردۆغان زۆر زیانی پێگەیشتووە.
بۆ نموونە هەرگیز لەبیرم ناچێت، دوای گوتارەکەی ساڵی 2005 پێکەوە چووین بۆ سۆگوت. لەو هێرشانەی کە کرانە سەری، ئێمە خۆمان کردە قەڵغان بۆی. واتە لەلایەن بەرەی نەتەوەییەوە بە بەرد و دار هێرشیان کردە سەری. ئەو لە پڕۆسەکەدا هەموو ئەمانەی قبوڵ کرد.
کاتێک گەیشتە پرۆسەی ساڵی 2011 هەستی کرد خیانەتی لێکراوە. چونکە سەرەڕای هەموو ئەو کارانەی کە کردی، شتێکی کرد کە لە مێژووی 80 ساڵەی کۆماردا نەکرابوو، شۆڕشی بەرپا کرد.
لەلایەن نەریتی دیموکراتییەوە کرا بە خراپترین کەس، بوو بە رابەرێکی شەیتانی. لەبەر ئەوە ئەویش وەک مرۆڤێک کاردانەوەی هەیە. لەناو ئەو کاردانەوانەدا هەندێک جار ئێمەش دڵمان دەشکێت. بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەمین دەیڵێت زۆر گرنگە و هەڵسەنگاندنێکی زۆر دروستە.
بەڕێز ئەردۆغان تایبەتمەندییەکی وای هەیە. ئەگەر بزانن چۆن روونی بکەنەوە، ئەگەر پابەندی بابەتەکە بن، ئەگەر سوور بن، ئەگەر پابەندی رێسا و کەسەکە بن، لەو پێداگرییەدا دەتوانێت وەڵامێک بداتەوە کە چاوەڕوانی ناکەن. نموونەیەکی ئەمە تی ئاڕ تی شەشە، تی ئاڕ تی کوردییە.
ئەو کاتە ئێمە ویستمان پەخشی نیو کاتژمێری بکەین بە 6 کاژێر، ئەو کاتە هاوڕێیانی پارتی دیموکراتی گەلیش هەدەپە ئاماژەیان پێدا. کاتێک لەبارەی ئەوەوە قسەمان کرد، کاتێک قەناعەتی پێهێنرا، توانی بیکات بە 24 کاژێری. هەر بۆیە دەڵێم با ئەگەری سەرکەوتنتان بە کراوەیی بمێنێتەوە.
د. ئارزوو یڵماز: بەڕێز عەبدوڕەحمان ، داوات لێدەکەم زۆر بە کورتی، کاریگەری ئەم پرۆسەیە لەسەر رۆژئاوا و بۆچوونت سەبارەت بە لایەنی سێیەم روون بکەیتەوە.
عەبدوڕەحمان کورت: من وەک تۆ بۆچوونم وایە کە ئەگەری بوونی "چاوی سێیەم" لاوازە. بەشێوەیەک تورکیا، دیمەشق و "مەزڵووم عەبدی" لەوێ، کە وەک دەزانن دوێنێ سالح موسلیم لێدوانێکی گرنگی هەبوو: "ئەگەر رێگەمان پێبدەن وەک پارتێکی سیاسی چالاکی بکەین... ئامادەین چەک دابنێین."
ئەمە رستەیەکی زۆر گرنگە ئەگەر کاری لەسەر بکرێت. ئێستا کاتێک بەراوردی دەکەین لەگەڵ لێدوانەکانی تورکیا، ئەگەر ئەوانیش لە تورکیا ئەم دەستەواژەیە بە کردەیی بکەن کە : "ئەم حکومەتە دەبێت هەموو کەسێک لەخۆ بگرێت. هیچ کەمینەیەک نابێت لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە بمێنێتەوە. هەموو کەسێک دەبێت هەست بکات بەشێکە لە دەوڵەت" - ئەوا پێم وایە ئەگەری چارەسەر زۆرە، چونکە هەردوو لایەن هاوتەریبن.
د. ئارزوو یڵماز: کاتەکەمان تەواو بوو بەڵام تکایە کاک جەنگیز فەرموون. ئەگەر بە کورتی باسی لایەنی سێیەم و کاریگەرییەکەی لەسەر رۆژئاڤا کۆ بکەیت، زۆر سوپاست دەکەم.
جەنگیز چاندار: کاریگەری لەسەر رۆژئاوا بەم شێوەیەیە. من وەکو زانیاری دەیڵێم، لەو ساتەوەختەی ئێمە دەستمان بەم پانێڵە کرد، عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) لێدوانێکی داوە. کاژێریک لەمەوبەر گوتی کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و هەموو لقەکانی وەک پەیەدە، یەپەگە، بە عەرەبی و کوردییەکەیەوە، مەبەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێویستە هەموو ئەمانە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە. مەزڵوم عەبدی دوێنێ گوتی کە ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و پشتگیری لەم لێدوانە دەکەین. ساڵح موسلیم، بەڕێوەبەری پەیەدەش هەمان شتی وت. پشتگیری تەواوی لێدوانەکەی ئۆجەلان دەکەین بەڵام پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو بە تورکیاوە هەیە. ئێستا ئەگەر پرسیار بکەن لەم لێدوانەی گوتەبێژی ئاکپارتی کە پێش کاژێریک بڵاوکرایەوە و لەم کاردانەوانە چی دەردەکەوێت؟ من بە کورتی ئەوەی لە یەکەم رۆژی پانێڵەکەدا لێرە دانیشتبووم و گوتبووم دووبارەی دەکەمەوە.
ئێستا لەجیاتی ئەوەی کە تورکیا چ هەڵوێستێک وەردەگرێت یان ئۆجالان لە لێدوانەکەیدا چی گوتووە، بارودۆخەکە بە مانەوە یان رۆیشتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا روون دەبێتەوە ئەگەر ئێمە وەک لایەنی سێیەم باسی بکەین.
ئەگەر ئەمریکا لەوێ بمێنێتەوە، تورکیا ناتوانێت دەستێوەردانێکی زۆر بکات. ئەگەر ئەمریکا لەوێ بکشێتەوە، ئەوا تورکیا دەتوانێت دەستێوەردانی سەربازیش بکات. بە شێوەیەک کە رێگە لەمانە نەگرێت، ئەگەر رێککەوتن و تەوافوقێک لە نێوان مەزڵوم عەبدی یان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع و ناوەندی دیمەشق بکرێت، ئەوا ئەمە پرۆسەیەکی جیاواز دەبێت. پێویستە لەوێوە سەیری بکەین.