Economic

Image
شرۆڤە

  کاخەزی سپی و داهاتی نانەوتی لە عێراق

مەحموود بابان

هەرچەندە کاخەزە سپییەكەی[1] حكومەتی كازمی جەختی لەسەر پێویستی زیادکردنی داهاتی نانەوتی بەرامبەر داهاتی نەوتی لە عێراق کردبووەوە، بەڵام ئەوەی لەساڵی 2021دا بەدەستهاتووە، ئەوە دەردەخات کە لە کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتیدا لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو، ئەمساڵ خراپترین ساڵ بووە. هەڵبەت ئەگەر ساڵی 2020 جیابکەینەوە و لە دەروەی بەراوردکارییەکان دایبنێین. داهاتی نانەوتی عێراق لە سێ چارەکی ئەمساڵدا 4.13 تریلیۆن بووە و، بە بەراورد بە ساڵی 2017 بە رێژەی 57% دابەزیوە، کە 7.23 تریلیۆن دینار بووە. ئەم کەمبوونەوەیەی داهاتی نانەوتی عێراق ئەو پرسیارە زیندوو دەکاتەوە كە ئایا کاخەزی سپی هەر سپی بوو یان ریفۆرمێکی تۆكمەی ئابووری بوو؟

Image
شرۆڤە

رۆڵی نەوت لە داهات و خەرجییەکانی ئەمساڵی عێراق

مەحموود بابان

چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ عێراق داهاتی لە خەرجییەکانی زیاتر بێت! ئەویش بەهۆی زیادبوونی داهاتی نەوت و رۆڵی نەوت لە دارایی وڵاتدا. سەرەڕای کۆکردنەوەی نزیکەی یەک لەسەر سێی داهاتی نانەوتی، وەک لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا هاتووە، پرسیار ئەوەیە داهاتی عێراق چەند لە خەرجییەکانی زیاتر دەبێت و بۆچی؟

Image
شرۆڤە

تەنیا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە؟

مەحموود بابان

رۆژی 7ی ئاداری 2022 لە بازاڕەکاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە 140 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لەماوەی دوانزە ساڵی رابردوودا. بەرزبوونەوەکە بەشێوەیەک بووە کە لەماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا نرخەکەی بەرێژەی زیاتر لە30% زیادیکرد، ئەویش دوای ئەوەی ئیدارەی بایدن و کۆنگریسی ئەمریکا رایانگەیاند کە خەریکی ئامادەکردنی یاسایەکن بۆ قەدەخەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە. ئەگەر ئەم گەمارۆیە بخریتەسەر سێیەم گەورە وەبەرهێنەری نەوت لە جیهاندا، کە نزیکەی زیاتر لە 75%ی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکەی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات، لێکەوتەی گەورەی دەبێت. بەڵام لێرەدا هەڵوەستە لەسەر لێکەوتەکانی وەک بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان، دروستکردنی ناجێگری لەبازاڕی خواست و خستنەڕووی وزە و داڕشتنەوەی هاوپەیمانییەتی و هاوئاهەنگییەکانی نێوان وڵاتان و زیادبوونی رۆڵی قاچاخچییەکان لە بازاڕی وزەدا دەکەین.

Image
شرۆڤە

زنجیرە هەڵسەنگاندنێک لەبارەی کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان

مەحموود بابان

بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی بۆ خۆی برد و، ئەمە وادەكات كە گۆڕانكارییەكانی بایەخی زۆریان هەبێ و كاریگەری لەسەر كەرتەكانی دیكەش دابنێت. ئەم کەرتە بە یەکێک لە بازاڕە چالاکەکانی ئابووری و جوڵەی بازاڕ لە سەنتەری پارێزگاکان دادەنرێت، نەك هەر ئەوە بەڵكو كاریگەری لەسەر سەرچاوە سرووشتییەکانی وەک ئاو و وزە و، کۆی پێکهێنەرەکانی دیکەی پەیوەست بە کەرتی خانووبەرەش دادەنێت. لەبەرئەوەش، هەڵسەنگاندن بۆ كەرتی خانووبەرە گرنگە هەروەهاش بە پێویستییەكی هەنووكەیی لە هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت. لێرەشدا هەوڵدەدەم بە زنجیرە هەڵسەنگاندنێك سەرنج بۆ رەهەندە جیاوازەكانی ئەم كەرتە رابكێشم كە بریتین لە: