شرۆڤە

براوەكانی هەڵبژاردنی پێشوەخت

02-02-2021


 

RRC |

عەلی بەیدەر|

هەڵبژاردنی پێشوەخت دواخرا. چەندین ئاستەنگی سیاسی و هونەری لەبەردەم هەڵبژاردندا هەن بەڵام ئەگەرێكی زۆرە كە ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە هەر بكرێت. لەو نێوانەدا، ئەو پارتانەی كە لە هەناوی خۆپیشاندەرانەوە دەركەوتوون سەرنجێكی زۆر رادەكێشن. بێجگە لەوانیش، هەریەك لە رەوتی سەدر و پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو لایەنی گرنگن كە دەشێ بۆ هەلبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق جیگەی سەرنج بن.

 

دواخستنێكی دیكە دەبێت؟

زۆرێک لە پارتە سیاسیەکان بەتایبەت ئەوانەی کە لە پەرلەمان و حکومەتدان، هەوڵی دروست کردنی چەندین قەیران دەدەن لە پێناو دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە سەرکوەزیران بانگەشەی بۆ کردووە. ئەم پارتانە ئامادە نین بۆ بەشداریکردن چونکە بەهۆی ئەو شکستانەیان لە بەدیهێنانی سادەترین پایەی ژیان بۆ عێراقیەکان رووبەڕووی رەتکردنەوەیەکی جەماوەری بوونەتەوە. بۆیە ئەمە حکومەت، بەتایبەت سەرکۆوەزیرانی خستە بەردەم ئاڵنگاریەکی گەوەرەوە لەبەردەم گەل و پاڵپشتیکەرانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پێش کۆتایی هاتنی خولی ئێستا. هەڵوێستی ئەم دواییەی کۆمسیۆن کە داوای لە حکومەت کرد هەڵبژاردنەکە لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ ئۆکتۆبەر دوابخات لەبەرهۆکاری هونەری بووە، ئەمە دوا دواخستن دەبێت چونکە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵات رێگە بە دواخستنێکی دیكە نادات. هەر هەوڵێکیش بۆ ئەمە دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەکەوێتە ساڵی داهاتوو ٢٠٢٢. بەمەش خەسڵەتی (پێشوەخت) لەدەستدەدات و لەکاتی ئاسایی خۆیدا ئەنجامدەدرێت. خولی ئێستای پەرلەمان لە کۆتاییهاتن  نزیک بۆتەوە ئەمەش توڕەیی گەل لە سیستەمی سیاسی زیاتر دەکات و وا لە لایەنە نێودەوڵەکانیش دەکات متمانەیان بە حکومەت و سیستمە سیاسیەکەی نەمێنیت.. بەربەستی سەرەکی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەمڕۆ جگە لەوەی کە زۆربەی پارتە سیاسیەکان حەزی پێناکەن، دادگای باڵای فیدراڵیە کە بەهۆی نەبوونی نیسابی تەواو لەئێستادا لەکارکەوتووە. هەندێک لە ئەندامەکانی خانەنشین کراون و هەندێکیش مردوون. ئەو دادگایەش لایەنی دەستووری پێویستە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵبکات و دوای پەسندكردنی ئەویش، لایەنە براوەکان دەتوانن دەست بەکاری خۆیان بکەن. بەبێ ئەمە ئەنجامەکان شەرعیەتی دەستوورییان نابێت. بۆیە هەندێک لە پارتە سیاسیەکان کاردەکەن لەسەر دواخستنی دەرچوونی یاساکە و درێژەدان بە موناقەشەکان لە پەرلەماندا لە پێناوی کوشتنی کات و خۆرێکخستنەوەی دۆخی نێوخۆیی وئامادەکاری باشتر بۆ هەڵبژاردنەکان. بەڵام ئەو کاتەی كە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ماوە، بەسە بۆ تێپەڕاندنی یاسای دادگای باڵا و  هیچ مەجالێک نیە بۆ راکردن لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت. هەرهەوڵێک بۆ دواخستنێگی دیكە ئەوەمان پێدەڵێت کە سیستەمی سیاسی بەشێوەیەکی روون لەبەردەم ویست و ئیرادەی عێراقیەکان لە چاکسازی و، حەزی پاوانكردنی دەسەڵاتدا ماوەتەوە. ئەمە وادەکات ببێتە یەکێک لە روخسارەکانی ئیحتیکاری دەسەڵات و پەیوەست نەبوون بە داواکاری گەل و بەشێک لە چینی سیاسی ئێستا کە هەوڵی چاکسازی راستەقینە دەدات لە پێش هەمووشیانەوە ئەو پارتانەی کە پاڵپشتیەکی جەماوەریان هەیە.

پارتەكانی شۆرشی ئۆكتۆبەر

دوای پێنج خولی پەرلەمان و حەوت حکومەت، شەقامی عێراقی  پێیوایە کە هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی خۆش بەدینەهاتوون کە هاوتابێت لەگەڵ ئەوقوربانیانەی کە گەل بەدرێژایی قۆناخەکانی رابردوو پێشکێشی کردوون. لە ماوەی رابردوودا، شۆڕشی ئۆکتۆبەر ناوێکی تازەیە کە لەلایەن زۆربەی رەشبینەکانەوە حسابی بۆ نەکراوە کە بە هۆی هەنگاوی چاکسازییەوە بتوانێت هاوکێشەکان و بەرنامەی ئەو پارتە سیاسییانە پێچەوانە بکاتەوە کە بۆ جێگیرکردنی ریشەی خۆیان بە قووڵی و مانەوە لەدەسەڵاتدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەنتر هەڵدەدەن. ئەمڕۆ چاودێرانی سیاسی عیراقی ئەوە دەبینن کە جەماوەری زۆربەی پارتەکانی دەسەڵات دابەزیوە و، داواكارییەكانی دوورخستنەوەی بەشێکی گەورەیان لە دیمەنەکە بە هۆی بەرزیی ئاستی وشیاری کۆمەڵگا زیادیکردووە.  بەمەش هەموو ئەو هەوڵانەی ئامانجی خۆشکردنی ئاژاوەی تائیفی و وەبەرهێنانی سیاسییاتن هەیە پووچەڵ بووەتەوە. ئەمە هەمووی دەبێتەوە هۆی ئەوەی کە نوێنەرایەتیکردنی سیاسی ئەم هێزانە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو (پێشوەخت) دابەزێت و ئاراستەی چاکسازیش سەربگرێت چوونكە، یاسایەک هەیە كە رێگە بە کوتلە گەورەکان نادات نەیارەکانی قوتبدات و هێزە تازەو گەنجەکان لە دیمەنەکە دووربخاتەوە، هەروەک چۆن لە هەموو هەڵبژاردنەکانی رابردوودا ئەوە روویدابوو.

ئاراستەیەکی گەورە هەیە کە دەنگدان بەڕێگەی کارتی بایۆمەتری تازەکراوە بێت کە ئەمەش رێگر دەبێت لە ئەنجامدانی تەزویرو تەنانەت دەنگدان لەبری کەسێکی دیكە کە لە بەرژەوەندی گەندەڵکارانە.  هەروەها حەزو داوایەکی گەورەی جەماوەری هەیە بۆ چاودێری نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان بۆ دەستبەركردنی شەفافیەتی زیاتر. ئەم هەنگاوانە ئەگەر بە کردەوە بکرێن ئەوا زۆرێک لە دیمەنەکە دوور دەخاتەوە و نوێنەرایەتی ئەوانە زیاد دەکات کە هەڵگری ئامڕازی سەرکەوتن و کێبڕکێن لە هەموو دۆخ و ژینگەیەکدا. هەندێك لە پارتە سیاسیەکانیش چانسی گەورەیان هەیە بۆ کێبڕکێ و بەدەست هێنانی رووبەری فراوانتر لە پەرلەماندا کە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێیان دەبەخشێت. لە نێو (٢٣١) پارتی سیاسی تۆمارکراو لەلای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، تا ئێستا پارتە سیاسیە هەڵتۆقیوەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر هەوڵی رێکخستنی ریزەکانیان و کۆکردنەوەی جەماوەریان دەدەن و بە تێپەڕبوونی کاتیش  جەماوەریان زیاد دەکات. ئەمەش نەیارەکانیانی نیگەران کردووە کە هەوڵی بەرتەسکردنەوەی رێگەکەی بەردەمیان دەدەن، بەتایبەت لەکاتێکدا ئەم هێزە تازانە ئەزموون و توانای زۆریان نیە و تەنیا پشت بە حاڵەتی وشیاری کۆمەڵگا دەبەستن کە دەبێتە یەکێک لە ئامڕازەکانی  چاكسازی لە قۆناخی داهاتوودا. تاکو ئێستا ژمارەی راستەقینەی ئەو پارتانەی کە لە منداڵدانی مەیدانی خۆپیشاندانەکانەوە هاتوونەتە دەرەوە نازانرێت. لەوانەیە پارتە گەورەکان ناوی تشرین بەکاربێنن و هەندێک لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان رابکێشن لە پێناو دروست کردنی پارتی پاشکۆ کە لە رواڵەتدا ناوی خۆپیشاندەرانی پێوەبێت. ئەوەش بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانیان و جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان بە ناوی خوازراوەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ واقیعی نوێی مەیدانی سیاسیدا بگونجێنن. هەندێک لە ناوەکانی تشرین تا ئێستا خۆیان رانەگەیاندووە، بەڵام هەندێک ناو کە وەکو نوێنەری خۆپیشاندەران خۆیان ناساندووە خۆیان بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە. هەندێکی دیكەش سەرقاڵی خۆرێكخستنن. دیارترینیشیان ئەمانەن:

1-بەیتی نیشتیمانی

ئەم رێکخراوە لەلایەن حسێن غەرابی  چالاکوانی خۆپیشاندانەکان سەرکردایەتی دەکرێت کە لەشاری ناسریە خۆی راگەیاندووە و ئەوانەی لەریزەکانیدان ئەو چالاکوانانەن کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی مەیدانی حبوبی کردووە. جگە لە توانای سیاسی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمی سیاسی ئێستاوە نییە و بەپێی قسەی دامەزرێنەرانی ئەمەش دیارترین خەسڵەتی بەیتی وەتەنیە.

2- بزوتنەوەی ئیمتیداد

ئەم کوتلە سیاسیە تازەیە لە شاری سەماوەوە راگەیەنرا کە (عەلا رکابی) سەرکردایەتی دەکات کە یەکێک بوو لە چالاکوانەکانی مەیدانی خۆپیشاندانەکان لە شاری ناسریە. ئەم رێکخراوە کەسایەتی و چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی زیقار، موسەننا، بابل و دیوانیە لە خۆدەگرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمان دەدات، ئەگەرنا لە پەرلەمانی داهاتوودا دەبێتە ئۆپۆزسیۆن ئەمەش بەپێی ئەو بەرنامە سیاسییەی كە ی ئیمتیداد رایگەیەندووە.
3- بزوتنەوەی ٢٥ ئۆکتۆبەر

 

لە بەغدای پایتەختەوە ئەم رێکخراوە سیاسیە تازەیە راگەیەنراوە کە لەلایەن چالاکوان (تەڵال حەریری) سەرکردایەتی دەکرێت. پرۆژەی سیاسی وای پێشنیار کردووە کە جێبەجێکردنیان بە ئازایانە وەسف دەکرێن. بەر لە هەمووشیان داوای رووبەڕووبونەوەی ئێران و نفوزەکەی بەشێوەیەکی حەقیقی دەكات. هەروەها داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات و جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستی ئاشتیی تەواو لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و نابێ ئەوەش تەنها بواری سیاسی و دیپلۆماسی بگرێتەوە. ئەم پێشنیارانە هەندێکی تووڕەکرد چونکە بە قەدەخەکراوی دەزانن. ئەم بزوتنەوەیە، ئەو چالاکوانە مەدەنیانە لە خۆدەگرێت کە لە مەیدانی خۆپیشاندانەکان واخۆیان راگەیاند کە بزوتنەوەیەکی عەلمانین وئامانجیان جیاکردنەوەی دینە لە دەوڵەت.

سەدر و پارتی

بەدەر لە هێزەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر نابێت رۆڵی دوو لایەنی گرنگ لە پرۆسەی سیاسی ئێستای عێراقدا فەرامۆش بکەین کە توانای گەورەیان بۆ سەرکەوتن هەیە کە ئەوانیش تەیاری سەدری وپارتی دیموکراتی کوردستانن. زۆر ناچینە قووڵایی مێژووی ئەم دوو هێزە کە توانای گەورەتریان هەیە لەوەی کە لەرابردوودا بەدەستیان هێناوە. تەیاری سەدری كە (٥٤) کورسی لە پەرلەماندا هەیە، ئەوەی راگەیاندووە کە هەوڵی بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی حكومەت دەدات و دوای بەدەستهێنانی (١٠٠) کورسی یان زیاتر ئەوە سەردەخات. ئەمەش وایلێدەکات هەموو کارتەکانی بخاتە سەرمێز لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەکەی کە هەوڵ وتوانای زیاتری دەوێت. دەکرێت ئەم ئاواتەی تەیاری سەدری لە رێگەی پارتی ئیستیقامەی نیشتیمانی بەدیبێت کە باڵی سیاسی کیانێکی شیعییە کە زەمینەیەکی جەماوەری فراوانتری هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە جێگیرە وەکو وەسفی دەکەن. بەڵام راستەقینەیەو رێکخراوە. ئەگەری زۆری جێبەجێكردنی تەوجیهاتەکانی تەیاری سەدری بەتەواوی، لەلایەن خۆشەویستان و شوێنکەوتوانی موقتەدا سەدر سەركردەیان، وادەكات كە ئەو جەماوەرە هەموو هەوڵەکانیان بخەنە کارتا زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی داهاتوو بەدەست بێنن.

پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لەگەڵ ئەوەدا لە قۆناخی ئێستادا هیچ پۆستێکی سەرۆکایەتی لە بەغدا بەدەستەوەنیە ، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی رابردوودا توانی بەتەنیا بچێتە کێبڕکێکەوە و کە ئەمە بەدرێژی وڵات و لەسەر ئاستی پارتە گەورەکان رووینەداوە. جگەلەوە، توانی (٢٥) کورسی بەدەستبێنێت و ئەمەش وایکرد ببێتە گەورەترین کوتلەی حزبی  لە پەرلەمانی ئێستادا. ئەم رێکخراوە کە دیموکراتی کوردستانی یان ناسراو بە (ئەلپارتی) بەبەراورد بە تەواوی هێزەسیاسیەکانی تر بێوێنەیە. بۆ ماوەی حەوت دەیە لە خەباتی سیاسی و سەربازی ( دامەزراوەیی) ئەم هێزە توانیویەتی ببێتە رێکخراوێکی سیاسی تەواو کە وا فراوان ببێت رووبەری سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببڕێت. ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو دۆخەی وڵات لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەری پێیدا تێپەڕدەبێت، لەدوای سەرکەوتنەکانی پارتی بۆ جەماوەرەکەی لەسەر ئاستی سیاسی و خزمەتگوزاری، دەکرێت کورسیەکانی لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا بە زیاتر لە نیوەی ئەو کورسیانەی ئێستا هەیەتی زیاتر بێت و ببێتە یاریکەری دووەم لە هاوکێشەی سیاسی نوێدا.

 

 

 

 

 

 

Share this Post

شرۆڤە