لێکۆڵینەوە

قۆناغی ئاشتی چۆن و بۆچی تێکچوو؟

12-02-2019


٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٣، هیوایەکی قایمی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد پێکهێنا. لە دیاربەکر، لە مەیدانی پیرۆزباییەکانی نەورۆز، پەیامی سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە. ئۆجالان لەو پەیامە مێژووییەی خۆیدا ئەوەی دەربڕی کە ئیدی هەم لە تورکیا و هەم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکا و ئێستا ئیدی کات، کاتی ئاشتی، برایەتی و چارەسەرییە. لەگەڵ ئەو قۆناغە نوێیە، خەباتی چەکداری جێی خۆی بۆ قۆناغی سیاسەتی دیمۆکراتیک جێ دەهێڵێ. ئیدی دەنگی تەقەی تفەنگەکان دەبڕدرێت و لە بری ئەوە هزر و سیاسەت دەردەکەوێتە پێش. ئۆجالان ئەوەشی دەستنیشان کردبوو کە ئەمە کۆتایی نییە، بەڵکوو سەرەتایەکی نوێیە. لە ئێستا بەدواوە ئیدی تێکۆشان بە شێوەیەکی نوێ دەڕواتە پێش. بنەمای تێکۆشانی نوێ هزر، ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی دیمۆکراتیکە. بۆ ئەوەێ ڕێگە بۆ تێکۆشانی دیمۆکراتیک بکرێتەوە، ئۆجالان بانگی لە هێزە چەکدارەکانی پەکەکە دەکرد کە بچنە دەرەوەی وڵات و بەمجۆرەش قۆناغی نوێ دەست پێ بکات…

لینکی تەواوی لێکۆڵینەوەکە:

قۆناغی ئاشتی چۆن و بۆچی تێکچوو؟

Share this Post

لێکۆڵینەوە