چالاکی

بەشداریکردنی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو لە دووەمین کۆنفرانسی لێکۆڵینەوەی کوردی لە بەریتانیا

28-05-2024


رۆژانی 22 و 23ی ئایار 2024 مەحموود بابان، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، بەشداریی دووەمین کۆنفرانسی لێکۆڵینەوەی کوردی کرد کە لەلایەن سەنتەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی زانکۆی لەندەن بۆ ئابووری و سیاسی LSE، زانکۆی شێفیڵد، ئەتلانتیک فیلۆز بۆ یەکسانی کۆمەڵایەتی و ئابووری AFSEE و وەشانخانەی بلومسبێری لە شێفیڵد رێکخرابوو.

لە کۆنفرانسەکەدا مەحموود بابان بە توێژینەوەیەک بەناونیشانی " شێوازەکانی بەکارهێنان و بەشداریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو گەنجان لە هەرێمی کوردستان"، کە لەدوایین دوو راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداوەوە سەرچاوی گرتبوو، بابەتێکی پێشکیشکرد.

کۆنفرانسەکە بە بەشداری لێکۆڵینڤانانی خانەکانی بیرکردنەوەی وەک سەنتەری بۆندێسوێر بۆ مێژووی سەربازی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پەیمانگەی جێترۆ بۆ پەرەپێدانی ئابووری و مامۆستایانی زانکۆ لە زانکۆکانی جیهانەوە رێکخرابوو.

May - 2024
Wednesday
22
08:30 AM
-
03:30 PM
May - 2024
Thursday
23
08:30 AM
-
03:30 PM
Share this Post

چالاکی