RRC|
ئا: ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
رۆژی پێنجشەممە، 28ی نیسان 2022 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لەبارەی دوایین راپۆرتی کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی(USCIRF) چاوپێکەوتنێک لەگەڵ نادین ماێنزا – سەرۆکی کۆمیسۆنی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی ئەمریکا ئەنجامدەدات.
لە ساڵی 2020 ،رەوشی ئازادیی ئایینی لە عێراق بە خراپی مایەوە سەڕەڕای ئەو رێکەوتنە زۆر گرنگەی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG )و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ (IFG ) لەسەر دۆخی ئاسایشی شەنگاڵ لە مانگی تشرینی یەکەم-دا واژۆکرا بە مەبەستی پاراستنی کەمینە ئایینەکان. نزیکەی پاش چوار ساڵ لە رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، هێشتا کەمینە نەتەوە و ئایینەکان لە دەشتاییەکانی نەینەوا و شەنگال بەردەوام تووشی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە کاتی گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ شارۆچکە و ماڵەکانی خۆیان لەو کەمپانەوە کە بۆ پەنابەر و ئاوارە ناوخۆییەکان (IDP )درووستکرابووون. لە نێو ئەم کۆمەڵگەیانەدا ترس لە چەوساندنەوە و ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و گرووپەکانی هاوشێوەی داعش لە گەشەسەندندایە. ئەو گرووپانەی لە لایەن دەوڵەتی ئێران-ەوە پاڵپشتی دەکرێن و بەشێکن لە هێزەکانی یان یەکەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامبوون لە بێزارکردنی کەمینە ئایینی و نەتەوەکان لە باکوری عێراق بە تایبەتی، ئەمەش رەوشی بەرەوپێشچوونی ئازادیی ئایینی سەختتر کرد. لە ساڵی 2020 ،هێزەکانی حەشدی شەعبی بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک لە دەشتاییەکانی نەینەوا و شەنگال چالاکییان ئەنجامدەدا و پێشێلکاری زۆر خراپیان بەرانبەر ئەم کۆمەڵگەیانە ئەنجامدەدا کە بۆ ماوەیەکی درێژە لە دۆخێکی پڕ مەینەتیدان[1].
هەلومەرجی ئازادی ئایینی لە ئێران زۆر هەژارە لەکاتێکدا کە حکومەت بەردەوامە لە وەڵامدانەوە بۆ داواکردنی چاکسازی بەشێوەیەکی سیستەماتیکی شکاندنی کەمینە ئاینییەکان. حکومەت لێکدانەوەی ئایینی فەرمی خۆی بۆ باوەڕی ئیسلام بەکاردێنێت وەک بنەمایەکی بەردەوام بۆ نکۆڵیکردن لە ئازادی ئایین و باوەڕ بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ناڕەزایی دەردەبڕن لەرێگەی خۆپێشاندانی ئاشتیانەوە[2].
ئازادی ئایینی لە سووریا لەژێر هەڕەشەیەکی جیددی ماوەتەوە، بەتایبەتی لەنێو ململانێی بەردەوامی وڵات و قەیرانی مرۆییدا. بەرچاوترین پەرەسەندنی ئەرێنی هەڵمەتی ئەنجامە سەرکەوتووەکەی هاوپەیمانی جیهانی بووە بۆ شکستپێهێنانی داعش و پاککردنەوەی عێراق و سووریا لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە کۆتا قەڵای خۆیان. هەروەها حکومەت بەردەوامە لە سەرکوتکردنی گەورەی مافەکانی مرپڤ، لەوانەش کاردانەوەی تووند بەرامبەر گەڕاوەکان و کۆمەڵگەکان کە گۆماندەکرێت بەشداریی بکەن لە چالاکی و شەڕکردن لە دژی رژێم[3].
بایۆگرافی نادین ماێنزا
نادین ماێنزا[4] وسەکار و نووسەر و پسپۆڕی سیاسەت، زیاتر لە دوو دەیە ئەزموونی وەک داکۆکیکارێک بۆ خێزانە کارکەرەکان و پاڵەوانێک بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی هەیە. نادین سەرۆکی دەنگی نیشتمان پەروەرە و شارەزایی خۆی بۆ شێوەپێدان و جەختکردنەوەی تایبەتی رێکخراوەکە لەسەر سیاسەتی گشتی کە پشتگیری خێزانە کارکەرەکان کردووە دابیندەکات. هەروەها ئەزموون و تۆڕی فراوانی پەیوەندییەکانی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی بەکارهێناوە و یارمەتی داوە بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی بێهاوتا لەسەر کێشەکانی وەک موڵەتی خێزانی پارەدادراو، چاودێری تەندرووستی، چاکسازی، باج و ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی.
نادین لەمانگی حوزەیرانی 2021وە وەک سەرۆکی کۆمیسۆنی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی ئەمریکا خزمەتی کردووە و لەمانگی ئایاری 2020دا لەلایەن کۆشکی سپییەوە بۆ دووەم خوولی دوو ساڵی دەستنیشانکراوە. ئەو لە ساڵی 2019وە وەک جێگری سەرۆک خزمەتی کردووە. هەروەها نوێنەری کۆمسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی (USCIRF ) لە میسر، سعودیە، میانمار، بەحرەین، ئەندەنۆژیا، ئازەربایجان، تایلەند، تایوان، ئۆزپەکستان و عێراق کردووە.
نادین لەسەر توانای تایبەتی خۆی گەشتیکردووە بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەلومەرجی ئازادی ئایینی لە میسر، عێراق، ئۆردن و بەنگلادیش کردووە و بەم دواییەش مانگێک لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەسەر بردووە و زۆر شانازی دەکات کە لەگەڵ کۆمەڵگە چەوساوەکانی باوەڕە جۆراوجۆرەکان لە هەموو جیهانەوە کۆببێتەوە.
ئەجیندا
رۆژ: 28ی نیسان 2022
کاژێر: 17:00 بۆ 18:00 بەکاتی هەولێر
شوێن: ڤیرچواڵ
سەرچاوەکان
[1] Iraq 2021_SWL_Kurdish (Sorani).pdf (uscirf.gov)
[2] 2022 Iran.pdf (uscirf.gov)