چالاکی

گوتاری سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر

08-03-2023


سۆما زرار

سەرۆككۆماری عێراق كە بریاربوو بۆ خۆی بەشداری دووەمین كۆڕبەندی هەولێر بكات بەڵام بەهۆی سەردانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و سەردانێكی دیپلۆماتێكی بۆ باكۆی پایتەختی ئازەربایجان نەیتوانی ئامادە بێت، لەڕێگەی د.عەدنان ئیبراهیم، راوێژکاری خۆیەوە گوتارێكی لە كۆڕبەندی هەولێر پێشكێشكرد.

 لەسەرەتای گوتارەكەی د. عەبدولەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراقدا جەخت لە پەرۆشی ناوبراو بۆ سەركەوتنی كۆڕبەندی هەولێر 2023 كرایەوە و باسی لە دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە عێراق لە هەڵبژاردنی پەرلەمان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە پشتیوانییەکی فراوان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستەبەر كرا كە چاكسازی و چارەسەركردنی کێشەکانی عێراقی بە ئامانج كردووە.

 سەرۆككۆماری عێراق  هیلە سەرەكییەكانی سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەكی عێراقی خستە ڕوو. جەختی لەوە كردەوە كە عێراق لە قۆناخێكی نویدایە و بەهۆی نرخی نەوت و سەقامگیری ئابووری دەرەفتێكی بۆ رەخساوە  تاوەكوو سەرمایەگوزاری زیاتر بكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكان بەرەو پێش ببات و پرۆژەی ستراتیژی وەك بەندەی فاو جێبەجێ بكات.

هەروەها باسی لە پلانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایشی كرد و جەختی كردەوە كە"گفتوگۆ لەبارەی پرسی پێشمەرگە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی ئاوارەکان و چارەسەری کێشەی زەوی بەگوێرەی دەستوور بەردەوامن. پێویستە هەردوو حکومەت بەردەوام بن لە گفتوگۆی زیاتر و بنیاتنەرانە بۆ ئەوەی چارەسەری ئاشتیانە بدۆزنەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان." 

لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەشدا باسی ئەوەی كرد كە عێراق ئامادەیە بۆ ئەوەی رۆڵێكی بنیاتنەرانە لە ناوچەكە ببینێت و لە بواری جیاوازەكانی وەك بە یەكگەیاندنی جەمسەرە ناكۆكەكان و پرسەكانیئ اسایشی هەرێمی دا رۆڵی هەبێت.

نوێدەکرێتەوە...

March - 2023
Wednesday
08
12:00 AM
-
12:00 AM
Share this Post

چالاکی