چالاکی

گۆڕانکاریی و بەردەوامی لە سیاسەتی ئێران

08-03-2023

گۆڕانکاریی و بەردەوامی لە سیاسەتی ئێران


پەیڕەو ئەنوەر

پانێڵی پێنجەمی کۆڕبەندی سالانەی هەولێر بە بەشداری هەریەک د.هەقی ئویگور، سەرۆکی ناوەندی ئیرام، د.حەسەن ئەحمەدیان، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی تاران، ئیروین ڤان دین، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەیەکەی لێکۆڵینەوەی ململانێکانی کلینجێندەڵ، د.پەروێز رەحیم، مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی سەلاحەددین و مۆدیرەیتەر بیلگێهان ئاڵاگۆز، پسپۆڕی باڵا لە ناوەندی ئیرام بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە بەوە دەستیپێکرد کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران زیاتر لەسەر بنەمای ئاسایش و ئابووری داڕێژراوە. ئەگەرچی ئەمەریکا سیاسەتی بەرزترین فشار لەبەرامبەر ئێراندا جێبەجێدەکات. سیاسەتی دەرەوە هەمیشە بەلای کۆمەڵگەی ئێرانیدا جێگەی بایەخە و ئیبراهم رەئیسی بۆیە هەڵبژێردرا، چونکە سیاسەتی دەرەوەی جیاوازبوو.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی چەندین پاڵنەرەوە وایکردووە روو لە رۆژهەڵات بکات لەوانە: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا کە زیاتر بووە هۆی ئەوەی ئێران روو لە رووسیا و رۆژهەڵات بکات. جەنگی ئۆکرایناش وایکرد ئێران مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ رووسیادا بکات. بەشێوەیەکی گشتی دووجۆر رێگە هەن لەسیاسەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی قەیران و کێشەکان و گەڕانەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەدنییە هەرێمییەکان.

هەرلەچوارچێوەی پانێڵەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە پاڵپشتی چەکداری ئێران بۆ رووسیا دژ بە ئۆکراینا کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان خۆرئاوا و ئێران سەرەڕای دۆسیەی ئەتۆمی و پیتاندنی بەردەوامی ئەتۆم لەلایەن ئێرانەوە.

 هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراین شێوەیەک لە گەڕانەوە بۆ جەنگی سارد و جەنگی بریکاری/پڕۆکسی. لەکورت مەودادا هێناوەتە ئاراوە و  ئێران رەنگە دۆخی باش بێت، بەڵام لەڕووی ستڕاتیژی و درێژمەوداوە زیانی پێدەگات و رووداوەکان و دەرەنجامەکان لەبەرژەوەندی خۆرئاوا دەبن، چونکە ئێستا نە ئەورووپا و نە ئەمەریکاش گرنگی بە بابەتی زیندووکردنەوەی رێککەوتناممەی ئەتۆمی ئێران نادەن.


پاڵپشتی ئێران بۆ رووسیا نەگونجاوە و، رووسیا هەڵەی ستڕاتیژی گەورەی کرد بە هێرشکردنەسەر ئۆکراینا و لە داهاتوودا دەرەنجامی خراپی بۆ ئێرانیش دەبێت. هەروەها، سزاکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن و رێگە بە ئێران نادرێت توانای چەکە ئەتۆمیەکەی پەرەپێبدات و لەهەمانکاتیشدا دانوستانەکان کۆتاییان پێهاتووە.

گۆڕانکارییەکان بەتەنیا تایبەت نین بە ئێران و سیاسەتی دەرەوەی. نارەزایەتییەکانی ئەم دوایەی ئێران گوزارشتە لە چەند گۆڕانێکی کۆمەڵایەتی لە ئێران. شۆڕشی ئەمجارە ئەندامی گرووپی کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژیای جیاوازی تێدایە. ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەڵ شۆڕشی 1979 و بۆمان دەردەکەوێت کە خاڵی جیاواز و چونیەک هەیە.

بۆ نموونە  لە ئێران دەستوور و رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی هەیە. یەکەمجارە لەدوای 1979 ەوە ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەدەرەوە وای خۆی رێکخستبێت و نەوەی نوێی ئێران هەست بەجیاکاری دەکەن و داوای گۆڕانکاری دەکەن. لە کورتمەودادا سیاسەتی ناوخۆی ئێران کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر سیسیستمی سیاسی ئێران.

لەبەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا ئەوە روونکرایەوە کە پرسی ئێران یەکێکە لە پرسە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئێران پەیوەستە بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە. هاوکات لەدوو وێستگەدا سیاسەتی ئێران لە عێراق رووبەڕووی شکست بۆتەوە: یەکەم: لە 1019دا کاتێک رێگەنەدرا ئێران زۆر دەست لە کارووباری عێراق وەربدات. دووەم: لەدوایین هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا، هێزە سیاسییەکانی سەر بەئێران توشی شکست بوون.

لەدوای 2003 وە ئێران توشی دڵەڕاوکێی ئاسایشی بووە و ئەمەش  وایکرد ئێران رووبەڕی کێشە ببێتەوە.

لەساڵی 2003دا  ئێران دژومنێکی بەدەست دوژمنێکی تری لەناودەچێت. شیعەکان لە پەراوێزەوە دەگەنە دەسەڵات و دواتر ئێران پاشەکشە بە ئەمەریکا دەکات لە 2011 دا و عێراق بەجێدەهێڵن و دەرگاکە زیاتر بۆ هەژموونی ئێران دەکرێتەوە و بەمەش چەند تایبەتمەندییەک لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا لەبەرامبەر عێراق دروستدەبێت لەوانە:

یەکەم: بەردەوامی شیعە لە عێراق

دووەم: رێگەگرتن لەهێزە نەیار و رکابەرەکانی ئێران وەک تورکیا، سعودیە و ئەمەریکا

سێیەم: رێگەگرتن لە گەڕانەوە و زیندووبوونەوەی بەعس

چوارەم: عێراق دابەش نەبێت و پارچە و پارچە نابێت،  هەروەک رۆڵی ئێران لە رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر باشترین نموونەی دۆخەکەیە.

پێنجەم: دەسەڵاتێک نەبێت ناسنامەی عەرەبی زاڵ بێت بەسەر ئەوانیتردا

شەشەم: لەڕووی ئابووریەوە عێراق فریادڕەسە بۆ ئێران

حەوتەم: ئێران ناهێڵێت عێراق ببێتە جێگرەوەی ئێران لە گازی سروشتی

هەشتەم: عێراق رۆڵی ئەلقەی پێکگەیشتنی پڕۆژەی هیلالی شیعی دەبینێت، چونکە ئەگەر شیعەی نزیک لە ئێران نەبێت لە عێراق، هیلالی شیعی کێشەی بۆ دروستدەبێت، هەربۆیەش عێراق لەژیر هەژموونی ئێران دەربچێت گۆڕانی گەورە روودەدات.

ئەگەرچی عێراق یەکێک لەگرنگترین ناوچەکانە بۆ بەڕێوەبردنی ململانێکان لەگەڵ وڵاتانی تر چونکە عێراق ناوچەی خۆڵەمێشییە و جەنگی بریکاری لێدەکرێت نەک جەنگی گەرم. عێراق تەنها لەڕووی کەلتووریەوە لەژێر کاریگەری ئێراندا نییە بەڵکو لەڕووی مەیدانیشەوە لەژێر دەسەڵاتی ئێرانەوەیە.

ئێران سیاسەتێکی تریشی هەیە و رۆڵی هاوسەنگیکار دەبینێت لەنێوان پێکهاتەکانیدا و ناهێڵێت کورد و شیعە و سوننە جۆرێک لە ناوەندبوون و مەرکەزییان تێدا دروست بێت بۆئەوەی بۆ خۆی ئەو هێزانە کۆ بکاتەوە و بەسەریاندا زاڵ بێت.

لەڕووی مەرجەعیەتی ئاینییەوە ئێران ناهێڵێت نەجەف ببێت بە ناوەند و ناوک لە بەرامبەر قومدا چونکە دوو جیهانی جیاوازن و رەگەزە نەتەوەییەکە لەیەکتریان جیا دەکاتەوە. لەدوای جەنگی ئێران و عێراق ئێران هەستی بە دڵەڕاوکێ کرد و ئەمانەبوونە هۆی ئەوەی ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆم و  درۆن و بواری تر بدات. ئێران رەگەزە ئاینی و مەزهەبییەکان و تەگەرە جیۆپۆلەتکییەکان بەکاردەهێنیت لە عێراق.

رێکخەران:
ناوەندی ئیرام و ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

نوێدەکرێتەوە...

March - 2023
Wednesday
08
12:00 AM
-
12:00 AM
Share this Post

چالاکی