چالاکی

کەوتنی ئەفغانستان و داهاتووی سیاسەتی ئەمریکا لە باشووری ئاسیا

27-08-2021


 

RRC |

ئا: مەحموود بابان-ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو|

رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئاب 2021 ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو وێبینارێکی بە ناونیشانی کەوتنی ئەفغانستان و داهاتووی سیاسەتی ئەمریکا لە باشووری ئاسیا  بۆ پیتەر گاڵبرێس دیپلۆماتی پێشووی ئەمریكی لەگەڵ ئێرنی ئۆدینۆ – ژەنەڕاڵێكی پێشووی ئەو وڵاتە لەبارەی لێکەوتەکانی کەوتنی ئەفغانستان و کشانەوەی ئەمریکا رێکخست.

لە سەرەتای وێبینارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستکەوتەکانی ئەمریکا لە 20 ساڵی رابردوودا و هۆکاری سەرەکی و هاندەری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هەروەها سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هەنگاوەکانی دوای کشانەوە و دوایین پێشهاتەکانی کرا.

پیتەر گاڵبرێس گوتی:” سەرەتا دەمەوێت بەوە دەستپێبکەم کە یەکەم گەشتم بۆ ئەفغانستان دەگەڕێتەوە بۆ 14ی شوبات 1989، ئەو رۆژە گرنگە، چونکە ئەو رۆژەیە کە سۆڤیەت پاشەکشەی خۆی تەواوکرد. منیش یەکسەر لەگەڵ موجاهیدەکان لەوێ بووم، حکومەتی نەجیبوڵا سێ ساڵی دیکە دوای کشانەوەی سۆڤیەت بەردەوامبوو. لەڕاستیدا درێژتر لە یەکێتی سۆڤیەت خۆی بەردەوامکرد. بەپێچەوانەوە، ئەمریکا سپۆنسەری حکومەتی ئەفغانستان بوو، بەڵام تەنانەت نەینتوانی بەردەوام بێت تاوەکو ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە 31ی ئاب تەواو بکات. لەڕاستیدا من ناتوانم بیر لە شتێكی گەورەتر لەمە بکەمەوە. ئەمە چییە روودەدات؟ هەوڵ لەوە زیاتر! ئێمە نزیکەی 2  تریلۆن دۆلارمان خەرجکرد، نزیکەی 2 هەزار و 500 کوژراوی جەنگی ئەمریکی و دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون، ئایا ئێوە دەزانن هەزار یاخود زیاتر لە قوربانییەکانی هاوپەیمانان و ئەو حکومەتەی کە سەربازەکانیمان درووستکرد، نەیانتوانی 10  رۆژ خۆیان رابگرن؟”

لەدرێژەی قسەکانیدا، پیتەر گاڵبرێس گوتی:” ئەمە نائاساییە و من خۆشحاڵم کە باس لە هۆکارەکانی شکستەکە بکەم، بەڵام من دەیخەمە سەر لوتکەی لیستەکەوە. شکستی هێنا، ستراتیژی هەڵە، چونکە ستراتیژ لە ئەفغانستان شەڕی دژەتیرۆر بوو بۆ ئەوەی دژ بەیاخیبوون کار بکات، بەڵام ژەنڕاڵ پیترایۆس  كە لەسەر ئەم بانگەوازە بوو، پێیوایە رازی بوون بە هاوبەشیکی ناوخۆیی تا ببێتە هاوبەش لە ئەفغانستان، چونکە حکومەت  لەدوای سێ هەڵبژاردنی ناشەرعی كە ساختەکاریی تێدا بوو، بێ کاریگەر بوو. هەر بۆیەش لەجیاتی گۆڕینی، لە گرتنەبەری ستراتیژێک کە گونجاو بێت بۆ راستییەکان، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا هەوڵیاندا خۆیان لەگەڵ راستییەکان بگونجێنن. هەروەها ستراتیژییەکیان گرتەبەر بۆ ئەوەی وانیشان بدەن کە هاوبەشیان هەیە لەو شوێنەی کە بەنیازن ئەوە بەسەرکردایەتیی مەدەنی بفرۆشن، ئەوەیە شکستەکە کە پێویستە زۆر بەدواداچوونی دیکە بەدوای خۆیدا بێنێت. هەروەها ئەوە بەمانای ئەوە نییە کە هەموو دەستێوەردانێک كە ئەمریکا تێوەگلێنێت کار ناکات، بەڵام هەندێک شتی زۆر دیاریکراو هەیە کار دەکەن. چونکە ئەو بەشێک بوو لە سەرکەوتنێک کە ئەمریکا لە جیاتی پارتێکی ناوخۆیی دەستێوەردانی کردووە، بۆ یارمەتیدانی ئەو حزبە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی. ئەوەشی ئیشی کردووە وەک لە بۆسنیا، کە ئێمە یارمەتی شکستی حکومەتی بۆسنیمان دا، ئەو سەرکەوتنەش بوو کە وڵاتەکەیان هێشتەوە، هەروەها لە کۆسۆڤۆ ئێمە یەک ئەمریکیمان نەبوو بە قوربانی، هاوپەیمانیمان لە کۆسۆڤۆ کە ئێمە توانیمان بێ یەک قوربانی ئەمریکی و خەرجی گشتی 10 ملیار  یارمەتی دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ بدەین .”

لەبارەی هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات، پیتەر گاڵبرێس گوتی:” ئەوە لە کوردستان کاری کرد، لەوێ لەگەڵ پێشمەرگەدا کارمان کرد بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەین و لە سوریاش لەگەڵ هێزەکانی سووریا ی دیموکرات لە پشتەوە و دژی دەوڵەتی ئیسلامی كاری كرد. ئێمە پێنج قوربانی ئەمریکی شەڕکەرمان هەبوو، کوردەکانی سوریا 10 هەزاریان قوربانیان دا و دەوڵەتی ئیسلامیش شکستی هێنا.”

لە درێژەی قسەکانیدا، پیتەر گاڵبرێس گوتی لە راستیدا لە سەرەتاشدا لە ئەفغانستان ئەو جۆرە هاوپەیمانییە کاری کرد کە ئێمە بە هێزێکی تاڕادەیەک بچووک و بەناوی هاوپەیمانی باکوورەوە دەستێوەردان دەکەین بۆ ئەوەی هاوپەیمانی باکوور بەتوانا بکەین، بەڵام هەموو دەسەڵاتێک لە سەرۆکدا چڕبووەوە کە تەنیا لە یەک گرووپە ئیتنیکیی دیارە، لە هەموو سەرۆکەکانی 20 ساڵی رابردوودا بۆ ئەو دووانە هەردووکیان دووانێکی تێکشکێن بوون. ئەوان دیزاینێکی زیرەکتر دەکەن، حکومەتی ناوخۆیی زۆر بەرچاو دەبوو. وەک ئەوەی لە عێراقدا هەیە، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەگەڵ هەرێمەکان یان ئەو پارێزگایانەی کە هێزی گەورەیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان، بە سوپای خۆیان بەرگری لەخۆیان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا سیستمەێکی پەرلەمانی باشتر هەبێت وەک ئەوەی لە عێراق هەیە کە کۆمەڵگە لە گرووپی رەگەزی جیاواز پێکهاتووە و نوێنەریان هەیە لە پەرلەمان و پرۆسەی بنیاتنانی هاوپەیمانی جیاواز لە پەرلەمان، کاتێک ئێمە لە ئەفغانستان پاڵپشتی سیستمێکی براوەی ساختە و هەڵبژاردنێکی دزراو دەکەین، هەروەها دووەم خولی هەڵبژاردن لە ئەنجامی ساختەکارییەکی گەورەدا بەدەست هات. یوئێن ئەو ساختەکارییەی داپۆشیوە. بان كی موون سکرتێری گشتی، بەرپرسیارییەکی زۆری لەسەرە مادام پاڵپشتی لە هەڵبژاردنێکی بێ سەرمایە کرد. هەرچەندە ئیدارەی ئۆباماش چاوپۆشی لێكرد. کاتێک ئیدارەی ئەمریکا و UN چاوپۆشییان لە ساختەکاری کرد و سێیەمین هەڵبژاردن لە ساڵی 2019 کەخولی دووەمی  بەدەست هێنا، ئەوەیە کە هەڵبژاردن ساختە دەكەن. کێشەیەکی لەو جۆرەیە چونکە ئەگەر ئێوە هەڵبژاردن بە گەندەڵی بدزن، لە بنەڕەتدا دەتوانیت هەموو شتێکی دیکە بدزیت، لە بنەڕەتدا ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە لە ئەفغانستان نین و لەژێر حوکمی ئێمەدا نییە، لەکۆتاییدا ئەو ئامانجەی ئێمە بۆ چووین دەرکردنی تاڵیبان و قاعیدە بوو، کە ئێستا شکست و کارەساتەکە دەبینین کاتێک لە ئامانجەکان دوورکەوتینەوە.

 

لەبارەی تێروانینی ژەنڕاڵ ئۆدینۆ سەبارەت بەم پرسانە، بەتایبەتی لەرووی سەربازییەوە کە باڵیۆز پیتەر گاڵبرێس ئاماژەی بەوەکرد لەبنەڕەتدا هێزە ئەفغانییەکان بەراستی وەک هێزێکی هاوبەشی راستەقینە نەبوون، ئۆدینۆ لەسەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد كە ستراتیژی باش لە کۆتایدا دەستپێدەکات. ئەویش لەو شوێنەی کە خزمەتی بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکرێت. بۆیە من لەگەڵ لێدوانەکانی باڵیۆزدا ناکۆک نیم، بەڵام دەمەوێت پێش ستراتیژیەکەیان ، چەند قسەیەک بۆ ئەوە بکەم. لە کۆتاییدا ئامانجێک هەیە  من تا ئەمڕۆ دڵنیا نیم کە ئێمە وەك ئەمریکیەکان تا ئێستا، بەڕاستی تێگەیشتین کە کۆتایی ئەو دەوڵەتە چیە؟ کاریگەرترین تیۆرزان لەسەر شەڕ لە رۆژئاوا، کارڵ ڤۆن كلاوسویتزە، ئەو دەڵێت ئەوە بەهای ئامانجە کە قەبارە و ماوەی هەر جەنگێک دیاری دەکات. کاتێک هەر میللەتێک بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ جەنگ دەکات، پێوایە دەتوانێت جەنگێکی هەرزان (لەرووی ئامانجەوە) بەڕێوەببات، کەواتە کاتێک تێچووی جەنگەکە بەرز دەبێتەوە دەستدەکەن بە تێپەڕاندنی جەنگ و دوورکەوتنەوە لە ئامانجی سەرەکی، ئەمەش وادەکات جەنگەکە لەدەستبدەێت. بەڵام ئەگەر ئامانجی جەنگەکە بەها بەرزەکانی وەک دیموکراسی بوو، ئەوا لە کۆتاییدا و لە لایەن خەڵکەوە دەوڵەتی بەدوادا دێت، ئەمەش بەهایەکی زۆرباشە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. خاڵیکی دیکەش لێردەدا گرنگە ئاماژەی بۆ بکرێت ئایا ئەوەی ئێمە (ئەمریکا) دەیکەین بۆ هەموو ناوچەیەک و نەتەوەیەک سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ خایەنیش بێت راستە؟ بۆ نموونە  ئێمە بە دوو هۆکار چووینە ئەفغانستان بۆ تێکشکاندنی حکومەتی تاڵیبان و تێکشکاندنی قاعیدە، لە ماوەی دوو مانگدا ئەو کارەمان کرد، بەڵام دواتر ئێمە دەستمان کرد بە تێوەگلان لە هەندێک شت كە تێگەیشتین باش نییە و ئامانجەکەشی پێناسە نەکراوە، کە ئێمە بە جۆرێک لە نەتەوەسازی ناویدەنێین. من ناڵێم ئەو نەتەوە بنیاتنانە، وایە؟ لەوانەیە ئەمە بۆ نەتەوەیەکی دیکە باش بێت و لێرە کار نەکات، بەڵام ئامرازێک هەیە بۆ هەموو کارێک، سوپا تەنیا توخمی هێزی نەتەوەیی ئێمەیە کە وڵاتێک دەتوانێت جێبەجێیبکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتێک. لەم دۆخەدا، بنیاتنانی نەتەوەیەک کە ئێمە بەڕاستی پێناسەمان نەکردبوو ئاسان نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئێرنی ئۆدینۆ گوتی ” سێ توخمی دیکەی هێزی نەتەوەیی هەیە کە هەڵگری ئەم مەسەلەیەن و ئەویش دیپلۆماسی، زانیاری و ئابوورییە. کەواتە لەم حاڵەتەدا ئێمە سوپایەکی ئەفغانمان دروستکرد، هەوڵماندا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا حکومەتێک کۆبکەینەوە، هەوڵماندا بە وێنەی خۆمان دایبنێین، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە لەم دۆخەدا هەوڵمان دا کە سوپایەکی نەتەوەیی پێکەوە دابنێین کە بە راشکاوی ئێستا سەلماندویەتی کە تێکچووە لە لایەن تاڵیبانەوە و، شکستی پێهێنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئەندامانەی لە دیمۆگرافیای نەژادیی جۆراو جۆر کشاونەتەوە و زۆریشیان بە چەکی خۆیان کشاونەتەوە و دەکشێنەوە بۆ گرووپە رەگەزییەکانی خۆیان.

لە بەشێکی دیکەی وێبینارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان و نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە گرتنەدەستی کەلوپە سەربازییەکان بەتایبەتیش هێزی ئاسمانی كرا. ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژەی بەوەکرد کاتێک ئێمە چووین بۆ ئەفغانستان وەک هاوپەیمانی باکوور لە 2001 دا لەو کاتەدا تاڵیبان فڕۆکەیان هەبوو، هەروەها تانکی سۆڤیەتیان هەبوو، کە هەموو ئەوانە لە مەیدانی شەڕدا شکستیان هێنابو. هەموو چەکێک خەرجی خۆی هەیە و ئەو تێچوونە لە هەندێک خاڵدا دەتوانێت فرەی بکات. لەروویەکی دیکەوە، سەیری بەرەنگاری لۆجستی دەکرێت لە هەندێک لە ناوچە جەنگیەکانی جیهان من دەڵێم تاکتیکەکان زۆر سادەن. بەڵام لۆجستیك زۆر قورسە، من پێموایە لایەنی لۆجستیکی بە درێژایی کات دەبێتە تەحەدایەکی گەورە بۆ حکومەتی تاڵیبان. هەروەها  من ئەو دەستەواژەم خستە ناو نیشانە. من ئێستا راپۆرتم بینی، لە ماوەی چەند رۆژ و کاژێرێکدا لە کۆبلس بەناوی کەسانی تەکنیکارەوە لەناو ئەفغانستان ئامێرە ئەمریکییەکان هەڵدەوەشێننەوە بە فڕۆکەکانیشەوە لە رێگەی جیاوازەوە رەوانەی ئێران و پاکستان دەکرێت، هەربۆیەش پێموایە ئیستا دەتوانین بڵین کە ئەو کەلوپەلانە لە دەرەوەی ئەفغانستانە.

لەبارەی ئەگەری سەرهەڵدانەوەی قاعیدە و گرووپە تووندڕەوەکان پیتەر گاڵبرێس ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر قاعیدە لە ئەفغانستان دامەزرێنرێتەوە و دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر هەبووە و هەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان لێبگەڕی كە بژی و وازیان لیبهێنێت، ئەوا ئامادەبوونی ئەمریکا لە هەندێک خاڵ و کاتدا دەبێت و لەوانەش بەشداریی لەکردەوەی سەربازی بکات کە تاڵیبان داوای بکات بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی قاعیدە. هەروەها، لە لایەکی دیکەوە تاڵیبان رێگر دەبێت چونکە 20 ساڵ پێش ئێستا ئەمە بووە هۆی لەناوچوونی رژیمەکەیان. هەروەها بەڵینی پاراستنی کچان و ژنان و پێکهاتەکانی دیکە و رێزگرتن لە هەژاران دراوە. لەبارەی ئەو کاتەی دیاریکراوە بۆ کشانەوە، کە 31 ی ئابە و بایدن گوتوویەتی  كە درێژی ناکەمەوە، گالبریس گوتی “لەسەرەتادا ئەگەر درێژکردنەوە ماوەکە رابگەیەنرێت ئەوا کارەکە قورستر و دەرفەتیش دەدات بە گرووپە جیاوازەکان بۆ کردەوەی جیاواز، هەروەها ئەو کارەی تاڵیبانیش دەیکات بۆ رێگە گرتن لە رۆیشتنی خەلک شتێکی لۆژیکییە و ئەگەر تەقەکردنیش لە فڕۆکە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ هەیە، لەبارەی وادەی کشانەوە لە 31ی ئاب، ئەوەی روونە کە تاڵیبان نایەوێت وادەکە درێژبکرێتەوە، بەڵام ئەگەر لە رۆژی 31ی ئاب نیشانەیەکی لەو شێوەیە هەبوو بۆ درێژکردنەوە ئەوا دۆخەکە بەتەواوی جیاواز دەبێت و بۆ تاڵیبانیش جیاواز دەبێت، لەراستیدا من نازانم ئەوە روودەدات یاخود نا، بەڵام باوەڕم وایە کە پێویستە وادەی دیاریکراو درێژبکرێتەوە.

لەبارەی رەوشی مرۆیی و رزگارکردنی ئەو ئەفغانیانەی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کاریان کردووە، هەروەها وێنەی حکومەتی ئێستای ئەمەریکا لە جیهاندا و کە ئەمریکا وای لێهاتبێت نەتوانێت هەنگاوی پێویست بنێت بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی ئەفغانستان؟ پیتەر گاڵبرێس لێرەدا ئاماژەی بەوەکرد خاڵی دیار ئەوەیە کە ئەو ئەفغانیانەی مەترسیان لەسەرە و بەشداریی لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە رزگار بکەن، لەکاتێکدا وادەردەکەوێت زۆر جەخت لەسەر وەرگێڕ و ئەو خەڵکانەی کە لەگەڵ سوپا و باڵیۆزخانە کاریان کردووە بگرێتەوە. ئێستا هەوڵیک هەیە بۆ ئەو کەسانەشی کە لەگەڵ هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئێمە کاردەکەن گرنگی بەوانیش بدرێت بۆ رزگارکردنیان. بۆ نموونەش کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشێکن لە هەوڵ و کۆششی نێودەوڵەتی لەساڵی 2001وە دەستمان پێکرد و بەدرێژایی ئەو ساڵانە لەوی بوون چ بۆ هاوکاریکردن و پشتگیری هەڵبژاردن و پاراستنی مافی مرۆڤ و ژنان و ئەوانەی مەترسیان لەسەرە، بۆیە پێویستە پرۆسەی رزگارکردن ئەوانیش بگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەسانی نیو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رۆژنامەڤانان، چالاکڤانانی بواری ژنان و رێکخراوە ناحکومییەکان مەترسیان لەسەرە، چونکە ئەمانە یارمەتیدەری حکومەتی ئەفغانستان بوون و لەدژی پێشیلکردنی مافی مرۆڤ وەستاونەتەوە. هەروەها رۆژنامەڤانی ئەفغانی هەیە، کە پەروەردەی رۆژئاواییان وەرگرتووە و کاریان لەگەڵ ئێمەدا کردووە ئەمانەش لە مەترسیدان بۆیە ژمارەیەکی زۆر خەڵکە کە لە مەترسیدان، پێموایە دەبێت ئێمە پابەندی خۆمان بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە نیشان بدەین و پارێزگاریان لێبکەین. سەبارەت بەو پرسیارەی ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر وێنای ئەمریکا دەبێت؟ بەڵێ، گومان لەوەدا نییە کە زیانی هەیە، هەروەها لە بیرمە کاتێک گەماروی سایگۆن تێکشکێنرا و کەوت نزیکەی 55 هەزار ئەمریکیمان لەدەستدا، لەو کاتەدا زۆربەی ئارگۆمینتەکان بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی گەنجە ئەمریکییەکان بۆ ڤێتنام بۆ ئەوەبوو کە ئەگەر بدۆڕین زیان بە پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا دەکەوێت، کە ئەمەش مشتوومڕیک بوو بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ. هەروەها هەر پێشنیازێک کە ئەم زیانە بەردەوامبکات ئەوا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام لەماوەی 20ساڵی رابردوودا پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا دابەزیوە. ساڵی 1990 ئەوە ساتێکی مێژووی تاک جەمسەری ئەمریکا بوو لەگەڵ رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، بەڵام لە هیچ رووداوێکی دیکەدا ئیترهەرگیز ناهێلێت ئێمە بگەرێنەوە قۆناخی رووسیایەکی هەڵوەشاوە، وەک چۆن لەرابردوودا چین بەردەوام بووە لە گەشەکردن، دەرکەوتنی هیندستان وەک هێزكی گرنگ و کاریگەریش ل ئارادایە. بۆیە پێموایە  ئێمە هەرگێز ئەو شتە نەبووین کە لە نەوەدەکاندا بووین، بەڵام لەروانگەی منەوە دواتر زنجیرەیەک رووداو هەبوون کە زیانی بە پێگەی ئەمریکا گەیاندووە، یەکێک لە نیو ئەوانەدا داگیرکردنی عێراق، کە هەموو جیهان بە ناحەقی بینی. هەروەها شتێکی دیکە لەنیوخۆی ئەمریکا پەیوەندی بە رەفتاری ناڕێک و جیاوازی چوار ساڵی رابردووی ئەمریکاوە هەیە، کە جیهان بەچاوی خۆی بینی. دواجاریش کەمێک قورسە بۆ برەودان و پاڵپشتیی دیموکراسی، کاتێک زۆرینەی هەڵبژێردراوەکان لە هەڵبژاردندا لە یەک حێزبی سیاسی و دەنگدان لە دژی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنێکی تەواو ناشەرعی بكرێت، کەواتە زۆر زیانی بە پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا گەیاندووە، بۆیە ئەمەیان لە لیستەکەدا زۆر لەسەرەوە نابێت.

ئێرنی ئۆدینۆ لەبارەی دۆخی مرۆییەوە سەرەتا ئاماژەی بەوەکرد بەرژەوەندییەکانی ئێمە گرنگن و لەمەترسیدایە، بۆیە ئەگەر ئێمە هەر شتێک بکەین پێویستە یەکەم جار بەرژەوەندییەکانمان لەبەرچاو روون بێت و پێموایە ئێستا ئەولەویەتی یەکەم هاوڵاتیانی ئەمریکی و ئەو هاوبەشانەی لەگەڵمان بوون لەسەر زەوی رزگار بکەین. لە دووەمدا پێویستە ئێمە بەردەوامبین لە بەرەنگاربوونەوەی پەرەسەندنی ویلایەتەکانی تیرۆر، دواتر وەک چۆن قەیرانی بارمتە لە ساڵی 1979 لە ئێران بێنی، ئێستا خەرێکە هەمان ئەو قەیرانەی ساڵی 1975 بەژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر لەو کاتەدا لە ئێران بە بارمتە گیراون، کەواتە ژمارەکە کێشەیە و راستیشە. خاڵیکی دیکە لێرەدا من جەختی لێدەکەمەوە، ئەوەیە زۆر گرنگە کە قورس دەبێت بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە، تەنیا لەبەر ئەوە قورس نییە کە ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە، چونکە بە تەنیا ئەمریکا و بە بێ هاوبەش رۆژئاواییەکان قورس دەبێت و ناکرێت. هەربۆیەش لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئێمەدایە کە یارمەتی دامەزراندنی پەناگەیەکی پارێزراو بەسەر بەشێکی سەرەکی ئەفغانستان بدەین بەتایبەتیش لە باکووری ئەفغانستان، لێرەدا من نموونەی ساڵی 1991 بەکاردێنم لە دابینکردنی ئاسوودەیی بە کردەیی کە نموونەیەکی زۆر باش بوو کە پیتەر ئەندازیارێکی بنیاتنانی بوو. لێرەشدا ئەمە نموونەیەکی زۆرباشە کە خەریکە لەنێو ئەفغانستاندا گەشە دەکات. ئەمەش لە بەرژەوەندی خۆماندایە کە هانی ئۆپراسیۆنێک بدەین بۆ دابینکردنی چەترێکی ئارام و پەناگەیەکی ئارام لەسەر پارێزگاکانی باکوور، ئەویش لەرێگەی ئەو سێ بنەما و توخمەی هێز کە یەکێک لەوانە دیبلۆماسیە، لەراستیدا ئێستا کاریگەری دیبلۆماسیمان کەمترە لەو شتەی کە کابوڵ هەستی پێدەکات.

لەچەند تەوەرێکی دیکەی وێبینارەکە گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەوەی ئایا ئەمە چۆن کاریگەری دەبێت لەسەر ئیدارەی بایدن لەناو ئەمریکادا؟ هەروەها ئەمە چۆن سیاسەتی دەرەوەی بایدن بۆ سێ ساڵی داهاتوو دادەڕێژێت؟ هەروەها کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان چۆن کاریگەری لەسەر بارودخی جیۆپۆڵتیکی دەبێت، بەتایبەتیش گرژییەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین و رووسیا و ئەکتەرە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی دیکە؟ ئایا حکومەتی نوێی تاڵیبان وەک هێزی سوننەی تەنیشت ئێران رێ بۆ هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەكاتەوە؟ هەروەها، چۆنیەتی کاریگەری لەسەر وێنەی ئەمریکا لە جیهاندا و بەتایبەت لەنیو هاوپەیمانەکانی و ئەگەری دووبارە بوونەوەی ئەم سیناریۆیە لە عێراق؟

ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژەی بەوەکرد كە پێیوایە هەموو هەوای ژوورەکەی لە کۆشکی سپی داگیر دەکات، بەتایبەتی کاتێک قەیرانی بارمتەکان دەست پێدەکات. تاڵیبان دەست دەکەن بە گرتنی بارمتەکان. ئەمەش دەبێتە فشارێکی زۆر بەهێز لەسەر زلهێزێکی جیهان. چونکە ئەوان لە رێگەی ئەو بارمتە شاراوانەوە کە لەنیو ئەفغانستاندا هەیە دەردەکەوێت ئێمە هەڵەیەکی زۆر قورسمان کردووە و ئەو دەستپیشخەرییەمان بۆ دوژمن داناوە، هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم سەرۆکە کە هیوای باشی بۆ دەخوازم لە هەر خولەکیک و لەهەموو رۆژێکدا، ئەمە تەنیا راستی بابەتەکەیە.

لەبارەی هەمان پرسیارەوە، پیتەر گاڵبرێس گوتی ئێستا ئەگەر بایدن تێکشکابا و رێککەوتنەکەی ترەمپی جێبەجی نەکردبایە ئەوەی دەبوو ئەوە بوو کە تاڵیبان دەستیدەکرد بە ئامانجگرتنی سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، لەوکاتەشدا دەبوایە ژمارەی سەربازەکان زۆر زیاتر بکرایە و جەنگەکە زیاتری دەخایاند، بەئاشکراش دەرکەوت بایدن ئامادەنەبوو ئەو کارەبکات.

لەبارەی کاریگەریی جیوپۆڵتیکی کەوتنی تاڵیبان، پیتەر گاڵبرێس ئاماژەی بەوەکرد ئەفغانستان زۆر دوورە لە ئەمریکاوە، هەروەها ئەفغانستان سنووری لەگەڵ چین و رووسیا و پاکستان و هیندستان هەیە، هەر بۆیەش ئەوەی روودەدا کیشەیەکی زۆر گەورەترە بۆ ئەو وڵاتانە تاوەکو بۆ ئەمریکا، هەروەهاش ئەمریکا و ئەفغانستانی تاڵیبان و ئێرانیش بەرەو پەیوەندی خراپ دەڕۆن.

لە کۆتایی وێبینارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەمان سێناریۆ لە عێراق کرا و ترسی کورد و سوننە لە دووبارە بوونەوەی هەمان سیناریۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەتایبەتیش مەترسی داعش و ترسی میلیشیاکان، ئایا ئەمریکا سیناریۆیەکی لەو شێوەیە لە عێراق یاخود رۆژئاوا (باکووری سووریا) دووبارە دەکاتەوە؟

پیتەر گاڵبرێس ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر سەیری عێراق بکەین، ئۆپەراسیۆنی عێراق کە ئەمریکا هەوڵیداوە عێراقێکی دیموکراتی یەکگرتوو درووستبکات، تاکە شوێنێک کە ئەمریکا لەڕووی سەربازییەوە وەک هێز تێیدا ئامادەنەبوو کوردستان بوو، دوای 18 ساڵ تاوەکو ئێستا ئەمریکییەک ژیانی لە هەرێمی کوردستان لەدەستنەداوە، وەک دەستوورێکی کوردیش لە باکووری سووریا هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بنەڕەتدا 10 هەزار کوژراویان لەدەستدا، بەڵام 5 ئەمریکی کوژراون وەک پێشتر لە قسەکانمدا ئاماژەم بە هاوبەشیی کارکردن کرد.

لەڕاستیدا پەیوەندییەکی مێژووی هەیە بە ئێستاشەوە، کاتی خۆی سەدام کوەیتی داگیرکرد، جەلال تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم و یەکێکی دیکە هاتن، ئەوکات بە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکام ئاشناکردن کە جۆ بایدن تێیدا ئەندام بوو. هەروەها، جۆ بایدن سەردانی کوردستانی کردووە و لەگەڵ پەرلەمانتاران قسەی کردووە، دەتوانی ئەوە بەکاربهێنت، دەزانێ لەسەر ئاستی شەخسی خۆی و تیمەکەی پابەندییەکی زۆر بەهێزیان بە کوردستان هەیە، ئەوەی سەبارەت بە سووریا هەیە بێگومان ئەوە ترەمپ بوو کە تەنیا چەند رۆژێک پاش ئەوەی بەسەر چەتەکانی داعش زاڵبوون قسەیان لەگەڵ ئەردۆغان کرد و  گڵۆپی سەوزیان بۆ تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر باکووری سووریا هەڵکرد و بەئاشکراش بێدەنگ بوون، کە ئەم بیدەنگییە متمانەی کوردانی سووریای هەژاند!، دواتر قەناعەتی پێکرا بۆ مانەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان نەوەکو بۆ خەڵک. دواتر کوردانی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبوونەوە، ئەوان (ئەمریکییەکان) پابەندبوون بە بەردەوامبوونی پشتگیری کورد لە سووریا. بۆیە من پێموایە و دەزانم کوردەکانی سووریا دەتوانن بە دڵنیاییەوە لە ئاستی 4  ساڵی داهاتوو لە ئامادەبوونی ئەمریکا دڵنیا بن.

هەروەها ئەوەش روونە کە ئێمە لە هەڵبژاردنێکەوە بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە بە تەواوەتی گوڕانکاری ریشەیی لە سیاسەتی دەرەوەماندا روودەدات، کە پێشتر ئەم دۆخە نەبوو و یەکدەنگییەکی گەورە لەبارەی سیاسەتی دەرەوە هەبوو. کەواتە بەلایەنی کەمەوە بۆ 4  ساڵی داهاتوو من وابیردەکەمەوە و هەست دەکەن کە پێگەی کوردستانی عێراق زیاتر پارێزراوە و من هیچ هاوشێوەیەکی تاڵیبان لە عێراق نابینم.

لەراستیدا مەترسی داعش هەیە، ئەویش لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا سوننەکان ئاشت نەکراونەتەوە و بەچاوی خۆیان ئەو هەموو سپۆنسەری حکومەت وەک داگیرکارێکی دوژمناکارانە بۆ هێزە شیعەکان دەبینن، هەر ئەمەش وادەکات بەرگری لە عێراق نەکەن ئەمە ئەو شتەبوو کە ساڵی 2014  روویدا. هەربۆیەش بۆ چارەسەرکردنی کیشەکان پێویستە کەلوپەلە سەربازییە مۆدیرنەکان بدرین بە هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو هێزەکانی دیکە چونکە دەتوانرێت لەسەریان هەژماربکرێت و دڵنیابین لەبارەی ئەو چەکانەوە.

لە کۆتاییدا، ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژەی بەوەکرد ئەمریکا لە جەنگەکاندا سەتان هەزار سەربازی بڵاوەپێکردووە و لە دەرەوەدا ماونەتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی ئێمە پێویستمانە نەوەکو بۆ بەكارهێنانیان لەو شوێنانە. چونکە زۆر پێویست بوو شوێنمان بۆ دابنرێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ناحەزانی داهاتوو لەو ناوچانەدا. ئێمە سەتان هەزار سەربازمان لە ناوەندی ئەورووپا لە دوای جەنگ هێشتەوە و هیچ کەسێک لە ئەمریکا بەڕاستی بۆ هێناوەیان بۆ ماڵەوە داواکار نەبوون، هەروەها دەیان هەزارمان لە ئاسیا هێشتەوە هیچ کەس زامنی ئەوەنەبوو بۆ هێناوەیان، ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەوان تاوەکو ئەمڕۆش لەوێن، چونکە زانیمان کە هیچ هەڕەشەیەکی پێویست نەبووە کە بترسین بیانگەڕینینەوە، لەبارەی سیاسەتی دەرەوە بۆشاییەکی گەورە هەیە وەک سیاسەتی فۆرد و بینیمان لە کانوونی یەکەمی 2011دا چی روویدا کاتێک سەرۆک ئۆباما بڕیاری کشانەوەی لە عێراق ئەنجامدا.

لەبارەی عێراقەوە، ئێرنی ئۆردینۆ گوتی ئێستا ئەمریکا لەوین و پێویستە، ئەگەر بەتەواویش لەگەڵ هێزە عێراقییەکان نەبن ئەوا ئەمریکا بەنزیکەی لەگەڵ 60٪ سوپای عێراق هەن، هەروەها بەتەواوی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبوونیان هەیە، دەزانی پێشتر من لەم بارەیەوە نوسیومە کە سادە و ئاسانە راهێنایان پێ بکەین بە یەکەکانیان و ئامادە بن بۆ هەر مەبەستێک.

ئەگەر بگەڕێنەوە سەر پرسی حکومەتی ناوەندی لە عێراق و گۆڕینی ئەو شتانەی کە سوننەکان پێانوایە گرنگە ئەمە بابەتێکی جیاوازە، چونکە گرووپە رەسەنەکان خۆیان پێناسەی خۆیان دەکەن و ئامانجەکانیان بەپێی ئەولەویەت دیاری دەکەن. لێرەدا دەتوانین سەیری پێشمەرگە کوردەکان و سوننەکانیش بکەین، هەرگیز ئاڵای رەشی داعش لە یەک بستە خاکی ژێر دەستی کورد دەرنەکەوت و بەرگری کرد لە کاریگەرییە جیهادییەکان بەدرێژایی کات و بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شەستەکانی رابردوو، کە سوننە توندڕەوەکان هەوڵیاندەدا بۆ گرێدان بە کوردستانی عێراق، بەڵام هیچ کاتێک نەیانتوانیوە زەمینەیەکی ئەوتویان هەبێت. بۆیە پێشمەرگە شتێکیان هەیە کە زۆرێک لەوانی دیکە نایکەن، ئەوان ئەو تێگەیشتنە زۆر قورسەیان هەیە کە ئەوان خراپترینیان بینیوە. هەروەها بۆچی پێشمەرگە لە بەرامبەریدا وەستان لەکاتی داڕمانی سوپای عێراقدا لە دەست داعش و هەڵهاتنی سوپای عێڕاق، پێشمەرگە توانی بەرە پێشەوە بڕوات و سنووری 1 هەزار کیلۆمەتری لە پێشەوە دابمەزرێنێت و هێڵی سەربازی ئەم پێشڕەوییەی لە دژی داعش و دواتر بە میتودی ناوچەکان ئازادبکات، من پێموایە پێشمەرگەکان زۆر ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر کارێکی لەو شێوەیە، ئەگەر دووبارە ببێتەوە.

 

Share this Post

چالاکی