العراق

Image
شرۆڤە

سیاسەتی عێراق لەبەرامبەر نەوتی هەرێمی کوردستان؛ رێكخستنەوە یان كۆتایی پێهینان؟

مەحموود بابان

سیاسەتی عێراق بۆ پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەین کە ئەوانیش بریتین لە: هۆکاری رازینەبوونی تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەکردووە کە دانیشتنەکانی دادگای پاریس ICC لەبارەی ماوەی دووەمی داواکەی عێراق لەسەر تورکیا راگیراوە. دووەمیان خواستی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان پێش هەناردەکردنەوەی نەوت و، سێیەمیان ناساندنی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یان ناوچە کیشە لەسەرەکان بە ناوچەی بێ کێشە و چوارەمیشیان و لە هەموویان مەترسیدارتر خواستی عێراق بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بەکارهێنانی لە نێوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان