چالاکی

هەرێمی كوردستان و عێراق دوو کیان و یەك دەوڵەت

20-10-2018


 

RRC | 

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو دیدارێکی لەژێر ناونیشانی هەرێمی كوردستان و عێراق دوو کیان و یەك دەوڵەت سازكرد، کە کۆمەڵێک کەسایەتی و لێکۆلەر بەشدارییان کرد. 

پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دوای دوو هەڵبژاردن بوو، تێيدا چەندین پرسیار خرانەڕوو، عێراق چی بەسەردێت و بەرەو كوێ دەچێت و گرفتەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان چۆن چارەسەر دەكرێن. وەزیرێكی پێشووی حكومەتی عێراق پێیوایە پرسی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر پرسێكی ئاساییە، كە لەدوای گۆڕانی رژێم لە ساڵی 2003 دروستبوونە، ئەو دەڵێت چەندین ئەزموون هەیە دەیان ساڵیان پێچووە تاوەكو كێشەكانیان چارەسەركردوون.

دكتۆر عامر عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی عێراق و سەرۆكی نووسینگەی راوێژكاری گوتی: “ئێمە بینیمان لە پرۆسەی سیاسی دەبێ چارەسەركردنی كێشەكان لەرێگەی گفتوگۆوە بێت، گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان سیاسییەكان، لەڕاستیدا پێموایە ئەو چارەسەرانە پێشوەختەن، چونكە زۆرجار شێوەیەكی چەماندنەوەی یەكدی تێدایە و زۆرجاریش بەڵێنی تێدا دەكەوێ‌ و ئەو بەڵێنانەش دەشكێندرێن زۆر جار ئەو گفتوگۆیانە لەپێش پێكهێنانی حكومەتن بۆیە دەبینین لایەنێك بەڵێن بدات و جێبەجێشیان نەكات، ئەو میكانیزمە، بەرهەمدارنییە، پێموایە ئەگەر ئێمە هزرە راستەقینەكە ئاراستە بكەین و بتوانین لە سیاسەت بحەسێینەوە پێویستمان بە ئابووری هەیە، ئەگەر بچینە نێو تەوەرە ئابوورییەكان لەنێوان كوردستان و بەغدا ئێمە دەگەینە چارەسەری سیاسیش”.

کێشەکانی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، پرسی نەتەوەکان و مافەکانیان، بابەتەکانی دیداری هەرێمی کوردستان و عێراق، دوو کیان و یەک دەوڵەت بوون، کە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بەڕێوەی برد.

 

Share this Post

چالاکی