چالاکی

بەشداریکردنی زریان رۆژهەڵاتی لە مێزگردێکی تایبەت لە پراگ

14-10-2022


رێکەوتی 14/10/2022 زریان رۆژهەڵاتی، بەڕێوەبەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو میوانی تایبەتی ناوەندی پراگ بۆ پەیوەندییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو. مژاری سەرکی مێزگردەکە کە تۆماس کاڤلیل بەڕێوەی دەبرد پرسی خۆپێشاندانەکانی ئێران بوو کە لە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینا تاوەکو ئەم چرکە ساتە لە هەڵکشاندایە.

ناوەندی پراگ بۆ پەیوەندییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ساڵی 2019 لە پراگی پایتەختی وڵاتی چیک دامزراوە و بەشێکە لە پەیمانگەی سی ڤی ئاڕ ئۆ. ئامانجی ناوەندەکە دروستکردنی تێگەیشتنێکی تەواوە لەسەر بواری سیاسی، ئاسایش. کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ناوەندەکە بە چڕی ئاگاداری دۆخی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و هەفتانە راپۆرتی جۆرا و جۆر بۆ بڵاکردنەوە زانیاری بڵاودەکاتەوە.

لینکی مێزگردەکە:

https://www.pcmr.cz/2022/10/18/roundtable-with-ziryan-rojhilati-the-ongoing-unrest-in-iran-and-its-regional-implications/?lang=en

October - 2022
Friday
14
10:00 AM
-
12:00 PM
Share this Post

چالاکی