شرۆڤە

هاوپەیمانیی سووننەکان لەنێوان خزمەت و رکابەریدا ....پارێزگای سەڵاحەدین بە نموونە

14-07-2021


 

RRC|

کیتاب ئەلمیزان|

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرواری ٢٩ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، دەنگی لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردن دا، دوای ئەوەش زوو مەیدانی سیاسی سووننە جووڵەیەکی بەردەوامیی هێزو پارتە سیاسییەکانی تێکەوت، لە پێناو چوونە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانەوە. هەروەها هەوڵدان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنیش دەستی پێکرد.

نەخشەی سیاسی سووننی، لەلایەن دوو میحوەری سەرەکیەوە داڕێژرایەوە، یەکەمیان هاوپەیمانی ”عەزم” بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرە و، دووەمیشیان هاوپەیمانیی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی  سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی عێراقە. ئەم هاوپەیمانێتیانە بە تووندی رەتدەکرێنەوە، چونکە نەیتوانیووە یەک سەرۆک بۆ هاوپەیمانێتیەکە دابنێن، هەروەک لە زۆربەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتردا روویداوە، ئەمە جگە لە بێسوودی، لێکهەوەشانەوەی خێرایی لەدوای پێکهێنانی حکومەتیش لێدەکەوێتەوە.

هەردوو هاوپەیمانێتیەکە چوونە ناو کێبڕکێیەکی ناجێگیرەوە بۆ راکێشانی زۆرترین پارت وکوتلەی سیاسی، لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانێتی بچووکیش لەسەرئاستی یەک پارێزگا لەنێوان کەسایەتی سیاسی وپەرلەمانی و جەمسەری سیاسی سووننیدا هەن کە زۆر مەبەستیانە ژمارەی کورسیەکانی سووننە لە خولی داهاتووی پەرلەماندا زیاد بکەن بۆ ئەوەی، بتوانێت خاوەن بڕیار بێت و رۆڵی گەورە بگێڕن لە ئیدارەدان و داڕشتنی یاساکاندا. ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر هەموو لایەنە سیاسیەکان.

​ دانیشتووانی عێراق گەیشتۆتە ٤٠ میلۆن و ١٥٠ هەزار کەس وە بەپێی سەرژمێرییە فەرمیەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، ٢٥ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار​ مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.

لەم چوار چێوەیەشدا دروستکردنی ئەم هاوپەیمانییانە بە دوو رێگە بووە.

یەکەمیان: هاوپەیمانێتیە رانەگەیەنراوەکان ”رێگەی خزمەتکاری”

ئەم رێگەیە هی بەرژەوەندی هاوبەشە و لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان بەوەی کە ” هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ستراتیژییەکەی لەسەر خزمەتگوزاریەکانی هەڵبژاردن دەبێت کە لەنێوان کوتلە سیاسیەکاندا یەک کاندید دەبێت بۆ هەر ناوچەیەک بۆ ئەوەی ئەو کاندیدە کار نەکاتە سەر ژمارەی دەنگەکان.

​ کوتلە سیاسیە کاریگەرەکان لە شانۆی سیاسیدا جوڵەیەکی بەهێزیان کرد لە پێناو دابەشککردنی ئەم بازنانەی هەڵبژاردن بە پێی سەنتەری هێزی کەسایەتیەکانی ئەم کوتلە سیاسیانە و، لە راستیشدا ئەم بازنانەی هەڵبژاردن بەپێی ویستی ئەم سیاسیە کاریگەرانە​ دابەشکراوە، وەکو سائیروون، تەقەدوم، فەتح، نەواب. زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دابەشکراون بۆ ٣ بازنە و هەشە بۆ ٥ بازنەو وە زیاتر دابەشکراوە.

دووەم: رێگەی ئاشکرا

دوای ئەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکان دیاریکران، پارت وکوتلەکان دەستیان بە جووڵە کرد بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی نوێی قۆناخەکە بەئامانجی بەدەستهێنانی کورسیی پەرلەمان.

​ ئەم هاوپەیمانێتیانە گرێدراون بە هەڵبژاردنەکان و زووش دەردەکەوێت کە دوای هەڵبژاردنەکان و ئەو کاتەی بەرەو دروستکردنی رێککەوتنی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت هەنگاودەنێن دەپووکێنەوە.

لە پارێزگای سەڵاحەدین کێبڕکێ لە کوتلەو حزبێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت، لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٩ بە تەواوەتی پارێزگاکە لەژێر هەیمەنەی یەک لایەن بووە ”لایەنی پەرلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵا عەبد” ئەبو مازن ئەم هەیمەنەیەش بەرهەم وکاریگەریی لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن هەبووە کە سەڵاحەدین بۆ ٣ بازنە دابەشکراوە.

١-تکریت

سنووری بازنە: باکووری قەزای بێجی، باشووری قەزای بەلەد ، رۆژهەڵاتی بەرزاییەکانی حەمرین کەرکوک و رۆژئاوای سەرسارو سەحرا کە چوار کورسیە، ٣ پیاو و یەک کۆتا بۆ ژنان.

ئەم ناوچانەش لە خۆدەگرێت:

تکریت ٩٠٣٠٠ دەنگدەر

سامەرا​ ١٥٦١٠٢ دەنگدەر

ئیسحاقی ٢٦٩٣٧ دەنگدەر

ئەلدۆر٢٥٩٥١ دەنگدەر

ئەم بازنەیە هاوپەیمانێتی تازەو کاندیدی سەربەخۆی تێدایە. دیارترین هاوپەیمانێتیەکان ” تەقەدوم، عەزم، پارتە تشرینیەکان” نازل ئەخز هەقی”ن. هاوپەیمانێتی تەقەدوم لەم بازنەیەدا سێ کاندیدی هەیە، دوو پیاوو ژنێک. بەڵام هاوپەیمانێتی عەزم بەش و قورسایی گەورەتری لەنێوکاندیدەکاندا کە زیاتر سیاسی وئەندام پەرلەمانن هەیە. هاوپەیمانێتی جەماوەرەکەمان شوناسمانە بە یەک کاندید دابەزیووە ئەویش جێگری یەکەمی پارێزگی سەڵاحەدینە لە هەمان کاتیشدا کێبڕکێی پارتە بچووکەکانی وەکو ” پارتی مەدەنی، تەجەموعی عێراقی نوێ، پەیمانی عێراقی” هەیە. سەبارەت بە کاندیدە سەربەخۆکانیش لەم بازنەیەدا دیارترینیان تارق فەهدە کە زۆر لێی رازین وکێبڕکێی هەموو کاندیدەکانی بازنەکە دەکات.

​ ٢-بەلەد

سنووری بازنە: باکووری ناحیەی ئیسحاقی، باشووری ئەلعەبایجی، حەزام بەغداد، رۆژهەڵاتی دیالەوکەرکوک، رۆژئاوای ئەنبار. ئەمەش چوار کورسیە، ٣ پیاوو ژنێک و  ئەم ناوچانەش لە خۆدەگرێت:

بەلەد ٦٨٣٠٤ دەنگدەر

یەسرب ٢٩٧٥٣ دەنگدەر

دوجەیل ٥٦١٣٤ دەنگدەر

ئەلدۆر ١٦٦٤٥ دەنگدەر

زلوعیە ٣١٤٥٨ دەنگدەر

تووزخورماتوو ١١٤٤٥٥دەنگدەر

لەم بازنەیەدا هاوپەیمانێتی عەزم کێبڕکێ دەکات و ئەمەش بە کەسایەتی سیاسی کە بەشێوەیەکی مامناوەند جەماوەریان هەیە، بەڵام هاوپەیمانێتی تەقەدوم لەناوکێبڕکێی ئەم بازنەیەدایە بە کەسایەتی بەهێز کە ئەویش پارێزگاری سەڵاحەدینە ” عەمار ئەلجەبر” کێبڕکێ دەکات.  کێبڕکێکە لەسەر کەسایەتی پارێزگار و کاندیدێکی تر کە جەماوەری مامناوەندی هەیە چڕ بۆتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش کاندیدێکی هەیە، هاوپەیمانی کوردستان دوو کاندید، بەرەی تورکمانی یەکگرتوو یەک کاندید، دەوڵەتی یاساو هاوپەیمانی نەسریش هەریەکەو کاندیدێکیان هەیە.

​ بەڵام هەرچی هاوپەیمانی فەتحە بەکەسایەتی سیاسی کە قورسایی مەزهەبی هەیە کێبڕکێ دەکات لەگەڵ کەسایەتی ناوپەرلەمانیش. کوتلەی سەدریش یەک کاندیدی هەیە، دوو کاندیدی سەربەخۆش هەن وەکو کەسایەتی شێخ عەممار حیکمەت ئەلبەلداوی جێگری دووەمی پاریزگای سەڵاحەدین​ کە قورساییەکی جەماوەری هەیە بە هۆی ئەوەی کە خوشکەزای سەرۆکوەزیران کازمیە. چەند پارتێکی بچووکیش وەکو هاوپەیمانێتی نەهجی نیشتیمانی، بزووتنەوەی وەفای نیشتیمانی، هاوپەیمانی جەماوەرەکەمان شوناسمانە کاندیدیان هەیە.

٣-شەرگات

سنووری بازنە: باکووری گەیارەی نەینەوا، باشووری قەزای تکریت، رۆژهەڵاتی بەرزاییەکانی حەمرین و کەرکوک، رۆژئاوای دەشتی ئەنبار.ئەمەش چوار کورسیە، سێ پیاو و ژنێک و ​ ​ئەم ناوچانەش لەخۆدەگرێت:

شەرگات ١١٥٥٥٨ دەنگدەر

بێجی ١١٩٩٩٧ دەنگدەر

ئەلعەلەم​ ٥٠٠٠٠ ددەنگدە

بزووتنەوەی وەعی یەک کاندیدی هەیە و بەیەکێک لە پارتە تازە دروستبووەکان دادەنرێت، پارتی خەڵکی شەرگات سێ کاندیدی هەیە دوو پیاو وژنێک، ئەم پارتەش بە پارتێکی لۆکاڵی قەزاکە دادەنرێت.

​هاوپەیمانی جەماوەرەکەمان شوناسمانە بەسەرۆکایەتی ئەحمەد ئەلجبووری( ئەبو مازن)کە ٤ کاندیدی هەیە لە نێویشیاندا سەرۆکی هاوپەیمانیەکە دوای ئەوەی کە بڕیاری تانە لێدانێک لەدادگا لەبەرژەوەندی ئەو دەرچوو. هاوپەیمانی عەزمیش چووەتە ناوکێبڕکێکەوە بە کەسایەتی سیاسی لە نێویشیاندا ئەندامانی پەرلەمانی عێراق وسیاسی لۆکاڵی. پرۆژەی نیشتیمانیش بەسەرۆکایەتی جەمال زاری یەک کاندیدی هەیە، تەقەدومیش دووکاندیدی هەن، ژن وپیاوێک.

لە دواجاردا ئەوەی دەمێنێتەوە میزاجی دەنگدەری عێراقیەو ئەنجامەکان گرێدراون بە ئاستی توانای حکومەتی عێراقی لە دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام وپاک دوور لە چەکی بەرەڵا وپارەی دزراو. وەهەروەها دەکەوێتە سەر ئاستی وەڵامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دابینکردنی دۆخێک کە لە رێگەی سەرپەرشتیکردن وچاودێریکردنەوە تەزویر پووچەڵ بکاتەوە.

Share this Post

شرۆڤە