چالاکی

داینامیکی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان

25-08-2024


رۆژی یەکشەممە، 25ی ئاب 2024، ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو سەمینارێکی داخراوی بۆ لیۆ جیۆن، کۆنسوڵی گشتی کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان رێکخست کە تێیدا بە بەشداری ژمارەیەک لێکۆڵینڤان و شارەزا گفتوگۆ لەبارەی " داینامیکی پەیوەندییە  دیپلۆماتییەکانی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر  عێراق و هەرێمی کوردستان"کرا.  

لە سەمینارەکەدا گفتوگۆ لەسەر  سیاسەتی دەرەوەی چین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی، ئاسایش و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان  کرا. هەروەها خواستی چین بۆ رۆڵگیڕانی زیاتری لە سیاسەتی جیهانی و ئەم ناوچەیەش تاوتویکرا.

 لە سەمینارەکەدا کە بە رێسای چاتهام هاوس بەڕێوەبرا،  هەوڵەکانی چین بۆ نێوەندگیری لەنێوان لایەنە جیاوازەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک رێککەوتنی ئێران و سعودیە، هەروەها کۆکردنەوەی 1٤ لایەنی جیاوازی فەڵەستینی لە پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتە باس کران. هەروەها

لە بەشێکی دیکەی سەمینارەکەشدا  لەبارەی رۆڵی چین لە چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، روانگەی چین بۆ پرسی کورد، رێگەی گەشەپێدان و پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیش تاوتوێ کران.

August - 2024
Sunday
25
02:00 PM
-
04:00 PM
Share this Post

چالاکی