RRC |
د.هەڵمەت غەریب-
راوێژكار لە ناوەندی لێكۆلینەوەی رووداو|
بەرایی
چەند رۆژ بەرلە ئیستا جارێكی دیكە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لە پەرلەمان بە سەرۆكایەتی فالح ئەلساری كۆبووەوە و لەوەشدا، چارەنووسی ماددەی 140 مژاریكی گفتوگۆبووە.[1] بەقسەی هەندێك لە پەرلەمانتارانی كورد بێت، ئەندامانی شیعە و سوننەی لیژنەكە داوای لابردنی مادەی 140 یان كردووە. هەرچەند ئەم خواستێكی نوێ نییە، بەڵام ئەم بابەتە جارێكی دیكە سەرنجی بۆ سەر خودی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور لە پەرلەمان رادەكێشێت.
ئەم لێژنەیە له‌ژێر كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 دا و، وه‌كوو وه‌ڵامێك بۆ داخوازیی خۆپیشانده‌ران و هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قامی ناڕازی، په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی 3/ 11/2019 بە بەشداری(31) پەرلەمانتار و به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی ماده‌ی (142)ی دەستووری هه‌میشه‌ی عێراقی دروست كرا، تا كۆمه‌ڵێ پێشنیار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق گەڵاڵە بكات. ئەمەش وەكوو هەوڵێك لە چوارچێوەی چاكسازیی سیاسی پێناسەكرا. لێژنه‌كه (6) ئه‌ندامی كوردی تێدایه و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنهكەش، هاوشێوه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به سازانی نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق دیاریكران. به‌جۆرێك سه‌رۆكی لیژنه‌كه په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌یه و دوو جێگری كورد و سوننهیشی هەن. ئه‌و لێژنه‌یه سه‌ره‌ڕای گرفته یاسایه‌كانی به‌رده‌می، له‌رووی واقعیشه‌وه كێشه‌ی شه‌رعی بوونیان هه‌یه و ئه‌سته‌مه بتوانێت پێشنیاره‌كانی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌روا به‌ئاسانی تێببپه‌ڕێت. لێرەشدا بە كورتی تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر گرفته‌كانی به‌رده‌م كاری لیژنه‌كه و شه‌رعیه‌تی كاره‌كانی وچۆنیه‌تی خستنه بواری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌ماندا
هاوكات له‌گه‌ل دروستكردنی لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی (142)، سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی ماده‌ی(126)، لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق دروست كرد. به‌ر له‌هه‌رشتێك پێویسته ئه‌وه بلێێن، كه‌م ده‌ستوور هه‌یه له دنیادا به دوو ماده‌ی جیاواز یان دوو رێوشوێنی جیاواز بابه‌تی هه‌مواركردنی رێكخرابێت. له‌وانه‌یه ده‌ستووری عێراق یه‌كێك بێت له‌و دەستووره دەگمهنانهی كه ئه‌م بابه‌ته‌ی رێكخستوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م ده‌ستووره كۆمه‌لێ ئه‌حكامی دژ به‌یه‌كی تێدا جێكراوه‌ته‌وه وه‌ك هه‌ولێك بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی نیوان پێكهاته سه‌ره‌كیه پێكهێنه‌ره‌كانی عێراق. بۆیه به‌و شێوه ئاڵۆزه بابه‌ته‌كه‌ی رێكخستوه. سه‌ره‌تا ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار په‌له‌نه‌كات له دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه، چوونكە ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دروستی كرد نادەستووری بوو. چونكه ماده‌ی (142) زۆر روونه و رێگه نادات به كاركردن به پێی ماده‌ی (126) هه‌تا ئەو كاتەی ماده‌ی (142) یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه. هه‌ربۆیه بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی له‌م بارەوە هه‌یه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه پێویسته كاركردن به ماده‌ی (126) رابگیرێت، تاوه‌كو په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی (142) پیاده ده‌كات. دیارە ئه‌مه به‌شێكی گرفتی هه‌مواركردنی دەستووره، بهشەكەیتری ئه‌وه‌یه كە په‌رله‌مانیش نه‌یتوانیوه به رێكوپێكی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ بابه‌تی هه‌مواركردنه‌كه پیاده بكات. چونكه لیژنه‌كه دوو گرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه: یه‌كه‌میان تا ئێستا نه‌یتوانیوه نیسابی یاسای خۆی پڕبكاته‌وه بۆ گرێدانی كۆبونه‌وه و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی كه ده‌یه‌وێ بۆ هه‌مواركردنه‌وه پێشنیاریان بكات. دووه‌میشیان بریتیه له‌وه‌ی كه‌وا لیژنه‌كه به‌ته‌واوی مادده‌كانی دەستووردا چوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی چەمكی هه‌مواركردنه‌وه‌یه. ئه‌و كات ناتوانین بلێین هه‌مواركردن به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین گۆڕینی ده‌ستوور. چونكه لە هه‌مواركردنی ده‌ستووردا، دەكرێ ته‌نها چه‌ند مادده‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه نه‌ك هه‌مووی. ئه‌مه‌ش وایكردووە كاری لیژنه‌كه وه‌ك پێویست نه‌چێته پێش و پرۆسه‌كه خراب بشێوێت.
په‌رله‌مان ده‌توانێت چی هه‌موار بكات؟
ئه‌و لیژنه‌یه كه‌وا بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور دروست بووه، به سه‌رله‌به‌ری ده‌ستووردا چوه‌ته‌وه و كه‌م مادده هه‌یه پێیدا نه‌چوبێته‌وه و زیاد له پێشنیارێكی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئاماده نه‌كردبێت. جگه له ماف و ئازادییه‌كان نەبێت كه ئه‌سته‌مه بتوانێت ده‌ستكارییان بكات. به‌ڕای ئێمه، ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه و هه‌مواركردنی دەستوور كردویه‌تی كردەنی نیه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه، پرۆسه‌ی هه‌مواركردنی دەستوور بۆ كات كوشتن و خۆڵكردنه چاوی خۆپیشانده‌رانە. یان به واتایهكیتر، ئه‌و بهردهگهورهیهی كه هه‌ڵیگرتوه نه‌توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بیهاوێژێت نه كاری ئه‌ویشه هەتا وابكات. چونكه سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی تێپه‌ڕاندووه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، كاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه به‌تایبه‌ته له پاش (4)مانگی یه‌كه‌می كاركردنیه‌وه، چونكه دەستوور زۆر به‌ڕوونی ده‌ڵێت كە پێویستە لیژنەیەكی وەها كاره‌كه‌ی له‌ماوه (4) مانگدا ته‌واو بكات و ئه‌و مادانه‌ی كه ده‌یه‌وێ هه‌مواربكرێته‌وه بیانخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنەران. دیارە ئه‌م لیژنه‌یه‌ی ئێستا ساڵێكه خه‌ریكی كاركردنه، بۆیه به‌حوكمی واقع ئه‌و لیژنه‌یه به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت، چونكه له ماوه‌ی دەستووری خۆیدا كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردوه. مافی په‌رله‌مانیش به‌پێی ماده‌ی (142)ی دەستوور پیادهكراوەو جارێكی تر ناتوانێت لیژنه‌یه‌كی هاوشێوه دروست بكات بۆ هه‌مواری دەستوور له‌عێراق. بۆیه هه‌رچی كاری لیژنه‌كه هه‌یه له‌ئێستادا نادەستووریه و هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه. پرسیارێكی سه‌ره‌كی و گرنگ لێره‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات كە ئایا ده‌كرێت لیژنه‌یه‌كی ناشه‌رعی پێشنیاری هەمواركردنی دەستوور و پێدانی شه‌رعیه‌ت به ماده‌یه‌كی دەستووری بكات؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره. هه‌موو كاره‌كانی لیژنه‌كه و كاره‌كانی له‌ئێستادا وه‌ك نەبوو وایە و پووچەڵە.
ده‌ستكاری چی شتێكی كورد كراوه ؟
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێكرد پێداچونهو و پێشنیار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی برگه و ماده‌كانی دەستووری عێراقی كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی بایه‌خی ئێمه بێت لێره‌دا، ئه‌و برگه‌و مادانه‌ن كه په‌یوه‌ندیدارن به مافه‌كانی كورده‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و دەستوورهدا. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه هه‌وڵدانه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی(114) كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته هاوبەشەكانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی هه رێم. بۆنمونه لە بابەتی په‌یوه‌ندیدار به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان له‌بواری دبلۆماسیدا دوو پێشنیار خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هیچیان جێگیر نه‌كراون. ئەوانیش یه‌كێكیان جه‌خت لەبوونی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له چوارچیوه‌ی بالوێزخانهكانی عێراق ده‌كاته‌وه و پێشنیازی دووه‌میش پێیوایه كە ده‌بێت نوسینگه‌ی رۆشنبیری و كۆمهڵایەتی بۆ هه‌رێمه‌كان هه‌بێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵی بابه‌تیتر كه بۆ هه‌رهه‌مووی، زیاد له پێشنیارێك خراونه‌ته‌ڕوو كه له‌رووی واقعیه‌وه پرۆسه‌كه ئه‌سته‌م ده‌كات. هه‌رچی تایبه‌ت بێت به چاره‌نوسی ماده‌ی(140)ی دەستووریشەوە، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆردرا پێشنیاری ئه‌وه بكرێت كه‌وا ماده‌كه به‌یكجاری هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام، به‌هۆی ناكۆكی نوێنه‌رانی كورد و رازینهبونیان هیچ پێشنیارێك بۆ ئه‌و گرفته نه‌خرایه‌ڕوو. به‌ڕای ئێمه ده‌بوایه نوێنه‌رانی كورد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه كە ئه‌گه‌ر قه‌راره ئه‌و ماده‌یه هه‌مواربكرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌وان پێشنیاری زۆر پراكتیكییان بخستایهڕوو بۆ جێبه‌جێكردنی ئاسانی ئه‌و مادده‌یه، تا هه‌رچی زووه دۆسیه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یەكلایی بكاتەوە نه‌ك ئاوا به هه‌ڵواسراویی بهێڵدرێـتهوه.
كۆتایی
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، ئه‌وه‌یه كە ئێستا هه‌ندێك هه‌وڵی سیاسی هه‌یه هە كه ده‌یانه‌وێ ماده‌ی (140) هه‌ڵبگرن وبیكه‌نه به‌شێك له‌و پاكێجه‌ی كه‌وا بۆ هه‌مواركردنی دەستوور ئاماده ده‌كرێت. پێویسته لایه‌نی كوردی و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا، لەبەرامبەر هه‌ر هه‌وڵێكی دیكەی وەها یان هەوڵەكان بۆ ده‌ستكاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، رێگای دادگای باڵای فیدرالی بگرنه‌به‌ر، هه‌رچه‌نده ئێستا ئەویش پهكیكهوتووە و ناتوانێت كۆببێته‌وه. چونكه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت تانه له هه‌موو بریارێكی لیژنه‌كه بدرێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نادەستووری بوونیشی بدات. بۆیه ده‌كرێت وه‌ك دوا ئامڕازی به‌رگری له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ده‌ستكاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و مافه جێگیركراوه‌كانی كورد لهدەستووردا به‌كاربهێنرێت.
[1] – https://ar.parliament.iq/2020/12/07/%d9%84%d8%ac%d9%86%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%aa%d8%b9%d8%af%d9%8a%d9%84%d8%a7%d8%aa-%d8%a7%d9%84%d8%af%d8%b3%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%8a%d8%a9-%d8%aa%d8%b3%d8%aa%d9%83%d9%85%d9%84-%d9%85%d9%86%d8%a7%d9%82-4/