دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لە عێراق چەندە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، دوو هێندەش بۆ حکومەتی عێراق گرنگترە، چونکە ئێستا بە لێکدانەوەی بەندەکانی دەستوور و دەرکردنی بڕیار ئەم کەرتە بەڕێوەدەبرێت، لەکاتێکدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەرچاوەی دابینکردنی 96% داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت.